Samsung members


بەشداری بکە لە کۆمەڵگای ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members)


گەشتەکەت لەگەڵ Samsung Galaxy لێرە دەست پێ بکە لە ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members).
ئەگەر و تواناکان فراوانتر بکە هەر لە پەیوەندیکردن لەگەڵ بەکارهێنەرانی تر، هاوبەشکردنی گەنجینەیەک لە زانیاریی،
و هەتا چێژوەرگرتن لە چەندین تایبەتمەندی بۆ دۆزینەوەی ئامۆژگارییە جیاوازەکانی ئامێر و پاڵپشتیی پسپۆڕان.
چێژ لە ئەزموونی مۆبایلەکەت وەربگرە لە ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members).

چیرۆکەکانی Samsung Galaxyـەکەت هاوبەش بکە

ئەوپەڕی هێزی هاوکاریکردن تاقیبکەرەوە بە بەشداریکردن لە کۆمەڵگای ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Member) کە کراوەیە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی Samsung Galaxy.
تێڕوانینە داهێنەرەکان بەدەستبهێنە و ئامۆژگاریی پەیوەندیدار بە ئیکۆسیستەمی ئامێرەکانی Samsung Galaxy لەگەڵ بەکارهێنەران و پسپۆڕانی پاڵپشت هاوبەش بکە.
بۆچوونەکانت بخە ڕوو لە کاتی تاقیکردنەوەکانی بێتا یان ڕاپرسییەکاندا، و چالاکانە بەشداری لە کۆمەڵگا کراوەکەدا بکە.
وەکو ئەستێرەکانی ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members Stars)، چێژ لە کۆمەڵێک سوود وەردەگریت کە هەموو هەوادارێکی Samsung Galaxy ئاواتی بۆ دەخوازێت.
هەلی تایبەت بەدەست بهێنە بۆ بەشداریکردن لە ڕووداو و بۆنەی فەرمیی جوراوجۆری ئانلاین و ئافلاین کە لە لایەن ئەندامانی سامسۆنگەوە (Samsung Member) ڕێکدەخرێن.

خاڵە گرنگەکانی ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members Stars)

ئاگاداری نوێترین زانیاریی ڕۆژ بە. ئامۆژگارییە بە سوودەکان هەڵبژێرە.

خۆت دەرباز بکە لە کێشەی دۆزینەوەی هەواڵە فەرمییەکانی Samsung Galaxy.
لە نوێترین هەواڵە فەرمییەکانەوە تا هاکە بەسوودەکان لە سەرانسەری Samsung Galaxy
ئامێرەکانی ئێکۆسیستەم، چێژ لە ئامۆژگاری و فێڵە تایبەتەکان وەربگرە کە بەتایبەتی بۆ تۆ هەڵبژێردراون.
هەردەم ئاگاداربە و ئیلهام لە هەواڵ و ئامۆژگارییەکان وەرگرە.

چێژ لە سوودەکانی ئەو شتانەی خۆشت دەوێن وەربگرە

ئۆفەرە ناوازەکان بدۆزەرەوە کە تەنها لە ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members) بەردەستن، لە پاداشتەکانی سەر داواکاری-پێشوەختەوە هەتا دەرفەتەکانی تاقیکردنەوەی بێتا و زیاتریش!
ئێستا ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members) دابگرە بۆ دۆزینەوەی ڕووداو و بۆنە و پێشبڕکێ جوراوجۆرەکان و بەدەستهێنانی هەلی بردنەوەی خەڵاتە تایبەتەکان.
ئەگەر هێشتا بەکارهێنەرێکی Samsung Galaxy نیت، ئێستا کاتیەتی بۆ بەشداریکردن و کردنەوەی چەندین سوود.

لە خود-پشکنینەوە هەتا پاڵپشتی پسپۆڕانی Samsung

هەر کاتێک لە هەر شوێنێک پێت خۆش بێت لە بەشی پاڵپشتیدا بگەڕێ بۆ خۆ-پشکنینی تایبەتمەندییە جوراوجۆرەکان.
ئەگەر هەڵەیەک بدۆزیتەوە، دەتوانیت پرسیارە باوەکانی پەیوەندیدار سەیر بکەیت یان پاڵپشتیی لەدوورەوە لە شارەزا متمانەپێکراوەکانی سامسۆنگەوە وەربگریت،
کە چاودێری ورد پێشکەشدەکەن و بۆ هەموو بەکارهێنەرانی Samsung Galaxy بەردەستە.

ئێستا ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members) دابگرە و دەستبەجێ خزمەتگوزاریی جوراوجۆر بدۆزەرەوە.

بۆچی GALAXY

ژیان بە Galaxy دەکرێتەوە

ئێمە باوەڕمان بە کراوەیی هەیە. Samsung Galaxy بۆ کرانەوەی ئەگەرەکان بە ڕووتاندا درووستبووە. هەتا سنوورەکان کەمتربن، هەموومان دەتوانین دوورتر بڕۆین لەم جیهانەدا.

 

Galaxy S23 Ultra

دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra. دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra.
 

ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکان

مۆبایلی زیرەکی Galaxy ئایکۆنی ئەپ و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy. مۆبایلی زیرەکی Galaxy ئایکۆنی ئەپ و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy.
  • ▪️ ڕەنگە کردار و تایبەتمەندییە بەردەستەکان لەسەر ئەپی ئەندامانی سامسۆنگ (Samsung Members) بەگوێرەی وڵات و ئامێر جیاوازبن.
  • ▪️ وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.