زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

خولاندنەوەیەکی تەواو نوێ بە جلەکان ببەخشە

کاتی شۆردنەکەت بە جلشۆرەکانی سامسۆنگ خۆشتر بکەرەوە.

شێوازی ژیانمان تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر کارەکانی ماڵەوە هەیە. وە شۆردن یەکێکە لەو ڕۆتینانەی ڕۆژانە کە پێویستی بە کات و ماندووبوون و تەنانەت گرنگیدانی ورد هەیە. لەگەڵ جلشۆرەکانی سامسۆنگ، بۆت دەردەکەوێت کە چۆن جل شۆردن دەتوانێت ببێتە کارێکی نوێی دڵخوازت. بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن تایبەتمەندییە شۆڕشگێڕەکانی زیرەکی دەستکردی (AI) جلشۆرەکانی سامسۆنگ دەتوانن ژیانت ئاسانتر بکەن.

بڕوات بە جڵشۆرەکەت هەبێت

هەڵبژاردنی خولی شۆردنی گونجاو گرنگە بۆ ئەوەی جلەکانت زیاتر بمێننەوە، بە تازەیی و نوێ بیانهێڵەوە. بەهۆی زۆری دوگمە و ڕێکخستن و تایبەتمەندی کە دەتوانیت هەڵیبژێریت، لەوانەیە شۆردن ماندوت بکات و سەرت لێبشێوێنێت. وادەکات لە کۆتاییدا زۆربەیان بەکارنەهێنیت. بەڵام ئێستا تەنها بە یەک دەست لێدان، جلشۆرەکانی سامسۆنگ هەموو ئەوانەی کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی چیدی خۆت خەملاندان نەکەیت و سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە گرنگن. بەهۆی کۆنتڕۆلی زیرەکی دەستکرد (AI Control)، جلشۆرەکەی سامسۆنگ خووی شۆردنی پێشووت لەبیر خۆیدا ڕادەگرێت و پێشنیاری خولی گونجاوت بۆدەکات و زانیاری پێویست لە کاتی خۆیدا پیشان دەدات.

بە زیرەکی بیشۆ

هەست دەکەیت هەموو ئەو شتانەت بینیوە کە جلشۆری سامسۆنگ پێشکەشی دەکات؟ دووبارە بیربکەرەوە! بە ئەپڵیکەیشنی SmartThings دەتوانیت بە شێوەیەکی بێتەل ڕێگەی مۆبایل یان تابلێت گرێبدەیت بۆ کۆنتڕۆڵی جلشۆرە سامسۆنگەکەت. بەڵێ، ئەوەی دەیخوێنیتەوە ڕاستییە! دەتوانیت پلان بۆ جلشۆرینەکەت دابنێیت، ئامۆژگاری وەربگریت لەسەر خولەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانت بۆ ئەنجام بدات.

لایەنگری بەردەوامی بە

جلشۆرەکانی سامسۆنگ تەنها پەیوەندی بە پاشەکەوتکردنی کات و هەوڵ نییە، بەڵکو ئامانجی ئەوەیە کە لەڕێگەی پاشەکەوتکردنی ئاو و وزە دۆستی ژینگە بێت. بە هەستەوەرەکانی AI Wash (جلشۆرین بە هۆشی دەسکرد) سامسۆنگ توانای دانانی ئاستی گونجاوی ئاو و پاککەرەوەی هەیە بە پشتبەستن بە کێشی جلشۆردنەکە. وە ئەگەر هاتوو خۆڵی قورس لەلایەن هەستەوەری لێڵی دەستنیشان بکرێت، ئەوا جلشۆرەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە کات و پاککەرەوەی زیاتری بۆ زیاد دەکات

بە شێوەیەک شۆردن بکە کە پێشتر نەتکردبێت

ئەزموونی شۆردنەکەت بەرزبکەرەوە بە تایبەتمەندیەکانی هۆشی دەستکردی (AI) جلشۆری سامسۆنگ.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە