بەخێربێیت بۆ سەردەمی نوێی تەندروستی کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات
وزە بەدرێژایی ڕۆژەکەت بە پڕۆسێسەری نوێی 3 نانۆمەتری. بە GPSـی خاوەن دوانە-فریکوێنسی ڕێگەی خۆت بدۆزەرەوە. بە هەستەوەری پێشکەوتووی BioActive چاودێری لێدانی دڵ و ڕاهێنان و خەوتن بکە. پاشان، Galaxy AI تێڕوانینەکان بە Energy Scoreـەوە دابین دەکات بۆ یارمەتیدان لە چاودێریکردنی تەندروستیت.
Galaxy Watch7 بناسە، کە هاوڕێی ڕۆژانەتە و بە ژیریی دەستکرد کاردەکات.
بە دیزاینێکی دەرچوو جیاواز دەرکەوە
بە Galaxy Watch7 ستایلەکەت بەرەوپێش ببە. دیزاینێکی شووشەیی دەرچوو و خاڵی ڕەنگاوڕەنگی دروومان دەست ڕەنگینیی بۆ مەچەکت زیاد دەکەن، لە کاتێکدا شەپۆلەکانی سەر قایشەکە ئامادەیی تۆ بۆ ڕاهێنانەکان پشاندەدەن. کاتژمێرەکە بە قەبارەی بچووک و گەورە بەردەستە لەگەڵ سێ بژاردەی ڕەنگ: سەوز و زیویی و کرێمی.
توانای کرداریی پڕ لە وزە
بەهێزترین پڕۆسێسەری کاتژمێری ئێمە
پڕۆسێسەرە نوێیە 3 نانۆمەترییەکە ڕۆتینی ڕۆژانەت زۆر خێراتر دەکات. بەخێرایی لە پشکنینی کەشوهەواوە بڕۆسەر شوێنهەڵگرتنی ڕاهێنانەکانت بەبێ ئەوەی کاتت لێبڕوات. لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی پاتریی باشتر دەکات بۆ دابینکردنی وزەیەکی درێژخایەن، دڵنیای دەدات کە Galaxy Watch7 بەردەوامدەبێت لەگەڵت.
**تەمەنی پاتری لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی تاقیگەیە بۆ سیناریۆ نموونەییەکانی شێوازی بەکارهێنان کە لەلایەن Samsungـەوە ئەنجام دراوە. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی شێوازی بەکارهێنانی جیاواز، مۆدێلی ئامێرەکە، یان بەرهەمهێنەری پاتری. کاتێک لە مۆدی پاشەکەوتکردنی وزەدایە، هەندێک لە تایبەتمەندییەکان، وەک گرێدراوی Wi-Fi و ئاماژەکانی لەخەوهەستان و هەندێکی تر، ڕەنگە بەردەست نەبن، هەروەها لەوانەیە سنووردارکردن لەسەر خێرایی CPU، تۆڕی پاشبنەما و شوێن هەبێت.
هەستەوەری BioActive باشترکراوە بۆ وردیی لە ئاستێکی تر
بە پێشکەوتووترین هەستەوەری تەندروستیمان لەسەر Galaxy Watch لە گەشتی تەندروستی خۆتدا پێشەنگ بە. بە 13 LED، هەستەوەری نوێی BioActive بە وردبینییەکی بەرزەوە شوێنهەڵگرتن بۆ لێدانی دڵ و شێوازی خەوتن و زۆر شتی تر دەکات.
GPSـی خاوەن لەرەلەری دوانیی ڕێبەرتە بەناو شوێنە چڕ و پڕەکانیشدا
بە وردترین GPSـمان کە تا ئێستا لەسەر Galaxy Watch هەبێت بە ئاسانی ڕێگاکەت بدۆزەرەوە. GPSـی خاوەن لەرەلەری دوانیی کە دوو قایشی سیگناڵی مانگی دەستکرد بەکاردەهێنێت (L1+L5)، دڵنیای دەدات لە شوێنهەڵگرتنی ورد و بەردەوام، تەنانەت بەناو بلۆکە چڕەکانی شاریشدا.
** ڕەنگە وردیی GPS بەپێی ژینگەی تۆڕ و هۆکارەکانی تر جیاوازبێت.
ئێستا بە Galaxy AI کاردەکات
ڕۆژەکەت بە Energy Score (بڕی وزە) دەستپێبکە
باشتر لە جەستەت تێبگە و ڕۆژەکەت زیرەکتر دەستپێبکە بە Energy Score (بڕی وزە). خەوتن و لێدانی دڵ و چالاکییەکانی ڕۆژانەت لەگەڵ بڕی وزەدا بزانە و هەموو ڕۆژێک پلانی ڕۆتینەکەت دابنێ. بەباشی پشووت نەداوە؟ دەکرێت ڕاهێنانی لەشجوانی نەکەیت و لە ماڵەوە پشوو بدەیت بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە سەر ڕێڕەوی خۆت.
گەشتی داهاتووت بەرەوە لەشجوانی دەست پێبکە
بە بەدواداچوونی پێشکەوتووی لەشجوانی وەرزشی ڕۆژانە باشتربکە
یاری لەشجوانیت بەرەو ئاستێکی تر ببە لەگەڵ Galaxy Watch7. ڕۆتینی ڕاهێنانی نایابی خۆت دروست بکە بە خۆگەرمکردن و خاوبوونەوە و پشوودان لە نێوانیاندا، یان کێبڕکێ لەگەڵ تۆمارەکانی ڕابردووت بکە بۆ ئەوەی لە هاندانی خۆت بەردەوامبیت. بە مۆدی Water Lock (قفڵی ئاو) بە ئاسانی شوێنهەڵگرتن بۆ وەرزشەکەت بکە تەنانەت لە ئاویشدا.
** بەراوردکردنی تۆمارەکان لە ڕێگای Race (پێشبڕکێ)ـەوە تەنها کاتێک بەردەستە کە لە هەمان شوێنی خاڵی دەستپێکی تۆمارەکەی پێشوو دەستپێبکەیت. ئەگەر بە بڕی زیاتر لە %10 لە ڕێگاکەی پێشووتری جیاوازبێت، بە شێوەیەکی خۆکار دەگۆڕدرێت بۆ مۆدی ڕاکردن،.
*** ڕەنگە مۆبایلە زیرەکە گونجاوەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات/هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری یان ئامێر جیاوازبن.
**** پێویستە لە ڕێکخستنەکاندا دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی ڕاهێنانەکان چالاک بکرێت. دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ هەموو ڕاهێنانەکان بەردەست نییە.
***** قایشە زیادەکانی کاتژمێرەکان بەجیا دەفرۆشرێن.
باجەکە بەدەست بهێنە و بەردەوامبە لە هاندانی خۆت
لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کەسییەوە هەتا تاقیکردنەوەی وەرزشێکی نوێ، باجەکان بەدەستبهێنە کە پاڵنەرن بۆ ئەوەی بە پابەندی بمێنیتەوە و بەردەوام بیت لە پێشکەوتن لە گەشتە لەشجوانییەکەتدا.
Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو) بەدەستبهێنە بۆ شەوە ئاسودەکان
ڕۆتینێکی باشتری کاتی خەوتن لە بەدواداچوونی خەوەوە دەست پێدەکات. لە بڕی خەوی ڕۆژانەوە، بۆ لێدانی دڵ لەکاتی خەودا، هەتا Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو)ـی کەسیی و زۆر شتی تر، بە وردی لە شێوازەکانی شەوانەت تێبگە و ڕێنماییەکان بەدەستبهێنە کە یارمەتیت دەدەن خەوەکەت باشتربکەیت.
**پێویستە Galaxy Watch7 لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy کە Android 11ـی لەسەربێت و جووتکرابێت.
***تایبەتمەندییەکانی شوێنهەڵگری خەو تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی یان تێکچوونی خەودا نییە. پێوانەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.
****Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو) پێویستی بە لانیکەم زانیاریی 7 ڕۆژی خەو هەیە، بەلەخۆگرتنی 2 ڕۆژی پشوو.
ئامۆژگاریی تەندروستی بۆ گەشتی تەندروستیت
لەگەڵ ڕێنماییە تەندروستییەکان تێڕوانینی کەسیی بەدەستبهێنە، کە بە پێی بە زانیارییەکانی تایبەت بە خۆت کە لەسەر Samsung Health کۆکراونەتەوە. ئامانجە تەندروستییەکانت دەستنیشانبکە، چاودێری نەریتەکانی تەندروستییت بکە و ڕێنمایی بەسوود کە لەگەڵ ئامانجەکانی تەندروستیتدا دەگونجێن وەربگرە.
* ئامۆژگارییە تەندروسستییەکان لەسەر مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە Samsung Health app (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویستە. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی هەرێم یان وڵات جیاوازبێت.** بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
هەناسەدان بە ئاسانی لەگەڵ دیاریکردنی مەترسی وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا
بە باشی بخەو — و بە سەلامەتی. وەک یەکەم کاتژمێری زیرەکی جیهان کە دۆزینەوەی مەترسییەکانی کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا کە ڕێگەپێدراوە لەلایەن FDA، Galaxy Watch7 چاودێری کوالیتی خەوەکەت دەکات و یارمەتی دیاریکردنی نیشانە ئەگەرییەکانی کێشەی خەو دەدات بۆ شەوانی پشوودانت.
** تایبەتمەندی Sleep apnea (دەستنیشانکەری وەستانی هەناسەدان لە خەودا) لە ئێستادا تەنها لە هەندێک وڵاتی دیاریکراودا بەردەستە. تایبەتمەندی Sleep apnea (دەستنیشانکەری وەستانی هەناسەدان لە خەودا) پێویستی بە لانیکەم 2 ڕۆژ داتای خەو هەیە لە ماوەی 10 ڕۆژدا (مەرج نییە ئەو دوو ڕۆژە یەک لە دوای یەک بن، بەڵام دەبێت لە ماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا تۆمار بکرێن).
*** بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. ئەنجامی دەستنیشانکردنی Sleep apnea تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتە. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
بە BIA insights بگە بە ئامانجە تەندروستی
هەستەوەری Bioelectrical Impedance Analysis (BIA) دەتوانێت پێکهاتەی جەستەت بپێوێت — تەنها بە بەکارهێنانی سەری پەنجەکانت. ئامانجەکانت بۆ کێش و چەوری جەستە و بارستەی ماسولکەکان دابنێ، و بەرنامەکان بە کەسیی بکە بۆ ئەوەی بە وردی بگەیتە ئامانجە تەندروستییەکانت.
**بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن نییە. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە.
***پێکهاتەی جەستە تەنها لەسەر زنجیرەی Samsung Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی Galaxy Watch کە دواتر خرانە بازاڕەوە پاڵپشتی دەکرێت. پێکهاتەی جەستە نابێت بەکاربهێنرێت ئەگەر پەیسمەیکەری چێنراو یان ئامێری پزیشکی تری چێنراوت هەبێت، یان ئەگەر دووگیان بیت. هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار بە تەندروستی کە لە ڕێگەی ئامێر و بەرنامەکەوە دەستی پێ بگات، نابێت وەک ڕێنمایی پزیشکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەگەر تەمەنت لە خوار 20 ساڵەوە بێت، لەوانەیە ئەنجامی پێوانەکردن ورد نەبێت. پێوانەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.
لەگەڵ سوڕەکەتدا هاوکات بمێنەرەوە
تێڕوانینی باشتر لە ڕیتمە سروشتییەکانی جەستەت بەدەستبهێنە لەگەڵ Cycle Tracking (شوێنهەڵگری سوڕ) کە بە Natural Cycles° کاردەکات. کاتێک دەخەویت Galaxy Watch7 بە هێمنی بەدواداچوون بۆ پلەی گەرمی پێستت دەکات بۆ پێشبینیکردنی سوڕی مانگانەی داهاتوو و هێلکەدانت لەناو Cycle Tracking (شوێنهەڵگری سوڕ).
بە شێوەیەکی تەندروست خواردن بخۆ. جیاوازییەکە لەگەڵ AGEs index (پێوەری AGEs) ببینە
خواردنی تەندروست خاڵی سەرەکییە، بەڵام چۆن بزانیت کە ئایا کاریگەری هەیە؟ AGEs index (پێوەری AGEs) ئاماژەی تەندروستی میتابۆلیزمی تۆیە، کە بە خواردن و شێوازی ژیانت کاریگەری لەسەر دەکرێت. Galaxy Watch7 لە کاتی خەوتندا پێوەرەکانی AGEsـت دەپێوێت، ڕێگات پێدەدات ئەنجامەکان ڕاست لەسەر مەچەکت بپشکنیت. چاودێری خۆراکەکەت بکە، شێوازی ژیانت باشتر بکە و ژیانێکی گەنج و تەندروست بژی.
** بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. AGEs index تەنها بۆ ئاماژەی کەسی خۆتە. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
*** Galaxy Watch7 هەستەوەری بایۆ سیگناڵی بینایی بەکاردەهێنێت کە لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەی کە لەلایەن ڕێساکانی سەلامەتی IEC 62471 دانراوە کاردەکات.
هاوتاکردنی گەشتە تەندروستییەکانت
لە ڕێگەی Samsung Health app لەسەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy بچۆژوورەوە و زانیاریی گشتگیر دەربارەی تەندروستی و جەستەت بەگشتی بەڕێوەببە. تێڕوانینە وردەکان یەکبخە بۆ ئەوەی بەرەو ئامانجە تەندروستییەکانت هەوڵ بدەیت.
تایبەتمەندی Fall detection (دەستنیشانکەری کەوتن). ئاگادارت دەبێت
ئەگەر بەڕێکەوت کەوتیت، با Galaxy Watch7 لەڕێگەی تایبەتمەندی Fall Detection (دەستنیشانکەری کەوتن)ـەوە یارمەتیت بدات. جا لە کاتی ڕاهێنانکردن یان خەوتندا کەوتبێتیت، کاتژمێرەکە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەستنیشانکردنی و پرسیاربکات کە ئایا پێویستت بە یارمەتی هەیە. لە حاڵەتی فریاگوزاری تردا، پێنج جار دوگمەی سەرەکی دابگرە بۆ ناردنی SOS بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان.
**بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی دەسنیشانکەری کەوتن لەسەر کاتژمێرەکە پێویستە تایبەتمەندی
دەستنیشانکەری کەوتن لەسەر Samsung Galaxy Wearable app لە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxyـیەکەتەوە چالاک کرابێت. ***پەیوەندیکردن بە فریاگوزاریی خێراوە پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ یان جووتکردن لەگەڵ مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy هەیە.
****ئەو زانیاریانەی لە کاتژمێرەکە، Samsung Health app یان سۆفتوێرە پەیوەندیدارەکانەوە کۆدەکرێنەوە، بە مەبەستی دەستنیشانکردن، ساڕێژکردن، کەمکردنەوەی ئازار، چارەسەرکردن یان ڕێگریکردن لە نەخۆشی یان بارودۆخەکانی تر نییە.
بۆ هەر بۆنەیەک قایشی گونجاو هەڵبژێرە
قایشێک ببەستە کە بە تایبەتی بۆ چالاکییەکانت دیزاین کراوە — لە مەلەکردن، خەوتن، ڕاکردن و زۆر شتی ترەوە — و پاشان بیکە بە هی خۆت بە هەڵبژاردن لە نێوان بژاردە جیاوازەکانی ڕەنگەکانمانەوە. یان بە سادەیی تەنها بە کلیکێک قایشەکان بگۆڕە. دەستکاری قایش و ڕووی کاتژمێرەکە بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایلەکەتدا بگونجێت.
کاتی ئەوەیە کاتژمێرەکەت بدۆزیتەوە
خاسییەتەکان
-
NFC بەڵێ
-
ڤێرژنی Bluetooth Bluetooth v5.3
-
قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی) 1.3" (33.3mm)
-
پڕۆسێسەر 1.6GHz, 1.5GHz
-
Storage (GB) 32
-
سێنسەرەکان Accelerometer, Barometer, Bioelectrical Impedance Analysis Sensor, Electrical Heart Sensor, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Infrared Temperature Sensor, Light Sensor, Optical Heart Rate Sensor
پاڵپشتی
دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە
-
User Manual
- ڤێر [1]
- 4.83 MB
- 08 21.2024
MULTI LANGUAGE -
User Manual
- ڤێر [1]
- 4.8 MB
- 08 21.2024
MULTI LANGUAGE -
User Manual
- ڤێر [1]
- 4.81 MB
- 08 21.2024
MULTI LANGUAGE -
User Manual
- ڤێر [1]
- 4.93 MB
- 08 21.2024
MULTI LANGUAGE
پرسیار و وەڵامە باوەکان
- چی بکەین کاتێک کاربەرنامەیەکی Samsung Galaxy Watch تێک دەشکێت یان دەبەستێت یان وەڵام ناداتەوە
- چۆنێتی لەبەرکردن و پاراستنی Galaxy Watch/Fitەکەت بە شێوەیەکی دروست
- بۆچی گالاکسی Buds3 و Buds3 Pro ـم کار ناکەن؟
- چۆنیەتی بەکارهێنانی تەلەفۆن یان کاتژمێری سامسۆنگ گالاکسی بۆ بەڕێوەبردنی ئاگانامەکان لەسەر ئامێرە لەبەرکراوەکانت
- چۆنیەتی بەستنەوەی Galaxy Buds بە ئامێرەکانی ترەوە
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە