MICRO LED بێهاوتا. باخێکی گوڵ شەپۆلدەدات. پەپولەیەکی سوور و شین و سەوز لەسەر گوڵێکی پەمەیی باڵەکانی لێکدەدات. شاشەیەك LEDـی زیاتر نیشاندەدات کە چڕتر لکێندراون. بەردێکی یاقووت کە چەندان لای هەیە ورددەبێت و ئینجا پارچە بچووکەکان یەکدەگرنەوە و دەبنە شاشەیەکی گەورەی LED.

لێهاتوویی لە دروستکردنی MICRO LED

لێهاتوویی لە دروستکردنی MICRO LED

Master Pixel. لەلایەن لێزانەکانەوە هەڵبژێردراوە.
شاکار. لێزانەکان دروستیانکردووە.

ئەو MICRO LEDـەی کە دەرگای ئەزموونێکی بێهاوتا بەڕووتدا دەکاتەوە لەگەڵ کۆمەڵێك ڕەنگ کە بە وردیی جیهانی دەوروبەرت بۆ نمایشدەکەن.
دەسەریەکردنەوەی وردی MICRO LED بە تەکنەلۆژیای لەیزر.
هەر یەکەیەك بە 43,500 جار پێوانەکردن لەسەر ئاستی ژێر-پیکسڵدا تێپەڕیوە.
گەشە و بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیاکە 218 جار بە قۆناغی تاقیکردنەوە و هەڵەبڕیدا تیپەڕیوە.
لە کۆتاییدا بوو بە شاکارێکی هونەری.

لەگەڵ بچووکترین RGB LED خۆ-ڕووناککەرەوە کە لەلایەن تەکنەلۆژیای تایبەتی داهێنەرانەی دایۆدی سامسۆنگەوە دروستکراوە،
لە کۆتاییدا MICRO LED گەیشتە ماڵەکانتان.

MICRO Contrast (کۆنتراستی ورد)

هەر تاکێکی پیکسڵەکان کە بەجیا کۆنتڕۆڵدەکرێت دەربڕینێکی وردی سێبەرە ڕەش و سپییەکان درووستدەکات.

MICRO Color (ڕەنگی ورد)

هەموو ئەو وردەکاریانەی ڕەنگ کە تەنانەت بە چاویش نابیندرێن لە بێخەوشترین شێوازیاندا دێنە ژیان.

MICRO HDR

پێکهاتە و ڕەهەندەکان لە ڕێگەی پلەبەندی بێکۆتاییەوە دێنە ژیان.

  • * 110 ئینچ : 1,048,576 ئاستی شەبەنگی ڕەنگ
  • * 101 ئینچ، 89 ئینچ : 65,536 ئاستی شەبەنگی ڕەنگ

پڕۆسێسەری MICRO AI

ژیریی دەستکردێک کە خۆی چاودێری خۆی دەکات، کۆنتڕۆڵی هەموو ڕووناکیە دەردراوە خۆییەکان دەکات.

MICRO LED باشترکراوە بۆئەوەی لەلایەن کەسانی پیشەییەوە بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و وێنە بەکاربهێندرێت و هەروەها تاقیکردنەوەی Professional Display (ڕوونمای پیشەیی) تەواوکردووە.

دیزاینێکی مەزن کە
هێڵێك لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا دەکێشێت.

شاشەی Infinity

ئەزموونی بینینێکی سەرتاسەریی هەموو سنوورەکانی نێوان ناوەڕۆك، شاشە و دیوار تێکەڵدەکات.

دەنگی بەهێز
کە بۆ گەورەترین شاشە کە تا ئێستا درووستکرابێت ئەندازیاری کراوە.

OTS Pro

دەنگی داینامیکی کە بەدوای شوێنی ڕوودانی کردارەکاندا دەڕوات، لە هەموو گۆشەکانەوە دەنگ دەباتە ئاستی تەواو نوێی نقومبوون لە دەنگدا.

Q-Symphony

دەنگ لە تەلەفزیۆن و ساوندباڕەکەوە بە هاوئاهەنگیی یەکدەگرن و دەبنە یەك.

  • * ئامێرەکانی دەنگ بەجیا دەفرۆشرێن.
  • * (ئامێری دەنگی سامسۆنگ) μ-Symphony لەلایەن ئەو ساوندباڕانەی سامسۆنگەوە کە تایبەتمەندیی Q-Symphonyـی سامسۆنگیان هەیە پاڵپشتیدەکرێت.
  • * (ئامێرەکانی دەنگی لایەنی سێیەم) μ-Symphony تەنها لەسەر ئەو ئامێرانەی دەنگ پاڵپشتیکراوە کە وەرگری AV و دەرچەی کەناڵی ناوەڕاستیان هەیە.

ئەزموونێکی فرە-سەرچاوە لە هەمان کاتدا،
هەمووی لەسەر یەك شاشە.

فرۆشگای هونەر

ئیلهامێکی زۆر مەزن وەربگرە، وەك ئەوەی لە مۆزەخانەیەکی هونەریی بیت.

* ئامێری جیاوازی وەک کێبڵ و STB پێویستن بۆ وەرگرتنی پەخشەکان.