ئێمە هەوڵ دەدەین دەسگەیشتن بە ماڵپەڕەکەمان ئاسانتر بکرێت

ماڵپەڕی سامسۆنگ (www.samsung.com) پابەندە بە سیاسەتەکانی WCAG

تایبەتمەندییەکانی یاریدەدەری تۆڕی وێب بە لەبەرچاوگرتنی هەموو کەسێك

بەردەوام باشترکردنی ماڵپەڕەکە ڕەچاو دەکەین بۆ پێشکەشکردنی باشترکردن ئەزموونی بەکارهێنەر بۆ گشت بەکارهێنەران. لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنمایی توانای دەسپێگەیشتنی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ (Web Content Accessibility Guide)، ماڵپەڕەکەمان ڕێژەی کۆنتڕاستی گونجاو جێبەجێ دەکات بەسەر دەق و وێنەکانمان بۆیە بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی لە هەر قەبارەیەکی شاشە یان ئاراستەیەکی دیاریکراودا بە وردی کارلێکی لەگەڵ بکەن. GNB (میلی گەڕانی جیھانی)ـی ئێمە و دوگمەکانی داخستن/دەرچوون وا دیزاینکراون بۆئەوەی بتوانرێت بەبێ ماوس کۆنترۆڵ بکرێت. هەروەها چەندان تایبەتمەندیی یاریدەدەرمان هەیە کە یارمەتی ئەو بەکارهێنەرانە دەدات کە کێشەی بیناییان هەیە، تاکو ئازادانە قەبارەی فۆنت، کۆنتڕاست و مەودا ڕێک بخەن بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ پێویستییەکانی بەکارهێنەر بگونجێت. لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی وردی دەقی وەسفکەری جێگرەوە (دەقی جێگرەوە) بۆ ناو کۆدەکانی HTML، ئەپەکانی خوێنەرەوەی شاشە دەتوانن وەسفی ئەو وێنە یان ڤیدیۆیە بکەن کە پەخش دەکرێت. هەروەها ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بزانێت کە ئایا لاپەڕەکە خەریکە دادەگیرێت، ئەنجامی پرسیاری گەڕانەکە بڵێت، چ بژاردەیەکی دوگمە لەسەر شاشەکە بەردەستە.

ماڵپەڕی سامسۆنگ بەردەوام پەرەی پێ دەدرێت بۆ پێشکەشکردنی دەسگەیشتنێکی ئاسوودە بۆ گشت ناوەرۆکە دیجیتاڵییەکانمان.

ئێمە پابەندی ڕێنماییەکانی توانای دەسپێگەیشتنی ماڵپەڕین

WCAG (ڕێنمایی توانای دەسپێگەیشتنی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ) (Web Content Accessibility Guide) ڕێنماییەکی ستانداردی جیهانی توانای دەسپێگەیشتنە کە بەردەستە بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو ناوەرۆکەکانی ماڵپەڕ بۆ هەموو کەسێک بەردەستن بەبێ جیاوازینان و بێ ئەوەی ئەستەم بێت.

بۆ دڵنیابوون لەمە، سامسۆنگ هەڵساوە بە دروستکردنی SWCAG (Samsung.com WCAG) بە بەکارهێنانی وەشانی WCAG 2.1 وەکو بنەمایەك تایبەت بەخۆی.

ئێمە 21 خاڵی پشکنینی پرۆسەی ستانداردکراومان دروست کردووە بۆ پابەندبوون بە ئاستی Level A و Level AA پێشنیارکراو لە لایەن W3C (World Wide Web Consortium).

پاڵپشتی بەکاربەر بە توانای دەسپێگەیشتن

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان و باشترکردنی ئەزموونی توانای دەسپێگەیشتنی تۆ