گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ
گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

بەفرگری یەک دەرگا، بە پوختەی قەبارەی 323 لیتر

بەفرگری یەک دەرگا، بە پوختەی قەبارەی 323 لیتر

RZ32A74A539/EU

  • BESPOKE
  • بەفرگر/سەلاجەی شیاو بۆ گۆڕان
  • ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر
  • دەرگای شیاو بۆ پێچەوانەکردنەوە
  • Power Cool/Freeze (ساردکردنەوە و بەستنی خێرا)
  • Digital Inverter
  • گەرەنتی 20 ساڵ لەسەر کۆمپرێسەرەکە

رەنگ: کەت هەڵبژێرە

ڕەنگ :

توانا: کەت هەڵبژێرە

بەفرگری خۆت، بە شێوازی خۆت

ئاوێتەکردن و ڕێکخستنی یه‌كه‌کان بەشێوەیەکی گونجاو

Bespoke - یەکە/تێکەڵەیەکی شیاو بۆ تایبەتمەندکردن

سەلاجەکان بە خواستی خۆت ڕێکبخە و ئاوێتەیان بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی ژیانتدا بگونجێت. دەتوانیت وەک یەک یەکە بەکاری بهێنیت کە یەک دەرگای تەواو درێژی هەبێت. بەڵام ئەگەر شوێنی زیاترت دەوێت، دەتوانیت بە شێوەیەکی بێ کێشە چەندین یەکە تێکەڵ بکەیت، لەوانە مۆدێلێکی یەک دەرگای بە درێژی تەواو* یان مۆدێلێکی دوو دەرگا**.

ئاوێتەکردن و ڕێکخستنی یه‌كه‌کان بەشێوەیەکی گونجاو ئاوێتەکردن و ڕێکخستنی یه‌كه‌کان بەشێوەیەکی گونجاو

* مۆدێلەکانی RR7000 یان RR5000.
** مۆدێلی RB7300.

دیزاینێکی بێهاوتای شیک و تایبەت بەخۆت

Bespoke - دیزاینی شیاو بۆ تایبەتمەندکردن

چێشتخانەیەکی شیک و ناوازە بە دیزاینێکی تایبەت بەخۆت دروستبکە. بە 4 ماددە وەک بژاردە بەردەستە: شووشەی ساتن، شووشەی تێر، کانزای چڵکن و کانزای ستیل. و دەتوانیت ئەمانە لەگەڵ چەندان ڕەنگی جیاوازی دەرگا تێکەڵ بکەیت*.

*بژاردەکانی ڕەنگی دەرگا بریتن لە بێجی ساتانی، شینی ئاسمانیی ساتانی، بێجی چڵکن، سپی تێر، قۆخی تێر، نیلی تێر، ڤانێلای تێر، ڕەشی تێر، سپی بەفریی کانزایی، زیویی کانزایی، خۆڵەمێشیی ڕەشباوی کانزایی و ڕەشی کانزایی. ڕەنگە دواتر ڕەنگی زیاتر بەردەست بێت.

دیزاینێکی شیک و سادەی یەکگرتوو

دیزاینی تەخت

جوانییەکی جیاواز زیاد بکە کە ئاستی چێشتخانەکەت بەرزتر دەکاتەوە. دیزاینە تەختە سادەکەی بە شێوەیەکی بێخەوش لەگەڵ ناوەوەی هەر چێشتخانەیەکی سەردەمیانە دەگونجێت. هەروەها بەو واتایە دێت کە دەرگاکە بەرەو دەرەوە دەرناچێت، هەربۆیە بە گۆشەی 90 پلەی تەواو دەکرێتەوە. وە دەتوانرێت لەگەڵ یەکەکانی تری Bespoke ئاوێتە بکرێت بۆ ئەوەی وەک یەک ئامێر دەربکەوێت.

دیزاینێکی شیک و سادەی یەکگرتوو

دیزاینی تەخت

جوانییەکی جیاواز زیاد بکە کە ئاستی چێشتخانەکەت بەرزتر دەکاتەوە. دیزاینە تەختە سادەکەی بە شێوەیەکی بێخەوش لەگەڵ ناوەوەی هەر چێشتخانەیەکی سەردەمیانە دەگونجێت. هەروەها بەو واتایە دێت کە دەرگاکە بەرەو دەرەوە دەرناچێت، هەربۆیە بە گۆشەی 90 پلەی تەواو دەکرێتەوە. وە دەتوانرێت لەگەڵ یەکەکانی تری Bespoke ئاوێتە بکرێت بۆ ئەوەی وەک یەک ئامێر دەربکەوێت.

  • * وێنەکەی سەرەوە تەنیا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە.
  • * وێنەکەی سەرەوە تەنیا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە.

شوێنی زیاتر لە ناوەوە – هەمان قەبارە لەدەرەوە

تەکنەلۆژیای ™SpaceMax

خواردنی زیاتر هەڵبگرە بە شوێنی ناوەوەی زۆر فراوان. تەکنەلۆژیای بێهاوتای ™SpaceMax، دابڕی ئوریسەین (urethane)ـی بەرزی تایبەت بەکاردەهێنێت بۆئەوەی دیوارەکان زۆر تەنکتربن بێئەوەی کارامەیی بەکارهێنانی وزەی کەم بکاتەوە. بۆیە جێگای هەڵگرتنی شمەکی زۆر زیاتر لەناوەوە دابین دەکات بەبێ زیادکردنی قەبارەی دەرەوەی.

هەڵگرتنی گونجاو بۆ خواردنی تازەتر

بەفرگر/سەلاجەی شیاو بۆ گۆڕان

چێژ لە ئەوپەڕی هەڵگرتنی گونجاو وەربگرە. بە ئاسانی بەفرگرەکەت بگۆڕە بۆ سەلاجە لەکاتی پێویستدا و شێوازی بەکارهێنانی هەموو شوێنەکەی باشتر بکە. بۆیە هەمیشە شوێنێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی زیاتر لەو خواردنە تازانە هەڵبگریت کە بە تایبەتی حەزت لێیانە یان پێویستە لە وەرزە جیاوازەکاندا یان بۆ بۆنە تایبەتەکان هەڵیانبگریت.

خواردن بۆ ماوەیەکی زیاتر بە تازەیی دەهێڵێتەوە

All-Around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر)

دڵنیابە کە هەموو خۆراکەکانت بەباشی ساردکراونەوە. All-around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر) هەموو بەشێکی بە یەکسانی لە گۆشەیەکەوە بۆ گۆشەیەکی تر سارد دەکاتەوە. لەڕێگای کۆمەڵێک دەرچەی هەواوە کە لە جێگای ستراتیژی جێگیرکراون، بەردەوام پلەی گەرمی دەپێوێت و هەوای سارد بڵاودەکاتەوە. بۆیە خواردنەکان لە پلەی گەرمی گونجاودا ڕادەگیرێن و بۆ ماوەیەکی زیاتر بەتازەتر دەمێننەوە.

تازەیی خۆراک بەبێ زوقم و بەستن بۆ ماوەیەکی درێژتر

No Frost

چیتر کات و وزە بۆ تواندنەوەی سەهۆڵی سەلاجەکە بەفیڕۆمەدە. تەکنەلۆژیای No Frost سووڕی هەوا باشتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام پلەی گەرمی یەکسان لە هەموو گۆشەیەکی سەلاجەکەدا بپارێزێت، ئەمەش ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی بەستن و سەهۆڵ. هەروەها زۆر خێراتر دەگاتە پلەی گەرمی مەبەست. هەروەها خواست لەسەر سیستەمی ساردکردنەوە کەمدەکاتەوە، بۆیە بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە.

* بە پێی بە بەراوردێک لە نێوان سەلاجەی Samsung No Frostـی RB31FERNCWW و سەلاجەی Frostـی RL39THCTS. ڕەنگە ئەنجامە تاکەکەسییەکان جیاواز بن بەپێی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی تاکەکەسی.

بۆ تازەیی بەردەوام، سەرما لەژوورەوە ڕادەگرێت

Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی)

پلەی گەرمی گونجاو لەناو سەلاجەکەدا بپارێزە، بۆ ئەوەی خواردنەکان بە تازەیی بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر چەندین جاریش دەرگاکە بکەیتەوە و دایبخەیتەوە. پلێتێکی Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی)، Metal Shelf (ڕەفەی کانزایی) و Flat Metal Duct (داکتی کانزایی تەخت)، ساردیی هەواکە دەپارێزن و یارمەتی گەڕاندنەوەی هەرجۆرە لەدەستدانێکی گەرمی دەدەن. وە ڕواڵەتێکی جوانی پێ دەبەخشن و پاککردنەوەشیان ئاسانە.

بەستنی خێراتر و چڕتر

Power Freeze (بەستنی خێرا)

لە کەمترین کاتدا،خواردنەکەت ببەستێنە یان سەهۆڵ دروست بکە! بە دەستلێدان لە دوگمەیەک، Power Freeze (بەستنی خێرا)، بە شێوەیەکی خۆکار پلەی گەرمی بەفرگرەکە بۆ نزمترین ئاست ڕێک دەخات و تەوژمێکی خێرای هەوای زۆر سارد درووست دەکات. بۆ بەستن یان ڕەقکردنەوەی خواردنە بەستووەکان، وەک ئایسکرێم و دروستکردنی سەهۆڵی زیاتر زۆر باشە.

* داتای ناوخۆیی.

* داتای ناوخۆیی.

هەموو گۆشەیەک بە ڕووناکییەکی گەشاوەتر ببینە

ڕووناکی LED

بە ڕووناکی LED بە ئاسانییەکی زیاتر پێکهاتەکان بدۆزەرەوە، هەروەها شوێنی زیاتر بەدەستبهێنە و پارە پاشەکەوت بکە. لە ڕووناکی ئاسایی باریکتر، ڕووناکتر و لەبەکارهێنانی وزەدا کارامەترە. هەموو گۆشەیەک بە ڕووناکییەکی نەرمتر و ئارامتر ڕووناک دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا شوێنی هەڵگرتنی زیاتر دروست دەکات و پارەی کارەبا کەم دەکاتەوە.

* تایبەتمەندی Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی) بۆ هەندێک مۆدێلی دەسنیشانکراو خراوەتەبەردەست.

* تایبەتمەندی Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی) بۆ هەندێک مۆدێلی دەسنیشانکراو خراوەتەبەردەست.

سەهۆڵێکی زۆر، تەنانەت شوێنی بەفرگری زیاتر

دروستکەری سەهۆڵی تەنک

چێژ لە شوێنی زیاتر وەربگرە لە بەفرگرەکەتدا، لە هەمان کاتدا هێشتا سەهۆڵی پێویستت دەست دەکەوێت. دروستکەڕێکی باریکی سەهۆڵ لەناو دەرگاکەدا دانراوە، بۆیە شوێنی هەڵگرتنی زیادەی بەکەڵکت پێدەبەخشێت بۆ جێکردنەوەی شتی زیاتر لە بەفرگرەکەتدا. بەڵام هێشتاش دەتوانێت سەهۆڵێکی زۆر هەڵگرێت و شوێنە شەفافەکەی ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی بزانیت چەندت سەهۆڵ ماوە.

بە بەکارهێنانی وزەی زۆر کەمتر بۆماوەیەکی زۆر درێژتر کار دەکات

تەکنەلۆژیای Digital Inverter

چێژ وەربگرە لە کارامەیی زیاتری وزە، ژاوەژاوی کەمتر و کارایی درێژخایەن. Digital Inverter Compressor (کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دیجیتاڵی) بەشێوەیەکی خۆکار خێراییەکەی لەگەڵ پێویستیی ساردکردنەوە ڕێکدەخات. بۆیە بێدەنگترە، بەڕادەیەکی بەرچاو وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت، و بڕوانامەی پێدراوە بۆ کارکردن بۆ ماوەی 21 ساڵ*، و بە گرەنتییەکی 20 ساڵە پشتگیری کراوە**.

* ب* خەڵاتی بڕوانامەی خۆڕاگری بۆ 21 ساڵی پێدراوە لە لایەن دەستەی کارەبایی، ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئەڵمانیا (Verband Deutscher Elektrotechniker – VDE). ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینە بەپێی بارودۆخی بەکارهێنان بگۆڕێت.
** گەرەنتی 20 ساڵ تەنیا کۆمپرێسەرەکە دەگرێتەوە.

بە هەر ئاراستەیەک کە بتەوێت دەکرێتەوە

دەرگای شیاو بۆ پێچەوانەکردنەوە

بە دەرگایەک کە شیاوە بۆ پێچەوانەکردنەوە، ئەو ئاڕاستەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت سەلاجەکەت پێیدا بکرێتەوە. ئەمەش واتە هەمیشە بە تەواوی لەگەڵ شێوازی دڵخوازی چێشتخانەکەت گونجاوە. تەنها بە گۆڕینی نەرمادەکان، دەتوانرێت دەرگاکە پێچەوانە بکرێتەوە. هەربۆیە تاڕادەیەکی زۆر لە هەر شوێنێکدا دەگونجێت و ڕێگەت پێدەدات یەکەکان بە شێوازی جۆراوجۆر تێکەڵ بکەیت.

* لابردنی نەرمادەکانی دەرگا و گۆڕینی ئاڕاستەی دەرگاکە پێویستە لەلایەن پسپۆڕێکی لێهاتوو جێبەجێ بکرێت.

پشتەوەی ئاسانە بۆ خاوێنکردنەوە، خۆڕاگرە و پارێزەرە

Clean Back (ڕووکەشی پاکیی بەشی پشتەوە)

زۆر بە ئاسانی پشتی سەلاجەکە پاک بکەرەوە. Clean Back ڕوپۆشێکی سەلامەتی تەواو سافە بۆ کۆیل و کێبڵە گرنگەکان. زۆر ڕێکوپێک دیارە، بە ئاسانی خاوێن دەکرێتەوە و خۆڕاگرییەکی زیاتری پێدەبەخشێت. ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی پیسی لە دەوری پارچەکان و لە بەرکەوتن دەیانپارێزێت.

چۆنێتی پێوانەکردنی

* ڕەنگە هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی لێرەدا هاتووە جیاواز بن لە تایبەتمەندییە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە.

خاسییەتەکان

  • کۆی پوختەی گشتی(لیتر) 323‎
  • پوختەی پانی(ملم) 595‎
  • پوختەی بەرزی بەرگ لەگەڵ نەرمادە(ملم) 1853‎
  • پوختەی قووڵی لەگەڵ دەسکی دەرگا(ملم) 688‎
  • پوختەی كێش(کگم) 80‎
  • جۆری ساردکردنەوە All-around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر)

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن