ئاسایش

ئاسایش

Samsung Knox,
ئێمە چۆن بە تەواوی ئامێر و خزمەتگوزاریەکەت دەپارێزین

Samsung Knox,
ئێمە چۆن بە تەواوی ئامێر و خزمەتگوزاریەکەت دەپارێزین

Samsung Knox پارێزگاری لە ئامێر و خزمەتگوزاریەکانت دەکات بە بنەما و هاوبەشیە بەهێزە ئاسایشیە گشتگیرەکانمان.
ماندونەناسانە کار دەکەین بۆ دڵنیاکردنت لەوەی کەوا دەتوانیت متمانە بە Samsung Knox بکەیت بۆ پاراستنی تەواوی داتا و شێوازی ژیانت.

بنەماکانی ئاسایشی Samsung Knox

ئێمە زنجیرەی متمانەی خۆمان لەسەر ڕەگی هاردوێری- دژەدەستکاری (RoT) بنیات دەنێین.

ڕەگی متمانە (Root of Trust)ـی ئێمە بە قووڵی ئاوێتەی چیپەکانمان کراوە و بەرکەوتنی لەگەڵ جیھانی دەرەوە نیە، و تەنها ژمارەیەکی سنووردار لە ئەپلیکەیشنەکان توانای دەسپێگەیشتنیان بۆی هەیە.
ئێمە دڵنیای ئەوە دەکەین کەوا کردارە سەرەکیەکانی سۆفتوێرەکانمان دەستکاری ناکرێن لەهەمانکاتدا پاراستنی سەرانسەریی داتای کەسی پێشکەش دەکەین.
تایبەتمەندییە ئاسایشییەکانمان کە بە هاردوێر پشتیوانیکراون ڕێگە بە بەکاربەرانمان دەدەن هەست بە سەلامەتی و ئاسوودەیی بکەن.

ئێمە ژینگەیەکی جێبەجێکردنی تایبەت پێشکەش دەکەین کە کار لەسەر داتای هەستیار و نهێنی دەکات و لە هەمان کات پارێزگاری لە هێرشی زیانبەخش دەکات.

پەخشکردنەوەی ڤیدیۆیی پارێزراو، پشتڕاستکردنەوەی بەکارهێنەر، و ئەپلیکەیشنەکانی پارەدان لە ژینگەی جێبەجێکردنی سەلامەتی ئێمەدا ئەنجام دەدرێن. بۆ ئەپەکانی پشتڕاستکردنەوەی بەکارهێنەر، ژینگەی جێبەجێکردنی سەلامەتی ئێمە، دەستگەیشتنی ڕێگەپێنەدراو بە زانیاریی بایۆمەتری هەستیار بلۆک دەکات. بۆ ئەپەکانی پارەدان، ژینگەی جێبەجێکردنی سەلامەتی ئێمە دڵنیایی دەدات لەسەر ئەوەی کاروبارەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی پارە پارێزراون.

داتای زۆر هەستیاری وەکو زانیاری بایۆمەتری، ژمارەکانی PIN، یان PII لە بیرگەی پارێزراوی تەواو دابڕاو هەڵدەگیرێن کە زۆر بەهێزە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی دزەکردنی داتا.

هەروەها بیرگەی پارێزراوی تەواو دابڕاوی ئێمە بەرگەی هێرشی جەستەییش دەگرێت.

ئێمە ئەلگۆریتم و تەکنەلۆجیای کریپتۆگرافی پشتڕاست کراو بەکاردێنین بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرەکانی پاراستنی داتا.

بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی سامسۆنگ تەکنەلۆژیای کریپتۆگرافی ستانداردکراوی نێودەوڵەتی بەکاردێنێت. ئێمە دڵنیای جێبەجێکردنی ئەم تەکنەلۆجیایانەی کریپتۆگرافی دەکەین لە ڕێگەى بڕوانامەی وەکو ستانداردی فیدراڵی بۆ پرۆسێسکردنی زانیاری (FIPS). داتای کڕیارەکان بە سەلامەتی بە شێوەیەکی ئینکریپت (نهێنی) هەڵدەگیرێت. ئەم جۆرە میکانیزمانەی پاراستنی داتا بە سەر داتای هەڵگیراو و داتای گوازراوەش جێبەجێ دەکرێن.

ئێمە تەکنەلۆژیای بەهێزی پشتڕاستکراوە بەکاردێنین کە تەنها ڕێگە بە بەکارهێنەری دیاریکراو بدات بۆ دەسپێگەیشتن بە ئامێر و خزمەتگوزاریەکانمان.

بۆ پێشکەشکردنی پشتڕاستکردنەوەیەکی بەهێزی بەکارهێنەر، چەندین جۆری تەکنەلۆژیای پشتڕاستکردنەوەی بەکارهێنەر بەکاردەهێنین وەکو PIN، نەخش، وشەی نهێنی، پەنجەمۆر، و ناسینەوەی گلێنەی چاو بەیەکەوە بەکاردێن. هەروەها، دەکرێت Samsung Account بۆ کۆنترۆڵکردنی دەسگەیشتن بە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت بەکاربێت، وە ڕەنگە تایبەتمەندی فرە-پشتڕاستکردنەوەی ئێمە بۆ ڕێگەدان تەنها بە بەکارهێنەرە دیاریکراوەکان بۆ دەسگەیشتن و بەکارهێنانی ئامێر، خزمەتگوزاریەکان و داتاکان بەکاربهێنرێت.

ئێمە ئەو تەکنەلۆژیایانە بەکاردێنین کە چالاکی دەستکاری نایاسایی لە ناو ئامێر و خزمەتگوزاریەکانت دەدۆزێتەوە. ئێمە چالاکانە ئەو میکانیزمانە دروست دەکەین کە بەکارهێنەران لەم چالاکیانە ئاگاداردەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر بەکارهێنەران.

ئێمە هەوڵەکانی دەستکاریکردن کە دەکرێنە سەر بەرھەمەکانمان دەدۆزینەوە و ڕێگریان لێدەکەین بۆ دڵنیایی لەوەی هەموو بەرهەمێک بە سەلامەتی و بێ کێشە بمێنێتەوە. ئێمە یەکپارچەیی سۆفتوێری کارپێکراو لە کاتی دەستپێکردنی ئامێر لەڕێگەی بەکارهێنانی بووتی پارێزراوەوە پشتڕاستدەکەینەوە. تەکنەلۆژیای پشتڕاستکردنەوە سۆفتوێری ئێمە نوێکردنەوەکانی سۆفتوێریش لەخۆدەگرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندنی نوێکردنەوەی ڕێگە پێنەدراوی سۆفتوێر. تەکنەلۆژیای پاراستنی ڕاستەوخۆی ئێمە، پاراستنی بەردەوام بۆ سۆفتوێر و داتای هەستیار پێشکەش دەکات.

ئێمە تازەترین نوێکردنەوەکانی ئاسایشی و چاککردنەوەکان جێبەجێ دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی بەردەوام گۆڕاوی ماڵوێر و هاککردن.

بەرهەمەکانی سامسۆنگ نوێکردنەوەکانی ئاسایشی بە چەندین ڕێگەی جیاواز پێشکەش دەکەن. ئێمە نوێکردنەوەی ئۆنلاینی سەر تۆڕ پێشکەش دەکەین لەگەڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی وەرزیی و لەناکاو بۆ چارەسەرکردنی خێرا و دەستبەجێی خاڵە لاوازەکان.

لە چەمکەوە بۆ کۆتایی ژیانی بەرهەم، ئێمە پرۆسەیەکی پەرەپێدانی توندی ئاسایش پەیڕەودەکەین کە ڕووماڵی تەواوی تەمەنی بەرهەم و ئەزموونی کڕیارەکانمان دەکات.

سیاسەتەکانی ئاسایشی ئێمە پۆلینکردن، مامەڵەکردن، و پڕۆسێسکردنی چۆنیەتی پاراستنی داتای کەسی و شێوازەکانی تری داتای نهێنی دەگرێتەوە. ئێمە پێداچوونەوەکانی دیزاینی ئاسایشی زۆر بە وردی ئەنجام دەدەین بە ڕەچاوکردنی گشت جۆرەکانی هێرش کردن. ئێمە بەردەوام چاودێری مەودای هەڕەشەکان دەکەین بۆ دەسنیشانکردنی هەڕەشەی نوێ بۆ سەر ئامێر و خزمەتگوزاریەکانمان.

پێشکەشکردنی ئاسایشی گشتگیر
لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئاسایشی Knox

پلاتفۆرمی ئاسایشی Samsung Knox بریتییە لە بناغەی پاراستنی ئامێری کەسی، چارەسەری بازرگانی بۆ کۆمپانیاکان، و خزمەتگوزاری.
پلاتفۆرمی ئاسایشی Knox لە چەندین چینی بەرگری و میکانیزمی ئاسایش پێکدێت کە پارێزگاری لە داتا دەکات دژی هەڕەشە و سۆفتوێری زیانبەخش. پلاتفۆرمی ئاسایشی Knox لە لایەن چەندین دەزگای حکومی، دەستەی مۆلەت بەخشینی ئاسایش و فرۆشیارانی ئاسایشی لایەنی سێیەم سەلمێنراوە وبڕوانامەی پێ بەخشراوە.
لەو ساتەی بەکاربەر ئامێرەکە دادەگیرسێنێت، پلاتفۆرمی ئاسایشی Knox پارێزگاری لە ئامێر و خزمەتگوزاریەکان دەکات.

تەکنەلۆژیای ئاسایشی Knox بە قووڵی ئاوێتەی بەرهەمەکانمان کراوە

Samsung Knox ژینگەیەکی دیجیتاڵی پێشکەش دەکات کەوا دەکات کڕیاران بتوانن بە سەلامەتی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانمان بەکاربێنن.
「 Secured by Knox」 گەرەنتی سەلامەتی دەکات.

مۆبایل

Knox پارێزراوانە پارێزگاری لە داتای نهێنی و هەستیار دەکات لە هەموو چینێک لەسەر ئامێری Samsung Galaxy.
لەو ساتەی ئامێرێکی Galaxy دادەگیرسێت، Knox بە بەردەوامی پارێزگاری لە کاتی ڕاستەقینەدا فەراهەم دەکات.

تەلەفزیۆن

Knox بەشێوەیەکی پارێزراو پاراستنی بەهێز پێشکەشی داتا و خزمەتگوزاریەکانی بەکارهێنەر دەکات لە ئامێرەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگەوە تا پلاتفۆرم و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان.
ئێمە ئەزموونێکی پارێزراو و باشترکراوی تەلەفزیۆن پێشکەشی بەکارهێنەران دەکەین.

ئامێری ناوماڵ

تەکنەلۆژیای بەهێزی پشتڕاستکردنەوە و کریپتۆگرافی سەلمێنراوی Knox بڕبڕەی کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی پارێزراوانەی ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵی سامسۆنگە کە بەهێزی SmartThings کاردەکەن.

ئێمە پارێزگاری لە بەرزترین ئاستی ئاسایش و دڵنیاکردنەوە دەکەین

سامسۆنگ لە نزیکەوە کار لەگەڵ کۆمەڵگاکانی توێژینەوەی ئاسایشی لە سەرانسەری جیھان دەکات بۆ بەدەست هێنانی ئاسایشی گشتگیر.
ئێمە کێشە و خاڵی لاوازی ئاسایش بەچەندین شێواز وەردەگرین، لەوانەش ئیمەیل و ماڵپەڕی ڕاپۆرتکردن. ئێمە بەخێرایی هەڕەشە و خاڵە لاوازەکان چارەسەردەکەین.
هەروەها ئێمە پڕۆگرامی دەسنیشانکردنی هەڵە (Bug Bounty Program) کارپێدەکەین، کە خەڵاتی کۆمەڵگاکانی ئاسایش دەکات بۆ دۆزینەوە و ڕاپۆرتکردنی خاڵە لاوازەکانی ئاسایش.

ڕاپۆرتكردنی هەڵە و خاڵە لاوازەکانی ئاسایش

ئێمە هانی توێژەران دەدەین ڕاپۆرتی هەڵە و خاڵە لاوازەکانی ئاسایش بۆ ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە بکەن. بەخێرایی و بە ووردی کار لەسەر گشت ڕاپۆرتەکان دەکەین.

توێژینەوەی بەردەوام پێشکەوتوو لە بواری تەکنەلۆژیای ئاسایش

ئێمە بەردەوام توێژینەوە دەکەین و پەرە بە تەکنەلۆژیای ئاسایش و نهێنیپارێزی دەدەین کەوا ستانداردی سەلامەتی و توانای دەسپێگەیشتنی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی سامسۆنگ بەرزدەکاتەوە.