زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

چۆن ئامادەکاری بکەین بۆ
چاوپێکەوتنی مەجازی بەبێ پچڕان

شارەزایانی دامەزراندنی کارمەند، ئامۆژگارییە پسپۆرانەکانیان سەبارەت بە لێهاتوویی لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکی بێ کەم و کوڕی ئاشکرا دەکەن.

وادیارە بانگهێشتی چاوپێکەوتنێکی ئۆنلاینت بۆ هاتووە. پیرۆزە! بەربەستی داهاتوو: جێهێشتنی کاریگەرییەکی بەردەوام لە ڕێگەی ڤیدیۆوە. بەڵام چۆن؟ وادیارە پێکهاتەکانی چاوپێکەوتنی مەجازی سەرکەوتوو ئەوەندە جیاواز نییە لەگەڵ چآوپێکەوتنی کەسی. لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەشی دامەزراندنمان دانیشتین بۆ ئامۆژگارییە سەرەکییەکانیان بۆ دەست نیشان کردنی ئەوەی کە چۆن خۆت باش دەربخەیت، تەنانەت ئەگەر تۆ لە ژیانی ڕاستیشدا کۆنەبیتەوە. گوێ لە شارەزایان بگرە چی دەڵێن.

وێنەی پرۆفێشناڵی خۆت بخەرە سەر وێنەی پرۆفایلەکەت
گرتنی وێنەی ئامادە بۆ سیڤی لە مۆدی سێڵفی بە کاریگەری ستۆدیۆ (Studio effect) لەسەر Galaxy S21.

بە باشترین شێوە دەرکەوە (لانی کەم لە شانەکانتەوە بۆ سەرەوە)

لە کاتێکدا ڕەنگە پێت خۆش بێت ڕوخساری ئارام و شیکەکەی ناوماڵەوەت دەربخەیت، بەڵام کارمەندانی دامەزراندن پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەمان ئاستی ویقاڕ پیشان بدەیت کە دەچیتە ناو ئۆفیسێکەوە - بیر لە جل و بەرگی بازرگانی پیشەیی بکەرەوە، قژت شانەکرابێت، ددانەکانت بشۆیت، دەموچاوت بشۆیت. Silvia Chen، کارمەندی باڵای دامەزراندنی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دەڵێت: "جل و بەرگی بازرگانی ئاسایی لەبەر بکە تەنانەت ئەگەر کۆمپانیاکە ئاساییش بێت". “یاسای گشتی ئەوەیە ئەگەر بە جوانی دەرکەوی، ئەوە بەڕاستیش هەستدەکرێت کە جوان و شیاوی. ئەو کەسانەی چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن تێبینی ئەوە دەکەن کە تۆش هەوڵ دەدەیت.” ئامۆژگاری: لەسەر Galaxy Book Pro | Pro 360ـەکەت Studio Mode دابگیرسێنە بۆ درەوشانەوەی دەموچاوت و سافکردنی هەر ناتەواوییەك پێش پەیوەندیکردن (زۆر یارمەتیدەرە ئەگەر بەیانی رۆژی چاوپێکەوتنەکەت بە ڕووخسارێکی نەشیاو لە خەو هەستابێیت.

باکگڕاوندەکەت ئامادە بکە

وەک لە هەر دۆخێکی سەر کامێڕادا دەیکەیت، گرنگی بە بنەماکانی وەکو ڕووناکی و باکگڕاوند بدە. Phu Huynh، بەڕێوەبەرێکی دامەزراندن لە نیویۆرک دەڵێت: "پێویستە ئاگاداری ڕووناکی بیت". - دووربکەرەوە لە دانیشتن لەبەر پەنجەرەیەکی کراوەی ڕاستەوخۆ لە پشتەوە، چونکە ڕووناکی لە دەرەوە دەبێتە هۆکاری سەرقاڵی بوون بۆ ئەو کەسەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکەیت. پێویستە کامێڕاکەت لەگەل ئاستی چاودا جێگیر بکرێت (کۆمەڵێک کتێب لەسەر یەک بۆ ئەوە بەسە). پێویستە دیمەنی دوواوەت پاك و ڕێک و پێک دەرکەوێت.” وەک Chen دەڵێت: "تۆ دەتەوێت چاوپێکەوتنەکە سەرنجی لەسەر ئەو شتانە بێت کە دەیڵێیت، نەک ئەو سێ بارە جلکە نەشۆراوەی لە پشتتەوەیە." ئامۆژگاری پڕۆفێشناڵانە: ئەگەر دەتوانیت دەرگاکە قوفڵ بکە بۆ ئەوەی هیچ پچڕانێکی بەڕێکەوت ڕوونەدات.

تاقیکردنەوەیەکی تەکنیکی ئەنجام بدە

دوا شت کە چاوەڕێ دەکرێت ئەوەیە کە دامەزرێنەرەکەت لە ناوەڕاستی گفتوگۆکەدا بەجێبهێڵیت بەهۆی ئەوەی لەناکاو پەیوەندی ئامێرەکانت دەپچڕێت. بۆ ئەوەی بەسەر هەر کێشەیەکی کۆمپیوتەر یان AV تێپەڕ بیت، ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێشتر چاوپێکەوتنێکی ساختە لەگەڵ هاوڕێیەکت لە هەمان پلاتفۆرمی ڤیدیۆکۆنفڕانسەکەدا دابنێ، جا ئەمە Microsoft Teams بێت،Google Meet یانZoom ، Leo Paduch سەرۆکی بەشی بەدەست هێنانی بەهرە (دامەزراندنی کارمەند) کە لە سان دیێگۆیە، ئامۆژگاری ئەوە دەکات: "ئەگەر دەتوانیت بیستۆك بەکاربهێنە". بیستۆکە سادەکان وەکو  Galaxy Buds Pro دیمەنێکی پاک پێشکەش دەکەن لە هەمان کاتدا ڕێگری لە دەنگدانەوەی سەرقاڵیکەر دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، بە سێ مایکرۆفۆنی ناوەکی و یەکەی وەرگرتنی دەنگ،Buds Pro ڕێگە بە دامەزرێنەران دەدات هەموو وشەیەک بە دەنگی ڕوونی زوڵاڵ ببیستن (کە بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە زۆر قورسە ئەگەر مایکێکی لاپتۆپی ناوەکی بەکاربهێنیت). وەک بەشێک لە لیستی پشکنینی چاوپێکەوتنی تاقیکاری، هەروەها دڵنیابە لەوەی کە Buds بە باشی لەگەڵ لاپتۆپەکەتدا پەیوەست دەبێت بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە هەر کێشەیەکی بلووتووس لە دووا ساتەکان.

لە سەرووی هەموو شتێکەوە، چێن پێشنیاری ئەوە دەکات کە پلانی B (دووەم) هەبێت بۆ هەر کێشەیەکی تری ئاسایی: "پێویستە دڵنیا بیت لەوەی ئەو کەسەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت ژمارەی مۆبایلەکەتی لایە بۆ ئەوەی بە خێرایی بەردەوام بیت لە چاوپێکەوتنەکە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە."

تێبینی بنوسە
لە کاتی چاوپێکەوتنەکەتدا، تابلێتەکەت (Tab) وەکو شاشەی دووەم (Second Screen)* بەکاربهێنە بۆ نووسینی هەر وردەکارییەکی گرنگ یان پرسیارێکی دووا ساتەکان.

ئاگاداری زمانی جەستەی خۆت لەسەر شاشە بە

هەرچەندە ڕەنگە بە شێوەیەکی سروشتی حەز بکەیت لە شاشەی بچووکتری پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەتدا سەیرێکی خۆت بکەی، بەڵام سەیرکردنی ڕاستەوخۆ بۆ ناو کامێڕا دەتوانێت هەمان کاریگەری ئەزموونی بەرکەوتنی چاوی کەسی بێت، ئەمەش ئاستێکی متمانە و پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسەی چاوپێکەوتنەکە دەکات دروست دەکات. ئامۆژگاری پرۆفێشناڵ: Paduch دەڵێت: "هەوڵبدە ئەو ڤیدیۆیەی سەیری دەکەیت ڕاست لە ژێر کامێڕاکە دابیت بۆ ئەوەی سەیری پێشەوە بکەیت". ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەگەر جارجارە سەیری ئەو کەسەی چاوپێکەوتنەکە دەکات بکەیت ئەوا سەیری خوارەوە ناکەیت. Huynh دەشڵێت، بۆ ئەوەی زیاتر بەشداری بکەیت، "هەوڵ بدە بە شێوەیەکی سروشتی جووڵە/ئاماژەکانی دەموچاو و دەستت نیشان بدەیت و بە شێوازێکی باش دابنیشیت".

*بۆ ئەم تایبەتمەندییە پێویستە مۆدێلی Windows 10 PC و Windows 10 v.2004 یان نوێتربێت کە توانای WiDi (بێتەلی ڕاستەوخۆ (Wireless Directly))ـیان هەبێت.

خۆت ئامادە بکە بۆ سەرکەوتن

جا چ گرتنی وێنەیەکی پڕۆفایلی پیشەیی بێت یان چاوپێکەوتنێکی سەرکەوتووی کار، ئەم ئامێرانەی Galaxy لە هەمووی دا لە پشتتە.

ئەم داستانانە دواتر بخوێنەوە