بڕاند

چۆن Khalid هاوسەنگی
لە نێوان ژەنین و کارکردن دەکات

ببینە کە چۆن ئەو ئەستێرە جیهانییە کە لە پێشەنگی چارتەکاندایە و ئەندامی #TeamGalaxyـیە بە یارمەتی تەکنەلۆژیا هەردووکیان دەکات.

لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، Khalid Robinson لە تەنها هەرزەکارێکی ئاسایی وەکو تۆ بوو بە هونەرمەندێکی بەناوبانگی هەڵگری پلاتینیۆم (بڕوانامەی فرۆشی زۆر). دەنگە پڕسۆز و ناسکەکەی ئێستا یەکێکە لەدەنگە سەرەکی ناسراوەکان سەرانسەری ڕادیۆکان، لیستی گۆرانیەکان و بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان. تەنانەت ئیستا کە ڕۆژمێرەکەی ئەم ئەستێرەیە هەمووی گیراوە، هێشتا ئەولەویەتەکانی Khalid لابردنی پاڵەپەستۆ و پەیوەندی لەگەڵ هەواداران و تەنانەت پێڕاگەیشتن بە هەندێک کاتی ژەنین لە نێوانیاندایە. لەگەڵی دانیشتین بۆ ئەوەی بزانین چۆن هەموو ئەمانە دەکات (و هەندێکی تریش) بە یارمەتی تایبەتمەندییەکانی پاشەکەوت کردنی کاتی Galaxy Note20 نوێ.

دەق بۆ قسە
دروستکردنی بیرخستنەوە، پەیامی تێکست و گۆرانی بەبێ بەکار‌هێنانی دەست.

باشترکردنی مێلۆدیەکان لەکاتی گەشت کردن

Khalid بە هەڵبەستی سۆزداری و خەمبارناسراوە، Khalid پرۆسەی مۆسیقادروستکردنی خۆی بە مێلۆدییەوە دەستپێدەکات. خۆشبەختانە تەنها شتێک کە دەبێت بیکات ئەوەیە کە یاداشتێکی دەنگی (Voice Memo) لەسەر Galaxy Note20 تۆماربکات و تایبەتمەندی گۆڕینی قسەکردن بۆ دەق بەکاربهێنێت بۆ نووسینەوەی تێکستەکان و تۆمارکردنی ئاوازەکان، تەنانەت لەکاتێکدا کە لە دەرەوە و لە پیاسەیە.

نووسینەوەی ئێلهامە گۆرانی دروستکردن لەو کاتەی بۆت دێت

کاتێک Khalid شارەزای مێلۆدیەکەی دەبێت، فۆناغی تێکستی گۆرانیەکان دەست پێ دەکات. لەگەڵ S Penـی Galaxy Note20 نەك تەنها دەتوانێت هۆنراوەیەکی تەواو بۆ تراکە تازە دروستکراوەکە ئامادە بکات، بەڵکو دەتوانێت ئاوازەکە بوەستێنێت و بیژەنێت و ئاوازەکە بگەڕێنێتەوە دوواوەوە. بەشە دڵخوازەکەی؟ هاوکاتکردنی تێکستەکانی لەگەڵ Galaxy Tab S7
بۆ ئەوەی بتوانێت لەو شوێنەی کە لێی وەستابوو دەست پێ بکاتەوە کاتێک گەڕایەوە ستۆدیۆ. کەم کردنەوەی کاتی بەرهەمهێنانی مۆسیقا بۆ نیوە لە ڕێگەی ئەم ئامرازانەی گۆرانی دروستکردن واتە یەکسانە بە کاتێکی زیاتر بۆ دانیشتن لەگەڵ تیمەکەی - و وزەی زیاتر بۆ کارکردن.

پەیوەندی کردن لەگەڵ جەماوەرەکەی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی

سێڵفی بەشێکی سەرکیە لە Instagramـی Khalid، و تەواوکردنیان بە شێوەیەکی ناوازە لە ڕێگەی شاتەری کامێڕای لە دوورەوەی S Pen لەوە ئاسانتر نابێت. بۆ ئەوەی خێراتر لایکەکان وەربگرێت، هەڵدەستێت بەگۆڕانکاری لە گۆشەکانی کامێڕاکان و بە یارمەتی تایبەتمەندییەکانی S Pen وێنەکانی دەستکاری دەکات. کێ پێویستی بە فۆتۆگرافەری پرۆفێشنال هەیە؟

کاتێک ئیلهام بانگت دەکات

باشترین بیرۆکەکانت بەکاربێنە لەگەڵ بنەماکانی داهێنانی Khalid.

وێنەیەکی سەری Khalid کە گوێ لە مۆسیقا دەگرێت و جووتێک Galaxy Buds Live بەڕەنگی برۆنزیی پڕشنگدار لە گوێیەکانیدایە لەوکاتەی دەستی چەپی بەرز دەکاتەوە بۆ گوێچکەکەی تر. وێنەیەکی سەری Khalid کە گوێ لە مۆسیقا دەگرێت و جووتێک Galaxy Buds Live بەڕەنگی برۆنزیی پڕشنگدار لە گوێیەکانیدایە لەوکاتەی دەستی چەپی بەرز دەکاتەوە بۆ گوێچکەکەی تر.

بە بەشداری

Khalid

ئەستێرەیەکی جیهانی خەڵکی شاری ئێل پاسۆی ویلایەتی تەکساس.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە