زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

پاککردنەوەی داتا: چۆنیەتی بەهێزکردنی
ئاسایشی دیجیتاڵی خۆت

کەمترین شوێنپێی دیجیتاڵی بەجێ بهێڵە و زۆرترین ئاسایش بۆ مۆبایلەکەت فەراهەم بکە.

پێشێلکردنە گەورەکانی داتا، هەڵەی نهێنیپارێزی و وشەی نهێنی دزەپێکراو. دۆخی ترس و دڵەڕاوکێ. ئاسایشی دیجیتاڵی زۆربەی کات یەکێکە لەو شتانەی کە بەشێک مێشکمان بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات تاوەکو ئەو سەردێڕانە دەبینین (یان، بە ترسەوە قووتدان، بە چاوی خۆمان هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ ببینین). دڵنیابە، پێویست ناکات دووربکەویتەوە لە بەکارهێنانی Email یان کامێڕای مۆبایلەکەت داپۆشی - مەگەر ئەوە شتێکە تۆ دەتەوێت بیکەیت. لێرەدا ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکەین بۆئەوەی بە شاراوەیی سەلامەت وێبگەری ئەنجام بدەیت.

شوێن پێی خۆت دابپۆشە

ئایا تا ئێستا بە شێوەی ئۆنلاین جووتێک پێڵاوت دۆزیوەتەوە کە زۆر بەلاتەوە گرنگە و بڕیارت دابێت لە کاتێکی باشتردا (ڕەنگە لە ڕۆژی مووچەدا) کەچی سەیر دەکەیت هەمان ئەو جووتە پێڵاوە لەسەر پەخشی هەواڵەکانت هاتۆتە پێش چاوەکانت؟ باشە، با ئەم فێڵە دزێوە - بەڵام ژیرانەی بەبازاڕکردن بیرت بخاتەوە کە گەڕانی تۆ لەسەر ئینتەرنێت بە تەواوی شاراوە نییە. جگە لە سڕینەوەی بەردەوامی ڕابردوی وێبگەڕەکەت، کووکی (بەشێک لە داتاکانی ماڵپەڕەکان بۆ مەبەستی بەدواداچوون بەکاردەهێنن) و فایلە خەزنکراوە کاتییەکان (بێ کەڵک (junk))، هەوڵبدە دۆخی وێبگەڕی نهێنی بەکاربهێنیت. تایبەتمەندی گەڕانی نهێنی لە کۆتایی هەر خولێک کووکیەکانت جارێکی تر ڕێکدەخاتەوە، ئەمەش واتە هەر کە ئەو پەنجەرەیەت داخست زانیارییە کەسییەکانت و گەڕانەکانی پێشووت پاک دەبنەوە. زۆر جار ئەمە بەسوودە، بابڵێین، ئەگەر بتەوێت بچیتە ژوورەوە و ئیمەیڵەکانت لە کۆمپیوتەرێکی گشتیدا بپشکنیت یان دووربکەویتەوە لەوەی جووتە پێڵاوێكی دیاریکراو بیەوێت بتکاتە نێچیر و بگەڕێیتەوە بۆ سەبەتەی بەبازارکردنت.

ئامۆژگاری
هەرچەندە گەڕان بە دۆخی نهێنی سەلامەتترە، بەڵام لە سۆفتوێرە زیانبەخشەکان (malware) ناتپارێزێت. دڵنیابە لەوەی کە سۆفتوێری کارپێکردنەکەت نوێکراوەتەوە و ئەپی دژەڤایرۆسەکەت چالاکە.

دوور بکەوە لە سەرچاوە گوماناوییەکان

شەپۆلی دەرەکی دێنە ناو ماڵەوە؟ ڕەنگە ئاسان بێت بچیتە ناو تۆڕی بێتەلی قاوەخانەی گەڕەکەکەت، بە تایبەت ئەگەر پێویستی بە ووشەی نهێنی نەبێت. بەڵام مەترسییەکانی Wi-Fi بەخۆڕایی و گشتی دەتوانێت لە ئاسانکارییەکانی زیاتربێت. لەبەر ئەوەی پەیوەندیWi- Fi نەپارێزراو سود وەرناگرێت لە ئاسایش بە کۆدکردن، هەر زانیارییەکی کەسی کە لە سەرانسەری وێبدا بەکاری دەهێنیت (وەک چوونەژوورەوە، ناونیشانی ماڵەوە و وردەکارییەکانی بانک) دەتوانرێت ئاشکرا بکرێت. هەمان شت ڕاستە کاتێک کە وردەکاریە هەستیارەکان داخڵ دەکەیت لە کاتی بەکارهێنانی ئەپە بێ مۆڵەتەکان. دڵنیابە لەوەی کە هەمووکاتێک بە تۆڕە گشتییە پارێزراوەکان گرێبدرێیت و پابەندبە بە داگرتن تەنها لە فرۆشگای ئەپی فەرمی مۆبایلەکەتەوە. لەبیرت نەچێت نوێکارییەکانی ئاسایشی سیستەمی وەگەڕخەڕی و مۆبایلەکەت دابنێیت بە بەردەوامی، کە لاوازییەکانی ناو ئامێرەکەت چارەسەردەکەن و زانیارییە کەسییەکانتان دەپارێزن.

بەدوای ئاماژەکان بگەڕێ

زۆربەی کات، خزمەتگوزاری ئیمەیڵەکەت ئەوەندە زیرەکە کە ئیمەیڵە گوماناوییەکان (یان فیشینگ) لە سندوقی ئیمەیڵەکەتەوە فلتەربکات – بەڵام زۆریشیان تێدەپەڕن. پێش ئەوەی کرتە لە سەر هەر بەستەرێك بکەیت یان هەر هاوپێچێک بکەیتەوە، تەواوی ئیمەیڵەکە بە وردی بخوێنەوە. ئاگاداری هەر هەوڵێک بە لەلایەن نێرەرەوە بۆ ئەوەی فێڵت لێ بکات بۆ سەردانی ماڵپەڕێک یان پێدانی زانیاری کەسی/پارە- "یان شتی تر." تەنانەت ئەگەر ناونیشانی ئیمەیڵی نێرەرەکە یاساییش دەرکەوێت و وا دەرکەوێت کە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، براندێک، یان دامەزراوەیەکەوە هاتبێت کە بە بەردەوامی بەکاری دەهێنیت، باشترە ڕاستەوخۆ سەردانی ماڵپەڕەکە بکەیت یان ئیمەیڵێک بنێرە بۆ ناونیشانێکی پشتڕاستکراوە بۆ ئەوەی پرسیاری لەسەربکەیت. ئەمە ئەوانەش دەگرێتەوە ئەگەر لە ناونیشانە متمانەپێکراوەکانیشت بن. سەرەڕای ئەو شتانەی کە دەیانزانیت، لەوانەیە هەژماری هاورێکەت هاک کرابێت. بۆیە، خۆت تەیار بکە لەسەر هەندێک فێڵە باوەکانی فیشینگ و هێلە سورەکان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە بە شێوەی ئۆنلاین و هەر ئیمەیڵێکی جێی پرسیاربێت ڕاپۆرتی بکە بۆ دەسەڵاتداران.

پێش ئەوەی کرتە لە سەر هەر بەستەرێك بکەیت یان هەر هاوپێچێک بکەیتەوە، تەواوی ئیمەیڵەکە بە وردی بخوێنەوە.

هەندێک کاری لێکۆڵینەوە بکە… لەسەر خودی خۆت

هەندێک جار پێویستە خۆت بخەیتە شوێنی هاکكەرێک. بە بەردەوامی گووگڵکردنی خۆت وادەکات ئاگاداربیت سەبارەت بە شوێنپێی دیجیتاڵی خۆت (لە بنەڕەتدا هەر زانیارییەکی گشتی کە کاریگەری لەسەر ناوبانگی ئۆنلاینەکەت هەبێت). گرنگ نییە ناوبانگت لە ژیانی ڕاستەقینەدا چەند بەهێزبێت، ڕەنگە چەند شتێک لە ئەنجامی گەڕانەکاندا بدۆزیتەوە کە بتوانێت بە شێوەیەکی جیاواز نیشانت بدات یان زیاتر لەوەی کە دەتەوێت ئاشکرات بکات. جا ئەمە ناونیشانی ماڵەکەت بێت، سامانی خەمڵێنراو، یان لیستی بابەتەکانی خوێندراو (یەع)، پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکەوە بکە بۆ ئەوەی هەر زانیارییەکی کەسی تۆ هەیە بیسڕنەوە. هەروەها دەتوانیت سەیری کۆمپانیا ئۆنلاینەکان بکەیت کە ئەم خزمەتگوزارییانەی پاککردنەوە پێشکەش دەکەن بە {1} بۆ ئارامی دەروونی.

بەڵگەکان بسڕەوە

هەروەکو چۆن تۆ ئامێری پارچە پارچەکردنی کاغەز بەکاردەهێنیت پێش ئەوەی فڕێی بدەیت، هەمان شت بۆ فایلە دیجیتاڵییەکانت دەگونجێت. بەداخەوە هەموو فایلە "سڕاوەکان" دەتوانرێت بە ئاسانی بگەڕێندرێنەوە. ئەپەکانی ئاسایشی مۆبایل دەتوانن دڵنیابن لەوەی هەر فایلێک کە پێت وابوو ڕزگارت بووە لێی مەحاڵە کەسانی تر بیگەڕێننەوە. وە سەبارەت بە ئیمەیڵەکان، دەتوانیت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ئیمەیڵەکەتەوە یان “زبڵدان” یان “سڕینەوەی هەمیشەیی” دابگریت، بۆیە ژیرانە هەڵیبژێرە.

Galaxy S20
چونە ژوورەوە یاخود چێکی بکە لەگەڵ تایبەتمەندی ئاسایشی مۆبایلەکەت وەک Ultrasonic Fingerprint Scanner.

پلەی ئاسایشی بەرگری.
ئەوە بپارێزە کە بۆتۆ گرنگە.

هەموومان نهێنیمان هەیە. دەتوانیت متمانە بکەیت کە ئامێرەکانی تۆ سەلامەتن لەسەر ئامێرەکانی وەك زنجیرەی Galaxy S20. لە ڕێگەی سکانەری پەنجەمۆری ئاڵتراسۆنیك (Ultrasonic Fingerprint Scanner)ەکەیان- کە لەگەڵ پلاتفۆرمی پاراستنی زانیاری وەک Knox وەک قەڵغانی زیادکراو جووت کراوە- دەتوانیت پەنجە بەکاربهێنیت بۆ کردنەوەی شتە هەستیارەکان تەنها بە پەنجەمۆرەکەت، پێویست بە لەبەرکردنی وشەی نهێنی نییە.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە