زانیارییە بەسوودەکانی ژیان

وەکو سەرۆكێک تێبینیەکان بنوسە

ستراتیژییەکانی تێبینی نوسین بۆ ئاسان کردنی لیستی کارەکانت.

جا دەینووسیت، وەک ڕەشنووس دایدەدەی، یان بەپەلە یادداشتی دەکەیت، هەموو کەسێک پێویستی بە تێبینی وەرگرتن هەیە. ئەگەر تۆ بەدوای تایبەتمەندی دەگەڕێیت بۆ ژووری کۆنفڕانس یان تەنها پێویستت بە چاکسازییەک هەیە لە هۆڵی وانەوتنەوە، ئێمە 4 ستراتیژی تێبینی نوسینمان هەیە کە یارمەتیت دەدات بزانیت چۆن بەرهەمدارتر بیت و لە سەرۆکەکەت باشتربیت.

1

یەکەم جار بیکە بە نووسین

ڕەنگە بتەوێت هەنگاوێک کەم بکەیتەوە و تێبینییەکانت ڕاستەوخۆ بنووسیتەوە لە ئەپی نوسینی دڵخوازت، بەڵام نووسینی تێبینیەکان بە دەست هێزی بیر بەرز دەکاتەوە-و تۆ دەتەوێت زیاترین توانای مێشکت بەکاربهێنیت. لەگەڵ ئەوەشدا، قەڵەمێکی وەکو Samsung Galaxy S Pen ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی یەکسەر لەسەر شاشەکە بنووسیت، هەروەها Note8 دەتوانێت دواتر هەموو دەستنووسەکانت بکاتەوە بە دەق.

2

تەنها گوێ مەگرە- چالاکانە گوێ بگرە

زۆرێک لە تێبینیکاران تەنها گوێیان لە خاڵەکانی قسەکەرێك دەبێت و دەیاننووسنەوە. گوێگرتنی چالاک واتە گرنگیدان بەوەی قسەکەر چی دەڵێت و چۆن دەیڵێت. لەبری ئەوەی وشە بە وشە دووبارەی بکەیتەوە، هەوڵبدە بۆچوونەکانیان بە شێوەیەکی تر دابڕێژیتەوە. دووبارەداڕێژتنەوەی مەبەستیان واتە تۆ ئەوەندە لێی تێدەگەیت کە بە شێوەی خۆت بیڵێیتەوە.

دەستنووس بۆ دەق
بەکارهێنانی Galaxy S Pen بۆ ئەوەی دەستنووسەکانت بە ئاسانی بگۆڕیت بۆ دەق بۆ ئیمەیڵ کردن و نووسراوە و زۆر شتی تر.
3

داهێنان هەر لەگەڵ ڕۆشتندا تۆماربکە

قەت تا ئێستا سی خولەکت بەسەر بردووە بۆ وەبیرهاتنەوەی ئەو بیرۆکە نایابەی کە لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا هەتبوو کە پێتوابوو "دواتر بە تەواوی لەبیرت بێت؟" ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێگەیەکی خێرا بۆ گرتنی بیرۆکەکان ئەوکاتەی بەخەیاڵت دادێت سوودت پێببەخشێت. مۆبایلەکەت دەتوانێت ڕێگەیەکی زۆر باش بێت بۆ ئەوەی یاداشتی دەنگی بۆ خۆت تۆماربکەیت یان ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەکە نەخشی خێرا بکێشیتەوە و بنووسیت.

4

تێبینی کاتە بەتاڵەکانت بکە

ڕەنگە هێزبەخشین بە خۆ لە ڕۆژێکی درێژی پڕ لە ئەرکدا وەک باشترین ڕێگە دەربکەوێت بۆ ئەوەی هەموو شتێک ئەنجام بدەیت، بەڵام ماندوێتی مێشک و جەستە، زیاتر دەبێتە هۆی خاوکردنەوەت لەوەی کە پشوویەک دەیکات. گرنگە کات دیاری بکە بۆ ئەوشتانەی چێژیان لێوەردەگریت وابکەیت مێشکت پشوو بدات و تازە بێتەوە. پیاسەیەک بکە، قاوەیەک بکڕە، یان بەچواردەوری ئۆفیسەکەت بسوڕێوە - دواتر دەگەڕێیتەوە و تەنانەت بەباشتر لیستی کارەکان ئەنجام دەدەیت.

ئامرازەکان بۆ کارەکانت

تێبینی باشتر لە ئامرازە گونجاوەکانەوە دەست پێدەکەن، وەک Galaxy Note9.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە