Samsung Find


بەئاسانی شوێنی ئامێرەکانت و
ئەوانەی خۆشەویستانت بدۆزەرەوە بە بەکارهێنانی Samsung Find.


Samsung Find یارمەتیت دەدات بەئاسانی مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy، تابلێتەکان، کاتژمێرەکان، بیستۆکەکان،
S Pen و ئامێرە ونبووەکانی دیکە بدۆزیتەوە، بۆخۆت و خێزانەکەت. هەروەها بەدواداچوون بۆ شوێنی تاگەکان ئاسان دەکات کە هاوپێچکراون
بەئامێرە بەبەهاکانەوە، لەکاتێکدا ڕێگەت پێدەدات شوێنەکەت هاوبەشی پێبکەیت.

هەریەک لە Galaxy Book ،Galaxy Tab، مۆبایلی زیرەکی Galaxy شاشەی Samsung Find پیشان دەدەن. دوایین شوێنی دیاریکراوی ئامێرە ونبووەکە، Galaxy S23، نیشان دەدرێت. SmartTag, Galaxy Buds و Galaxy Watch نیشان دراون بۆ ئاماژە بەوەی کە دەتوانرێت بۆ Samsung Find بەکاربهێنرێن. Galaxy Watch نووسراوی 'Find my phone' (مۆبایلەکەم بدۆزەرەوە) پیشان دەدات لەگەڵ ئایکۆنێکی زەنگ لێدان لە ناوەڕاست و دوگمەی 'Start' (دەستپێکردن) لە بەشی خوارەوە. هەریەک لە Galaxy Book ،Galaxy Tab، مۆبایلی زیرەکی Galaxy شاشەی Samsung Find پیشان دەدەن. دوایین شوێنی دیاریکراوی ئامێرە ونبووەکە، Galaxy S23، نیشان دەدرێت. SmartTag, Galaxy Buds و Galaxy Watch نیشان دراون بۆ ئاماژە بەوەی کە دەتوانرێت بۆ Samsung Find بەکاربهێنرێن. Galaxy Watch نووسراوی 'Find my phone' (مۆبایلەکەم بدۆزەرەوە) پیشان دەدات لەگەڵ ئایکۆنێکی زەنگ لێدان لە ناوەڕاست و دوگمەی 'Start' (دەستپێکردن) لە بەشی خوارەوە.

چی بکەم ئەگەر ئامێرەکەم ون کرد؟

شوێنی ئامێرەکەت دەستنیشان بکە و قفڵی بکە یان داتاکانت بسڕەوە لەڕێگەی Samsung Find.

لەپەیوەندیدا بمێنەرەوە بە هاوبەشی پێکردنی شوێنەکەت


شوێنەکەت هاوبەشی پێبکە لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو،
جا کاتژمێرێک بێت یان ڕۆژێکی تەواو. هەروەها دەتوانیت داوای زانیاری شوێنەکەیان بکەیت،
بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی هاوبەشی دوولایەنە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی یەکتر.

ئامێرەکان بدۆزەوە تەنانەت کاتێک ئۆفڵاینیت


ئارامی دەروونی بەدەست بهێنە بەرامبەر بە ونبوونی ئامێرەکانی Samsung Galaxy لەداهاتوودا لەڕێگەی چالاککردنی تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆفلاین.
تەنانەت کاتێک گرێدراونیت بە ئینتەرنێتەوە، تا ئەو کاتەی هەڵکرابێت و دۆزینەوەی ئۆفڵاین چالاککرابێت،
ئامێرەکانی Samsung Galaxyـی دەوروبەر دەتوانن سیگناڵەکان بگوازنەوە بۆ سێرڤەرەکە، شوێنی ئامێرە ونبووەکە ئاشکرادەکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئاسان.3

شوێن شتە بەنرخەکانت بکەوە لەڕێگەی تاگەکان و دۆزەرەوەکان


ئەپی Samsung Find بەکاربهێنە بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی شوێنی Smart Tags و دۆزەرەوە گونجاوەکانی دیکە کە هاوپێچکراون بە ئامێرەکانتەوە. ئامێرە نزیکەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دۆزینەوەی SmartTags لەڕێگەی بلووتووسەوە، شوێنی نزیکەیی و مێژووی جوڵەی هەفتەیەک ئاشکرادەکەن و پڕۆسەی دەستکەوتنەوەی ئامێرەکانت ئاسان دەکەن.4

چۆنیەتی بەکارهێنان

چەندان ڕێگا بدۆزەروە بۆ ئەوەی زۆرترین سود لە Samsung Find ببینیت.

Find My Mobile لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت یان تابلێتەکەت چالاک بکە بەبەکارهێنانی هەر یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە.

① ڕێگای

هەنگاوی 01.

بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکان.

هەنگاوی 02.

پەنجە بنێ بە Samsung Account.

لە بەشی سەرەوەی لیستەکە،

هەنگاوی 03.

بڕۆ بۆ 'Devices' (ئامێرەکان)

هەنگاوی 04.

'Lost device protection' (پاراستنی ئامێری ونبوو) دەستنیشان بکە

هەنگاوی 05.

'Allow this phone to be found' (ڕێگە بدە ئەم مۆبایلە بدۆزرێتەوە) کارابکە

Find My Mobile لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت یان تابلێتەکەت چالاک بکە بەبەکارهێنانی هەر یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە.

② ڕێگای

هەنگاوی 01.

بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکان.

هەنگاوی 02.

پەنجەبنێ بە 'Security and privacy' (ئاسایش و نهێنیپارێزی)

هەنگاوی 03.

'Lost device protection' (پاراستنی ئامێری ونبوو) دەستنیشان بکە

هەنگاوی 04.

'Allow this phone to be found' (ڕێگە بدە ئەم مۆبایلە بدۆزرێتەوە) کارابکە

دۆزینەوەی ئۆفڵاین ئامادەیە بۆ بەکارهێنان هەرکاتێک چالاک بکرێت لەناو Samsung Accountـەکەت.5

 

مۆبایلە زیرەکەکان

Galaxy S24 | S24+ | S24 Ultra
 

ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکان


  • وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
  • ڕەنگە خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتیکردن بەگوێرەی وڵات/هەرێم/دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بن.
  • ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان: ئامێرەکانی Galaxy (مۆبایل و تابلێتەکانی Galaxy و Galaxy Watch خاوەن Tizen OS 5.5 یان بەرزتر یان Galaxy Buds+ ،Wear OS یان +Galaxy SmartTag/SmartTag، مۆدێلە دیاریکراوەکانی Galaxy Book و S Pen Pro) کە دەکرێت بۆ SmartThings زیادبکرێن.
  • ڕەنگە کاراییەکانی Samsung Find، ژینگە پاڵپشتیکراوەکان، و تایبەتمەندییەکان بەپێی بەرهەم جیاوازبن.
  • ئەپی Samsung Find بەردەستە بۆ داگرتن لە Galaxy Storeـدا.
  • پێویستە ئامێرەکە داگیرسابێت و چووبیتە ژوور Samsung Accountـی خۆت.
  • تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆفڵاین لە ئێستادا لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy کە بە لایەنی کەمەوە Android 8ـیان لەسەرە بەردەستە، Galaxy Watch3 ،Galaxy Watch4 ،Galaxy Watch5، و Galaxy Buds Live ،Galaxy Buds Pro ،Galaxy Buds2 و Galaxy Buds2 Pro، و هەموو جۆرەکانی زنجیرەی Galaxy SmartTag پاڵپشتی دەکرێت. لە داهاتوودا چەندین ئامێری تر زیاد دەکرێن.
  • دەکرێت تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆفلاین کارابکرێت بۆ Galaxy Watch و Buds لە ناو ئەپی Galaxy Wearable. هەروەها ڕێکخستنەکانی دۆزینەوەی ئۆفلاینی مۆبایل یان تابلێتە گرێدراوەکە بەسەر Galaxy Watch و Budsـەکەشتدا جێبەجێ دەکرێت.
  • هەروەها دەتوانیت شوێنی ئامێرە ونبووەکانت بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی SmartThings Find لە ناو ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا دیاری بکەیت. بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی SmartThings Find، پێویستە بژاردەی 'Allow this phone to be found' (ڕێگە بدە ئەم مۆبایلە بدۆزرێتەوە) لە ڕێکخستنەکانی Find My Mobileـدا داگیرسابێت.
  • بۆ تۆمارکردنی ئامێرێك وەکوو Find Node، پێویستە تۆ ڕازی بیت بۆ مۆڵەتدان بە بەکارهێنانی زانیاری شوێنەکەت و ئاگاداری نهێنیپارێزی.
  • ئامێرەکانی Find Node شوێنی دروست و ڕێکی ئامێرە بزربووەکان دیاری ناکەن.
  • بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو ئامێرانەی کە لەبەر دەکرێن وەک کاتژمێرەکان و بیستۆکەکان، دەبێت لەناو ئەپی Galaxy Wearable تۆماربکرێن.
  • دەکرێت شوێنی ئەو ئامێرانەی کە لەناو Samsung Find تۆمارکراون بدۆزرێنەوە لەهەموو وڵاتەکان بێجگە لە چین (هۆنک کۆنگ و تایوان پاڵپشتی کراون).
  • ڕەنگە بەردەست بوونی تایبەتمەندی Find My Mobile بەپێی مۆدێلی ئامێرەکە یان سیستەمی وەگەڕخەڕ جیاوازبێت.
  1. چۆنیەتی چالاککردنی بژاردەی 'Send last location' (ناردنی کۆتا شوێن) : بڕۆ بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Samsung Account (هەژماری سامسۆنگ) > Devices (ئامێرەکان) > Lost device protection (پاراستنی ئامێری ونبوو) > 'Send last location' (ناردنی کۆتا شوێن) چالاک بکە.
  2. ئەم تایبەتمەندییە لە ماڵپەڕی Samsung Findـدا پاڵپشتی دەکرێت.
  3. کاتێک دۆزینەوەی ئۆفلاین لەسەر مۆبایلی زیرەک یان تابلێتی Samsung Galaxyـەکەتدا چالاک دەکەیت، دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی فراوان ببێتەوە بۆ Galaxy watch و بیستۆکانەی کە پەیوەستکراون.
  4. بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی دۆزینەوەی شوێن لەسەر SmartTagـەکەت یان دۆزەرەوە گونجاوەکانی دیکە، دڵنیابەرەوە کە لەسەر SmartThingsـدا تۆمارکراون. هەروەها دەتوانیت بە ئاسانی لەناو SmartThingsـدا تۆماریان بکەیت بە بەکارهێنانی ئەپی Samsung Find.
  5. دۆزینەوەی ئۆفڵاین تەنیا کاتێک چالاک دەکرێت کە ڕێکخستنی 'ڕێگە بدە ئەم مۆبایلە بدۆزرێتەوە' داگیرسابێت لەژێر Settings (ڕێکخستنەکان) > Samsung Account (هەژماری سامسۆنگ) > Devices (ئامێرەکان) > Lost device protection (پاراستنی ئامێری ونبوو) > Allow this phone to be found (ڕێگە بدە ئەم مۆبایلە بدۆزرێتەوە).