زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

ڕاهێنانی زیرەکتر

وا لە تەکنەلۆژیا دەکات کە بۆ تۆ و ئامانجە لەشجوانییە کەسییەکانت کار بکات.

کاتێک هاوین داهاتووە ، ڕەنگە ئامانجە تەندروستییەکانت لە یاد بن. ئەگەر دەتەوێت هەموو خولەکێکی هاوینەکەت بەباشی بەکاربهێنیت و دڵنیا بیت لەوەی کاتەکانی هۆڵی وەرزشەکەت ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو کەنار دەریایە دەڕوات، لێرەدا ئەو ئامۆژگارییانەت بۆ دەخەینەڕوو کە چۆن ئامێرەکانتان دەتوانن هەموو ڕاهێنانێک ئەنجام بدەن.

1

هەموو شتێک پەیوەندیدارە بە بنەڕەت

جا تۆ کەسێکی سەرەتایی بیت یان هاتوچۆکەرێکی بەردەوامی هۆڵی وەرزش بیت، پێش ئەوەی پێوەرەکان دابنێیت ئاستی لەشجوانی ئێستات بزانە. دامەزراندنی ئاستی بنەڕەتیت یارمەتیت دەدات ئامانجی واقیعی دابنێیت و مەترسییەکانی ئازاری جەستەت کەم بکەیتەوە. هەوڵبدە بۆ ماوەی ڕۆژێک هەنگاوەکانت بژمێریت یان بزانیت بە چ خێراییەك دەتوانیت مەودایەکی دیاریکراو ڕابکەیت و لەوێوە دەست پێ بکە.

2

بەقسەی دڵت بکە

قسە بێ ماناکان بدەلا، ئاگاداری لە دڵت دەکرێت یەکێک لەو کارا سوودبەخشانە بێت کە دەتوانی بیکەیت. لێدانی دڵت باشترین نیشانەیە بۆ دیاریکردنی باری جەستەییت، بۆیە بە وردی گوێی لێ بگرە. بە پێوانەکردنی بڕی هەوڵی پێویست بۆ کۆمەڵە جوڵەیەکی دیاریکراو، ژماردنی لێدانی دڵت یارمەتیت دەدات بۆ پێوانەکردنی باشتربوونی دڵ و خوێنبەرەکان بە درێژایی ماوەی لەشجوانیت.

Samsung Health
Samsung Health هەژمارکردن بۆ چالاکی و خۆراک و خەوتنت دەکات، و تێڕوانینەکان دەگەیەنێت بە پێی پشت بەستن بە پێشکەوتنەکانت.
3

دەست بکە بە تۆمارکردن

ئەگەر ژمارەکانت تۆمار نەکەیت ناتوانیت لە جوڵە و خێرایی باشتربیت. لە کاتێکدا گرنگە تۆماری بەرەوپێش چونت بکەیت لەگەڵ ئەو هەموو جۆرە ڕاهێنانەی کە ئەنجامی دەدەیت، بۆچی شتێکی تر بە خۆت بدەیت کە لەبیری لێ بکەیتەوە؟ ئەپەکانی وەک Samsung Health هەموو کارەکانت بۆ ئەنجام دەدەن بۆ پێوانەکردنی پێشکەوتنەکان. تەنها شتێك کە پێویستە بیکەیت تۆمارکردنی ژمارەکانە.

4

با ئامێرەکەت کارە قورسەکان بکات

سەیرکە، تۆ قورسترین بەشت ئەنجامدا کە گەیشتنە بە پۆل. ڕێگە بدە با لێرەوە ئامێرەکانتان کارەکە تەواو بکەن. مۆبایلە زیرەکەکان و کاتژمێرەکان وەکو Samsung Gear Sport بە ئاسانی بیرت دەخەنەوە کەی لە ئۆفیس پیاسەیەک بکەیت یان زیاتر خۆت ماندوو بکەیت لەم بەشەی کۆتایی.

5

ئەگەر هەموو شتێکی تر شکستی هێنا، هۆڵی وەرزشەکە جێبهێڵە

ئەمە شتێکە پێویستی بە بیرکردنەوە نییە بەڵام هێشتا پەیوەندیدارە. وەرزشکردن بەواتای وەیە جەستەت ڕادەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ژینگە بگونجێنێت، جا چ لە سەر زەوی بێت، بەرگری لە با بێت یان پلەی گەرمی. هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە وەرزشکردن لە دەرەوە بەشێوەیەکی گشتی هەستی بوژانەوە و زیادبوونی وزە باشتردەکات.

دەست پێ بکە

لێرەدا چەند ئامرازێک دەخەینەڕوو کە یارمەتیدەرن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لەشجوانی.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە