بڕاند

Millie Bobby ـی ڕاستەقینە
Brown هێزێکە کە پێویستە
بەهەند وەربگیرێت

وێنەیەکی خێرا لە گەشتەکەی Millie لە کاتی سووڕانەوە بەناو تۆڕی کۆمەلایەتیدا وەک جەنگاوەرێکی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

لە یەکەم بینیندا و بە گەڕان بەناو gram' (Instagram)، خۆت دەبینیتەوە کە لەناو چەندین ڕووخساری جیاوازی Millie Bobby Brown نوقم بوویت. و لەکاتێکدا بە لێهاتوویی توند و دەروونی لە زنجیرە بەناوبانگەکەی Netflixـدا “Stranger Things” ناسراوە، وێنەکانی Brown دەریدەخەن کە ئەو هێزێکی ئەرێنییە کە لە دەرەوەی شاشەشدا بەهەندوەردەگیرێت. بزانە چۆن Millie Bobby Brown دەنگی خۆی بەکاردەهێنێت- بۆ ئەوەی بێ ترس خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرببڕێت، بە ڕۆحی ڕاستەقینەی #TeamGalaxy.

هاشتاگی چالاکی

سەرەڕای گەنجییەکەی، Brown سڵ ناکاتەوە لە بەکارهێنانی دەنگی خۆی و لە کاتی پێویستدا دەنگ هەڵدەبڕێت – ئەویش لە ڕێگەی پۆستەکانییەوە لە کەمپینی پاڵپشتی کردن لەو بابەتانەی کە بەلایەوە گرنگن. وەک گەنجترین باڵیۆزی نیازپاکی لە UNICEF, Brown خاوەنی بەرپرسیارێتی خۆیەتی وەکو نموونەیەکی چاولێکراو. Brown دەڵێت: ”دەزانم دەنگێکم هەیە و دەمەوێت بە ژیرانە بەکاری بهێنم“. “ئەگەر هەر کاتێک خەمباربم، بیر دەکەمەوە لەوەی کە چۆن چەندین گەنج هەمان دەرفەتی منیان بۆ نەڕەخساوە بۆ ئەوەی دەنگیان بگەیەنن وەک ئەوەی کە من دەتوانم. ئەمە بەڕاستی شتەکان دەخاتە ڕوانگەیەکەوە.”

‘دەزانم دەنگێکم هەیە و دەمەوێت بە ژیرانە بەکاری بهێنم.’

Rotating Camera (کامێڕای سووڕاوە)
وردەکاری زیاتر لە چیرۆکەکانتدا بە وردبینییەکی زۆر دیار و ڕوون بگرە - تەنانەت لە پێشەوەشەوە.

ژیان لەگەڵ #nofilter

جا چ پەیامی دڵسۆزانە بۆ هەوادارەکانی تۆمار بکات یان گۆرانی بێ مانا بڵێنەوە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە مۆبایلەکەیدا، ڤیدیۆکانی Brown ژیانێکی پەیوەندیدار و بێ فلتەرکراو لە پشت پەردەوە نیشان دەدەن. ‘تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانێن سەکۆیەکی وەها گەورە بن بۆ دەربڕینی خود، و پێموایە هەندێک فلتەری دیاریکراو هەندێکجار دەتوانن پەرەی زیاتری پێبدەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، حەزم لێیە بە بێ فلتەر و شێوەی سروشتی خۆم دەربکەوم، چونکە پێموایە خۆشەویستی خود زۆر گرنگە”.

ڕوخساری ئامادەی ئینستا (Instagram)

بەپێی وتەی Brown، ماکیاژ "لەسەدا سەد پەیوەندی بە دەربڕینی خۆوە هەیە" – کە لە ڕێگەی فێرکارییە ڕاستەوخۆکانی ماکیاژ لە Instagramـەوە دەدرەوشێتەوە بۆ ڕوخسارێک کە دەتوانرێت بە دەست خۆت دروستکرێت. هەرچەندە لە ڕۆتینی ڕۆژانەیدا کەمترین ماکیاژ بەکاردەهینێت، بەڵام چێژ دەبینێت لە تاقیکردنەوەی دەرکەوتنی جیاوازدا. Brown ڕوونیدەکاتەوە، "پێموایە ئێمە وەک گەنجێک، بە قۆناغێکی بەکارهێنانی ماکیاژدا تێدەپەڕین کە یا بۆ داپۆشین بێت یان بۆ خۆ گونجاندن، بەڵام کاتێک فێری خۆشویستنی خۆت دەبیت، دەست دەکەیت بە بەکارهێنانی ماکیاژ بۆ ئەوەی تاقیکردنەوە بکەیت لەسەر ئەوەی کێیت و لایەنە جیاوازەکانی کەسایەتیت بەشێوەیەکی چێژبەخش دەرببڕیت". "ڕۆژێک ڕەنگە هەست بکەیت کە پێت خۆشە بە ڕوخسارێکی سادە و فرێشەوە بە بەهێزییەوە دەربکەویت، لەکاتێکدا ڕۆژێکی تر ڕەنگە پێت خۆشبێت بە تەواوی خۆت بڕازێنیتەوە یان بتەوێت ماکیاژێکی جوان وەکو ساڵانی هەشتاکان بکەیت."

هێزی هەستە ئەرێنییەکەی

تووشی چەندەها بەربەست دەبیێەوە — وەک ئەو کەسانەی کە ڕقیان لێیەتی و ڕەخنەی لێدەگرن لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێك دەربارەی بۆچوونی مشتومڕاوی، هەڵبژاردنی جلوبەرگ، و تەنانەت دەربارەی هاوڕێیەتیش. هەڵوێستی Brown؟ هەستی نەرێنی وەک وزە بۆ هەستی ئەرێنی بەکاربهێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە شێوەی ئۆنلاین مامەڵەم لەگەڵ قسەی ناشرین و لێکۆڵینەوەیەکی زۆردا کردووە. ئەگەر شتێک هەبێت، ئەوە ئیلهامبەخشە بۆم کە پلاتفۆرمەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی و هەستی ئەرێنی زیاتر بەکاربهێنم. فۆلۆوەرەکانم دەزانن کە منیش وەک ئەوان مرۆڤم. منیش زیپکەم لێدێت، هەڵە دەکەم، دەکرێت گەمژە بم یان ماندوو بم، و دەکرێت تووڕە بم. هەبوونی هەموو ئەو حالەتانە شتێکی ئاساییە. ئەگەر خۆتت خۆش بوێت بەو جۆرەی کە هەیت، ئەوا دەکرێت خۆشەویستیت بۆ کەسانی تریش هەبێت و ئەوەش لە هەموو شتێک گرنگترە.”

ئەگەر خۆتت خۆش بوێت بەو جۆرەی کە هەیت، ئەوا دەکرێت خۆشەویستیت بۆ کەسانی تریش هەبێت و ئەوەش لە هەموو شتێک گرنگترە.”

Millie Bobby Brown زەردەخەنە دەکات کاتێک سەیری Galaxy A80ـێکی ڕەنگ سپی مات دەکات لەناو دەستەکانیدا Millie Bobby Brown زەردەخەنە دەکات کاتێک سەیری Galaxy A80ـێکی ڕەنگ سپی مات دەکات لەناو دەستەکانیدا

پاکێجی دەستپێکی Millie

لە ڕەفتارە شێتانەکانی ژیانی ڕاستەقینەوە بگرە تا نمایشکردن لەسەر فەرشی سوور, کامێڕا فرە لێنزەکانی Galaxy ڕێگە بە Millie دەدات بۆ ئەوەی وێنەکانی وا بگرێت کە قسە لەگەڵ هەوادارەکانی دەکات.

وێنەی ستۆدێۆی پەیوەندییە گشتییەکانی Millie Bobby Brown، کە زەردەخەنە دەکات و سەری بە لایەکدا خستووە، و دەستی لەسەر لایەکەی تری داناوە، لە بەرامبەر پاشبنەمایەکی پەمەیی وێنەی ستۆدێۆی پەیوەندییە گشتییەکانی Millie Bobby Brown، کە زەردەخەنە دەکات و سەری بە لایەکدا خستووە، و دەستی لەسەر لایەکەی تری داناوە، لە بەرامبەر پاشبنەمایەکی پەمەیی

Millie Bobby Brown

Millie Bobby Brown

خانمە ئەکتەر و چالاکوانێکی خەڵکی ئینگلتەرا.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە