وشککەرەوە بە دەرگای لەپێشەوە، 8 کگم، 14 بەرنامە، +++A
key features
-
A+++ کارایی وزە
-
کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی
-
وشککردنەوەی خێرای 35 خولەکی
کارامەیی +++A
کارامەیی وزەی +++A لەگەڵ تەکنەلۆژیای Heat Pump (پەمپی گەرمی)
پارە پاشەکەوت بکە و ژینگە بپارێزە بە بەکارهێنانی کارەبای کەمتر*. تەکنەلۆژیای پەمپی گەرمی ڕێگایەکی کارامە لە بەکارهێنانی وزە، تێچوو-کەم و نەرم بۆ وشککردنەوەی جلەکانت پێشکەشدەکات. پلەی وزەی +++Aـی هەیە، چونکە لەبری کارەبا، ‘ماددەی ساردکەرەوە’ بەکاردەهێنێت بۆ گەرمکردنی هەوا و هەوای گەرم دووبارە بەکاردەهێنێتەوە بۆ ڕێگرتن لە بەفیڕۆچوونی وزە.
* بەپێی IEC 61121:2013/8 کگم باری شوشتن/لۆکە دۆلابیی تاقیکراوەتەوە بە بەراوردکردنی (DV80F5E4HGW) بە پەمپی گەرمی و (DV80H4100CW) بێ پەمپی گەرمی. ڕەنگە ئەنجامە تاکەکەسییەکان جیاوازبن.
جلی بێ گنج
Wrinkle Prevent (ڕێگرتن لە گنجکردن)
گنجەکانی جلە وشککراوەکان ببڕە بەبێ بەکارهێنانی ئوتو. بە سادەیی Wrinkle Prevent (ڕێگرتن لە گنجکردن) هەڵبژێرە و، کاتێک سووڕی وشککردنەوەکە کۆتایی دێت، بە شێوەیەکی پچڕپچڕ حەوزەکە دەسووڕێنێتەوە بەبێ گەرمی بۆ ماوەی تا 180 خولەک. ناهێڵێت جلەکان بە گەرمی لە یەک شوێندا بمێننەوە، بەوشێوەیە ڕێگریی لە درووستبوونی گنج دەکات.
باری بچووک خێرا وشکبکەرەوە
Quick Dry 35 (وشککردنەوەی خێرای 35 خولەکی)
هەر جلێک پێویستت پێیەتی بە خێرایی وشکبکەرەوە، بۆ نمونە کراسی ئیش یان پۆشاکی قوتابخانە. سووڕی 'Quick Dry 35 (وشککردنەوەی خێرای 35 خولەکی) بارێکی بچووکی 1 کیلۆگرامیی جلوبەرگ وشک و ئامادەی لەبەرکردن دەکات لە 35 خولەکدا*. بە بەکارهێنانی پلەی گەرمیی بەرز دەتوانێت چەند شتێک بە سەلامەتی وشکبکاتەوە، بەمەش چاوەڕوانی زۆر کەمتر دەبێت – تەنها ئەو جلانە وشک بکەرەوە کە پێویستت پێیانە، کاتێک پێویستت پێیانە.
* ڕەنگە بەپێی جۆری قوماشەکە جیاوازبێت.
* ڕەنگە بەپێی جۆری قوماشەکە جیاوازبێت.
چۆن بتەوێت ئاوا دەکرێتەوە
دەرگایەک کە دەکرێت پێچەوانەبکرێتەوە
کرانەوەی دەرگاکە بەشێوەیەک هەڵبژێرە کە لەگەڵ هەڵکەوتەی ماڵەکەتدا بگونجێت. هەر بە سادەیی ئاراستەی کرانەوەی دەرگاکە بەشێوەیەک هەڵبژێرە کە لەگەڵ شوێن، کەلوپەلەکانی دەوروبەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانتدا بگونجێت. واتا دیوار نابێتە ڕێگر! وە ڕوونە، بۆیە دەتوانیت بە چاوخشاندنێک بزانیت چی لە ناوەوەدایە.
* تەنھا لەسەر چەند مۆدیلێکی دیاریکراودا بەردەستە.
زیرەکانە وشکدەکاتەوە
OptimalDry
بەبێ ماندووبوون توانای وشککردنەوەت باشتر بکە! OptimalDry سێ هەستەوەر بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام. چاودێریی ئاستی شێ دەکات، ماوەی وشککردنەوە ڕێکدەخات، بەوشێوەیە جلەکانت ئامادەدەبن بە بەکارهێنانی کەمترین کات و وزە. هەروەها ناهێڵێت جلوبەرگەکانت تێکبچن و بیرتدەخاتەوە ئاڵوگۆڕکەری گەرمی پاکبکەیتەوە.
پارێزگاری و چاککردنەوەی ئاسان
فلتەری 2 لە 1ـدا
بە ئاسانتر پارێزگاری لە وشککەرەوەکەت بکە بە چاکی بهێڵەوە و کارایی و سەلامەتیی باشتربکە. فلتەری 2 لە 1ـدای داهێنەرانە فلتەرێکی تۆڕی دوو-چینی هەیە. لەبەرئەوە، پێویستی بە فلتەری ئاڵوگۆڕکەری گەرمی نییە، ئەمەش پارێزگاری و چاککردنەوەی ئاساندەکات. هەروەها دوو زەنگی ئاگادارکردنەوە بیرتدەخەنەوە کاتێک فلتەر و ئاڵوگۆڕکەری گەرمی پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە.
خاسییەتەکان
-
توانای وشک کردنەوە (kg) 8 کگم
-
پۆلی وزەی کاریگەر ++A
-
قەبارەی بەردەستی ڕەهەند (WxHxD, mm) 600 x 850 x 600 ملم
-
تێکڕای گشتی کێش (kg) 49 کگم
پاڵپشتی
دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە
-
User Manual
- ڤێر [0]
- 173.82 MB
- 11 16.2020
MULTI LANGUAGE -
User Manual
- ڤێر [0]
- 9.66 MB
- 11 02.2020
MULTI LANGUAGE
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە