Galaxyی تۆ.
شێوازی تۆ.

One UI 6 توانای وەت پێدەبەخشێت کە بە ئاسانی و بەو شێوەیەی خۆت دەتهەوێت ئەوەی دەتهەوێت ئەنجامیبدەیت. ئەزموونەکانی هەموو ڕۆژێکت تایبەت بکە بە خۆت. بەرهەمدارتر بە. هەموو کات زانیاریەکانت بە سەلامەتی و پارێزراوی دەمێننەوە.

ڤیدیۆکە بە نیشاندانی چەند بژاردەیەکی جۆراوجۆری شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip5 دەستپێدەکات. Galaxy Z Flip5 بە چەند باکگڕاوند و بەرگێکەوە دەردەکەوێت، لە نێویاندا ئەوانەی Samsung Eco-Friends. ڤیدیۆکە بە نمایشی چەندان ئامێری Galaxy کۆتاییدێت بۆ نیشاندانی ئەزموونی Galaxy کە ئەزموونێکی لێك-گرێدراوی هەیە. ڤیدیۆکە بە نیشاندانی چەند بژاردەیەکی جۆراوجۆری شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip5 دەستپێدەکات. Galaxy Z Flip5 بە چەند باکگڕاوند و بەرگێکەوە دەردەکەوێت، لە نێویاندا ئەوانەی Samsung Eco-Friends. ڤیدیۆکە بە نمایشی چەندان ئامێری Galaxy کۆتاییدێت بۆ نیشاندانی ئەزموونی Galaxy کە ئەزموونێکی لێك-گرێدراوی هەیە.
تایبەتکردن

مۆبایلەکەت، بە ڕوخسار و ستایلی خۆت

شاشەی قفڵی تایبەت بە خۆت درووستبکە، بە گۆڕینی قەبارە، ڕەنگ و جێگای کاتژمێر. یان لە نێوان چەندان بژاردە بۆ پەنجەرەی Flex و ڕووی کاتژمێردا بگەڕی، بەڵکو دانەیەك بدۆزیتەوە کە گرافیک و تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ ستایلی تۆدا دەگونجێ.

مۆبایلێکی Galaxy Z Flip5 دادەخرێت تا شاشەی کەڤەرەکەی دەربکەوێت، مۆبایلێکی Galaxy S23 Ultra شاشە لاکێشەییەکەی نیشاندەدات و Galaxy Watchـێك ڕاست دانراوە تا شاشە خڕەکەی دەربکەوێت. شاشەی هەرسێ ئامێرەکە دەگۆڕێت تا بژاردە جیاوازەکانی دەستکاریکردنی تایبەتمەند نیشانبدات. یەکەمجار، ئامێرەکان وێنەی ئاژەڵ نیشاندەدەن لەگەڵ بەکارهێنانی بڕێکی زۆر ڕەنگی سەوز. ئینجا، ئامێرەکان باکگڕاوندی ئەوتۆ نیشاندەدەن کە تێمی شەویان هەیە، بە بەکاربردنی بڕێکی زۆر لە ڕەنگەکانی شین و مۆر، و Galaxy Watchـەکەش خراوەتە سەر ڕاهێنەری خەوتن. دواتر، مۆبایلەکان باکگڕاوند بە تێمی وەرزشی لەگەڵ تێنس و سکەیت بۆرد لەگەڵ بڕێکی زۆری ڕەنگی شینی ئاسمانی لەسەر شاشەکانیانن نمایشدەکەن، لەکاتێکدا Watchـەکە خراوەتە سەر فۆڕماتێکی ڕەنگاوڕەنگی کاتژمێری دیجیتاڵی. لە کۆتاییدا، مۆبایلەکان وێنەی خەڵك نیشاندەدەن، Watchـەکە کاتژمێرێکی کلاسیکی ئەنەلۆگی نیشاندەدات، بە بەکارهێنانی بڕێکی زۆری ڕەنگی پەمەیی. مۆبایلێکی Galaxy Z Flip5 دادەخرێت تا شاشەی کەڤەرەکەی دەربکەوێت، مۆبایلێکی Galaxy S23 Ultra شاشە لاکێشەییەکەی نیشاندەدات و Galaxy Watchـێك ڕاست دانراوە تا شاشە خڕەکەی دەربکەوێت. شاشەی هەرسێ ئامێرەکە دەگۆڕێت تا بژاردە جیاوازەکانی دەستکاریکردنی تایبەتمەند نیشانبدات. یەکەمجار، ئامێرەکان وێنەی ئاژەڵ نیشاندەدەن لەگەڵ بەکارهێنانی بڕێکی زۆر ڕەنگی سەوز. ئینجا، ئامێرەکان باکگڕاوندی ئەوتۆ نیشاندەدەن کە تێمی شەویان هەیە، بە بەکاربردنی بڕێکی زۆر لە ڕەنگەکانی شین و مۆر، و Galaxy Watchـەکەش خراوەتە سەر ڕاهێنەری خەوتن. دواتر، مۆبایلەکان باکگڕاوند بە تێمی وەرزشی لەگەڵ تێنس و سکەیت بۆرد لەگەڵ بڕێکی زۆری ڕەنگی شینی ئاسمانی لەسەر شاشەکانیانن نمایشدەکەن، لەکاتێکدا Watchـەکە خراوەتە سەر فۆڕماتێکی ڕەنگاوڕەنگی کاتژمێری دیجیتاڵی. لە کۆتاییدا، مۆبایلەکان وێنەی خەڵك نیشاندەدەن، Watchـەکە کاتژمێرێکی کلاسیکی ئەنەلۆگی نیشاندەدات، بە بەکارهێنانی بڕێکی زۆری ڕەنگی پەمەیی.
Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)

وێنەگرتنی شەوانەی دڵگیر

وێنە و ڤیدیۆی ڕوون بێگەرد بگرە، تەنانەت لە شەوانیشدا.
تایبەتمەندیی پێشکەوتووی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)ـی ئێمە ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ گرتنی ڕەنگی زیندوو و وردەکاریی جوان لە ڕووناکیی کەمدا.

دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکرد

دەستکاریکردنی ئاسان بە ژیریی دەستکردی گەشەسەندو

سوود لە هێزی تایبەتمەندییەکانی دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکرد وەربگرە، وەك باشترکردنی کواڵێتیی وێنە، لابردنی بابەتی نەخوازراو و دەستکاریکردنی لێڵیی باکگڕاوند.
تایبەتمەندییەکانی دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکرد بەپێی ئەو ڤیدیۆ یان وێنەیەی کە سەیری دەکەیت لە یەك جێگادا نمایشدەکرێن.

وێنەی کوڕێكی گەنج کە سەگێکی بەدەستەوەیە، لەبەردەم پاشبنەمایەکی گوڵدار دانراوە، بژاردەکانی دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکردی لە بەشی خوارەوەدا نمایشکراون. بژاردەی کاریگەریی پۆرترەیت دەستنیشانکراوە، کە پاشبنەمای وێنەکەی لێڵ کردووە بۆئەوەی کوڕەکە و سەگەکە باشتر دەربکەون. وێنەی کوڕێكی گەنج کە سەگێکی بەدەستەوەیە، لەبەردەم پاشبنەمایەکی گوڵدار دانراوە، بژاردەکانی دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکردی لە بەشی خوارەوەدا نمایشکراون. بژاردەی کاریگەریی پۆرترەیت دەستنیشانکراوە، کە پاشبنەمای وێنەکەی لێڵ کردووە بۆئەوەی کوڕەکە و سەگەکە باشتر دەربکەون.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

Video Editor (دەستکاریکەری ڤیدیۆ)

Samsung Studioـیەکی نوێ. ڕێگای زیاتر بۆ داهێنان

Samsung Studioـی تەواو نوێ، لە ناو چوارچێوەیەکی دەستکاریکردنی فرەچیندا بوارت پێدەدات چەندان ڤیدیۆ بە بژاردەی هەمەچەشنی زیاتری وەکو نووسراوە، ستیکەر و کاریگەرییە دەنگییەکان دەستکاری بکەیت، ڕێک لەو کات و شوێنەی کە دەتهەوێت. سەرەڕای ئەوەش، بوارت پێدەدات هەمان بابەت لە سەرانسەری مۆبایلە زیرەکەکان، Tabـەکان و Bookـەکانی Galaxy فایلی هەمان بابەت دەستکاری بکەیت.1

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

Quick Share

دەستبەجێ لە سەرانسەری ئامێرە جیاوازەکاندا فایلەکان هاوبەشبکە

بە Quick Share دەتوانیت فایلەکان لەگەڵ ئامێری دیکەی Galaxy نزیک بە خۆت — و تەنانەت لەگەڵ کۆمپیوتەرە کەسییەکانی بەرهەمهێنەرەکانی ترەوە هاوبەشبکەیت. هەروەها دەتوانیت Quick Share بۆ ناردنی فایلەکان بۆ چەندین کەس لە یەک کاتدا بەکاربهێنیت، تەنانەت ئەگەر ئەوان دووربن لە تۆوە یاخود ئامێری Galaxy بەکارنەهێنن.2

DeXـی نوێی تایبەت بە تابلێتەکان

فرەکاریی لە لوتکەدا

لەسەر تابلێتەکەت بکەرەوە بۆئەوەی بەبێ کێشە ئەزموونێکی هاوشێوەی کۆمپیوتەری کەسیی بکەیت، بە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی چەندین پەنجەرە DEX.‏3, 4

ناوچەی لێدانی دڵ

بە خێرایی تایبەتی خۆت ڕاکە

ناوچەی لێدانی دڵی تایبەت بە خۆت درووستبکە، تا بتوانیت لە کاتی ڕاکردندا چاودێریی خێرایی دڵت بکەیت و بەو خێراییەش ڕابکەیت کە خۆت وەك ئامانج دیاریتکردووە.5

چاودێریکردنی خەو

ڕۆژە باشترەکان بە شەوە باشترەکان دەست پێ دەکەن

بە ئاسانی بە لە دەستکردنی Galaxy Watch بەر لە خەوتن، زیاتر دەربارەی خەوتنی خۆت بزانە. زانیاری خەوتنت مسۆگەربکە یاخود لەسەر مەچەکت ڕاستەوخۆ ڕاهێنانی خەوتنی تایبەت خۆت وەربگرە، و وردەکارییەکان لە مۆبایلەکەتدا ببینە.6

هاوبەشیکردنی ڕاستەوخۆ

ڕێگای پڕچێژتر بۆ پەیوەندیکردن، بەکار گرتن و کارکردن

لەڕێگای تایبەتمەندیی هاوبەشیکردنی ڕاستەوخۆی Google Meet، دەتوانیت سەیری ڤیدیۆ بکەیت، یاری بکەیت و ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڕێ و هاوکارەکانتدا بە هەماهەنگی دەستکاری تێبینیەکان بکەیت.7, 8

هەژماری منداڵان

Galaxy بۆ خێزانەکان

هەژمارێكی منداڵان درووستبکە کە ڕێگە بە منداڵەکان دەدات بە سەلامەتی پانتایی Samsung Galaxyـەکەیان بدۆزنەوە — تۆش هەرکات بتەوێت دەتوانیت چاودێرییان بکەیت، هەر لە چالاکیەکانیان لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەوە تا شوێنی هاوکاتی ئێستایان.9

Text call (پەیوەندیکردن بە دەق)

بە نامە وڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بدەرەوە

ناتوانی وڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بدەیتەوە؟ یاریدەدەرێکی دەنگی دەتوانێت گفتوگۆ دەنگییەکان بگۆڕێت بۆ چاتی نووسراو، واتا دەتوانیت لە ڕێگای نووسینەوە وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنییەکەت بدەیتەوە.10

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy لە کاتی هاتنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیشاندراوە. بژاردەی Bixby text call (پەیوەندیکردن بە دەق لە ڕێگەی Bixby) لەسەر شاشە دەستنیشانکراوە، دوای ئەوەش دوگمەی وڵامدانەوەی پەیوەندییەکە دەبیندرێت. شاشەکە دەگۆڕێت بۆ زنجیرەیەك نامەی نووسراو بە فۆرماتی Bixby text call (پەیوەندیکردن بە دەق لە ڕێگەی Bixby)، لەگەڵیدا لەسەرەوە بژاردەی گۆڕین بۆ پەیوەندیی دەنگی و چەند وڵامی خێرا لە خوارەوە نیشاندراون. مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy لە کاتی هاتنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیشاندراوە. بژاردەی Bixby text call (پەیوەندیکردن بە دەق لە ڕێگەی Bixby) لەسەر شاشە دەستنیشانکراوە، دوای ئەوەش دوگمەی وڵامدانەوەی پەیوەندییەکە دەبیندرێت. شاشەکە دەگۆڕێت بۆ زنجیرەیەك نامەی نووسراو بە فۆرماتی Bixby text call (پەیوەندیکردن بە دەق لە ڕێگەی Bixby)، لەگەڵیدا لەسەرەوە بژاردەی گۆڕین بۆ پەیوەندیی دەنگی و چەند وڵامی خێرا لە خوارەوە نیشاندراون.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

Auto Blocker (ڕێگری خۆکار)

نهێنییەکانت. پارێزراون.

ئەپی سەرچاوەی نادیار و فەرمانە زیانبەخشەکان کە لە ڕێگەی کێبڵی USBـەوە دەنێردرێن بلۆکبکە و لەمپەڕێكی تر بخەرە نێوان خۆت و چالاکیە گوماناویەکان. Auto Blocker (ڕێگری خۆکار) مۆبایلەکەت پارێزراوتریش دەکات.

مەزنترین و نوێترین One UI 6 بەدەستبهێنە

بەشداربە لە خزمەتگوزاریی ئاگانامەی ئەندامانی سامسۆنگ بۆ بەرواری بەردەستبوونی وەشانی One UIـی داهاتوو، بۆئەوەی بەردەوام ئاگاداری هەواڵی نوێ بیت.

 

مۆبایلە زیرەکەکان

Galaxy S24 | S24+ | S24 Ultra
 

تابلێتەکان

Galaxy Tab S9 | S9+ | S9 Ultra
 

کاتژمێرەکان

Galaxy Watch6 | Watch6 Classic
 

Galaxy Buds

Galaxy Buds2 Pro
  • وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  • ڕەنگە کردارە بەردەستەکان یان/و ناوەڕۆکەکان بەگوێرەی مۆدێلی ئامێر، وڵات/ناوچە و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن.
  1. Samsung Studio بۆ Galaxy Book لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024ـدا دەخرێتە بەردەست.
    تایبەتمەندی بۆ دەستکاریکردنی هەمان فایلی بابەت لە سەرانسەری ئامێرەکانی Galaxy لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 دەخرێتە بەردەست.
  2. لەسەر ئەو ئامێرانەدا بەردەستە کە One UI 2.1 یان بەرزتر لەگەڵ وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕی Android Q یان بەرزتریان هەیە. گرێدانی هەردوو Bluetooth Low Energy و Wi-Fi پێویستن بۆ بەکارهێنانی Quick Share. پاڵپشتی Galaxy Bookـەکان دەکات، لە نێوانیاندا ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر خراونەتە بازاڕ و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی خاوەن بلووتووس/Wi-Fiـی Intel لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر. (سیستەمی وەگەڕخەڕ: Windows 10 وەشانی 2004 یاخود بەرزتر، بەگەڕخەری بلووتووس: Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر، بەگەڕخەری Wi-Fi: Intel 22.50.07 یاخود بەرزتر). ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە Quick Share دەتوانێت لە هەمان کاتدا هاوبەشی لەگەڵدا بکات ڕەنگە بەگوێرەی هاردوێری چیپی Wi-Fiـی ئامێری هاوبەشکەر بگۆڕێت. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بە گوێرەی ئامێر، ڕەوشی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت. Quick Share بۆ iOS و Android بەردەستە لە ڕێگەی ناردنی کۆدی QR یان هاوبەشی پێکردن لەگەڵ پەیوەندییەکان: هەر فایلێک نابێ لە 3 گێگابایت زیاتربێت و (لە کۆی گشتیی 5 گێگابایت لە ڕۆژێکدا تێنەپەڕێت)، بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت؛ پێویستی بە Samsung Account و گرێدراویی ئینتەرنێت هەیە.
  3. Wireless Keyboard (تەختەکلیلی بێتەل) بەجیا دەفرۆشرێت.
  4. تەنها لەسەر چەند مۆدێلێکی دیاریکراوی Galaxy Tab پاڵپشتیدەکرێت، بۆ نموونە A9+ ،S9 ،Galaxy Tab S8 هی تر. ڕەنگە ژمارەی پەنجەرە بەردەستەکان لە DeXـدا سنوورداربێت.
  5.  تایبەتکردنی ناوچەی لێدانی دڵ لەگەڵ دیاریکردنی ڕاکردنی دەرەوەدا چالاکدەکرێت. دەبێت بۆ ماوەی زیاتر لە 10 خولەک بە بەردەوامی و جێگیری ڕابکەیت. ئەپڵیکەیشنی Samsung Health وەشانی 6.24 یان سەرووتری پێویستە.
  6.  لە Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی دواتر پاڵپشتی دەکرێت.
    •  تایبەتمەندییەکانی چاودێری خەو تەنها بۆ مەبەستی تەندروستیی گشتی و لەشجوانییە.
    •  بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشییەک یان تێکچوونی بارودۆخی خەوتن ناگونجێت. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
    •  ئەپڵیکەیشنی Samsung Health وەشانی 6.24 یان سەرووتری پێویستە.
    •  بۆ دەستپێکردنی ڕاهێنانی خەوتن، ئەوا بە لایەنی کەمەوە تۆماری خەوی 7 شەو پێویستە (5 ڕۆژی کار، 2 ڕۆژی پشوو)
  7. S Pen Fold Edition تایبەت بە Galaxy Z Fold5 بە جیا دەفرۆشرێت. S Penـێک بەکاربهێنە کە بۆ Galaxy Z Fold دیزاین کراوە. ڕەنگە هەموو S Penـەکان و قەڵەمە ستایلەسەکانی دیکە زیان بە شاشەکە بگەیەنن. Galaxy Z Fold5 شوێنێکی ناوەکی تایبەت بۆ S Penـی نییە. تەنیا شاشەی سەرەکی پاڵپشتیی S Pen دەکات.
  8. Google Meet هێمایەکی بازرگانی کۆمپانیای Google LLCـە. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپی Google Meet بەپێی ناوچە جیاوازبێت. پێویستی بە گرێدراوی گونجاو بە تۆڕ و تۆمارکردنی هەژماری Google هەیە.
  9. لە کۆماری کۆریا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتیدەکرێت. هەژماری منداڵان لەسەر ئامێری ئەو کەسەی بەخێویان دەکات درووستدەکرێت.
  10. 'Text call' (پەیوەندیکردن بە دەق)' پاڵپشتی لە زمانەکانی چینی، ئینگلیزی (هیندستان، بەڕیتانیا، ئەمریکا)، فەڕەنسی، ئەڵمانی، هیندی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆریی، پۆڵەندی، پورتوگالی، ئیسپانی (ئیسپانیا، ئەمریکا، مەکسیک)، تایلەندی، ڤێتمانی دەکات.