گسکی گۆچانیی بێوایەری Jet 60 خاوەن 12 Cyclone Power (هێزی گێژەڵوکە)
VS15A6032R5/EU
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
هێزی زیاتر، بە هەوڵی کەمتر
بەهێز، بەڵام سوك
کارایی پێشکەوتووتری پاککردنەوە
بە باشی کۆمەڵێك جۆری زۆری زەوی پاکبکەرەوە، بە گسکێکی کارەبایی گۆچانیی بێوایەری سوك، بەڵام بەهێز. ماتۆڕێکی Digital Inverter وزەی هەڵمژین تا 150 وات* دابیندەکات. دیزاینی ئایرۆداینامیکیی سیستەمی هەواکەی، ڕەوتی هەواش باشتردەکات، لە هەمان کاتدا فیلتەری هەوای فرە-گێژەلوکە گەردیلە وردەکانی تۆز دەگرێتەوە.
* هەڵمژین لەسەر بنەمای ستانداردی IEC62885-2 Cl. 5.8 تاقیکراوەتەوە، لە بەردەم تێچەی بە بێ بەکارهێنانی ئێکسسوار و بە بەکارهێنانی مۆدی Max (بەهێزترین) تاقیکراوەتەوە. لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەکانی SLG Prüf- und Zertifizierungs GmbH.
توانای بەهێزی هەڵمژین
ماتۆڕی Digital Inverter
ماڵەکەت بەشێوەیەکی کاریگەر و بە وزەی هەڵمژینی تا 150 وات* پاکبکەرەوە. ماتۆڕی Digital Inverter وزەی تێچووی بەرز تا 410 وات دابیندەکات**، بەردەوام کارامەیی باشی هەیە لە بەکارهێنانی وزەدا و هێزی هەڵمژینی بەرزی تا 150 وات* دەدات، لەبەرئەوە هەم فەڕش و هەمیش زەویی ڕەق بە باشی خاوێندەکاتەوە.
* هەڵمژین لەسەر بنەمای ستانداردی IEC62885-2 Cl. 5.8 تاقیکراوەتەوە، لە بەردەم تێچەی بە بێ بەکارهێنانی ئێکسسوار و بە بەکارهێنانی مۆدی Max (بەهێزترین) تاقیکراوەتەوە. لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەکانی SLG Prüf- und Zertifizierungs GmbH.
** لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی و بە پابەندبوون بە ستانداردی IEC60335-1 Cl. 10 تاقیکراوەتەوە.
هەڵمژینی ناوازە
Jet Cyclone
چێژ لە هەوای پاکتر و هەڵمژینێکی ناوازە وەربگرە بە Jet Cyclone و پێکهاتە زۆر-چووست و فرە-گێژەکەیەوە. ڕێڕەوێکی هەوای نایابی هەیە کە بەرگریی دژی هەوا کەمدەکاتەوە و 9 گێژ و 27 تێچەی هەوا وادەکات توانای هەڵمژین بە بەرزیی بمێنێتەوە. هەروەها ئەو تۆزە وردانە دەگرێتەوە کە دەمژرێتە نێو گسکە کارەباییەکە.
بەهێز لەسەر فەڕش
فڵچەی Jet Fit
بە بەکارهێنانی فڵچەی Jet Fit گەردیلەی بچووکی تۆز لەسەر فەرشەکان و زەویە ڕەقەکانیش هەڵبگرەوە. بە ئەو سەرەیەوە کە 180 پلە دەسووڕێت، دەتوانێت بە ئاسانی ئاراستەی بگۆڕێت و هەموو گۆشەیەک پاکبکەیتەوە. هەر بە داگرتنی یەك دوگمەش دەتوانی فڵچەکە لێبکەیتەوە و بە خێرایی خاوێنیبکەیتەوە، بەوشێوەیە بە پاکژی بیهێڵیتەوە.
هەوای پاك دەردات
سیستەمێکی پاڵاوتنی فرە-توێژاڵی 99.999%
لەڕێگەی سیستەمی پاڵاوتنی فرە-توێژاڵی 99.999%، کە 99.999%ـی تۆز دەگرێت** و هەستیارکەرەکان کەمدەکاتەوە***. گێژەلوکەیەکی بنەڕەتی و فیلتەری تۆڕی کانزایی گەردە گەورەکانی تۆز دەگرنەوە. Jet Cycloneـەکە و فیلتەرە وردەکە، دواتر وردە گەردەکانی تۆز دەگرنەوە و فیلتەرێکی وردی تۆز وردیلە تۆزەکانیش دەگرێت.
* لەسەر بنەمای IEC 62885-2, CL.5.11 و بە بەکارهێنانی مۆدی Max (بەهێزترین) لەلایەن SLG Prüf- und Zertifizierungs GmbHـەوە تاقیکراوەتەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان بگۆڕێن.
** ئاماژەیە بۆ ئەو وردیلانەی قەبارەیان لە نێوان 0.5 بۆ 4.2 مایکرۆمەتردایە.
*** لەسەر بنەمای Allergy UK Seal of Approval (مۆری پەسەندکردنی Allergy UK) لەلایەن دامەزراوەی هەستیاریی بەریتانی (BAF)ـەوە.
بارگاویکەرەوەی گونجاو
وێستگەی بارگاویکردنەوەی 2-لە-1ـدا
ئاسانتر گسکە کارەباییەکەت بارگاویبکەرەوە و هەڵبگرە بە بەکارهێنانی وێستگەی بارگاویکردنەوەی 2-لە-1ـدا، کە بە ئاسانی ڕێکدەخسرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر ماڵێکدا بگونجێت. ئەگەر دەتەوێت جێگا زۆر نەگرێت، بە دیوارەوەی هەڵواسە. یان هەرتەنیا وەك بارگاویکەرەوە بەکاریبهێنە، ئینجا دەتوانیت پاتریەکەی لابەریت و لە هەر کوێیەك بتەوێت بارگاویبکەیتەوە.
هەتا 40 خولەك** پاککردنەوە
پاترییەك کە دەتوانرێت لاببرێت و تەمەنیشی درێژە
چێژ لە ماوەیەکی زۆتری پاککردنەوە وەربگرە بێئەوەی پێویستی بە بارگاویکردنەوە هەبێت. پاترییەکی زۆر کارامەی (2000 میلی ئەمپێر*) وزەی پێویست بۆ ماوەی 40 خولەك** هەڵمژین دابیندەکات. بە ئاسانی دەتوانی لایبەریت و بیگۆڕیت بە پاترییەکی تر*** بۆئەوەی تا 80 خولەك بەردەوامبێت لە پاککردنەوە. هەروەها هەتا 500 سووڕ پارێزگاریی لە 70%ـی کارایی وەک یەکەمجاری دەکات****.
* 2000 میلی ئەمپێر بەپێی توانای تەواوی پاترییەکەیە، بەڵام سنووردارکراوە بۆ 1800 میلیئەمپێر بە مەبەستی زیادکردنی خۆڕاگری.
** کاتی کارپێکردنی ئاماژەپێکراو بە بەکارهێنانی کەمترین ئاستی هێز و بێ بەکارهێنانی ئێکسسواراتی ماتۆڕدار درووستە.**** کاتی کارپێکردنی ئاماژەپێکراو بە بەکارهێنانی کەمترین ئاستی هێز و بێ بەکارهێنانی ئێکسسواراتی ماتۆڕدار درووستە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی بەکارهێنان بگۆڕێن
*** پاتری زیادە وەک ئێکسسوارێک بە جیا دەفرۆشرێت.
**** تا 5 ساڵ و بە تێکڕای 100 سووڕ/ساڵێك پارێزگاریی لە 70%ـی کارایی وەک یەکەمجاری دەکات، لەسەر بنەمای توانای پاتریی (1800 میلی ئەمپێر). 1 سووڕ: ماوەی بەتاڵکردنەوەی پاترییەکی تەواو بارگاویکراوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی بەکارهێنان بگۆڕێن. لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی.
تەنەکەی خۆڵەکەی بە تەواوەتیی دەشۆردرێت
تەنەکەی خۆڵەکە بە پاکژی بهێڵەوە و گسکە کارەباییەکە بە ئاسانیی بەتاڵبکە. دەتوانرێت تەواوی تەنەکەی خۆڵە 0.8 لیترییەکە بشۆردرێت بە سیستەمە فرە-گێژەکەشیەوە، بەوشێوەیە بە پاکژی و سازگاریی دەهێڵدرێتەوە. هەروەها دەتوانرێت بە ئاسانیی و بە بێ لابردنی بۆڕیەکەی لێبکرێتەوە، واتا هەر بە سادەیی تەنەکەی خۆڵەکە لار
پاککردنەوەی بێ ماندووبوون
دیزاینێکی کێش-سووك
ماڵەکەت پاکبکەوە لەڕێگەی کۆنتڕۆڵکردن و جووڵەی ئاسانەوە. بەهۆی دیزاینە کێش-سوکەکەیەوە زۆرترین توانای بەکارهێنانی هەیە، هەروەها مەچەکیشت کەمتر ماندوودەکات. کێشی لاشەکە لە کاتی بەدەستەوەگرتندا تەنها 1.48 کیلۆگرامە، ئەمەش 21% سووکترە* لە گسکە ئاساییەکانی سامسۆنگ. لەبەرئەوە دەتوانیت بە ئاسانیی سەرانسەری ماڵەکەت پاکبکەیتەوە.
* بەرواردکراوە بە Samsung VS8000. کێشی لاشەکە لە کاتی بەدەستەوەگرتندا: Jet 60 1.48 کگم بەرامبەر VS8000 1.89 کگم.
* بەرواردکراوە بە Samsung VS8000. کێشی لاشەکە لە کاتی بەدەستەوەگرتندا: Jet 60 1.48 کگم بەرامبەر VS8000 1.89 کگم.
ئەزموونی Jet AR (ڕاستی زیادکراو)
هەنگاوی 1 | کۆدی QRـەکە سکانبکە و ئەپی SAMSUNG HA AR لە Google Play Storeـەوە دابەزێنە
هەنگاوی 2 | ئەپەکە بکەوە و زنجیرەی Jet هەڵبژێرە بۆ داگرتن
هەنگاوی 3 | سکانی نیشاندەری AR (ڕاستی زیادکراو)ـەکە سکانبکە بۆ ئەزموونکردنی تەکنەلۆژیای Jet
چی لە ناو بۆکسەکەدایە
خاسییەتەکان
-
تواناكاني
410 وات
-
قەبارە (پانی، بەرزی، قوڵی)
250 x 1120 x 203
-
دووری (پاکێج)
260 x 757 x 209
-
کێش (پاکێج)
5.7 کگم
-
ڕەنگی لاشە
ڕەشی چڵکن
-
ڕەنگی خاڵ
زیویی شینی سەوزباو
-
ماتۆڕی Digital Inverter
بەڵێ
-
زۆرترین وزەی بەکارهێنان (SET)
410 وات
-
هێزی هەڵمژین
150 وات
-
کاتی کارکردن (کەمترین)
5 خولەك
-
کاتی کارکردن (نێوەند)
20 خولەك
-
کاتی کارکردن (زۆرترین)
40 خولەك
-
ئاستی ژاوەژاو
86 dBA
-
جۆرەی کۆکردنەوەی تۆز
فرە-گێژ
-
قەبارەی تەنەکی خۆڵ
0.8 لیتر
-
جۆری پاتری
Li-ion
-
ڤۆڵتیە
21.6 ڤۆڵت
-
ماوەی پێویست بۆ بارگاویکردنەوە
210 خولەك
-
پاتری شیاوی لێکردنەوە
بەڵێ
-
وێستگەی بارگاویکردنەوە
بارگاویکەرەوەی 2-لە-1ـدا (پایەی دیواری)
-
سەرەکی
فڵچەی Jet Fit
-
ئێکسسوار 1
ئامرازی یەکخەر
-
ئێکسسوار 2
ئامرازی درێژکردنەوە بۆ کەلێن و درزەکان
-
ئێکسسوار 3
ئامرازێکی ماتۆڕداری بچووك
-
دەرچە
فیلتەری تۆزی ورد
-
پێش-ماتۆڕ
بەڵێ
-
تەنەکەی خۆڵی شیاوی شوشتن
بەڵێ
-
قەبارە (پانی، بەرزی، قوڵی)
250 x 1120 x 203
-
قەبارە (پاکەت)
260 x 757 x 209
-
کێش (پوخت)
2.3 کگم
-
کێش (پاکەت)
5.7 کگم
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە