بڕاند

ئیلهام وەرگرە لە ژیان و چیرۆکەکانی
ژنان لەگەڵ سامسۆنگ

بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، ئێمە ژنانی ئیلهامبەخشمان لە ناوەوە و دەرەوەی سامسۆنگ کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی چیرۆکە بەهێزکەرەکانیان بەیەکەوە ئاڵوگۆڕبکەن.

کارمەندانی ژن لە هەموو پاشخانە جیاوازەکانەوە بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن لەسەر
ئەو شتانەی ئیلهامبەخش و پاڵنەر و بەهێزیان دەکات بۆ ئەوەی لە باشترین ئاستی خۆیاندا بن.

ووتە و شاهیدییەکانیان لەلایەن ژنە وێنەکێشە بەتواناکانەوە لێکدراونەتەوە کە چیرۆکەکانیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی سێ کاری هونەری دینامیکی کە تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتیەکانی ژنان .

لە چاوپێکەوتنەکەدا باسیان لە ئەزموون و خولیای ناوازە و سەرکەوتنە کەسییەکانیان کرد کە پاڵنەرێکی ڕۆژانەیە بۆیان. لە کاتێکدا لە ئەزموونە جیاوازەوەکانەوە، بەکۆمەڵ دەریانخستووە کە بیرۆکەیەکی باش دەتوانێت لە هەر شوێنێک یان هەر کەسێکەوە بێت، بەبێ گوێدانە ئاستی لێهاتوویی، ڕەگەزی، یان پێشینەیی خۆیان.

لەگەڵمان بن کاتێک ئاهەنگ دەگێڕین بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە بەڕاستی خۆیانن لە هەر شوێنێک کە هەن و فێربن دەربارەی ئەو بەهرە هونەرییانەی کە سەرکەوتووی کردوون لە ژیانیاندا.

“پێویست ناکات سەرۆک بیت بۆ ئەوەی دەنگێکی بەهێزی مێینەت هەبێت.”

4

ئیلهامبەخشی ماریا-ئینێس گوڵ

"هەست دەکەم ئیلهامم لە چیرۆکەکانی خۆڕاگری بەکۆمەڵ، ڕێزگرتنی یەکتر و ڕۆحی هاودەنگی ژنان وەرگرتووە."

ماریا پاڵەوانێتی چەند ژنێکی کۆن پیشان دەدات، بە بەرزکردنەوەی چەاند جەستەیەکی دروستکراوی بچووکی مێینە، کە پێکەوە سەردەکەونە سەر شاخێک، یارمەتی یەکتر دەدەن لە ڕێگادا و ئاڵاکەیان بەرز دەکەنەوە - کە ڕەنگدانەوەی دەنگە بەهێزەکانی مێینە و توانای سەرکردایەتییە نەبڕاوەکانیانە.

"شانازی دەکەم کە ئەندازیاری ژن دێنە لام بۆ بەدەستهینانی پاڵپشتی."

4

ئیلهامبەخشی باربارا مالاگۆلی

"بوون بە بەشێک لەم پڕۆژەیە، ئاهەنگگێڕانە بۆ یەکگرتنی ناوازەی نێوان هەموو ژنانی جیهان. هیوادارم ژنان کارەکانم ببینن و هەست بکەن هەموومان دەست بە دەست پێکەوە دەڕۆین، بۆ داهاتوو."

وێناکردنی باربارا لە ڕێگەی بەکارهێنانی نەخش و دووبارەکردنەوە وێنەیەکی کاریگەر دروست دەکات، لەگەڵ پێکهاتەیەکی سەرنجڕاکێش کە تیشک دەخاتە سەر گرنگی هاوپەیمانی لەگەڵ هەستی ئەرێنی و خۆشیدا.

"کاتێک سەرنجت لەسەر خولیاکەت دەبێت، دەتوانیت ڕووبەڕووی هەر تەحەددایەک ببیتەوە و بەسەریدا زاڵ بیت."

4

ئیلهامبەخشی ڕوبی تایلۆر

"فێربوون دەربارەی ژنانی بەپەرۆش بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو ئیلهامبەخشە،
و بەڕاستی وزە و پاڵنەرەکانیان دەنگدانەوەی لەگەڵ مندا هەیە."

ڕوبی ویستویەتی خەون و خولیای ژنە سەرکەوتووەکان لە بوارە جیاوازەکاندا نیشان بدات، لە پێناو بەهێزکردنی ژنان لە سەرانسەری جیهان تاوەکو بەو هۆیەوە بەدوای خەونەکانیاندا بگەڕێن.

کارە هونەرییەکان داگرە

  • کارە هونەرییەکانی ماریا-ئینێس گوڵ 1.2MB Download
  • کارە هونەرییەکانی باربارا مالاگۆلی 0.7MB Download
  • کارە هونەرییەکانی ڕوبی تایلۆر 1.2MB Download

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە