بزانە چی نوێیە لە
One UI 6

One UI 6 تایبەتمەندیی نوێی هەیە کە توانای وەت پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی کە دەتهەوێت بەبێ ماند

Galaxy AI

دەستبەجێ بەدوای هەر شتێکدا بگەڕێ لەسەر شاشەکەت [6.1]

 

Circle to Search لەگەڵ Google ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی دەربارەی هەر شتێک زیاتر بزانیت کە لەسەر شاشەکەت پیشان دەدرێت بەبێ گۆڕینی ئەپەکان. تەنها پەنجە لەسەر دوگمەی Home (سەرەکی) یان دەسکی گواستنەوە دابنێ و ڕایبگرە، پاشان بازنە لەسەر هەر شتێک بدە لەسەر شاشەکە بۆ دەستپێکردنی گەڕان لە ‎‎‎‎4, 3, 2, 1‎‎‎.‎Google

وەرگێڕانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا [6.1]

 

دەتەوێ پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەیت کە زمانی تۆ نازانێت؟ کێشە نییە! Live translate وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ لە کاتی پەیوەندیکردندا دابین دەکات. کەسی بەرامبەر لە پەیوەندییەکەدا دەتوانێت گوێبیستی قسەکانی تۆ بێت بە زمانی خۆی، تۆش دەتوانیت بە زمانی خۆت گوێبیستی وەڵامەکانیان بیتەوە. وەرگێڕانەکانیش لەسەر شاشەکە دەردەکەون.1, 5, 6, 7, 8

گفتوگۆی کەسیی وەرگێڕە [6.1]

 

تایبەتمەندی نوێی Interpreter (وەرگێڕی ڕاستەوخۆ) ڕێگەت پێدەدات گفتوگۆیەک وەربگێڕیت لە هەر کاتێکدا کە پێویستت بە قسەکردن بوو لەگەڵ کەسێک کە بە زمانێکی تر قسە دەکات. دەتوانیت لە پانێڵی خێراوە بە ئاسانی بچیتە ناو Interpreter (وەرگێڕی ڕاستەوخۆ). هەردوو کەس دەتوانن گوێیان لە وەرگێڕانەکان بێت کە بە دەنگی بەرز دەخوێندرێنەوە ئەمە جگە لە خوێندنەوەشیان لەسەر شاشەکە.1, 5, 7, 8

وەرگێڕانی دەق لە وێنە و نیشانە و بەڵگەنامە و زۆر شتی تر [6.1]

 

لە هەر شوێنێک دەقت دۆزیەوە دەستبەجێ وەرگێڕانی بۆ بکە. تەنها کامێڕاکەت ئاراستەی ئەو دەقە بکە کە دەتەوێت وەریبگێڕیت، پاشان پەنجە لە دوگمەی T بدە بۆ پیشاندانی بژاردەی زیاتر. هەروەها دەتوانیت ئەو دەقانە وەربگێڕیت کە لە ناو وێنەکانی Gallery (گەلەری)ـتدا دەردەکەون.1, 5, 7, 8

وێبپەڕەکان پوختە بکە و وەربگێڕە [6.1]

 

ئەو زانیاریانەی کە پێویستتە بە خێرایی بەدەست بهێنە ئەمەش بە پوختەکردنی وێبپەڕەکان بە Browsing assist (یارمەتیدەری گەڕان) لە Samsung Internetـدا. دەتوانیت خوێندنەوەیەکی درێژ بۆ گرنگترین خاڵەکان کورت بکەیتەوە. هەروەها دەتوانیت وێبپەڕەکان وەربگێڕیت بۆ زمانی خۆت.1, 5, 7, 8

تێبینیەکانت بە شێوەیەکی زیرەکتر بنوسە نەک سەختتر [6.1]

 

Note assist ڕێگەت پێدەدات زیاتر لە جاران لە Samsung Notes کار ئەنجام بدەیت. دەتوانیت بە شێوەیەکی خۆکار شێوە، کورتکردنەوە، ڕاستکردنەوە، وەرگێڕان و کەڤەر بۆ تێبینییەکانت درووست بکەیت.1, 5, 7, 8, 9

تۆمارە دەنگییەکان بە شێوەیەکی خۆکار بنووسنەوە [6.1]

 

Transcript assist بەکاربێنە بۆ گۆڕینی تۆماری کۆبوونەوەکان و وتارەکان و یاداشتە دەنگییەکان و زۆر شتی تر بۆ دەق، پاشان پوختیان بکە بۆ پێداچوونەوەی خێرا. تەنانەت دەتوانیت دەق و پوختەکان وەربگێریت بۆ پێداچوونەوەیان بە زمانەکانی تر.1, 5, 7, 8, 10, 11, 12

لەگەڵ Samsung Keyboard زیاتر ئەنجام بدە [6.1]

 

بە یارمەتی Writing assist تۆنی نووسینەکەت بگۆڕە بۆ ئەوەی پیشەیی یان نافەرمی دیارکەوێت، یاخود ئامادە بێت بۆ بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. جگە لە وەرگێڕانی نامە لە ئەپەکانی چات و نامەی دەقی، دەتوانیت پێشنیاری ڕینوسی و ڕێزمانیش بەدەست بهێنیت.1, 5, 7, 8, 9, 13

وێنەکانت دووبارە خەیاڵ بکەوە [6.1]

 

Generative edit ڕێگەی زیاترت بۆ دەڕەخسێنێت بۆ دەستکاریکردنی وێنەکانت. دەتوانیت کەس و شتەکانی ناو وێنەکانت بگوازیتەوە یان لاببەیت یان قەبارەیان بگۆڕیت، پاشان پاشبنەمای نوێ دروست بکەیت بۆ پڕکردنەوەی هەر پارچەیەکی کە نەماوە.1, 7, 8, 14

وێنەی باکگڕاوندی ناوازە دروست بکە [6.1]

 

AI بەکاربێنە بۆ دروستکردنی وێنەی باکگڕاوندی ناوازە بۆ Home screen (شاشەی سەرەکی) و Lock screen (شاشەی قفڵ). تەنها چەند وشەیەکی سەرەکی هەڵبژێرە و ئەوەی ماوە لێگەڕێ AI کاری لەسەر بکات.1, 7, 8

ڕێکخستنە زیرەکە پێشکەوتووەکان [6.1]

 

تۆ کۆنترۆڵی تەواوت هەیە لەسەر ئەوەی کە دەتەوێت کامە تایبەتمەندی AI بەکار بێنیت و چۆن ئەو تایبەتمەندیانە داتاکانت پڕۆسێس دەکەن. تەنانەت دەتوانیت بە یەک پەنجە لێدان پڕۆسێسی ئۆنلاین بۆ داتاکانت بۆ هەموو تایبەتمەندییەکان بلۆک بکەیت.1, 8

شاشەی قفڵ

ویجتی زیاتر بۆ سەر Lock screen (شاشەی قفڵ)ـەکەت  [6.1]

 

ویجتی زیاتر بەردەستن بۆ سەر Lock screen (شاشەی قفڵ) و Always On Display (ڕوونمای هەمیشە داگیرساو)ـەکەت تاوەکو بەخێرایی زانیاری بەسوود بخوێنیتەوە بەبێ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکەت. ویجتە نوێییەکان بریتیین لە Weather (کەشوهەوا)، Samsung Health، پاتری، Reminder (بیرخەرەوە)، Calendar (ڕۆژژمێر) و Clock (کاتژمێر).

گۆڕینی شوێنی کاتژمێر

 

ئێستا دەستت کراوەترە بۆ گواستنەوەی کاتژمێرەکەت بۆ شوێنی دڵخوازی خۆت لەسەر شاشەی قفڵ.

شاشەی سەرەکی (Home)

ناونیشانەکانی ئایکۆنەکان سادەکراون

 

ناونیشانەکانی ئایکۆنی ئەپەکان ئێستا بۆ یەک دێڕ سنووردار کراون لەپێناو ڕووخسارێکی پاکتر و سادەتر. “Galaxy” و “Samsung” لە ناوی هەندێک ئەپ لابراون بۆ ئەوەی کورتتر و ئاسانتربن بۆ دۆزینەوە.

ڕاکێشان و دانان بە 2 دەست

 

بەدەستێک دەستبکە بە ڕاکێشانی ئایکۆنی ئەپەکان یان ویجتەکان لە شاشەی سەرەکی (Home)ـی خۆتەوە، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ گەیشتن بەو شوێنەی شاشە کە دەتهەوێت تێیدا دایانبنێیت.

باکگڕاوند

تایبەتمەندییە نوێیەکانی دەستکاریکردن [6.1]

 

هەر چۆنی دەتەوێت باکگڕاوندی شاشەکەت بڕازێنەوە. کاتێک وێنەیەک هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی وەکو باکگڕاوندی شاشەکەت بەکاری بێنیت، ئێستا دەتوانیت چوارچێوە و کاریگەرییەکانی لەسەر جێبەجێ بکەیت. کاتێک باکگڕاوندی شاشەکەت کەسێک یان ئاژەڵێک لەخۆدەگرێت، دەتوانیت کاریگەری قووڵی بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بابەتەکە لە پاشبنەما جیاواز دەرکەوێت.

پانێلی خێرا

شێوازی نوێی دوگمەکان

 

پانێلی خێرا شێوازێکی نوێی هەیە کە دەستگەیشتن بەو تایبەتمەندییانەی زۆرتر بەکاریاندەهێنیت ئاسانتر دەکات. Wi-Fi و Bluetooth ئێستا دوگمەی تایبەت بە خۆیانیان هەیە لەسەرەوەی شاشە، لەکاتێکدا تایبەتمەندییەکانی بینین وەکو مۆدی تاریک (Dark mode) و پارێزەری ئاسوودەیی چاو (Eye comfort shield) گواستراونەتەوە بۆ خوارەوە. دوگمەکانی تری ڕێکخستنی خێرا لە ناوچەیەکی شیاوی دەستکاریکردن لە ناوەڕاستدا دەردەکەوێن.

دەستبەجێ دەستبگەیەنە بە پانێلی خێرای تەواو

 

لە بنەڕەتدا، پانێلێکی خێرای بچووک لەگەڵ ئاگانامەکان دەردەکەێت کاتێک لە سەرەوە بۆ خوارەوە پەنجە بەسەر شاشەدا دەکێشیت. دووبارە پەنجەهێنان بۆ خوارەوە ئاگانامەکان دەشارێتەوە و پانێلی خێرای فراوان نیشاندەدات. ئەگەر دەستگەیشتنی دەستبەجێی ڕێکخستنەکانی خێرا داگیرسێنیت، دەتوانیت بە تەنها یەکجار پەنجەکێشان لەلای ڕاستی بەشی سەرەوەی شاشەوە سەیری پانێلی خێرای فراوانبوو بکەیت. پەنجەکێشان بۆ خوارەوە لەلای چەپەوە ئاگانامەکان نیشاندەدات.

خێرا دەستبگەیەنە بە کۆنترۆڵی ڕووناکی

 

میلی کۆنترۆڵکردنی ڕووناکی ئێستا بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە پانیڵی خێرای بچووکدا دەردەکەوێت کاتێک یەک جار پەنجە لە سەرەوەی شاشە بۆ خوارەوەی دەکێشیت بۆ گۆڕانکاری ئاسانتر و خێراتر لە ڕووناکیدا.

پێشاندانی باشترکراوی وێنەی هونەریی ئەلبوم

 

لەکاتی پەخشکردنی مۆسیقا یاخود ڤیدیۆکاندا، وێنەی هونەری ئەلبوم تەواوی کۆنترۆلکەری میدیا لە پانێلی ئاگانامەکاندا دەپۆشێت، ئەگەر ئەو ئەپەی کە مۆسیقا یان ڤیدیۆ پەخشدەکات وێنەی هونەریی ئەلبوم دابینبکات.

شێوازێکی باشترکراو بۆ ئاگانامەکان

 

هەموو ئاگانامەیەک ئێستا وەکو کارتێکی جیا دەردەکەوێت، ناسینەوەی هەر ئاگانامەیەک ئاسانتر دەکات.

ئایکۆنی ئاگانامەی گەشتر

 

دەتوانیت هەمان ئەو ئایکۆنە تەواو ڕەنگیانە بەکاربهێنیت کە بۆ هەموو ئەپێک لە شاشەی سەرەکی (Home) و شاشەی ئەپەکاندا بەکارهاتوون. دەتوانیت ئەمە لە ڕێکخستنەکاندا چالاک بکەیت.

ئاگانامەکان بەپێی کات ڕیز بکە

 

ئێستا دەتوانیت ڕێکخستنەکانی ئاگانامەکانی خۆت بگۆڕیت بۆ ڕیزکردن بەپێی کات لەبری گرنگی و پێشترێتی بۆ ئەوەی ئاگانامە هەرەنوێیەکانتان هەردەم لەسەرەوە بن.

فرە ئەرکی

کورتە ڕێگای تەختەکلیل بۆ دیمەنی شاشەی دابەشکراو [6.1]

 

دەستبەجێ ئەپێک بۆ لایەکی شاشەکە بقۆزەوە. ئەگەر تەختەکلیلێکی ڕاستەقینە بەکاردەهێنیت، کلیلی Cmd + کلیلی Ctrl + کلیلی ئاراستەی چەپ یان ڕاست دابگرە.15, 16

هەموو ئەپە بچووککراوەکان لەیەک کاتدا بکەرەوە [6.1]

 

دوگمەیەکی نوێ ڕێت پێدەدات هەموو ئەپە بچووککراوەکان لەهەمان کاتدا دووبارە بکەیتەوە کاتێک زیاتر لە لاپەنجەرەییەکی بچووککراوەت هەیە.

لا پەنجەرەکان بە کراوەیی بهێڵەوە

 

لەبری بچووککردنەوەی لاپەنجەرەکان کاتێک دەچیتە سەر شاشەی دواترینەکان (Recents)، لاپەنجەرەکان ئێستا بە کراوەیی دەمێننەوە پاش ئەوەی دواترینەکان (Recents) جێدەهێڵیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بیت لەوەی کە کارت لەسەری دەکرد.

کامێڕا

دیزاینی سادە و سروشتی

 

شێوازی گشتی Camera app (ئەپی کامێڕا) سادەتر کراوە. دوگمەکانی ڕێکخستنی خێرا لە شاشەکەی پێشبینین دووبارە دیزاین کراونەتەوە بۆ ئەوەی سادەتر و ئاسانتربن.

تایبەتمەندکردنی ویجتەکانی کامێڕا

 

دەتوانیت ویجتی تایبەتمەندکراوی کامێڕا زیاد بکەیت بۆ شاشەی سەرەکی (Home)ـی خۆت. دەتوانیت هەر یەک لە ویجتەکان وا ڕێکبخەیت کە لە مۆدێکی دیاریکراوی وێنەگرتندا دەستپێبکات و وێنەکان لە ئەلبومێکی هەڵبژێردراوی خۆتدا پاشەکەوت بکات.

بژاردەی ڕێکخستنی زیاتر بۆ نووسینەکانی سەر وێنە

 

ئێستا دەتوانیت هەڵبژێریت کە نووسینەکانی سەر وێنە لە سەرەوە یاخود لە خوارەوەی وێنەکانت دەرکەون.

دەستگەیشتنی خێرا بە ڕێکخستنەکانی ڕوونیی

 

ئێستا دوگمەیەکی ڕوونیی بەردەستە لە ڕێکخستنەکانی خێرا لە سەرەوەی شاشەدا لە مۆدەکانی Photo (وێنە) و Pro (پڕۆفێشناڵ) بۆ ئەوەی بتوانیت بەخێرایی ڕوونیی ئەو وێنانە بگۆڕیت کە دەیانگریت.

هەڵبژاردنی قەبارەی ڤیدیۆ باشترکراوەتەوە

 

ئێستا لاپەنجەرەیەک دەردەکەوێت کاتێک پەنجە دەنێیت بە دوگمەی قەبارەی ڤیدیۆ، وەها بینینی گشت بژاردەکان و هەڵبژاردنی بژاردە دروستەکان ئاسانتر دەبێت.

وێنەکانت ڕاست و تەراز بهێڵەوە

 

کاتێک هێڵەکانی تۆڕ لە ڕێکخستنەکانی کامێڕادا چالاک دەکرێن، ئێستا هێڵێکی ڕێکیی لە ناوەڕاستی شاشەدا دەردەکەوێت لەکاتی بەکارهێنانی کامێڕای دواوە لە هەموو مۆدەکاندا جگە لە پانۆراما. هێڵەکە دەجووڵێت بۆ ئەوەی دەربخات کە وێنەکەت هاوئاستە لەگەڵ زەویدا.

باشکردنی کوالێتی

 

دەتوانیت لە نێوان 3 ئاستی باشکردنی کوالێتیدا هەڵبژێریت بۆ ئەو وێنانەی کە دەیانگریت. Maximum (هەرەزۆر) هەڵبژێرە بۆ بەدەستهێنانی وێنەی بە بەرزترین کوالێتی. Minimum (هەرەکەم) هەڵبژێرە بۆ گرتنی وێنەکان بە خێراترین شێوە. هەروەها دەتوانیت Medium (مامناوەند) هەڵبژێریت بۆ بەدەستهێنانی باشترین هاوسەنگیی لە نێوان خێرایی و کوالێتیدا.

بژاردەی نوێی FPSـی خۆکار بۆ ڤیدیۆکان

 

FPSـی خۆکار یارمەتیت دەدات لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی ڕووناکتر لە بارودۆخەکانی ڕووناکیی کەمدا. FPSـی خۆکار ئێستا 3 بژاردەی هەیە. دەتوانیت بیکوژێنیتەوە، تەنها بۆ ڤیدیۆی 30 FPS بەکاریبهێنیت یاخود بۆ هەردوو ڤیدیۆکانی 30 fps و 60 fps بەکاریبهێنیت.17

کاریگەرییەکان ئاسانتر جێبەجێبکە

 

ئێستا کاریگەرییەکانی فلتەر و دەموچاو لەبری میلێکی سلاید، دوگمەیەکی بازنەیی بەکاردەهێنن، ئەمەش ئەنجامدانی ڕێکخستنی ورد تەنها بە یەک دەست ئاسانتر دەکات.

کوژاندنەوەی پەنجەکێشان بۆ سەرەوە/خوارەوە بۆ گۆڕینی کامێڕاکان

 

ئێستا پەنجەکێشان بۆ سەرەوە/خوارەوە بۆ گۆڕینەوە لە نێوان کامێڕای پێشەوە و کامێڕای دواوە ئارەزوومەندانەیە. ئەگەر گومانت هەیە سەبارەت بە پەنجەکێشانی بێ ئاگا، دەتوانیت ئەمە لە ڕێکخستنەکاندا بکوژێنیتەوە.

سکانکردنی ئاسانتریی بەڵگەنامەکان

 

تایبەتمەندی سکانکردنی بەڵگەنامە لە باشکەرەوەی دیمەن جیاکراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بەڵگەنامەکان تەنانەت ئەگەر باشکەرەوەی دیمەنیش کوژاوە بوو سکانبکەیت. سکانکردنی خۆکاری نوێ ڕێگەت پێدەدات بەڵگەنامەکان بە شێوەیەکی خۆکار سکان بکەیت هەرکاتێک وێنەیەکی بەڵگەنامەیەک دەگریت. پاش ئەوەی بەڵگەنامەکە سکانکرا، ئەوا دەچیت بۆ سەر شاشەی دەستکاریکردن تا بتوانیت بەڵگەنامەکەت بسوڕێنیت و بەو شێوازەی دەتهەوێت هاوسەنگی بکەیت.

Gallery

وێنەکانت بەبێ ماندووبوون باشتربکە [6.1]

 

لەکاتی سەیرکردنی وێنەیەک، پەنجە لە خوارەوەی شاشەکە بۆ سەرەوە بکێشە یان دوگمەی i دابگرە بۆ بەدەستهێنانی پێشنیارە تایبەتیەکانی AI بۆ باشترکردنی وێنە و ڤیدیۆکانت. بژاردەکان بۆ زیادکردنی ڕێڕەوی ئەستێرەکان، بەرکەوتنی درێژ، ڕەنگکردن و زۆر شتی تر دەدۆزیتەوە.

ڕاکێشان و دانان بە 2 دەست

 

بە یەک دەست پەنجە لە وێنە و ڤیدیۆکان بدە و ڕایبگرە، دواتر دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەلبومەی کە دەتهەوێت تێیدا دایانبنێیت.

لە وێنەیەک بۆ وێنەیەکی تر کۆپی بکە و بلکێنە [6.1]

 

شتێک بۆ وێنەکەت زیاد بکە کە تێیدا نەبوو. شتێک لە وێنەیەک ببڕە، پاشان بڕۆ بۆ ئەو وێنەیەی کە دەتەوێت بابەتەکەی لەسەر بلکێنیت و Paste (لکاندن) هەڵبژێرە لە clipboard (شوێنی هەڵگرتنی بابەتی کۆپیکراو) لە پێڕستی More options (بژاردەی زیاتر)ـدا.

وێنەی بڕدراوەکان وەکو ستیکەر پاشەکەوت بکە

 

کە شتێک لە وێنەیەک دەبڕیت، دەتوانیت بە ئاسانی وەکو ستیکەر پاشەکەوتی بکەیت تا بتوانیت دواتر بەکاریبهێنیت لەکاتی دەستکاریکردنی وێنە و ڤیدیۆکاندا.

بە ئاسانی ستیکەری تایبەت دروست بکە [6.1]

 

دروستکردنی ستیکەری تایبەت هەرگیز لەوە ئاسانتر نەبووە. دوای بڕینی وێنەیەک، دەتوانیت بەخێرایی بیکەیت بە ستیکەر و ستایلی وەک هێلکاری و بڕینەوە و دێرین و کارتۆنی لەسەر جێبەجێ بکەیت.

بڕینی وێنە بەشێوەیەکی وردتر [6.1]

 

بەتەواوی ئەو ناوچەیە بەدەست بهێنە کە دەتەوێ بیبڕیت بەدەر لە هیچ بەشێکی نەخوازراو. کاتێک وێنەیەک دەبڕیت، بژاردەی دەستکاریکردنی ناوچەی دیاریکراوت هەیە پێش ئەوەی پاشەکەوتی بکەیت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانیت ناوچەی دیاریکراو بە تەواوی بەدەست بهێنیت.

گەڕانی باشترکراوی ناو Gallery (گەلەری) [6.1]

 

شاشەی گەڕان دووبارە دیزاین کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئاسانتر بەکاربێت. ئەنجامەکان ئێستا بە پێی جۆر پۆلێن دەکرێن، وەک خەڵک یان شوێن یان ئەلبوم یان چیرۆک.

دیمەنی چیرۆکی (story) باشترکراو

 

لە کاتی بینینی چیرۆکێکدا (story)، دیمەنی وێنەیەکی بچووککراو دەردەکەوێت کاتێک لە خوارەوە بۆ سەرەوەی شاشەکە پەنجەدەکێشیت. لە دیمەنی وێنەی بچوککراودا، دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆکان زیاد بکەیت یان لاببەیت لە چیرۆکەکەتدا.

Photo Editor (دەستکاریکەری وێنە)

شێوازی باشترکراو

 

لیستی نوێی ئامرازەکان دۆزینەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی پێویستتن بۆ دەستکاریکردن ئاسانتر دەکات. بژاردەکانی ڕاستکردنەوە و گۆشەنیگا لە لیستی Transform (گۆڕین)ـدا کۆکراونەتەوە.

