بۆچی تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ؟

تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ ڕێگایەکی تەواو نوێیە بۆئەوەی ماڵەکەت زیرەکتربکەیت. کۆمەڵێك لە ناوەڕۆك و تایبەتمەندی جۆراوجۆر بدۆزەوە، لەو شوێنەدا کە سەرگەرمی و ژیریی بەیەکدەگەن تا دووبارە ئەزموونی تۆ لە سەیرکردنی تەلەفزیۆندا پێناسەبکەنەوە.

هەموو سەرگەرمییەکانت لە یەك شوێن

Smart Hub و ئەپەکان

ژمارەیەکی زۆر لە ناوەڕۆکی هەڵبژێردراو بدۆزەرەوە لەسەرSamsung Smart Hub. 1
کاتی گەڕان کەمبکەرەوە و نوقمبە لەناو فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنیە دڵخوازەکانتدا. هەروەها بەبێ بەکارهێنانی کۆنسۆڵ، یارییەکانی سەر بیرگەی هەوری بکە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەت.

تەلەفزیۆن — ناوەندی ماڵە زیرەکەکەت

Smart Home

بە ئاسانی هەموو ئامێرەکانت گرێبدە لەگەڵ SmartThings2 بەبەکارهێنانی هەبی IoTـی ناوەکی لە تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەتدا. لەگەڵ مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد)ـدا بەکاربردنی وزەت باشتربکە. ئاستێکی نوێی ئاسانکاری و کارامەیی لە بەکاربردنی وزەدا بدۆزەوە لەسەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی خۆت.

مۆبایل و تەلەفزیۆنەکەت زۆر بەباشی لەگەڵ یەکتردا گونجاون

مۆبایل گرێبدە

مۆبایلەکەت گرێبدە لەگەڵ تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ و لەسەر شاشەیەکی گەورەتر چێژ لە ناوەڕۆکی مۆبایلەکەت وەربگرە. لەوەش زیاتر، چێژ لە ئەزموونی باشترکراوی تایبەتمەندیی فرە-شاشە وەربگرە، کە ڕێگەتدەدات لە هەمان کاتدا سەیری ناوەڕۆك بکەیت لەسەر هەریەکە لە تەلەفزیۆن و مۆبایلی زیرەك.

ئەو ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەی کە بە ڕووناکیی خۆر و گڵۆپەکانی ژوورەوە بارگاویدەبێتەوە

SolarCell Remote

لەگەڵ SolarCell Remoteـدا بە ستایلێك بژی کە زیاتر گرنگیی بە ژینگە دەدات.3
بەردەوامی لە ناخی ئەم ڕیمۆتکۆنتڕۆڵەدایە، بەوشێوەیە چارەسەرێکی زیرەك و ژینگەدۆستانە دابیندەکات کە چیتر پێویستی بەو پاتریانە نییە کە شیاوی یەکجار بەکارهێنانن.

سنوورەکان ببڕە لەگەڵ
ئەپەکانی Apple TV و AirPlay

ئەپی Apple TV و AirPlay

فیلم و زنجیرە ڕەسەنەکانی Apple لەسەر Apple TV+.1 ڕووداوی وەرزشیی تایبەت. ئەو کەناڵە نایابانەی کە دەتهەوێن. هەزاران فیلم بۆ کڕین یان بەکرێگرتن. هەموو بە شێوەیەکی شارازەیانە لەسەر ئەپی Apple TVـی سەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی تۆ دەستەبژێرکراون.

یارمەتیم بدە هەڵبژێرم

تەلەفزیۆنێکی ناوازە بۆ خۆت بدۆزەرەوە و بە چەند هەنگاوێکی سادە بیکە بە هی خۆت.

تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە

  • تێڕوانینی گشتی

  • قەبارەی شاشە

  • ڕەها، لە سەرووی هەمووان
  • 98/85/75/65/55"
  • پێشكەوتووترین ئەزموونی 4Kـی ئێمە
  • 85/75/65/55/50/43"
  • ڕەنگی ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە
  • 83/77/65/55"
  • ڕەنگی ناوازە و ڕەونەقدادر
  • 98/85/75/65/55/50/43/32"
  • گالەری هونەریی کەسیی
  • 85/75/65/55/50/43/32"
  • پڕۆجێکتەری گەڕۆك و زیرەك
  • 100~30"
  • تەلەفزیۆنێکی خاوەن دیزاینی ناوازە
  • 65/55/50/43"
  • سینەمای کەسیی لە ماڵەوە
  • Up to 120/130"
  • تەلەفزیۆنی دەرەوە
  • 85/75/65/55"
  • شاشەی خولاوە
  • 43"

دەروازەی تۆ بەڕووی جیهانی سامسۆنگدا

بۆ دەستگەیشتن بە Smart Hub پێویستیت بە Samsung Account هەیە. Smart Hub خزمەتگوزارییەکی سەر تۆڕی ئێمەیە کە کۆمەڵێك ئەپی (وەك ئەپەکانی خزمەتگوزارییە پەخشییەکان) لەخۆدەگرێت لەپاڵ تایبەتمەندییە زیرەکەکانی تری بەردەست لەڕێگەی ئامیرەکەتەوە.

لەگەڵ چوونەژوورەوە بۆ نێو Samsung Account کۆمەڵێك سوودی جۆراوجۆر وەردەگریت.

باشترین ئەپەکانی خۆت بهێنە
سەدان ئەپ بەردەستن بۆ داگرتنی بێبەرامبەر و نوێکردنەوەی خۆکار.

هەژمارەکەت ڕاستەوخۆ لە مۆبایلە Galaxyـەکەتەوە گرێبدە و یەکسەر چێژ لە ئەزموونی تەلەفزیۆن وەربگرە.
کاتێک چووبیتەژوورەوە، بەئاسانی لەڕێگای مۆبایلەوە گرێدەدرێت و چیتر پێویستت بە ڕێکخستنی زیادەی ئەپەکان نییە لەگەڵ تایبەتمەندی باکئاپ (هەڵگرتنی داتاکان).
* لیست و ڕیزبەندیی ئەپە داگیراوەکان دەگەڕێتەوە باری پێشوو.

ژیانی ڕۆژانەی زیرەك، Bixby
داوا لە Bixby بکە بۆئەوەی هەندێك شتت بۆ پێشنیاربکات، گەڕانێکی خێرات بۆ ئەنجامبدات یان کۆنتڕۆڵی ئامێرە گرێدراوەکانت بۆ بکات.
تەنها پێویستە بڵێیت ”Hi, Bixby“ و خۆی دێتە سەر شاشەکەت.

  • وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی دیزاین و ڕووخسار کە کاریگەریی لەسەر کارایی بەرهەمەکە نییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت.

    1. Smart Hub: ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکانی ناوەڕۆك و پێشنیارەکان بەپێی ناوچەکەت جیاوازبێت. بەرلە بەکارهێنان، پێویستە ڕەزامەندی خۆت بەرامبەر مەرج و ڕێساکانی سیاسەتی نهێنیپارێزیی Smart Hub دەرببڕیت. هەندێك لە خزمەتگوزارییەکان پێویستییان بە خۆتۆمارکردن و بەشداربوون هەیە. پێویستی بە Samsung Account هەیە. دەکرێت ڕووکاری ڕاستەقینەی بەکارهێنەر (UI) بە بێ ئاگاداریی پێشوەختە بگۆڕدرێت.
    2. SmartThings: ڕەنگە تەکنەلۆژیا، کردارەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. پێویستی بە گرێدراوی Wi-Fi، بلووتووس یان تۆڕی تری بێتەل و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئامێرە گرێدراوەکان بەجیا دەفرۆشرێن. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای calm پێویستی بە ڕەزامەندیدان لەسەر هەریەکە لە ئاگاداری نهێنیپارێزیی SmartThings و تۆمارکردنی خۆکاری ئامێر هەیە. دەکرێت ڕووکاری بەکارهێنەر بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. کرداری هەبی ناوەکی لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگی 2022 و دواتر بەردەستە، بەڵام ڕەنگە هەندێك لە تایبەتمەندییەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، لەبەرئەوە بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی لاپەڕەی وردەکارییەکانی بەرهەم بکە.
    3. SolarCell Remote: بۆ بارگاویکردنی ڕیمۆتەکە بە وزەی خۆر، ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێک دابنێ کە پانێلی وزەی خۆرەکە ڕووی لە سەرەوە بێت. دەکرێت لە ژووری دانیشتنەکەت دابنرێت کاتێک ڕووناکیی هەڵکرابێت یاخود نزیک پەنجەرەیەک بێت بۆ وەرگرتنی تیشکی سروشتیی خۆر. لە ئەگەری بەتاڵبوونی پاتریی ڕیمۆتەکەدا دەتوانیت بە بەکارهێنانی کێبڵێکی USB-C بارگاوی بکەیتەوە. بۆ زانینی ئاستی ماوەی پاتریی ڕیمۆتەکە سەیری پێڕستی تەلەفزیۆنەکە بکە (Settings (ڕێکخستنەکان) > General Settings (ڕێکخستنە گشتییەکان) > Power & Energy Saving (وزە و پاشەکەوتکردنی وزە) > Available Remote Battery (ڕێژەی بەردەستی پاتریی ڕیمۆت)). ڕەنگە دیزاین و شێوازی دابەشبوونی دوگمەکانی SolarCell Remote بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی SolarCell Remote بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە جیاوازبێت، لەبەرئەوە تکایە سەردانی لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە.
    4. Samsung TV Plus: ئەم تایبەتمەندییە تەنها لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا بەردەستە. ڕەنگە ڕیزبەندیی کەناڵەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت و ئەگەری گۆڕینی هەیە، بەبێ ئاگادارکردنەوە. ڕەنگە ئامیرە پاڵپشتیکراوەکانی سامسۆنگ بەپێی وڵات جیاوازبن. پێویستی بە Samsung Account هەیە. دەکرێت ڕووکاری بەکارهێنەر بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. ڕەنگە ڕیکلام لەسەر Samsung TV Plus دەربکەوێت.
    5. فەرمانەکانی دەنگی Bixby پاڵپشتیی ئینگلیزی (ئەمریکا/بەریتانیا)، فەرەنسی، ئیسپانی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، چینی و کۆری دەکات. هەموو زاراوە و دیالێکت و دەربڕینەکان ناناسرێنەوە.
    6. ئەپی Apple TV و AirPlay: بەشداربوون لە +Apple TV پێویستە بۆ دەستگەیشتن بە ناوەڕۆکەکانی +Apple TV. کارکردنی AirPlay پێویستی بە وەشانی iOS 12.3 یان نوێتر، یان macOS 10.14.5 یان نوێتر هەیە. بۆ سودوەرگرتن لە AirPlay، پێویستە هەریەکە لە تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی Apple بە هەمان تۆڕی Wi-Fiـەوە گرێدرابن. ئاگاداربە کە AirPlay تەنها لەگەڵ چەند ئامێرێکی دیاریکراودا دەگونجێت.