تێگەیشتن

تێگەیشتن

مۆبایلی زیرەک/تابلێت

کۆنترۆڵی کارلێککردن
کۆنترۆڵی کارلێک سەرنج دەخاتە سەر یەک ئەپ لە ڕێگەی بلۆک کردنی دوگمەکانی دواوە، ماڵەوە و ئەم دواییانە، لەگەڵ پەیوەندی هاتوو و ئاگانامەکان. هەروەها دەتوانیت ئەوە هەڵبژێریت کە دوگمەی تەنیشت، دوگمەی ئاستی دەنگ، تەختەکلیل یان تەچ (دەسلێدان) لە ناوچەیەکی شاشەکە بلۆك بکەیت.

* چۆنیەتی ڕێکخستن: Setting (ڕێکخستن) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Interaction and dexterity (کارلێک و لێزانی) > Interaction control (کۆنترۆڵی کارلێک)

کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن
کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن ڕێگەت پێدەدات خێراتر و ئاسانتر دەستت بە تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن بگات.
  • بە خێرایی کلیلەکانی لاتەنیشت و بەرزکردنەوەی دەنگ داگرە
  • کلیلەکانی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگ داگرە و ڕایبگرە

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Advanced settings (ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان) > Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) 

بۆ تۆ پێشنیار کراوە
دەتوانیت بزانیت کام تایبەتمەندیی توانای دەسپێگەیشتن چالاک کراوە و تایبەتمەندی پێشنیار کراو بەدەست بهێنیت کە بۆ تۆ گونجاوترن.

* لە کوێ دەدۆزرێتەوە: Settings (ڕێکخستنەکان) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Recommended for you (بۆ تۆ پێشنیار کراوە)

داڕشتنەوەی ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن
ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن بگەڕێنەرەوە بۆ ڕێکخستنە پێشوەختەکان، بەبێ ئەوەی پێویستت بە داڕشتنەوەی ڕێکخستنەکانی تر بێت.

* چۆنیەتی جێبەجێکردن: Settings (ڕێکخستنەکان) > General management (بەڕێوەبردنی گشتی) > Reset (دووبارە داڕشتنەوە) > Reset accessibility settings (ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن دابڕێژەرەوە)

ئامێری شتن/وشککەرەوە

بیرکەوتنەوەی خولی زۆرجار بەکارهێنراو
پێویست ناکات هەموو جارێک دوگمەکە بسووڕێنیت بۆ گەڕان بەدوای ئەو سووڕەی جلشۆر و وشککەرەوە کە زۆرتر بەکاری دەهێنیت. لە جیاتی ئەوە، جلشۆر و وشککەرەوەکەت خۆی فێری ئەو سووڕانە دەبیت کە تۆ زۆر بەکاریان دێنیت و خۆکارانە دەیانخاتە سەرەتای لیستی سووڕەکانەوە. با جلشۆر و وشککەرەوەکەت کات و هەوڵت بۆ بگەڕێننەوە.

* ئەم تایبەتمەندییە لە سەر ئەو مۆدێلانەی جلشۆر و وشککەرەوە جێبەجێکراوە کە LCDـیان هەیە.

فڕن

مۆدی بیرکەوتنەوەی ئەوەی بەردەوام بەکارهاتوو
پێویست ناکات هەموو جارێک دوگمەکە بسووڕێنیت بۆ گەڕان بەدوای ئەو مۆدی چێشتلێنانەی فڕنەکە کە تۆ زۆرتر بەکاری دەهێنیت. لەجیاتی ئەوە، فڕنەکەت خۆی فێری ئەو مۆدە چێشتلێنانە دەبێت کە تۆ زۆرتر بەکاری دەهێنیت و وای ڕێکدەخات بۆ ئەوەی لە سەرەتای لیستی مۆدەکان دەربکەوێت. با فڕنەکەت کات و هەوڵت بۆ بگەڕێنێتەوە.

* ئەم تایبەتمەندییە لە سەر ئەو مۆدێڵانەی فڕنی جێبەجێکراوە کە LCDـیان هەیە.

پاڵپشتی بەکاربەر بە توانای دەسپێگەیشتن

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان و باشترکردنی ئەزموونی توانای دەسپێگەیشتنی تۆ