جوانکارییەکان دوای پاشەکەوتکردن ڕێکبخە

 

ئێستا دەتوانیت گۆڕانکاری لە وێنە و ستیکەر و دەقەکاندا بکەیت کە بۆ وێنەیەک زیادت کردووە تەنانەت دوای پاشەکەوتکردن.

پاشگەزبوون و دووبارە ئەنجامدان

 

خەمی هەڵەکردن مەخۆ. ئێستا دەتوانیت بە ئاسانی لە گۆڕانکاریی، فلتەر و ئاوازەکان پاشگەزبیت یان دووبارە ئەنجامیان بدەیتەوە.

کێشان لەسەر ستیکەری دڵخواز

 

کاتێک ستیکەری دڵخواز دروست دەکەیت، دەتوانیت ئامرازەکانی وێنەکێشان بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی ستیکەرەکانت زیاتر تایبەت بەخۆت و تاکانە بن.

باکگڕاوند و شێوازەکانی نوێی نووسین

 

کە نووسێنێک زیاد دەکەیت بۆ وێنەیەک، دەتوانیت لەنێوان چەندان باکگڕاوند و شێوازی نوێیەوە هەڵبژێریت تا دیمەنێکی نایاب بەدەستبهێنیت.

Studio (دەستکاریکەری ڤیدیۆ)

دەستکاریکردنی بەهێزتریی ڤیدیۆ

 

Studio دەستکاریکەرێکی نوێی ڤیدیۆ لەسەربنەمای-پڕۆژەیە، ڕێگە بە دەستکاریکردنی ئاڵۆزتر و بەهێزتر دەدات. دەتوانیت لە پێڕستی ڕاکێشەرەوە لە ئەپی گەلەریدا بگەیت بە Studio یاخود ئایکۆنێکی ئەپەکە بۆ شاشەی سەرەکی (Home) زیاد بکەیت بۆ دەسپێگەیشتنی خێراتر.

شێوەی هێڵی کات

 

Studio دەرفەتت پێدەدات هەموو پرۆژەکەت بە شێوەی هێڵی کات بە چەندین ڤیدیۆ کلیپەوە ببینیت. پێکهاتەی فرە-چین دەرفەتت پێدەدات کلیپ و ستیکەر و ژێرنووس و بابەتەکانی تر زیاد بکەیت و بە ئاسانی شوێن و درێژییان ڕێکبخەیت.

خێرایی لێدانەوە بگۆڕە [6.1]

 

ئێستا ڤیدیۆی زیاتر پشتگیری گۆڕینی خێرایی لێدانەوە دەکات کاتێک دەستکاری ڤیدیۆیەک دەکەیت لە Gallery (گەلەری)ـدا. دەتوانیت وا لە ڤیدیۆکەت بکەیت کە خێراتر یان خاوتر لێبدرێتەوە لە بەشێکی دیاریکراودا کە هەڵیدەبژێریت یان بۆ تەواوی ڤیدیۆکە.18

هەڵگرتن و دەستکاریکردنی پڕۆژەکان

 

هەروەها دەتوانیت پڕۆژە فیلمیە تەواونەکراوەکان هەڵبگریت بۆ ئەوەی دواتر بەردەوام بیت لە دەستکاریکردنیان.

ڤیدیۆ لەسەر چەندین ئامێر دەستکاری بکە [6.1]

 

ئێستا دەتوانیت لە دەستکارییەکانت بەردەوام بیت لەسەر مۆبایل یان تابلێت یان کۆمپیوتەرە کەسییەکەت. پرۆژەکانی Studio (ستۆدیۆ)ـکەت بنێرە بۆ فایلێک کە دەکرێت لەسەر ئامێرەکانی تری Samsung Galaxy بکرێتەوە.19

پەخشەکەرەوەی ڤیدیۆ

شێوازی باشترکراو

 

ئێستا کۆنتڕۆڵەکانی پەخشکەرەوەی ڤیدیۆ لە جاران ئاسانترن. ئەو دوگمانەی خاوەن کردارە هاوشێوەکان بەیەکەوە کۆکراونەتەوە و دوگمەی Play (پەخشکردن) گواستراوەتەوە بۆ ناوەڕاستی شاشە.

کۆنتڕۆڵەکانی خێرایی پەخشکردن باشترکراون

 

لە نێوان چەندان خێرایی پەخشکردنی ڤیدیۆ هەڵبژێرە لە نێوان 0.25x و 2.0x. کۆنتڕۆڵەکانی خێرایی ئێستا ئاسانترن بۆ دەستپێگەیشتن بە هەبوونی دوگمەی تەرخانکراو لەبری تەنها میلێک.

Quick Share

لەگەڵ ئامێری زیاتر هاوبەشی بکە [6.1]

 

Quick Share یەکخراوە لەگەڵ Nearby Share (هاوبەشکردنی نزیکی)ـی Google. جگە لە ئامێرەکانی Samsung Galaxy، ئێستا دەتوانیت لەگەڵ ئامێرەکانی تری Android هاوبەش بکەیت تەنانەت بەبێ ئینتەرنێتیش. 20, 21

Samsung Find

شوێنی ئامێرەکانت دیاری بکە [6.1]

 

ئەپی نوێی Samsung Find ڕێگەت پێدەدات بزانیت هەموو ئامێرەکانی Samsung Galaxyـیت لە کوێن لەسەر نەخشەیەک لە هەر کاتێکدا. ئەگەر ئامێرێکت لێ ون بێت، تایبەتمەندی زیادە بەردەستن کە یارمەتیت دەدەن لە دۆزینەوەی ئامێرەکە و پاراستنی زانیاریيەکانت.21, 22, 23

شوێنەکەت لەگەڵ کەسانی تردا هاوبەشی بکە [6.1]

 

دەتوانیت شوێنت لەگەڵ خێزانت یان هاوڕێکانت یان هەر کەسێک کە متمانەت پێی هەیە، هاوبەشی بکەیت. بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بە درێژایی کات هاوبەشی بکە. بەردەوام کۆنتڕۆڵی ئەوەت لە دەستە کە کێ دەتوانێت شوێنەکەت ببینێت.21

Samsung DeX

DeXـی نوێ بۆ تابلێتەکان بناسە

 

Samsung DeXـی نوێ ڕێگەت پێدەدات لە نێوان مۆدی DeX و مۆدی تابلێتدا بە هەمان شێوازی شاشەی سەرەکی (Home) ئاڵوگۆڕ بکەیت. هەموو ئەپ و ویجت و ئایکۆنە ئاساییەکانت لە DeXـدا بەردەستن. هەروەها دەتوانیت DeX لە هەردوو باری ئاسۆیی و پۆرترەیتدا بەکاربهێنیت ئەگەر سووڕاندنی خۆکار داگیرسابێت بۆ تابلێتەکەت.24

Link to Windows

ئیستا لەسەر تابلێتەکان بەردەستە

 

تابلێتەکەت بە کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـی خۆتەوە گرێبدە بۆ سەیرکردنی ئاگانامەکان و بەکارهێنانی ئەپەکانی تابلێتەکەت لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی خۆت، گواستنەوەی فایلەکان لە نێوان ئامێرەکانت و شتی زیاتریش.25

تەختەکلیلی سامسۆنگ (Samsung Keyboard)

داخڵکردنی دەنگ بەبێ ئەوەی لە کیبۆردەکە دەربچیت [6.1]

 

ئێستا کیبۆردەکە لە کاتی بەکارهێنانی داخڵکردنی دەنگیدا بە بینراوی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەرکاتێک پێویستت بوو بە ئاسانی بتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ نووسین. بۆ داخڵکردنی دەق بە بەکارهێنانی دەنگت لە هەر کاتێکدا لەکاتی بەکارهێنانی کیبۆردەکەدا، پەنجە بنێ بە دوگمەی مایک لە خوارەوەی شاشەکە.

دیزاینی ئیمۆجی نوێ

 

ئەو ئیمۆجیانەی کە لە نامەکانت و پۆستەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و شوێنەکانی دیکە لەسەر مۆبایلەکەت دەردەکەون بە دیزاینێکی نوێ بەرزکراونەتەوە.

هاوبەشکردنی ناوەڕۆک

پێشبینینەکانی وێنە

 

کاتێک وێنە لە هەر ئەپێکەوە هاوبەش دەکەیت، پێشبینینێک لە وێنەکان لە سەرەوەی پانێلی هاوبەشکردن دەردەکەون بۆ ئەوەی دەرفەتێکی دیکەت هەبێت بۆ پێداچوونەوە بە وێنە و ڤیدیۆکان پێش هاوبەشکردنیان.

کەش و هەوا

زانیاری زیاتر لە ویجتی Weather (کەشوهەوا) [6.1]

 

ویجتی کەشوهەوا ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک ڕەشەبای بەهێز، بەفربارین، یان هەر بارینێکی دیکە لە ناوچەکەی خۆت پێشبینی دەکرێت.21

زانیاری زیاتر

 

ئێستا زانیاری دەربارەی بەفربارین، بەروار و قۆناغەکانی مانگ، پەستانی کەش و هەوا، مەودای بینین، ئاستی شەبنەم و ئاڕاستەی با لە ئەپی Weather (کەش و هەوا)ـدا بەردەستن.21

بە ئاسانی سەیری کەش و هەوای ناوخۆیی بکە لەسەر نەخشەکە

 

پەنجە بەسەر نەخشەکەدا بکێشە بۆ ئەوەی بە ناویدا بگەڕێیت و پەنجە لە ناوچەیەک بدە بۆ بینینی بارودۆخی کەش و هەوای ناوخۆیی. نەخشەکە هاوکاریت دەکات بۆ دۆزینەوەی زانیاری کەش و هەوا تەنانەت ئەگەر ناوی شارەکەش نەزانیت.21

وێناکردنی باشترکراو

 

وێناکردنەکان لە ئەپ و ویجتی کەش و هەوا باشترکراوە بۆ پێشکەشکردنی زانیاری باشتر دەربارەی بارودۆخی ئێستای کەش و هەوا. هەروەها ڕەنگەکانی باکگڕاوند بەپێی کاتی ڕۆژ دەگۆڕێن.

Samsung Health

ڕووکارێکی نوێ بۆ شاشەی سەرەکی (Home)

 

شاشەی سەرەکی (Home)ـی Samsung Health بەتەواوەتی نۆژەنکراوەتەوە. زانیاری زیاتر نیشاندەدرێت، لەهەمان کاتدا فۆنتە تۆخەکان و ڕەنگەکان بینینی ئەو زانیاریانەی کە زیاتر پیویستتن ئاسانتر دەکات. ئەنجامی دوایین ڕاهێنانت لەسەرەوەی شاشە نیشاندەدرێت، و فیدباکی زیاتر پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە بڕی خەوەکەت هەروەها ئامانجی ڕۆژانەت بۆ هەنگاوەکان، چالاکی، ئاو و خواردن.

ئەزموونی وەرزشکردنی باشترکراو [6.1]

 

ڕکابەری ئەنجامەکانی ڕاکردنی ڕابردووت بکە بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت لە جارەکانی پێشووت ببەیتەوە. هەروەها دوای تەواوبوون، دەتوانیت کاتی نەخوازراو لە سەرەتا یان کۆتایی ڕاهێنانەکانت ببڕیتەوە.26

بژاردەی زیاتر بۆ ئامانجەکانی چالاکیی ڕۆژانە [6.1]

 

ئێستا بژاردەی زیاترت هەیە بۆ دانانی ئامانجەکانی چالاکی ڕۆژانەت. ئەگەر ئامانجی هەنگاوێک سەرینەگرت، دەتوانیت لەبری ئەوە بیگۆڕیت بۆ نهۆمەکانی سەرکەوتن یان کاتژمێرەکانی چالاکیی.26

چاودێریی سووڕی باشترکراو [6.1]

 

کاتێک نیشانە جەستەییەکان و باری دەروونی خۆت تۆمار دەکەیت، ئەو بژاردانەی کە لە ڕابردوودا زۆرت بەکار هێناون لە سەرەوەی شاشەکەدا دەردەکەون. هەروەها ئێستا دەتوانیت باری خوازراوی خۆت دابنێیت ئەگەر بژاردە بنەڕەتییەکان لەگەڵ هەستی تۆدا ناگونجێن.26

قەبارەی دڵخوازی کوپی ئاو

 

ئێستا دەتوانیت قەبارەی کوپەکان لە چاودێری ئاویی Samsung Health ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی یەکسان بێت لەگەڵ قەبارەی ئەو کوپەی کە ڕۆژانە لێی دەخۆیتەوە.

ڕۆژژمێر

ستیکەری زیاتر بۆ تایبەتمەندکردنی ڕۆژژمێرەکەت [6.1]

 

ئێستا دەتوانیت تا 2 ستیکەر بۆ هەر بەروارێک زیادبکەیت لەسەر ڕۆژژمێرەکەت. ئێستا ستیکەری بۆنەکان لەتەنیشت ناوی بۆنەکە بەدەردەکەون لە دیمەنی Month (مانگ)ـدا.

ڕێکخستنەکانی نوێکراوە بۆ ڕۆژژمێر [6.1]

 

ڕێکخستنەکانی ڕۆژژمێر دووبارە ڕێکخراونەوە بۆ ئاسانکاری زیاتر. هەروەها دەتوانیت ڕەنگ و وێنەی پاشبنەما دابنێیت بۆ ئاگادارکردنەوەکانی ڕۆژژمێری پڕ بە شاشە.

خشتەی خۆت لە چاوتروکانێکدا

 

دیمەنی خشتەی نوێ ڕووداو و بۆنەکان، ئەرکەکان و بیرخستنەوەکانی داهاتووت هەموویان پێکەوە بە ڕیزبەندیی بەپێی کات پێشکەش دەکات.

بیرخستنەوەکان لە ڕۆژژمێردا بەردەستن

 

ئێستا دەتوانن بیرخستنەوەکان ببینن و زیاد بکەن لە ئەپی Calendar (ڕۆژژمێر) بەبێ کردنەوەی ئەپی Reminder (بیرخەرەوە).

گواستنەوەی ڕووداو و بۆنەکان بە 2 دەست

 

لە دیمەنی ڕۆژ یان هەفتەدا، بە یەک دەست پەنجە لە ڕووداو و بۆنەکە بدە کە دەتهەوێت بیگوازیتەوە و لەسەری ڕایبگرە، دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕۆژەی کە دەتهەوێت بۆی بگوازیتەوە.

بیرخەرەوە

دیمەنێکی باشترکراوی لیستی بیرخستنەوەکان

 

دیمەنی لیستی سەرەکی دووبارە دیزاین کراوەتەوە. دەتوانیت بڕگەکان لە سەرەوەی شاشە بەڕێوەببەیت. لە ژێر بڕگەکاندا، بیرخستنەوەکانتان نیشاندەدرێن کە بەپێی بەروار ڕێکخراون. هەروەها شێوەی ئەو بیرخستنەوانەی کە وێنە و بەستەری ماڵپەڕیان تێدایە باشترکراوە.

زەنگەکانی بیرخەرەوە بە خواستی خۆت دابنێ [6.1]

 

بۆ هەر یەکێک لە بیرخەرەوەکانت پاشبنەمای گونجاو دروست بکە. ئێستا دەتوانیت ڕەنگ و باکگڕاوند دابنێیت بۆ ئاگادارکردنەوەکانی بیرخەرەوەی پڕ بە شاشە.

کاری زیاتر ئەنجام بدە لەگەڵ پۆلەکانی بیرخەرەوە [6.1]

 

ئێستا دەتوانیت ئایکۆنێکی جێگرەوە بۆ هەر پۆلێکی بیرخەرەوە هەڵبژێریت. هەروەها دەتوانیت ئەو پۆلانەی کە زۆر بەکاریان دەهێنیت لە سەرەوەی لیستی پۆلەکان جێگیر بکەیت.

پۆلی نوێی بیرخستنەوەکان

 

پۆلی شوێن ئەو بیرخستنەوانە لە خۆ دەگرێت کە ئاگادارت دەکەنەوە کاتێک لە شوێنێکی دیاریکراودا دەبن، و بڕگەی بێ ئاگادارکردنەوە ئەو بیرخستنەوانە لە خۆ دەگرێت کە هیچ ئاگادارییەک ئەنجام نادەن.

بژاردەی زیاتر بۆ دروستکردنی بیرخستنەوەکان

 

لەکاتی هاوبەشکردنی ناوەڕۆک بۆ ئەپی Reminder (بیرخەرەوە)، تەواوی بژاردەکانی دەستکاریکردن بەدەست دەهێنیت پێش ئەوەی بیرخستنەوەکەت دروست بکرێت. هەروەها لە کاتی دروستکردنی بیرخستنەوەیەک دەتوانیت بە بەکارهێنانی کامێڕا وێنە بگریت.

بیرخستنەوەکانی تەواوی-ڕۆژ

 

ئێستا دەتوانیت بیرخستنەوە بۆ درێژایی ڕۆژ دروستبکەیت و دەستکاری کاتی ئاگادارکردنەوت بکەیت.

Samsung Internet

چوونەژوورەوەی خێرا و پارێزراو بەیارمەتی کلیلەکانی تێپەڕبوون [6.1]

 

کلیلەکانی تێپەڕبوون پارێزراوی زیاتر بۆ چوونەژوورەوەی وێب دابین دەکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات وشەی نهێنی ئاڵۆزت لەبیر بێت. کلیلەکانی تێپەڕبوون بەکاربهێنە بۆ چوونەژوورەوە بۆ ناو ماڵپەڕە پاڵپشتیکراوەکان لەڕێی ڕه‌سه‌نێتی بایۆمەتری.

گروپەکانی تاب لەگەڵ ئامێری تر هاوکات بکە [6.1]

 

دەتوانی بە ئاسانی بەردەوام بیت لەو شوێنەی کە وەستابوویت لە دوایین جاری گەڕانەکەت، گرنگ نییە کام ئامێرت بەکاردەهێنا. گروپەکانی تاب کە لەسەر یەک ئامێر دروستییان دەکەیت لەسەر Samsung Internetـی ئامێری تری Samsung Galaxy کە چوونەتەژوور هەژماری Samsung Accountـی خۆتەوە، بەدەردەکەون.

لیستی تابی باشترکراو بۆ شاشە گەورەکان

 

لەکاتی بەکارهێنانی Internet (ئینتەرنێت) لەسەر شاشەیەکی گەورە، وەکو تابلێتێک لەباری ئاسۆییدا یان Samsung DeX، دیمەنی لیستی تاب لە 2 ستووندا نیشان دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانیت زانیاری زیاتر لە هەمان کاتدا لەسەر شاشەکە ببینیت.

ڤیدیۆکان لە باکگڕاوندا پەخش دەکرێن

 

بەردەوام بە لە پەخشکردنی دەنگی ڤیدیۆ تەنانەت ئەگەر تابەکەی ئێستا بەجێبهێڵیت یان لە ئەپی Internet (ئینتەرنێت) دەربچیت.

بووکمارکەکان و تابەکان بە 2 دەست بگوازرەوە

 

بە یەک دەست پەنجە لەو بووکمارکە یاخود تابە کە دەتهەوێت بیگوازیتەوە بدە و لەسەری ڕایبگرە، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی فۆڵدەری بووکمارک یاخود گروپی تابەکەی کە دەتهەوێت بۆی بگوازیتەوە.

Samsung Cloud

پاراستنی زانیاری بەهێزکراو [6.1]

 

دڵنیابە جگە لە تۆ کەس ناتوانێت دەستی بگات بە داتاکانت، تەنانەت ئەگەر پێشێلکردنی داتاش هەبێت. دەتوانیت کۆدکردنی گشتگیری ئەو زانیاریانە چالاک بکەیت کە لەگەڵ Samsung Cloud هاوکات کراون.

Smart select

گۆڕینی قەبارە و دەرهێنانی نووسراوە لە ناوەڕۆکی جێگیرکراو

 

کە وێنەیەکت لە شاشەدا جێگیرکرد، ئێستا دەتوانیت قەبارەکەی بگۆڕیت و نووسراوەی لێ دەربهێنیت.

دیمەنی گەورەکراو

 

کاتێک ناوچەیەکی شاشەکەت هەڵبژارد، شێوەیەکی گەورەکراو دەردەکەوێت تا بتوانیت ڕێک لە شوێنی مەبەست دەستبە هەڵبژاردنەکەت بکەیت و کۆتایی پێبهێنیت.

Text call (پەیوەندیکردن بە دەق)

گۆرین بۆ پەیوەندیکردن بە دەق لەکاتی پەیوەندیدا

 

لە هەر کاتێکدا دەتوانیت بیگۆریت بۆ Text call (پەیوەندیکردن بە دەق)، تەنانەت ئەگەر پەیوەندییەکە لەئێستادا بەردەوام بێت.5, 27

مۆدەکان و ڕۆتینەکان

مۆدەکان لە شاشەی Home (سەرەکی) داگیرسێنە یان بکوژێنەوە [6.1]

 

مۆدەکان زۆر خێراتر لە جاران داگیرسێنە یان بکوژێنەوە. مۆدی نوێی ویجت ڕێگەت پێدەدات کە ڕاستەوخۆ مۆد بۆ شاشەی Home (سەرەکی) زیاد بکەیت.

مۆدەکانت دووبارە ڕکبخەرەوە [6.1]

 

ئێستا دەتوانیت ڕیزبەندی مۆدەکان لە تابی Modes (مۆدەکان)ـدا بگۆڕیت.

شاشەی قفڵی بێهاوتا بەپێی مۆدەکەت

 

شاشەی قفڵی بێهاوتا بە شێوازی باکگڕاوند و کاتژمێری تایبەتی خۆیانەوە دابنێ لەکاتی لێخوڕین، کارکردن، ڕاهێنان و زیاتر. باکگڕاوندێکی تاریک بۆ مۆدی Sleep (خەو) یان باکگڕاوندێکی ئارامبەخش بۆ مۆدی Relax (ئارامگرتن) تاقیبکەوە. کاتێک دەستکاری شاشەی قفڵ دەکەیت بۆ مۆدێک، هەر کاتێک ئەو مۆدە چالاک بکرێت ئەو باکگڕاوندە دەبینیت.

بارودۆخی ڕۆتینی نوێ [6.1]

 

ئێستا دەتوانیت ڕۆتینێک دەست پێ بکەیت کاتێک کە میدیایەک لە ئەپێکەوە لێدەدرێت، یاخود کاتێک ئاگادارکەرەوەیەکی هەڵبژێردراوی خۆت دەست دەکات بە زەنگ لێدان، یان کاتێک Smart View گرێدەدرێت یان دەپچڕێت.

کرداری ڕۆتینی نوێ

 

ئێستا رۆتینەکانتان دەتوانن لە جاران زۆر زیاتر ئەنجام بدەن، وەکو گۆڕینی ڕێکخستنەکانی تەختەکلیلی Samsungـەکەت.

پێشنیارە زیرەکەکان

شێوە و هەستی نوێ

 

ویجتی پێشنیاری زیرەک دووبارە دیزاین کراوەتەوە بە شێوەیەک کە زیاتر بگونجێت لەگەڵ ئایکۆنەکانی دیکەی شاشەی سەرەکی (Home)ـت.

ڕێکخستنی تایبەتی زیاتر

 

ئێستا دەتوانیت دەستکاری ڕوونیی بکەیت و لە نێوان باکگڕاوندێکی سپی یان ڕەشدا هەڵبژێریت. هەروەها دەتوانیت ئەپەکان وا ڕێکبخەیت کە لە پێشنیارەکان دەربکرێن.

دۆزەرەوە

پێشنیاری گەڕانی ‎ [6.1]‎Google

 

لەکاتی گەڕان بە بەکارهێنانی Finder (دۆزەرەوە)، هەروەها پێشنیارەکانی گەڕانی وێب لە Googleـەوە وەردەگریت.

کرداری خێرا بۆ ئەپەکان

 

کاتێک ئەپ لە ئەنجامەکانی گەڕانەکەتدا دەردەکەوێت، دەتوانیت پەنجە لەو ئەپە بدەیت و ڕایبگریت بۆ دەسگەیشتنی خێرا بەو کردارانەی کە دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئەم ئەپە ئەنجامیان بدەیت. بۆ نموونە، کە گەڕان بۆ ئەپی Calendar (ڕۆژژمێر) دەکەیت، دوگمەکانی زیادکردنی ڕووداو و بۆنە یان گەڕان لە ساڵنامەکەتدا دەردەکەون. کردارەکانی ئەپ هەروەها بە تەنها خۆیان لە ئەنجامەکانی گەڕاندا دەردەکەون ئەگەر گەڕان بۆ ناوی کردارەکە بکەیت لەبری ئەپەکە.

My Files

شوێنی بیرگە بەتاڵ بکە

 

کارتەکانی پێشنیار دەردەکەون بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە بەتاڵکردنی شوێنی بیرگە. My Files پێشنیاری سڕینەوەی فایلە ناپێویستەکان دەکات، چەندان ئامۆژگاریت پێشکەش دەکات بۆ ڕێکخستنی بیرگەی هەوری و هەروەها پێت دەڵێت کام لە ئەپەکانی مۆبایل زۆرترین شوێنی بیرگە بەکاردەهێنن.21, 28

Trash (سەبەتەی سڕینەوە)ـی یەکپارچە لەگەڵ گەلەری و Voice Recorder (تۆمارکەری دەنگ)

 

تایبەتمەندییەکانی Trash (سەبەتەی سڕینەوە)ـی My Files و گەلەری و Voice Recorder (تۆمارکەری دەنگ) یەکخراون. کاتێک Trash دەکەیتەوە لە My Filesـدا، دەتوانیت فایلەکان و وێنەکان و ڤیدیۆکان و تۆمارەدەنگییە سڕاوەکان هەموویان پێکەوە ببینیت، لەگەڵ بژاردەکانی گەڕاندنەوە و سڕینەوەی هەمیشەیی.

فایلەکان بە 2 دەست کۆپی بکە

 

بە یەک دەست پەنجەبدە لە ئەو فایلەی کە دەتهەوێت کۆپی بکەیت لەسەری ڕایبگرە، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی ئەو فۆڵدەرەی کە دەتهەوێت بۆی کۆپی بکەیت.

Samsung Pass

چوونە ناوەوەی پارێزراوتر لەگەڵ کلیلەکانی تێپەڕبوون

 

کلیلەکانی تێپەڕبوون بەکاربهێنە بۆ چوونە ژوور ئەپەکان و ماڵپەڕە پاڵپشتیکراوەکان. پێچەوانەی ووشەکانی تێپەڕبوون، کلیلەکانی تێپەڕبوون تەنها لەسەر مۆبایلەکەت پاشەکەوت دەکرێن و ئەگەری دزەپێکردنیان نییە بەهۆی بەزاندنی ئاسایشی ماڵپەڕێک. کلیلەکانی تێپەڕبوون هەروەها لە هێرشەکانی تەڵەکبازی دەتپارێزێت چونکە تەنها لەسەر ئەو ئەپ و ماڵپەڕانە کار دەکەن کە تێیدا تۆمارکرابوون.

ڕێکخستنەکان

چەند ڕێگایەکی زیاتر بۆ پاراستنی پاترییەکەت  [6.1]

 

لە نێوان 3 بژاردەی جیاوازی پاراستن یەکێک هەڵبژێرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاترییەکەت. پاراستنی بنەڕەتی، بارگاویەکەت لەنێوان %95 و %100 دەهێڵێتەوە. پاراستنی خۆگونجێنەر لە کاتی خەوتندا بارگاویکردن ڕادەگرێت و بەرلەوەی لەخەو هەستیت بارگاویکردنەکە تەواو دەکات. هەروەها دەتوانیت زیاترین ئاستی بارگاویکردن سنوورداربکەیت تا %80 بۆ زیاترین ئاستی پاراستن.

دەنگ لەگەڵ Auracast پەخش بکە [6.1]

 

دەنگ لە مۆبایلەکەت پەخشبکە بۆ ئەوەی ئەوانی تر بتوانن گوێبگرن. هەر کەسێک لە نزیک تۆ بێت و خاوەنی ئامێری دەنگیی Bluetooth LE بێت دەتوانێت گوێ لە پەخشکردنەکەت بگرێت.29

مۆدی فرۆکەی زیرەکتر

 

ئەگەر Wi-Fi یان Bluetooth دابگیرسێنیت کاتێک کە مۆدی فڕۆکە چالاک بێت، مۆبایلەکەت لەبیری دەمێنێتەوە. جاری داهاتوو کە مۆدی فڕۆکە بەکاربهێنیت، Wi-Fi یان Bluetooth بە داگیرساوی دەمێننەوە لەبری کوژاندنەوەیان.

دەستگەیشتنی ئاسانتر بە ڕێکخستنەکانی پاتری

 

ئێستا پێڕستێکی ڕێکخستنی ئاست-بەرزی تایبەت بە ڕێکخستنەکانی پاتری هەیە بۆ ئەوەی بە ئاسانی پشکنینی بەکارهێنانی پاتری بکەیت و ڕێکخستنەکانی پاتری بەڕێوەببەیت.

ڕێگری بکە لە هەڕەشە ئەمنیەکان

 

ئاستێکی زیادەی پاراستن بەدەستبهێنە بۆ ئەپ و زانیارییەکانت. Auto Blocker (ڕێگری خۆکار) ڕێگری لە دامەزراندنی ئەپە نەناسراوەکان دەکات، پشکنین بۆ بەرنامەی زیانبەخش دەکات و ڕێگری دەکات لە ناردنی فەرمانە زیانبەخشەکان بۆ مۆبایلەکەت بە بەکارهێنانی کەیبڵێکی USB.

توانای دەسپێگەیشتن

هێڵی دەوری بابەتەکان بە ‎[6.1] ‎Relumino

 

لە ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتندا Relumino outline دابگیرسێنە بۆ ئەوەی تیشک بخەیتە سەر هێڵی دەوری بابەتەکان لە وێنە و ڤیدیۆکاندا بۆ ئاسانکردنی ناسینەوەیان بۆ ئەو کەسانەی بیناییان کزە.

باشترکردنەکانی بینین ئاسانترن بۆ دۆزینەوە

 

Spoken assistance (یارمەتیی گوتراو) و Visibility enhancements (باشترکردنەکانی بینین) لە یەک پێڕستی Vision enhancements (باشترکردنەکانی بینین)ـدا تێکەڵاو کراون بۆ دەستپێگەیشتنی خێراتر و ئاسانتر.

بژاردەی نوێی گەورەکردن

 

شێوازی دەرکەوتنی پەنجەرەی گەورەکردنەکەت تایبەتمەند بکە. دەتوانیت شاشەی پڕاوپڕ یان شاشەی بەشەکی هەڵبژێریت یاخود ڕێگەبدەیت بە گۆڕینەوە لە نێوان هەردووکیان.

تایبەتمەندکردن و ڕێکخستنی ئەستووری ئاماژەدەر

 

ئێستا دەتوانیت ئەستووریی ئەو ئاماژەدەرە زیاتربکەیت کە لە کاتی دەستکاریکردنی نووسیندا دەردەکەوێت بۆ ئەوەی ئاسانتر ببینرێت.

زیاتر بزانە دەربارەی توانای دەسپێگەیشتن

 

بەستەرێک بۆ ماڵپەڕی توانای دەسپێگەیشتنی Samsung زیادکراوە بۆ ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن بۆ ئەوەی بتوانیت زیاتر بزانی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی بەرهەمەکانمان بەردەستی هەموو کەس بن.

خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵی

شێوازی باشترکراو

 

شاشەی سەرەکیی خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵی دووبارە دیزاین کراوەتەوە، دۆزینەوەی ئەو زانیارییانەی پیویستتن ئاسانتر کراوە.

ناوەڕۆکی زیاتر لە ڕاپۆرتی هەفتانەتدا

 

ڕاپۆرتی بەکارهێنانی هەفتانەت ئێستا ڕێگەت پێدەدات بە شێوازە نائاساییەکانی بەکارهێنان، لوتکەی کاتەکانی بەکارهێنان و چۆنێیەتی هاوسەنگکردنی کاتەکانی شاشە بزانن.

پەیوەندییەکانی مۆبایل

دەستگەیشتنی ئاسانتر بە کاریگەرییەکانی پەیوەندی ڤیدیۆیی و مۆدی مایک [6.1]

 

ئێستا لە کاتی پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆییدا، کاریگەرییەکانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان و مۆدی مایک لە پانێڵی خێرادا دەردەکەون، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانیت کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەیت کە ئەوانیتر چۆن دەتبینن و گوێیان لێتدەبێت لەکاتی پەیوەندیکردندا. دەتوانیت ڕەنگ یان وێنەیەکی پاشبنەما دابنێیت، سەرنجت لەسەر دەنگت بێت بە بلۆککردنی دەنگەکانی پاشبنەما، هەروەها زۆر شتی تریش.

کاتژمێر

تایبەتمەندکردنی زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە [6.1]

 

وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک یان ئیمۆجی AR بەکاربێنە بۆ دروستکردنی شاشەی ئاگادارکردنەوەی تایبەت بە خۆت بۆ هەر ئاگادارکردنەوەیەک. تەنانەت دەتوانیت شێوازی شوێنی دەرکەوتنی زانیاری ئاگادارکردنەوەکە لەسەر شاشە بگۆڕیت.

دەربارەی وەشانی پێشووی One UI بزانە

 

مۆبایلە زیرەکەکان

Galaxy S24 | S24+ | S24 Ultra
 

ئەپ و خزمەتگوزارییەکان


  • وەسفی بابەتەکانی سەرەوە لەسەر بنەمای ئەو باشترکردنانەیە کە لە وەشانی ئێستادا کراوە بە بەراورد بە وەشانەکانی پێشوو.
  • تایبەتمەندییەکان دەکرێت بگۆڕێن.
  • ڕەنگە تایبەتمەندی بەردەست و/یان ناوەڕۆکە بەردەستەکان بەگوێرەی مۆدێلی ئامێر و وڵات/ناوچە و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن.
  • ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستیان بە چوونە ژوورەوەی Samsung account (ئەکاونتی سامسۆنگ) هەبێت.
  • ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت.
  • تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Samsung Galaxy بەردەست دەبن. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی AI (ژیریی دەستکرد)ی دابینکراو لە لایەنی سێیەمەوە.
  1. لەسەر زنجیرەی Galaxy S23، زنجیرەی Z Fold5 ،Z Flip5 ،S23 FE زنجیرەی Tab S9 و زنجیرەی S24 بەردەستە لە چارەکی یەکەمی 2024ـەوە.
  2. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن.
  3. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت.  
  4. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن.  
  5. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. ڕەنگە چەند زمانێکی دیاریکراو پێویستیان بە داگرتنی پاکێجێکی زمان بێت. لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024ـەوە بە 13 زمان بەردەستە.
  6. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە.
  7. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  8. پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە.
  9. ژمارەی پیتەکان سنووردارە.
  10. ئەو تایبەتمەندییە بە تەنها لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Voice Recorder یان ئەو فایلانەی کە تۆمارکراون بە بەکارهێنانی ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Phone بەردەستە.  
  11. پێویستە ماوەی فایلە دەنگییەکان لە 3 کاتژمێر کەمتر بێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.
  12. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی Transcript Assist دەبێت لەگەڵ مەرجەکانی درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە.
  13. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ مەرجەکانی درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە.
  14. دەستکاریکردن بە یارمەتی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاوی تاوەکو 12 مێگاپیکسڵی لێ بەرهەم دێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە.
  15. ڕەنگە کلیلی Cmd هەر یەک لە کلیلەکانی Windows (ویندۆز)، Command (فەرمان)، یان کلیلی Search (گەڕان) بێت.
  16. لەسەر هەندێک لە تابلێتەکانی Samsung Galaxy و زنجیرەی Z Fold بەردەستە.
  17. لەسەر زنجیرەی Galaxy S24، زنجیرەی S23 و Z Fold5 بەردەستە.
  18. پاڵپشتی هەندێک جۆری ڤیدیۆ ناکات.
  19. هێنانی پڕۆژە و دەستکاریکردنی بەردەوام لە ناوەڕۆکی هاوبەشکراوەوە تەنها لەسەر ئامێرەکانی پاڵپشتیکراوی Studio (ستۆدیۆ) بەردەستە کە خاوەنی نوێکردنەوەی One UI 6.1ـن. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزراوی Studio بەردەستە و ناتوانرێت لە Store دابگیرێت.
  20. لەسەر ئەو ئامێرانەدا بەردەستە کە وەشانی One UI 2.1 یان بەرزتر و Android OS 10 (Q OS) یان بەرزتریان لەسەر دامەزراوە. پاڵپشتی لە کۆمپیوتەرە کەسییەکان Galaxy Bookـەکانیش دەگرێتەوە، بە لەخۆگرتنی ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر، و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر خاوەن بلووتووس/Wi-Fi بە درایڤەری Intel (سیستەمی وەگەڕخەڕ: Windows 10 2004 یان بەرزتر، درایڤەری بلووتووس: وەشانی Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر، درایڤەری Wi-Fi: Intel 22.50.07 یاخود بەرزتر). بەکارهێنانی Quick Share پێویستی بە گرێدراوی Bluetooth و Wi-Fi هەیە. ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە Quick Share دەتوانێت لە هەمان کاتدا هاوبەشییان لەگەڵدا بکات ڕەنگە بەگوێرەی هاردوێری چیپی Wi-Fiـی ئامێری هاوبەشکەر بگۆڕێت. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بە گوێرەی ئامێر، ڕەوشی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
  21. لە چین پاڵپشتی ناکرێت.
  22. لەسەر زنجیرەی Galaxy S24 و مۆدێلەکانی دواتر بەردەستە.  
  23. دەتوانرێت لە Galaxy Store لەسەر ئەو ئامێرانە دابگیرێت کە One UI 2 یان سەرووتر و وەشانی Android OS10 (Q OS) یان بەرزتریان لەسەر دامەزرێنراوە.
  24. لەسەر چەند مۆدێلێکی دیاریکراوی Galaxy Tab بەردەستە وەکو Galaxy Tab S8 و S9 و +A9 و هتد.
  25. پێویستی هەیە بە Windows 11 وەشانی 22H2 Build 22621 و بەرزتر، ئەپی کۆمپیوتەری Phone Link وەشانی v1.22082.111.0 یان بەرزتر، و ئەپی مۆبایلی Link to Windows (پێشوەختە دامەزراوە لەسەر ئامێرەکانی Samsung) وەشانی v1.22082.142.0 یان بەرزتر.
  26. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتییە.
  27. لە ڕوسیا پاڵپشتی ناکرێت.
  28. ئەم تایبەتمەندییە بۆ بیرگەی ناوەکی ئامێرەکە و کارتی SD پاڵپشتی کراوە.
  29. لەسەر زنجیرەی Galaxy S24، زنجیرەی S23، Z Fold5 و Z Flip5 و زنجیرەی Tab S9 بەردەستە.