خواردن و ماڵ

پیسالادیێری سکالۆپی دەریای ناوەڕاست

پیتزا بە هەویری پف پێستری لەگەڵ سکالۆپی سوێر و دۆشاوی زەیتون-پڕتەقاڵ لەسەری.

میوانەکانت دڵخۆشکە بە تامە سەرنجڕاکێش و ناوازەکانی دەریای ناوەڕاست، کە هەستی تامکردنیان دەگوازێتەوە بۆ سەر کەناراوە خۆراوییەکانی دەریا.

پێکهاتەکان

· 180 گرام هەویری پف پێستری (هەویری فرە-چین)
· 1 هێلکە
· 4 پیازی گەورە
· 4 کەوچکی چێشت ڕۆنی زەیتون
· خوێ
· بیبەر
· جاترە (زەعتەر)
· 4 سکالۆپ
· 1 پرتەقاڵ(قاشکراو)

بۆ سۆسەکە:
· 1 پرتەقاڵ(شەربەت و توێکڵ)
· 12 دانە زەیتونی ڕەش(بێ ناوك)

هەنگاوەکانی ئامادەکردن

هەویری پف پێستریەکە وەکو شریتێکی 10×20 سانتیمەتری پان بکە. قەراغەکانی بنووشتێنەوە، دایگرەوە و لایەکانی بەتێری بە فڵچە هێلکە لێبدە. بۆ ئەوەی پڕکردنەوەکەی بەتام بێت، پیازی پارچەکراو بە کەمێک ڕۆن، بەهارات و جاترەوە تۆزێک سووربکەوە تاوەکو ئاڵتونی و نەرم دەبێت. کە پیازەکە ئامادەبوو لەلایەك دایبنێ بۆ ئەوەی سارد ببێتەوە، دواتر بە یەکسانی لە ناوەندی هەویرەکەدا بڵاویبکەرەوە. فڕنەکە پێشوەختە گەرمبکە تا 180 پلە و هەویرەکەی تێدا دابنێ. بۆ نزیکەی 20 خولەك بیبرژێنە تاوەکو ڕەنگی هەویرەکە ئاڵتونی دەبێت و کریسپی دەکات.

دواتر، دەستبکە بە ئامادەکردنی سکالۆپەکان و دۆشاوی زەیتون و توێکڵی پرتەقاڵ. سەرەتا بە خێرایی زەیتونەکان ورد بکە. زەیتونە وردکراوەکان لەگەڵ کەمێك شەربەتی فرێشی پرتەقاڵ و توێکڵەکەی و کەمێک ڕۆن تێکەڵ بکە. پاشان، تاوەیەك گەرمبکە بۆ سکالۆپەکان. کە تاوەکە گەرم بوو، سکالۆپەکان بە وریای لەنێوی دابنێ و لێیان بنێ هەتا ڕەنگیان دەبێت بە ئاڵتونیەکی جوان و بەباشی پێ دەگەن.

ئێستا کاتی پێدانی تامەکانی دەریای ناوەڕاستە بەم ژەمە. سەرەتا هەردوو سەری پیسالادیێرەکە کە لە فڕندا برژاوە ببڕە و ناوەڕاستەکەی بکە بە سێ پارچە. قاشێك پرتەقاڵ لەسەر هەر پارچەیەکی پیسالادیێرەکە دابنێ بۆ ئەوەی جوانی بکەیت. دواتر، سکالۆپێکی بە تاوە-برژاو لەسەر هەر پارچەیەك دابنێ. بەهێمنی دۆشاوی زەیتون و توێکڵی پرتەقاڵەکە بڕێژە سەر سکالۆپەکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە پێشکەشی بکەیت و تامێکی ناوازەی پێببەخشیت.

ساتێك تەرخان بکە بۆ بەرزنرخاندنی نمایشی چینە جوانەکانی، و تێکەڵە هاوسەنگەکەی تامەکان تاقی بکەوە کە بە تەواوەتی دەریای ناوەڕاست وێنا دەکات. چێژ وەربگرە لە تێکەڵەی خۆشی تام و پێکهاتەکان، کە ئەزموونێکی ڕاستەقینەی خواردن بۆ خۆت و میوانەکانت درووستدەکات.

هەموو ڕۆژێكت بەتام بکە

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەرەوە