تەنها لەسەر تەلەفزیۆنی سامسۆنگ
* بۆ فرۆشتنی تەلەفزیۆن، سەرچاوە–Omdia، شوبات-2024. ئەنجامەکان بە مەبەستی پشتگیری لە سامسۆنگ نییە. مەترسی لە هەر پشتبەستنێک بەم ئەنجامانە لە ئەستۆی لایەنی سێیەمە.
ژیریی دەستکرد ژیان باشتر دەکات
هەموو ساتەکان خۆشتربکەوە بە هێزی ژیریی دەستکرد لە تەلەفزیۆنەکەتدا
سامسۆنگ
داهێنانەکانی ژیری دەستکردی
-
AI Picture (وێنە بە ژیریی دەستکرد)
Real Depth Enhancer Pro (باشترکەری قوڵایی ڕاستەقینەی پڕۆ)
Real Depth Enhancer Pro (باشترکەری قوڵایی ڕاستەقینەی پڕۆ)
باشترکەری قوڵایی ڕاستەقینەی پڕۆ ئەو ناوچانە دەستنیشاندەکات کە زیاتر چاوی بینەری دەکەوێتە سەر و بەوپێیە قوڵایی وێنەکە باشتردەکات. بە وردی چەندین بلۆکی mini LED باشتر دەکات و کۆنتراستی پێشەوە زیاد دەکات، بۆیە دەتوانیت چێژ لە وێنەی ڕاستەقینەی هاوشێوەی سێ دووری وەربگریت لە ماڵەوە.
* ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆڕمات جیاوازبێت.
-
AI Upscaling
AI Upscaling
Neo QLED بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان و فیلمە دڵخوازەکانت دەهێنێتە ژیان لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بە ژیریی دەستکرد. تۆڕە دەمارە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد ناوەڕۆکەکەت لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە دەگۆڕێت بۆ کوالێتیی 4K/8K هاوشێوەی ڕاستیی. خزمەتگوزارییەکانی OTT پەخش بکە و سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی وەرزشی بکە بە دیمەنێک کە وەکو ڕاستییەکی زۆر زیندوو دەردەکەوێت، شتێکی باوەڕپێنەکراوە.
- * ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆڕمات جیاوازبێت.
- ** ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری کارنەکات.
-
AI Motion Enhancer Pro
AI Motion Enhancer Pro
پڕۆسێسەری NQ8 AI Gen3ـی ئێمە ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ ڕەوانکردن و وردی زیاتری جووڵەی دەق و تەنەکان. ئەمەش سەیرکردنی بەرنامە وەرزشییە ڕاستەوخۆکان دەباتە ئاستێکی تر.
- * ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆڕمات جیاوازبێت.
- ** ڕەنگە باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری کارنەکات
-
AI Sound (دەنگ بە ژیریی دەستکرد)
Adaptive Sound Pro
Adaptive Sound Pro
Adaptive Sound Pro (دەنگی خۆگونجێنەری پرۆ) دەنگ باشتر دەکات بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی هەریەک لە ژوورەکەت و ناوەڕۆکە دەنگییەکەت. ئەزموونی ڕوونی دەنگی باشترکراو و دەنگی زیندوو و لە هەمان کاتدا هاوسەنگ بکە هەروەک چۆن بەرهەمهێنەرەکان مەبەستیان بووە، بەهۆی پڕۆسێسی دەنگی بە ژیریی دەستکرد کە تەنە دەنگییەکان دەردەهێنێت و پڕۆسێسیان دەکات.
* ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێت لە پێڕستی تەلەفزیۆن > Intelligent Mode (مۆدی زیرەک) > Adaptive Sound Pro (دەنگی خۆگونجێنەری پڕۆ) چالاک بکرێت. ڕێکخستنی پێشوەختەی Adaptive Sound Pro (دەنگی خۆگونجێنەری پڕۆ) ناچالاکە.
-
Object Tracking Sound
Object Tracking Sound
چوونە ناوجەرگەی کردارەکە بە دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان لە جاران ئاسانترە. خۆت زیاتر نوقمی ئەزموونی گوێگرتنەکەت بکە بە دەنگی شوێنهەڵگری کردار لە هەموو گۆشەکانی تەلەفزیۆنەکەوە کە بە ژیریی دەستکرد بەهێزکراوە.
* ڕەنگە بەردەستبوونی سپیکەرەکانی کەناڵی سەرەوە بە گوێرەی مۆدێل جیاواز بێت، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
-
Active Voice Amplifier Pro
Active Voice Amplifier Pro
سەختە بۆت کە لە دیمەنێکی گرنگدا ببیستی چی دەگوترێت؟ تەکنەلۆژیای دەنگمان ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی ناوەڕۆکەکەت و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ژاوەژاوی پاشبنەما و دەوروبەری ژوورەکەت لە دیمەنەکاندا. ئێستا دەتوانیت هەموو وشەیەکی گفتوگۆکان بە ڕوونییەکی بەرزتر ببیستیت – تەنانەت لە شوێنە سەرقاڵکەرەکانیشدا.
* چالاککردن لە پێڕستی تەلەفزیۆنەکەدا پێویستە بۆ کارپێکردنی Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ).
-
AI Optimization (باشترکردن بە ژیریی دەستکرد)
AI Auto Game Mode
AI Auto Game Mode
با تەلەفزیۆنەکەت جۆری ئەو یارییەی کە دەیکەیت بە شێوەیەکی خۆکار دەستنیشان بکات و ڕێکخستنەکان بە گوێرەی چەشنی یارییەکە باشتر بکات. ئێستا دەتوانیت خۆت لە سەرئێشەی ڕێکخستنی یارییەکانت ڕزگار بکەیت و تەنها خەریکی یاریکردن بیت.
- * 'مۆدی AI Auto Game (مۆدی یاری خۆکار بە ژیریی دەستکرد) تەنها بۆ هەندێک یاری کۆنسۆڵ بەردەستە.
- ** ڕەنگە بەردەستبوون بە گوێرەی ناوەڕۆک و فۆڕماتی یارییەکە جیاواز بێت.
-
AI Energy Mode
AI Energy Mode
بە داگیرساندنی مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد)، تەلەفزیۆنەکەت ئاستی ڕووناکی دەوروبەر بە شێوەیەکی خۆکارانە دیاری دەکات و هەڵسوکەوتەکانی بەکارهێنان شی دەکاتەوە بۆ ڕێکخستنی ڕووناکی، ئەمەش یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەی گشتی. هەروەها ناوەڕۆکی تەلەفزیۆن دیمەن بە دیمەن شی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ورد ڕووناکی ڕێکبخات لە هەر شوێنێک کە بگونجێت، بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە.
* ڕەنگە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی وزە بەپێی ناوچەکان، مۆدێلەکان، قەبارەکان، بارودۆخەکانی بینین، یان جۆرەکانی ناوەڕۆک جیاوازبێت. ئەو بەرهەمانەی کە لە مۆدی ئیکۆدا دەنێردرێن هەندێک کارایی مۆدی وزە بە ژیریی دەستکردیان هەیە کە بە شێوازی پێشوەختە چالاک کراون، بۆیە ئاستی پاشەکەوتکردنی وزە بە داگیرساندنی مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد ڕەنگە کەمتر دەربکەوێت بە بەراورد بە مۆدی ستاندارد. مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد) لەگەڵ مۆدی یاری کارناکات. پاشەکەوتکردنەکانی وزە لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە و ڕەنگە بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە پیشان دەدرێت و ئاستەکانی ڕووناکی ژینگەی دەوروبەر جیاوازبێت.
-
AI Customization Mode (مۆدی دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکرد)
AI Customization Mode (مۆدی دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکرد)
پڕۆسێسەری NQ AIـی ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار جۆری ناوەڕۆکەکە (ڕووداوی وەرزشی/ فیلم/ گشتی) کە پیشاندەدرێت دەستنیشاندەکات، و ڕێکخستنی وێنەکان بە شێوەیەکی خۆکار بەپێی ئارەزووەکانت ڕێکدەخات. بە ناسینەوەی ناوەڕۆک لەسەر بنەمای ژیری دەستکرد، چیتر پێویست ناکات ڕێکخستنەکان ڕێکبخەیت کە هەر جارێک سەیری شتێکی نوێ دەکەیت.
* ڕەنگە هەندێک خزمەتگوزاری پەخشکردن/VODـی لایەنی سێیەم بەپێی سیاسەتەکانیان لە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەدا سنووردار بن.
* دەکرێت ئەم تایبەتمەندییە بە گۆڕینی ڕێکخستنەکە بۆ "AI Customization (دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکرد)" لە پێڕستی تەلەفزیۆن > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Intelligent Mode Settings (ڕێکخستنەکانی مۆدی زیرەک) > Adaptive Picture (وێنەی خۆگونجێنەر) > 'AI Customization (دەستکاریکردن بە ژیریی دەستکرد)’ چالاک بکرێت. ڕێکخستنی پێشوەختەی وێنەی خۆگونجێنەر 'Optimized (باشترکراو)'ـە
Samsung Knox Security
نهێنییەکانت. پارێزراوە
دڵنیابە کە PIN کۆدەکانت، وشە نهێنییەکات، و زانیارییە تایبەتەکانی تر لەلایەن Samsung Knox Securityـەوە پارێزراون. چەندان چین لە سۆفتوێر و هاردوێر تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە گرێدراوەکانی لە چالاکییە بێ مۆڵەتەکان دەپارێزن، لە کاتێکدا تیمێکی ئاسایشی تایبەت نوێکاری بەردەوام دابین دەکەن کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەلەفزیۆنەکەت.
- * نوێکردنەوەی ئاسایش بۆ ماوەی لانیکەم سێ ساڵ لە خستنەبازاڕی بەرهەمەوە دابین کراوە.
- ** تازەترین نوێکردنەوەی سۆفتوێر پێویستە.
SmartThings
SmartThings ئەنجام بدە!
بە ئاسانی ئامێرە زیرەکەکانت بە تەلەفزیۆنەکەتەوە گرێبدە
SmartThings Hubـی ناوەکی
لە شاشەکەتەوە بە ئاسوودەیی ماڵە زیرەکەکەت ڕێکبخە. بە SmartThingsـی ناوەکی، دەتوانیت تەلەفزیۆنە سامسۆنگەکەت بۆ گرێدانی ئامێرە زیرەکەکانت بەکاربهێنیت، تەنانەت ئەوانەی پێویستیان بە گونجان لەگەڵ Matter و HCA هەیە، بۆیە پێویست ناکات Smart Hubـێکی جیاواز بکڕیت.
- * تایبەتمەندی Zigbee/Threadـی ناوەکی لەسەر مۆدێلەکانی Q60 و دواتر پاڵپشتی دەکرێت.
- ** پاڵپشتی دۆنگل لەسەر مۆدێلەکانی DU8000/7000 بەردەستە.
چاودێری ڕاهێنان
کاتەکانی ڕاهێنانی ماڵەوەت بەرەو ئاستێکی دیکە ببە
مۆدی 360 Audio
دەنگی سێ دووری بۆشایی لەگەڵ Galaxy Buds ئەزموونبکە
Quick Remote
لە مۆبایلەکەتەوە تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ بەکاربهێنە.
3D Map View (دیمەنی نەخشەی سێ دووری)
تەنها بە سەرنجێک هەموو ئامێرە زیرەکەکانت بپشکنە
ناوەڕۆکی بێکۆتا
ئامادەبە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەرگەرمیت
بەردەوامی
گۆڕانکاری گەورە بە هەنگاوی بچووک دەست پێدەکات
مۆدی AI Energy
بە شیکاری زیرەک وزە پاشەکەوت بکە
SolarCell Remote
بە SolarCell Remote شێوازی بەردەوامی خۆت تەواو بارگاویبکەرەوە
مۆدی Relumino
بەشێوەیەکی بینراو، سەرگەرمییەکانت زیاتر دەستەبەربکە
شێوازی پاکەتی شیاو بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە
داهێنەرانە بیربکەرەوە لەگەڵ ئەمەیاندا کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە
تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ بەم تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرانە بدۆزەرەوە
– هەر لێرە، هەر ئێستا
NEO QLED 8K
باشترین ئەزموونی بینینمان
Neo QLED
ڕەنگ و کۆنتڕاستی هاوشێوەی ڕاستی
OLED
ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە
ڕیزبەندی تەلەفزیۆنە هەمەچەشنەکانمان بدۆزەوە
QLED 4K
ڕەنگی ناوازە و درێژ خایەن
Crystal UHD
ڕەنگ و ڕوونیی کریستاڵیی
The Frame
گەلەری هونەریی خۆت لەسەر تەلەفزیۆن
The Serif
جوانییەکی بێخەوش
- * ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بەپێی مۆدێل جیاواز بن. بۆ وردەکارییەکان، تایبەتمەندییەکانی هەر مۆدێلێک بپشکنە.
- ** پڕۆسێسەری NQ8 AI Gen3 تەنها لەسەر Neo QLED 8K QN900Dـی ساڵی 2024 بەردەستە.
- *** وێنەکان تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
- **** شێوەی دەرکەوتن و تایبەتمەندییەکانی دیزاین و ڕووکاری بەکارهێنەر دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆردرێن.