خولانەوەی سەرچاوە

خولانەوەی سەرچاوە

بپارێزە،
بۆ ماوەیەکی زیاتر بەکاربهێنە،
و دیسان بەکاریبهێنەوە

بپارێزە،
بۆ ماوەیەکی زیاتر بەکاربهێنە،
و دیسان بەکاریبهێنەوە

لە دوای شۆڕشی پیشەسازیی گەشەی ئابووری لەگەڵ دەرهێنان و کارپێکردنی سامانە سروشتییەکان بووە. شارەزایان هۆشدارییان داوە لە کێشە ژینگەییەکان کە بەهۆی ئەم جۆرە کەمبوونەوەی سەرچاوە و تێکچوونی ژینگەوە دروست دەبێت.
Samsung Electronics ئاگاداری ئەم هۆشداریانەیە و چەندین ڕێوشوێنی بەرفراوانی وەڵامدانەوەی جێبەجێکردووە. ئێمە بە شێوەیەکی کارا سەرچاوەکان بەکاردەهێنین و داهێنانی تەکنەلۆژیا دروست دەکەین بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان، بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بەرهەمەکانمان و گەڕان بەدوای ڕێگایەك بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی کەرەستەی ئەو بەرهەمانەی تەمەنیان کۆتایی هاتووە. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دروستکردنی بەرهەمی باشتر بە سەرچاوەی کەمتر و گۆڕینی پاشماوەی ئەلیکترۆنی بۆ سەرچاوەی بەکارهێنراو.

ئێمە هەوڵدەدەین بۆ ئابوورییەکی بازنەیی

بۆ پاراستنی ژینگە لە قەیران و بەکارهێنانی کارامەتری سەرچاوەکان، Samsung Electronics هەوڵ دەدات جەخت بخاتە سەر ئابووری بازنەیی. سامسۆنگ بە تێپەڕ بوون لە سنوورەکانی بەکارهێنانی سەرچاوەکان بۆ جارێک و فڕێدانیان بە شێوەیەکی ئاسایی، کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر لە بەکارهێناندا بمێننەوە، و دەتوانرێت سەرچاوەکان لە کۆتایی تەمەنیاندا باشتربکرێت بە وەرگرتنەوە و ڕیسایکلکردن و دووبارە بەکارهێنانەوەیان دوای کۆتایی هاتنی تەمەنی بەرهەم.

بە کەمکردنەوەی جۆری کەرەستە بەکارهێنراوەکان و باشکردنی شێوازی کۆکردنەوە بۆ ئاسانکاری وەرگرتنەوە و دوورکەوتنەوە لە بەفیڕۆدان، ئێمە شێوازێکی بەرهەمهێنانمان دابینکردووە کە کەمترین بەکارهێنانی سەرچاوەکان لەخۆ دەگرێت. بە کۆکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە تەمەنیان گەیشتۆتە کۆتایی، کەرەستە بەنرخەکان هەڵدەگرینەوە. سامسۆنگ لە ڕێگەی ئەم ئابوورییە بازنەییە بڕی ئەو سامانە سروشتیانەی کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنان کەمدەکاتەوە، گازی گەرمخانەیی و پیسکەرەکانی لە سووتاندنی پاشماوەکان و لە دەرهێنانی سەرەتاییەوە کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕێگری لە پیسبوونی خاک و ئاوی ژێر زەوی دەکات کە بەهۆی زبڵدانەکان دروست دەبن. بە بەهێزکردنی خۆڕاگری بەرهەمەکانمان پێش بڵاوکردنەوە لە ڕێگەی زنجیرەیەك تاقیکردنەوەی توندی متمانەپێکراو و بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چاککردنەوەی گونجاو لە ڕێگەی شوێنە خزمەتگوزارییە جیهانییەکانمانەوە، لەوانەش نوێکردنەوەی بەردەوامی سۆفتوێر، سامسۆنگ تەمەنی بەرهەمەکانمان فراوانتر دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەشداری بکات لە ئابووری بازنەیی و لە هەمان کاتدا سەرچاوەکان دەپارێزێت.

یاساکانی ئابووری بازنەیی و سیستەمی وەگەڕخەڕ

یاساکانی ئابووری بازنەیی

  • 01

    ئێمە کەرەستەکان بە لەبەرچاوگرتنی بازنەییبوونی سەرچاوەکان لە
    قۆناغی دیزاینکردنی بەرهەمەوە بەکاردەهێنین و خۆڕاگری زیاتردەکەین
    بە مەبەستی ئەوەی بتوانرێت بۆ ماوەی درێژتر بەرهەمەکان بەکاربهێنرێن

  • 02

    ئێمە بەکارهێنانی ئاو لە کاتی
    بەرهەمهێناندا کەمدەکەینەوە
    و بەفیڕۆچوون کەمدەکەینەوە
    لە ڕێگای بەکارهێنانەوەی ماددە خرابووەکان.

  • 03

    سەرچاوەی کەمتر بەکاردەهێنین
    لە کاتی دابەشکردندا
    بە بەرزکردنەوەی کارامەیی گواستنەوە
    لە ڕێگای بچووککردنەوەی
    قەبارەی پاکەتەکان.

  • 04

    پاڵپشتی بەکاربەران دەکەین کە بەرهەمەکان بۆ ماوەی درێژتر بەکارببەن
    لە ڕێگای دابینکردنی تۆڕێک لە پیشەوەرانی خزمەتگوزاری چاککردنەوە.

  • 05

    ئێمە چوارچێوەیەکی سیستەمی
    ڕیسایکڵکردن درووستدەکەین
    کە ڕێگەدەدات بە کۆکردنەوە
    و بەکارهێنانەوەی بەرهەمەکان لە کۆتایی ژیانیاندا.

سیستەمی وەگەڕخەڕی سووڕانەوەی سەرچاوە

بەکاربەر
بەکارهێنان
  • ‧ بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە وزەی کەم بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی ناڕاستەوخۆی گازی گەرمخانەیی
  • ‧ باشترکردنی کارایی بەرهەم، نوێکردنەوەی فیرموێر، و درێژکردنەوەی گەرەنتی بەرهەم
چاککردنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوە
  • ‧ فراوانکردنی بەردەوامی ناوەندەکانی خزمەتگوزاری لە سەرانسەری جیهاندا
  • ‧ درێژکردنەوەی تەمەنی بەرهەم بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردنی کێشەی پسپۆڕانە و لە دوورەوە
Samsung
Electronics
پەرەپێدان
  • ‧ پلاندانان بۆ ئەو بەرهەمانە کە وزە و سەرچاوەی کەمتر بەکاردەهێنن
  • ‧ دیزاینکردنی بەرهەمێك کە ئاسانە بۆ هەڵوەشاندنەوە و ڕیسایکلکردن
  • ‧ دیزاینی درێژکردنەوەی تەمەنی بەرهەم
  • ‧ کڕینی ئەو کەرەستە و پارچانەی کە هیچ ماددەیەکی مەترسیداریان تێدا نییە
  • ‧ فراوانکردنی بەکارهێنانی سەرچاوە بەردەوامەکان، وەکو کەرەستەی ڕیسایکل کراو
  • ‧ بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی بڕوانامەی "Eco-Partners"ـیان هەیە
بەرهەمهێنان
  • ‧ فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە لە شوێنەکانی کارکردن
  • ‧ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و زیادکردنی دووبارە بەکارهێنانەوە
  • ‧ دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەی شوێنی کار وەک سەرچاوەکان
  • ‧ بەکارهێنانی جێگرەوەی کیمیایی لە شوێنەکانی کارکردن
دابەشکردن
  • ‧ بەکارهێنانی کەرەستەی پاکەتکردن بە لەبەرچاوگرتنی خولانەوەی سەرچاوە
  • ‧ پاکەتی بچووککراو و سووك
  • ‧ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) و بەکارهێنانی سووتەمەنی لەڕێگەی باشکردنی گواستنەوە
کۆمپانیای
ڕیسایکڵکردن
وەرگرتنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوە
  • ‧ کارکردن بە بەرنامەی وەرگرتنەوە لە هەر وڵاتێکدا
  • ‧ دەرهێنان و بەکارهێنانەوەی ماددە لە بەرهەمە پاشماوەکان
  • ‧ چالاککردنی سیستەمێکی ڕیسایکلکردنی بازنەی داخراو بۆ سەرچاوە پاشماوەکان

پەرەپێدانی بەرهەمی بازنەی داخراو

بەرهەمەکانی کەرەستەی ڕیسایکڵکراو و نوێبووەوە

Samsung Electronics داندەنێت بە گرنگی پەرەپێدانی بەرهەم و بەکارهێنانی کارامەی سەرچاوەکان و بەکارهێنانی درێژخایەن لەبەرچاودەگرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمە، هەوڵدەدەین بۆ وەرگرتنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو سەرچاوانەی کە بەکارهێنراون، بەکارهێنانی کەرەستەی هۆشیاری ژینگەیی فراوانتردەکەین.

کەرەستەی پاکەتکردن بە لەبەرچاوگرتنی خولانەوەی سەرچاوە

Samsung Electronics لە ساڵی 2020 بە تەواوی کاغەزی پاکەتکردنی کاڵای ئامادەکراو بە کاغەزی بڕوانامەداری دارستانی بەردەوام و کاغەزی 100% ڕیسایکل کراوی گۆڕی. پلانمان هەیە هەموو کەرەستەی پاکەتکردنی پلاستیکی بگۆڕین بۆ ماددەی ڕیسایکل یان بایۆ.

هەوڵدەدەین خولی ژیانی بەرهەم درێژبکەینەوە

لە کاتی دروستکردنی بەرهەمەکاندا، Samsung Electronics لە ژێر بارودۆخی جیاوازدا تاقیکردنەوەی خۆڕاگری بۆ بەرهەمەکان ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران تا دەتوانن بەرهەمەکان بەکاربهێنن و هەوڵدەدات زیاتر تەمەنی بەرهەمەکە درێژبکاتەوە بە دروستکردن و پەرەپێدانی بەرهەمەکان بەشێوەیەک کە لە کاتی چاککردنەوەدا بە ئاسانی لەیەکتر جیابکرێنەوە و دووبارە بەکاربهێنرێنەوە.

خۆڕاگری زیاتر

بە پابەندبوون بە باشترکردنی خۆڕاگری، Samsung Electronics تاقیکردنەوە لە ژێر بارودۆخی جۆراوجۆردا ئەنجامدەدات بۆ دڵنیابوونەوە لە پتەوی، بەرگەگرتنی بەربوونەوە، و خولی ژیان. بەرهەمەکانمان نەک هەر بە شێوەیەک دیزاین کراون کە بگەنە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە قۆناغی پەرەپێدانەوە، بەڵکو بە تاقیکردنەوەی سنووری جۆراوجۆردا تێدەپەڕن کە تایبەتن بە Samsung Electronics لەوانەش تاقیکردنەوەی بەردانەوە لە گۆشەی جیاوازەوە و لەسەر ڕووی جیاواز لەگەڵ تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکانی دژە ئاو.

توانای چاککردنەوەی زیاتر

چاککردنەوە توخمێکی گرنگە کە ئێمە لە کاتی بەرهەمهێنانی بەرهەمێکدا لەبەرچاوی دەگرین. Samsung Electronics بەردەوامە لە ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمەکان بە شێوەیەک کە ئاسان بێت بۆ هەڵوەشاندنەوە و بە نرخێکی گونجاو بتوانرێت چاک بکرێتەوە و پارچەیەك کە ئاسان بێت بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە. فەرەنسا لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2021 یاسایەکی بەسەر ئەلیکترۆنیاتی فرۆشراوی ناوخۆییدا سەپاند بۆ ئەوەی ئاماژە بە ‘پێوەرەکانی چاککردنەوە (Indice de réparabilité)’ بکات و بەرهەمە جیاوازەکانی مۆبایل و جلشۆری لە پێشەوە بارکراوی سامسۆنگ بەرزترین پلەی (سەوزی تۆخ)ـیان بەدەستهێناوە. Samsung Electronics بەردەوام هەوڵدەدات بۆ پێدانی زانیاری زیاتر وەکو ڕێنمایی چاککردنەوە بە بەکارهێنەران و دابینکردنی کەرەستە و پارچە بە شێوەیەکی بەردەوام و بە نرخێکی گونجاو.

ئێمە ئەو سەرچاوانە نۆژەندەکەینەوە و بەکاردەهێنینەوە کە پێشتر بەکارهێنراون

جیاواز لە شێوازی کۆنی بەکارهێنانی سەرچاوە کە دوای یەک جار بەکارهێنانی سەرچاوەکان فڕێیاندەدات، ئێمە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەین کە ڕیسایکڵکردنی بازنەی داخراو لەبەرچاودەگرن بەشێوەیەک کە سەرچاوە بەکارهێنراوەکانی پێشوو وەردەگرێتەوە و بەکاریدەهێنێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە، جگە لە شیکاریکردن و بەکارهێنانەوەی کەرەستەکان لە بەرهەمە سەرەکییەکانماندا، هەوڵی دانانی کۆمەڵگای بازنەی-داخراویش دەدەین لەڕێگای پەرەدان بە تەکنەلۆژیای چارەسەرکردنی پاشماوە بەمەبەستی فڕێنەدانی پاشماوەی ڕەق و پەرەپێدان بە گرتنەخۆی تەکنەلۆژیای جیاکردنەوە.

بۆ نموونە ئێمە کارەکانی ڕیسایکلکردن بۆ سەرچاوە سەرەکییەکان ئەنجام دەدەین بە سەرۆکایەتی سەنتەری ڕیسایکلکردنی Asan، کە لەلایەن Samsung Electronics لە کۆریا دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت.

سەنتەری ڕیسایکلکردنی Asan لە ساڵی 1998 دامەزراوە. لە ناوەندەکەدا کانزا سەرەکییەکان (ئاسن، مس، ئەلەمنیۆم وهتد) و پلاستیك لە سەلاجەکان و جلشۆر و سپلیتی فڕێدراو جیا دەکرێنەوە بۆ ئەوەی دووبارە بەکاربهێنرێنەوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، ئێمە پلانێکی ڕیسایکلکردنی بازنەی داخراومان بۆ پلاستیکی پاشماوە دامەزراندوە، بە دابینکردنی پلاستیکێکی خراپ بۆ بەرهەمهێنەرانی پلاستیکی ڕیسایکل کراو و هاوبەشی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیامان لەگەڵیان کردووە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی بەشێکی ئەم ماددانە کە بەرهەمەکانی Samsung Electronics پێکدەهێنن.
جگە لەوەش Samsung Electronics هەڵمەتی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات بۆ وەرگرتنەوەی ئەو مۆبایلانەی کە گەیشتوونەتە کۆتایی تەمەن. مۆبایلە کۆکراوەکان جیا دەکرێنەوە بۆ جەستەی سەرەکی و پاتری کە سەرچاوە سەرەکییەکانی لێ دەردەهێنرێن و دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە. ئەو پاترییانەی کە کانزا دەگمەنەکانی بەتایبەتی وەکو لیتیۆم و کۆبالت لەخۆدەگرن، دەنێردرێت بۆ کۆمپانیاکانی ڕیسایکلکردن بۆ ئەوەی سەرچاوە سەرەکییەکانی کانزاکان دەربهێنرێن و وەکو سەرچاوەی پاتری نوێ بەکاربهێنرێنەوە.

پڕۆسەی ڕیسایکڵی بازنەی-داخراوی زبڵ و پاشەرۆی پلاستیکی لە سەنتەری ریسایکلکردنی Asan

بەرهەمهێنانی پارچە/دەرهێنان
سەلاجە

سەلاجە

لەلایەن بەکارهێنەرانەوە
بەکاردەهێنرێت و فڕێدەدرێت

سەنتەری ریسایکلکردنی Asan

جیاکردنەوەی پلاستیك
بەپێی کەرەستە

پرۆسەی
دووبارە دروستکردنەوەی ماددە
خاوەکان

ئێمە پاشماوەی ئەلیکترۆنی وەردەگرین و ڕیسایکلیان دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پلان و ڕێکخراوەکانی ڕیسایکلکردنی ناوخۆیی.

Samsung Electronics خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی بەپێی خواستی ناوچەیی پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بە ئاسانی بەرهەمە پاشماوەکان فڕێ بدەن.
هەموو پاشماوەیەکی ئەلیکترۆنی بەبێ گوێدانە بڕاندەکەی کۆدەکرێتەوە.
پاشماوەی ئەلیکترۆنی کۆکراوە بە پڕۆسەی پێش پرۆسێسکردندا تێدەپەڕێت کە بریتییە لە ڕیزکردن و وردکردن بۆ ئەوەی وەکو سەرچاوە بۆ کانزا و پلاستیک لە دامەزراوەکانی ڕیسایکلکردندا بەکاربهێنرێتەوە.
هەروەها ئێمە پێداویستییە ناوخۆییەکان بۆ هاوبەشەکانی خزمەتگوزاری ڕیسایکلکردن بەڕێوەدەبەین (‘پێداویستییەکانی سامسۆنگ بۆ بەڕێوەبردنی WEEE’)
کە یاسا و ڕێساکانی پەیوەست بە EHS، بەڕێوەبردنی دابینکەر، قەدەغەکردنی هەناردەکردنی پاشماوەی نایاسایی و هتد دیاری دەکەن.
بەرنامە وردەکانی ڕیسایکلکردنی Samsung Electronics بەپێی ناوچەکان دەتوانن لە خوارەوە بدۆزنەوە:

پڕۆگرامی ڕیسایکلکردن
ناوچەیی

ئێمە هەوڵدەدین بۆ سفر پاشماوە بۆ زبڵدان لە هەموو شوێنەکانی کارکردن.

Samsung Electronics چالاکییەکانی ئەنجام دەدات بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی پاشماوە لە شوێنە بازرگانییەکان و زیادکردنی ڕێژەی ڕیسایکلکردن لە پاشماوەکانەوە.
بەمەش ڕێژەی ڕیسایکلکردنی پاشماوەمان گەیشتە 96% لە ساڵی 2021. هەروەها شوێنە بازرگانییەکانی نیمچە گەیەنەر سەرکەوتووبوون لە بەدیهێنانی سفر پاشماوە بۆ زبڵدان بۆ یەکەمجار لە پیشەسازییدا.
دەستپێشخەرییەکانی ئێمە بۆ سفر پاشماوە بۆ زبڵدانەکان بە فەرمی لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە پشتڕاستدەکرێنەوە. ئێمە هەوڵدەدەین هەموو شوێنە بازرگانییە جیهانییەکانمان لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕوانامەی سفر پاشماوە بۆ زبڵدان بەدەستبهێنن و پلەی بڕوانامەکەش بەرزبکەینەوە.

پڕۆسەی پاڵاوتنی پاشەرۆ

پاراستن و بەکارهێنانەوەی سەرچاوە بەنرخەکانی ئاو

یەکەم هەنگاو بۆ پاراستنی ژینگە بریتییە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاویەکان.

تەرکیز دەکەینە سەر کەمکردنەوە، دوبارە بەکارهێنانەوە، ڕیسایکڵکردن لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاودا. لەڕێگەی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی ڕۆژانە، وەک باشترکردنی کارگەکانمان، گۆڕینی شێرە کۆنەکان و باشترکردنی ستانداردە کردارییەکانەوە، ڕێژەی بەکارهێنانی دوبارەی ئاوی پاشەڕۆ دەگەیێنینە زۆرترین ئاست. هەروەها هەوڵی پێشکەوتنی بنەمایی دەدەین وەک باشترکردنی پڕۆسەکانی بەرهەمهێنان و بونیاتنانی سیستەمەکانی ڕیساکڵکردن. هەروەها لەو شوێنانەی کارکردنمان کە لەو ناوچانەن کێشەی ئاویان هەیە ڕێنماییەکانی ئاوی CDP بەکاردێنین بۆ دابەشکردنی مەترسیەکانی ئاو و بە ستراتیژیەتی تایبەت بە مەترسی وەڵام دەدەینەوە.

سیاسەتەکانی سەرچاوە ئاوییەکانمان

فەلسەفەی ئێمە

ئێمە تیدەگەین لە گرنگی ئاو لە کۆمەڵگەی بەردەوام و بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان و بەرپرسیارێتی خۆمان وەک کۆمپانیایەکی جیهانی بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکەین.

ڕێنماییە کردارییەکان
  • کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەرچاوە ئاوییەکان لە بەڕێوەبردنی کاردا

    هەڵسەنگاندنی کاریگەری چالاکییە بازرگانییەکانمان، وەکو بەرهەمهێنان لەسەر سەرچاوەکانی ئاو، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە هەمان کاتدا بەردەوامبوون لە دۆزینەوە و ناساندنی تەکنەلۆژیا نوێیەکان

  • دانپێنان بە گرنگی سەرچاوە ئاوییەکان وەکو بەشێک لە کلتوری کۆمپانیاکانمان

    دامەزراندنی پاراستن و بەردەوامیی سەرچاوەکانی ئاو وەکو بەشێك لە کلتوری کۆمپانیاکەمان؛ یارمەتی کارمەندان دەدات لە بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان تێبگەن؛هەروەها کاریگەری کارەکانمان لەسەر کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و ژینگە وەکو پێشینەی سەرەکی لەبەرچاو بگرن

  • چالاکانە هاوکاری لەگەڵ سیاسەتەکانی دەرەوە دەکەین سەبارەت بە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو.

    لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سەرچاوە ئاوییەکان، هاوکاری چالاکانە لەگەڵ حکومەتە ناوخۆیی و ناوەندیی و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ دانان و جێبەجێکردنی سیاسەتەکان بە ئامانجی پاراستن و هێشتنەوەی سەرچاوەکانی ئاو

  • ئاشکراکردنی سیاسەت و چالاکییەکانی سەرچاوە ئاوییەکانمان

    دڵنیابوون لە ئاشکراکردنی ڕوون و شەفاف لە سیاسەت و چالاکییەکانی کۆمپانیاکان سەبارەت بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاو بۆ لایەنە بەرژەوەندیدارەکانمان، لەوانەش کۆمەڵگە ناوخۆییەکان

شیکاری مەترسی سەرچاوە ئاوییەکان و ستراتیژییەتی بەرپەرچدانەوە

مەترسی جەستەیی

  • وشکە ساڵی
    • دانانی تانکی ئاو کە بتوانێت بە تێکڕا بەهای یەك ڕۆژ ئاوی پێویستی بۆ کارپێکردنی ئامێری بەرهەمهێنان و دامەزراوەکانی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو هەڵبگرێت
    • *ناوچە ئاماژە پێکراوەکان: مەکسیک، هیندستان و هتد.
  • لافاو
    • دروستکردنی بەنداو و زۆنگاو بۆ پاراستنی شوێنەکانی کارکردن لە لافاوی ڕووبارەکانی دەوروبەر، نوێکردنەوەی ساڵانەی بیمەی قەرەبووکردنەوەی کارەسات لەگەڵ پشکنینی بەردەوامی ئامێرەکانی خۆپاراستن لە کارەساتی ئاو، دامەزراندنی سیستەمی بەهاناوەهاتنی فریاگوزاری و ئەنجامدانی مەشقی بەردەوام
    • * ناوچەی ئاماژە پێکراو: ئەندەنوسیا، هتد.
  • تێکچوونی کوالیتی ئاو
    • شیکاری زیاتری کوالیتی ئاو لە ناوخۆ و باشترکردنی کارایی دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاو
    • *ناوچە ئاماژە پێکراوەکان: بەرازیل، میسر، هیندستان و هتد.
  • خۆڕاگری سیستەمی ژینگە
    • چالاکییەکانی پاککردنەوەی بەردەوام بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتە ناوخۆییەکان و فراوانکردنی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی باری ژینگەیی
    • *ناوچە ئاماژە پێکراوەکان: ڤێتنام، ئەمریکا، پۆڵەندا و هتد.

مەترسییەکانی ڕێکخستن و ناوبانگ

  • سیاسەت و یاساکان
    • چاودێریکردنی بەردەوام و پابەندبوون بە سیاسەت و ڕێساکانی ژینگەی ناوخۆیی
    • بەڕێوەبردن بە ستانداردی توندتر لە ستانداردە ڕێگەپێدراوەکانی دەرچوونی گازی هەر وڵاتێك
  • ژێرخان و وەبەرهێنان
    • پاڵاوتنی ئاوی پیس لە شوێنی کارکردن هەروەها پاڵاوتن لە دامەزراوەی پاڵاوتنی کۆتایی لەناو کۆمەڵگەی پیشەسازیدا
    • پێوانەکردن و بەڕێوەبردنی کوالیتی ئاوی دەرچوو لە شوێنەکانی کارکردن، فراوانکردنی بەردەوامی وەبەرهێنان لە دامەزراوەکان بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەی ئاوی پاك
  • حکومەت و حوکمڕانی
    • پەیوەندی چالاکانە لەگەڵ حکومەت و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان، ئەنجامدانی چالاکییەکانی پاراستنی ژینگە
    • دەستپێشخەریی چالاکییەکانی پاراستنی ژینگە