چیرۆکی براند

چیرۆکی براند

ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەو داهێنانە مرۆڤییانە کە بەربەستەکان سەرکوت دەکەن بوونمان هەیە، لە پێناو دروستکردنی جیهانێکی باشتر بۆ هەمووان

ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەو داهێنانە مرۆڤییانە کە بەربەستەکان سەرکوت دەکەن بوونمان هەیە، لە پێناو دروستکردنی جیهانێکی باشتر بۆ هەمووان

چیرۆکەکەمان لە ساڵی 1969 دەستی پێکرد، کاتێک سامسۆنگ بەو ئاواتە لەدایک بوو کە یارمەتی
خەڵک بدات بۆ بەدەستهێنانی کارە ئەستەمەکان.
دوای زیاتر لە 50 ساڵ، ئێمە هێشتا بەردەوامین لە داهێنان، تەکنەلۆژیایەک دروست دەکەین کە دەبێتە هۆی تێکشاندنی
بەربەستە کۆن و نوێیەکان، و یارمەتی خەڵک دەدەین بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە لە توانایاندا نیە. ێێمە
بەردەوام دەبین لە سوربوون لەسەر ئامانجەکەمان، لەبەر ئەوە مرۆڤەکان و کارە جێ بایەخەکانی ئەوان
لە ناوەندی کارەکانماندا دادەنێین.

ئێمە بەو بەهایانە کە بەرەو پێشەوەمان دەبەن دەژین

بەهاکانمان لە پێشەنگی هەموو کارەکانماندان ئێمە پێنج بنەمای سەرەکی پەیڕەو دەکەین کە پابەندبوونمان بە خەڵک، باشی، گۆڕانکاری، یەکپارچەیی و خۆشگوزەرانی هاوبەش بەرجەستە دەکەن. ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەم بنەمایانە دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە گەشەکردن و داهێنان و ئاڵنگاریکردنی دۆخی ئێستا بۆ گۆڕینی بەهاکانمان بۆ کردار لە هەموو ڕۆژێکدا.

ئەزموونەکانی مرۆڤ

ئێمە مرۆڤەکان لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێین، لە ناوەندی هەموو کارێکدا کە دەیکەین.

هێڵە ڕەش و سپییەکان کە بەرەو پیاوێک کێشراون، نوێنەرایەتی فەلسەفەی ئەزموونی مرۆیی سامسۆنگ دەکەن. هێڵە ڕەش و سپییەکان کە بەرەو پیاوێک کێشراون، نوێنەرایەتی فەلسەفەی ئەزموونی مرۆیی سامسۆنگ دەکەن.

داهێنانی پێشکەوتووانە

ئێمە بەردەوام ڕێگەی نوێ دەدۆزینەوە بۆ باشترکردنی شێوازی ژیانی خەڵک بە دروستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری داهێنەرانە.

گڵۆپی داگیرساو، نوێنەرایەتی فەلسەفەی سامسۆنگ دەکات بۆ داهێنانی پێشکەوتنخوازانە. گڵۆپی داگیرساو، نوێنەرایەتی فەلسەفەی سامسۆنگ دەکات بۆ داهێنانی پێشکەوتنخوازانە.

گەشبینی سەرسەختانە

ئێمە ئاڵنگاری خۆمان و دۆخی ئێستا دەکەین بۆ گۆڕینی جیهان.

تەختەی سواربوونی شەپۆلەکان کە بە ئاراستەی زەریایەکی فراوان دەڕوات، ئاماژەیە بۆ فەلسەفەی گەشبینی سەرسەختانەی سامسۆنگ. تەختەی سواربوونی شەپۆلەکان کە بە ئاراستەی زەریایەکی فراوان دەڕوات، ئاماژەیە بۆ فەلسەفەی گەشبینی سەرسەختانەی سامسۆنگ.

یەکپارچەیی و ڕوونی

ئێمە هەمیشە ئامانجمان ئەوەیە کارێکی دروست بکەین بە کراوەیی و ڕاستگۆیی لەگەڵ کڕیارەکانمان و ئێکۆسیستەمی هاوبەشەکانمان.

بڵقە ڕوونەکان ئاماژەن بۆ فەلسەفەی یەکپارچەیی و ڕوونی سامسۆنگ. بڵقە ڕوونەکان ئاماژەن بۆ فەلسەفەی یەکپارچەیی و ڕوونی سامسۆنگ.

باشترکردنی کۆمەڵایەتی

ئێمە پێمان وایە پێویستە هەموو کەسێک سوود لە تەکنەلۆژیا وەربگرێت. پێویستە بە ئاسانی بەدەست بگات، بەردەوام بێت و بە شێوازێکی باش و درووست بەکاربهێنرێت.

ئەو کەسانەی کە پێکەوە تابلۆی سەر دیوارێک دەکێشن، نوێنەرایەتی فەلسەفەی سامسۆنگ دەکەن بۆ باشترکردنی کۆمەڵایەتی. ئەو کەسانەی کە پێکەوە تابلۆی سەر دیوارێک دەکێشن، نوێنەرایەتی فەلسەفەی سامسۆنگ دەکەن بۆ باشترکردنی کۆمەڵایەتی.

ئێمە پێشەنگی بێوچانین

ڕێگا خۆش دەکەین: چونکە ئێمە بەربەستەکان وەک دەرفەت دەبینین. چونکە ئێمە لە شتی نوێ و نەزانراو ناترسین. چونکە ئێمە تەکنەلۆژیایەک خەیاڵ دەکەین و دروستی دەکەین کە یەکەمینە، مرۆڤەکان بەهێز دەکات بۆ ئەوەی ئەو کارانە بکەن کە توانایاندا نین.

هەنگاوی نوێ دەنێین

ئێمە هەمیشە بەرەو پێشەوە دەڕۆین، هەموومان دەگەیەنینە نەوەی نوێ و ستاندەردەکان بەرز دەکەینەوە.

دوو دیوارە سپییەکە کە پلیکانەکانی یەکێکیان بەرز دەبێتەوە بۆ دەرگایەک کە بەرەو ڕەنگی شینی کاڵ دەڕوات، ئاماژەیە بۆ ڕۆحی ئەو پێشەنگە بێوچانەی کە هەنگاوی نوێ دەنێت. دوو دیوارە سپییەکە کە پلیکانەکانی یەکێکیان بەرز دەبێتەوە بۆ دەرگایەک کە بەرەو ڕەنگی شینی کاڵ دەڕوات، ئاماژەیە بۆ ڕۆحی ئەو پێشەنگە بێوچانەی کە هەنگاوی نوێ دەنێت.

ئێمە توانای بێ کۆتا دەبینین لەو شوێنانەی کە ئەوانی تر نایبینن

ئێمە شکستەکان دەگۆڕین بۆ دەرفەت بۆ فێربوون و گەشەکردن. پێشکەوتنی ئێمە تەنها بۆ سوودی خۆمان نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی هەموو مرۆڤایەتیشە بۆ پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە.

ئەو بەربەستانەی لەسەر ڕێڕەوە سوورەکانی پێشبڕکێکە دانراون، ئاماژەن بۆ ڕۆحی ئەو پێشەنگە بێوچانەی کە توانای بێ کۆتا دەبینێت لەو شوێنانەی کە ئەوانی تر نایبینن. ئەو بەربەستانەی لەسەر ڕێڕەوە سوورەکانی پێشبڕکێکە دانراون، ئاماژەن بۆ ڕۆحی ئەو پێشەنگە بێوچانەی کە توانای بێ کۆتا دەبینێت لەو شوێنانەی کە ئەوانی تر نایبینن.

ئێمە بە شتە ئاساییە ڕۆژانەکان کاریگەری دەخەینە سەر ژیانی مرۆڤ

ئێمە پێمان وایە کە دروستکردنی شوێنێکی باشتر بۆ هەمووان واتە کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بە شێوەیەکی خۆش و بەرزکەرەوەی گوزەرانیان.

ئەو گۆزە سەوزانەی کە لەسەر ڕەفەیەک دانراون، ئاماژەن بۆ ڕۆحی ئەو پێشەنگە بێوچانە کە بە شتە ئاساییە ڕۆژانەکان کاریگەری دەخاتە سەر ژیانی مرۆڤ. ئەو گۆزە سەوزانەی کە لەسەر ڕەفەیەک دانراون، ئاماژەن بۆ ڕۆحی ئەو پێشەنگە بێوچانە کە بە شتە ئاساییە ڕۆژانەکان کاریگەری دەخاتە سەر ژیانی مرۆڤ.

هونەری دەربڕین

شێوازی دەربڕینی خۆمان زۆر شت دەڵێت لەسەر ئەوەی ئێمە کێین. بۆیە هەمیشە بە بوێری و ڕەسەنایەتی و هاوچەرخی و گڕوتینەوە ڕێگایەک دەدۆزینەوە بۆ ئەوەی لە نووسین و دیزاینەکانماندا خۆمان نیشان بدەین.

بوێر (Bold)

بەڵام لوتبەرز نین. ئێمە شەرم ناکەین لە هاوبەشکردنی بیرۆکە نوێ یان ناباوەکان بۆ وروژاندنی بیرکردنەوە، ڕۆشنکردنەوەی ئەگەرە نوێیەکان و لە کۆتاییدا، ئیلهامبەخشین بە خەڵک بۆ ئەوەی زیاتر بکەن.

دوو شتی گەورەی ڕەشی لاکێشە کە لەگەڵ هەڵماتێکی بچووکی ڕوون دانراون، کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "بوێر"ـی بڕاندی سامسۆنگ دەکەن. دوو شتی گەورەی ڕەشی لاکێشە کە لەگەڵ هەڵماتێکی بچووکی ڕوون دانراون، کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "بوێر"ـی بڕاندی سامسۆنگ دەکەن.

ڕەسەن (Genuine)

کارەکانمان هەرگیز شتێکی زۆر زەق و سیناریۆیی نین ، ئێمە کەموکوڕی و جوانییەکانی ساتەوەختە سەرنجڕاکێش و پەیوەندیدار و ڕاستەقینەکانی ژیانی ڕاستەقینە لە باوەش دەگرین.

ژنێک لەسەر کانڤاسێک بە ڕەنگی پاستێل نیگار دەکێشێت کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "ڕەسەن"ـی بڕاندی سامسۆنگ دەکات. ژنێک لەسەر کانڤاسێک بە ڕەنگی پاستێل نیگار دەکێشێت کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "ڕەسەن"ـی بڕاندی سامسۆنگ دەکات.

سەردەمیانە (Contemporary)

ئێمە هەمیشە لە پەرەسەندنداین بۆ ئەوەی لە ساتەوەختێکەدا بژین کە تێیداین و لە هەمان کاتدا جیهان بەرەو پێشەوە ببەین. ئێمە بە کراوەیی دەمێنینەوە و هەمیشە بە دوای زیاتردا دەگەڕێین بۆ ئەوەی پەیوەندیدار بمێنینەوە و ببینە ئیلهامبەخشێک بۆ خەڵک بۆ تاقیکردنەوەی شێوازی نوێی ژیان.

جووتێک چاویلکەی خۆری سپی کە بە ڕەنگی گەش داپۆشراوە، کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "هاوچەرخ"ـی بڕاندی سامسۆنگ. جووتێک چاویلکەی خۆری سپی کە بە ڕەنگی گەش داپۆشراوە، کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "هاوچەرخ"ـی بڕاندی سامسۆنگ.

گەرموگوڕ (Playful)

ئێمە لە ڕێگەی چیرۆک و ئەزموونەکانمانەوە ژیری و گەرموگوڕی و مرۆڤایەتی دەهێنین. ئێمە لێرەین بۆ سەرنج ڕاکێشان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەستی خەڵک بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو.

ڕەنگە خاڵبەندییەکانی زەردی زیندوو و پەمەیی لەسەر ئەو ڕەنگانەی کە ڕووناکییان کەمترە، کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "گەرموگوڕ"ـی تایبەتی سامسۆنگ دەکەن. ڕەنگە خاڵبەندییەکانی زەردی زیندوو و پەمەیی لەسەر ئەو ڕەنگانەی کە ڕووناکییان کەمترە، کە ئاماژەیە بۆ تۆنی "گەرموگوڕ"ـی تایبەتی سامسۆنگ دەکەن.