SolarCell Remote

لەگەڵ SolarCell Remoteـدا داهاتوویەکی زیرەکتر بنیادبنێ. ماڵئاوایی لە فڕێدانی پاتری بکە و سڵاو لە وزەی بەردەوام بکە. بە یەك پەنجەپێدانان، چێژ لە ناوەڕۆکی دڵخوازی خۆت وەربگرە و تایبەتمەندیی نوێی زیرەك بدۆزەرەوە.

ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ بە
ڕووناکیی خۆر و ڕووناکیی ژوورەوە بارگاویدەبێتەوە

کاتێك وشەی 'Solar' (وزەی خۆر) لەسەر شاشە دەردەکەوێت، ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکە جێگای پیتی ‘L’ـی نێو 'Solar'ـەکە دەگرێتەوە. ڕیمۆتەکە لە دەقەکەوە دەردەکەوێت و بەرەو لای ڕاستی شاشەکە دەچێت. لەگەڵ جوڵانیدا دەقی ’SolarCell Remote‘ بەتەواوەتی بەرەو دەرەوە فراوان دەبێتەوە. کاتێك وشەی 'Solar' (وزەی خۆر) لەسەر شاشە دەردەکەوێت، ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکە جێگای پیتی ‘L’ـی نێو 'Solar'ـەکە دەگرێتەوە. ڕیمۆتەکە لە دەقەکەوە دەردەکەوێت و بەرەو لای ڕاستی شاشەکە دەچێت. لەگەڵ جوڵانیدا دەقی ’SolarCell Remote‘ بەتەواوەتی بەرەو دەرەوە فراوان دەبێتەوە.

SolarCell Remote

لەگەڵ SolarCell Remoteـدا، بەردەوامی بەدەستبهێنە.1 خاوەنی پانێڵکی وزەی تیشکی خۆرە لە دواوەیدا، ئەم ڕیمۆتە داهێنەرانەیە سانایی لە بارگاویکردنەوەدا پێشکەشدەکات بێ پێویستیی بە پاتری فڕێدان.

ئەپەکان تەنها
یەك دوگمە لێتەوە دوورن

کۆنتڕۆڵی ئاسانتر

توانای دەسپێگەیشتنی ئاسان بەو ناوەڕۆکەی پێتخۆشە لەگەڵ دوگمەیەکی تایبەت کە یەکسەر دەتباتە سەر خزمەتگوزارییە دڵخوازەکانی OTTـی خۆت.

تەنها ئەوەی دەتهەوێت
بڵێ

چەندین یاریدەدەری دەنگی2

هەر لەڕێگای فەرمانێکی سادە بە SolarCell Remote، یاریدەدەری دەنگیی Amazon Alexa یان Bixby ناوەڕۆکەکەت هەڵبژێرە. ئەو یاریدەدەری دەنگیانە بەکاربهێنە بۆ گەڕان بەدوای بەرنامەکان، کردنەوەی ئەپەکان و چێژ لە ئاستێکی تەواو نوێی ئاسانکاری وەربگرە بە سەرەپەنجەکانت.

چۆنیەتی جووتکردنی SolarCell Remote
بە تەلەفزیۆنە سامسۆنگەکەتەوە

  • 1. تەلەفزیۆنەکەت پێبکە.
    • 2. ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.
      • 3. پەنجە لەسەر دوگمەکانی [Return] و
            [Play/Pause] بەیەکەوە دابگرە و ڕایبگرە.
        • 4. پەنجە لەسەر دوگمەکان لابەرە کاتێك کە
              پەیامێك لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەبینیت
              کە ئاماژەدەدات ڕیمۆتەکە گرێدراوە.

تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە

  • تێڕوانینی گشتی

  • قەبارەی شاشە

  • ڕەها، لە سەرووی هەمووان
  • 98/85/75/65/55"
  • پێشكەوتووترین ئەزموونی 4Kـی ئێمە
  • 85/75/65/55/50/43"
  • ڕەنگی ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە
  • 83/77/65/55"
  • ڕەنگی ناوازە و ڕەونەقدادر
  • 98/85/75/65/55/50/43/32"
  • گالەری هونەریی کەسیی
  • 85/75/65/55/50/43/32"
  • پڕۆجێکتەری گەڕۆك و زیرەك
  • 100~30"
  • تەلەفزیۆنێکی خاوەن دیزاینی ناوازە
  • 65/55/50/43"
  • سینەمای کەسیی لە ماڵەوە
  • Up to 120/130"
  • تەلەفزیۆنی دەرەوە
  • 85/75/65/55"
  • شاشەی خولاوە
  • 43"
  • وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی دیزاین و ڕووخسار کە کاریگەریی لەسەر کارایی بەرهەمەکە نییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت.

 

1. SolarCell Remote: بۆ بارگاویکردنی ڕیمۆتەکە بە وزەی خۆر، ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێک دابنێ کە پانێلی وزەی خۆرەکە ڕووی لە سەرەوە بێت. دەکرێت لە ژووری دانیشتنەکەت دابنرێت کاتێک ڕووناکیی هەڵکرابێت یاخود نزیک پەنجەرەیەک بێت بۆ وەرگرتنی تیشکی سروشتیی خۆر. لە ئەگەری بەتاڵبوونی پاتریی ڕیمۆتەکەدا دەتوانیت بە بەکارهێنانی کێبڵێکی USB-C بارگاوی بکەیتەوە. بۆ زانینی ئاستی ماوەی پاتریی ڕیمۆتەکە سەیری پێڕستی تەلەفزیۆنەکە بکە (Settings (ڕێکخستنەکان) > General Settings (ڕێکخستنە گشتییەکان) > Power & Energy Saving (وزە و پاشەکەوتکردنی وزە) > Available Remote Battery (ڕێژەی بەردەستی پاتریی ڕیمۆت)). ڕەنگە دیزاین و شێوازی دابەشبوونی دوگمەکانی SolarCell Remote بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی SolarCell Remote بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە جیاوازبێت، لەبەرئەوە تکایە سەردانی لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە.

2. چەندین یاریدەدەری دەنگی: سامسۆنگ مافی گۆڕین، ڕاگرتن و کۆتایهێنانی تەواوەتی یان بەشێکیی خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگی هەیە، جا لە هەر کاتێکدا و بە هەر هۆیەکەوە بێت و بە بێ هیچ پێڕاگەیاندن یان ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت. ڕەنگە ئەو ناوەڕۆك، خزمەتگوزارییە تەلەفزیۆنی و توانایانەی کە بە وێنە نیشاندراون، لە هەموو ناوچە و هەرێمێك بەردەستنەبن. پێویستی بە Samsung Account هەیە. فەرمانەکانی دەنگی Bixby پاڵپشتیی ئینگلیزی (ئەمریکا/بەریتانیا)، فەرەنسی، ئیسپانی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، چینی و کۆری دەکات. ئاگاداربە کە هەموو زاراوە و دیالێکت و دەربڕینەکان ناناسرێنەوە. Amazon، یاریدەدەری دەنگیی Alexa، و ھەموو لۆگۆ پەیوەندیدارەکان هێماکانی بازرگانیی .Amazon.com, Inc یان لقەکانی ئەون.