خواردن و ماڵ

هەریسەی ماسی کۆد (Cod Brandade) لەگەڵ سۆسی سپیی نایاب

هەریسەی ماسی کۆد لەناو پەتاتەی شێوە کەزی، کە بە سۆسێکی کرێمی سپیی خەست داپۆشراوە.

میوانداریی کۆمەڵێك کەس دەکەیت؟ ئێوارەکەت خۆشتر بکە لەگەڵ هەریسەی ماسی کۆد بە سۆسی کرێمی نایاب. بە دڵنیایەوە میوانەکانت سەرسامدەکەیت.

پێکهاتەکان

بۆ پەتاتەی لە شێوەی کەزی:
· 300 گرام پەتاتە

بۆ سۆسەکە:
· 1 کەوچکی چێشت ئاو
· 30 گرام کەرە
· خوێ
· ئاولیمۆ

بۆ براندایدەکە (پێکهاتەکانی هەریسەکە):
· 200 گرام پەتاتە
· 200 گرام ماسی کۆد
· 200 گرام خوێی درشت
· 1 کەوچکی چێشت زەیتی زەیتونی ڕەسەن
· 1 کەوچکی چێشت کرێمی ترش
· 1⁄2 لیمۆی زەرد
· تاڵ و هاڕاوەی زەعفەران
· مەندۆک تازە

هەنگاوەکانی ئامادەکردن

بۆ ڕیزکردنی پارچە پەتاتەکان، سەرەتا بە توێکڵکردنی پەتاتەیەکی گەورە دەست پێ بکە و بە بەکارهێنانی ڕنەیەک بیکە پارچەی باریک کە نزیکەی 12 سانتیمەتر درێژ و 1 سانتیمەتر پانبن. لەسەر پارچە کاغەزێکی چەوری تایبەت بە چێشتلێنان، پارچە پەتاتەکان بە شێوازی 7 بە 7 بکە بە کەزی، تۆڕێك درووستبکە. کەزیەکە لە نێو مەنجەڵێکی هەڵمی فراواندا لەسەر تەباخەکە لێبنێ.

هەنگاوی 1. لەسەر پارچە کاغەزێکی چەوری تایبەت بە چێشتلێنان، پەتاتەکان بکە بە کەزی و تۆڕێكیان لێ درووستبکە. هەنگاوی 1. لەسەر پارچە کاغەزێکی چەوری تایبەت بە چێشتلێنان، پەتاتەکان بکە بە کەزی و تۆڕێكیان لێ درووستبکە.

بۆ هەریسەی ماسی کۆدی، پارچە پەتاتە توێکڵکراوەکان لە سەر گەرمییەکی مامناوەند بکوڵێنە. کاتێک کوڵا، بیانپاڵێوە و لە ڕێگەی ئامرازی گوشینی پەتاتەوە بیانگوشە. هەریسەکە لە نێو قاپێکدا دابنێ و سەرەکەی بە نایلۆنی ڕوون دابپۆشە بۆئەوەی بە تازەیی بمێنێتەوە.

بۆ ئامادەکردنی کۆدەکە، بە باشی خوێی لێبدە و بۆ ماوەی 2 کاتژمێر لە سەلاجەدا دایبنێ تا ساردبێت. ئینجا ئاوی سازگاری پێدابکە و بۆ ماوەی نزیکەی 5 خولەک بیخەرە سەر گەرمییەکی کەم. ئینجا، ئاوەکەی لێبگرە، پێستەکەی دابماڵە و وردیبکە و بیکە سەر هەریسەی پەتاتەکە. هەموو شتەکان تێکەڵبکە، کەوچێکی چێشت زەیتی زەیتون و کرێمی ترشی بۆ زیادبکە. لە کۆتایدا، تێکەڵەکە خۆشبکە بە خوێ، ئاولیمۆ و هاڕاوەی زەعفەران.

دواتر، دەستبکە بە گەرمکردنی بڕێك ئاو بۆ ئامادەکردنی سۆسەکەت بە لێهاتوویی. وردەوردە کەرەکە بکەرە نێو ئاوەکەوە و لێکیبدە. پچکێك خوێی تێبکە و لیمۆیەکی تازەی بەسەردا بگوشە. کاتێك هەموو تێکەڵەکە باش لێکدرا، سۆسەکە بە گەرمی بهێلەوە لەسەر گەرمیی تەباخەکە و بیخەرە لاوە.

ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە خواردنەکەت بە زەوق و شەوقەوە پێشکەشبکەیت. کەزی پەتاتەکەی ناو مەنجەڵی هەڵمەکە لەسەر تەباخەکە گەرمبکەوە. کەوچکێك لە هەریسەی کۆدەکە بکەرە سەر دەوریەکە و بە هێواشی و ڕێکوپێکی کەزیە گەرمکراوەکەی بخەرە سەر. سۆسە سپیەکە لەگەڵ هەندێک زەیتی زەیتون بڕژێنە سەر خواردنەکە. پێشکەشکردنەکە ڕازاوەتربکە بە دانانی مەندۆکی تازە و پەڕەی زەعفەران.

چێژ لە دیمەنی دڵفڕێنی ئەو خواردنە وەربگرە، کە بە وردبینی و ڕێکوپێکیەوە ئامادەکراوە بۆئەوەی هەموو ئەو کەسانەی لە دەوری خوانەکەتن چێژی لێ ببینن.

هەموو ڕۆژێكت بەتام بکە

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەرەوە