کارکردن لە سامسۆنگ

کارکردن لە سامسۆنگ

ببە بە بەشێک لە
داهێنانی
واتادار

ببە بە بەشێک لە
داهێنانی
واتادار

ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە گەورەکان ببەرەوە

بە درێژایی مێژوومان ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە گەورەکان بووینەتەوە و هەوڵدەدەین هەمیشە باشترین بین لەو کارەی کە دەیکەین. ئەم ڕۆحیەتە ئەو هێزە بزوێنەرەیە کە وای لێکردووین پێشەنگی جیهانی بین و بەردەوامی دەدات بە ویستەکانمان بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کە پاڵنەرە بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکان. لەگەڵمان بن لەکاتێکدا ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە گەورانە دەبینەوە کە لە پێشمانە.

داڕشتنی داهاتووی جیهانەکەمان

ئەمە هەمەچەشنی و داهێنەری و خولیای ئەو کەسانەی کە لە سامسۆنگ کاردەکەن بووە کە وای لێکردووین یەکێک لە داهێنەرترین کۆمپانیاکانی جیهان بین، و گەلەکەمان بەردەوامە لە پێشخستنی داهێنانەکانمان. ئێمە لە ژینگەیەکی کراوە و هاوبەشدا پێکەوە کاردەکەین کە پەرە بە هاوبەشکردنی ئەو زانیاری و ئەزموونە ناوازەیە دەدات کە هەر تاکێک لەگەل خۆیدا دەیهێنێت. لێرەدایە کە دەتوانیت لەگەڵ کەسانی مەزن کاربکەیت و بیرۆکەکانت ئاوێتە بکەیت لەگەڵ ئەو بەرهەم و چارەسەرە نوێیانەی کە داهاتووی شێوازی ژیانی داهاتوومان دادەڕێژێت.

کاریگەری ئەرێنی دروست بکە

ئەوەی وا دەکات کارکردن لە سامسۆنگ کارێکی واتادار بێت، ئەوەیە کە بزانیت تۆ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە هێنانە کایەی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ جیهان کە ببێتە هۆی باشترکردنی ژیانی مرۆڤەکان. داهێنانەکانمان بە چەند شێوازێکی نوێ دەبنە هۆی بەهێزکردنی خەڵک، و ئێمە تەکنەلۆژیاکەمان بەکاردەهێنین بۆ بەشداریکردن لە گەشەکردن و گەشەپێدانی ئەو کۆمەڵگایانەی کە تێیدا کاردەکەین لە سەرانسەری جیهاندا. لێرە لە سامسۆنگ دەرفەتت هەیە کاری واتادار ئەنجام بدەیت کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جیهان هەیە.

دەرفەتی کاری سەرنجڕاكێش بدۆزەوە وهەر ئێستا داواکاری پێشکەش بکە بۆ ئەوەی ببی بە یەکێک لە ئێمە