گۆڕانی کەشوهەوا پرسێکی چارەنووسسازە و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە. هەوڵدەدەین بەشداری بکەین لە چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکە لەڕێگەی کەمکردنەوەی دەردانی ڕاستەوخۆی گازی گەرمخانەیی،
بە فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە و پەرەپێدانی بەرهەمەکان بە کارامەیی وزەی بەرز.
کارکردن دژی گۆڕانی کەشوهەوا
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، Samsung Electronics پڕۆژەی جۆراوجۆری کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) ئەنجام دەدات نە تەنها لە شوێنە بازرگانییەکانمان بۆ دەردانی ڕاستەوخۆی گازی گەرمخانەیی بەڵکو لە سەرانسەری زنجیرەی بەهادا، لەوانەش وزە و کاڵاکانی بەکارهێنراو بۆ بەڕێوەبردنی کاروبار و گواستنەوە و دابینکەرەکانمان.
پلانی کارکردنمان
کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) لە شوێنەکانی کارکردن
- - بەڕێوەبردنی دامەزراوەی کەمکردنەوەی دەردانی گازی فلۆرینکراو لە پڕۆسەی درووستکرنی نیمچە گەیەنەر
- - بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی پاشەکەوتکردنی وزە و باشترکردنی کارامەیی وزە
فراوانکردنی بەڕێوەبردنی وزە لە شوێنەکانی کارکردن
- - دانانی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی وزە لە هەموو شوێنەکانی کارکردن و پاراستنی بڕوانامەکە
کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی (GHG) لە قۆناغی بەکارهێنانی بەرهەم
- - پەرەپێدان و خستنەبازاڕی ئەو بەرهەمانەی کە کارامەیی وزەی بەرزیان هەیە
بەڕێوەبردنی دەردانی گازی گەرمخانەییەکانی (GHG) تر
- - بەڕێوەبردنی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) لە گواستنەوەی بەرهەم، گەشتە بازرگانییەکان و هتد.
پاڵپشتی دابینکەران
- - چاودێریکردنی دەردانی گازە گەرمخانەییەکان لە لایەن دابینکەرانەوە
- - بانگەشەکردن بۆ و پاڵپشتیکردن لە دابینکەران بۆ ئەوەی ببنە ئەندام لە زنجیرەی دابینکردنی CDP
پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ئێمە
-
01
دیاریکردنی دیاردە و پرسەکانی گۆڕانی کەشوهەوا
-
02
شیکاری هۆکارەکانی کاریگەرییەکان، مەترسییەکان و دەرفەت
پێوەرەکانی شیکاری مەترسی و دەرفەت : بەرژەوەندی لایەنی بەرژەوەندیدار / ڕەوتی پیشەسازی / کاریگەری بازرگانی / توانای ناوخۆیی / ئەگەری ڕوودان
-
03
دانانی ستراتیژییەتی وەڵامدانەوە
-
04
جێبەجێکردن و چاودێریکردنی پڕۆژەکان
-
05
شیکردنەوەی ئەنجامەکان و پشکنینیان لەبەرامبەر ئامانجەکە
شیکاری مەترسی و دەرفەتەکان
گواستنەوە
گواستنەوە
کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە
Samsung Electronics گرنگی دەدات بە کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) و وزەی بەکارهێنراو لە بواری بەرهەمهێنان.
هەموو شوێنێکی بازرگانی پێشبینی دەردانی ساڵانەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دەکات و ئەو پڕۆژانەی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دیاری دەکات کە بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان گونجاون، هەروەها پلانی کەمکردنەوە دادەنێت و جێبەجێی دەکات.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە لە ساڵی 2018، ئێمە سیاسەت و ژێرخانی وزەی نوێبووەوەمان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا لەبەرچاوگرتووە بۆ داڕشتنی پلانی تایبەتی گواستنەوەی وزەی نوێبووەوە و جێبەجێکردنیان بەیەکەوە.
کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە کاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکان
ئەنجومەنی ئیکۆ (Eco-Council) لە پسپۆڕانی ژینگە و گروپە ڕاوێژکارییەکانی بەشەکانی ئاستی کارکردن لە Samsung Electronics پێکهاتووە. ئەوان چاودێری تەکنەلۆژیاکانی پاراستنی وزە و ڕەوتی ڕێکخستنی ژینگە دەکەن، و ستراتیژییەت دادەڕێژن بۆ باشترکردنی کارایی وزەی بەرهەمی نوێ بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) لە کاتی بەکارهێنانی بەرهەمدا.
پاڵپشتی دابینکەرانمان بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە
بۆ یارمەتیدانی هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانمان لە کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی و بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوەی زیاتر، Samsung Electronics لە ساڵی 2019 بووە ئەندامی زنجیرەی دابینکردنی CDP، داوای لە ئەو دابینکەرانە کە قەبارەی مامەڵەیان زیاترە لە 80% کرد، ئامانجی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دابنێن. ئێمە ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی پرسیارنامەکانی گۆڕانی کەشوهەوای CDP بۆ دابینکەرانی سەرەکی و چاودێری بەردەوامی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) و ئامانجەکانیان پێشکەش دەکەین. هەروەها، ئێمە لە ڕێگەی ئەنجومەنی وزەی نوێبووەوە، زانیاری لەسەر گرتنەخۆی زیاتری وزەی نوێبووەوەی هاوبەش دەکەین و بیر لە ئامرازەکانی هاوکاری دەکەینەوە.
ئەو دابینکەرانەی کە ئامانجەکانی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دادەنێن، هاندانیان پێشکەش دەکرێت. ئێمە پابەندین بە هاوکاری چالاکانە لەگەڵیان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ئەوەی دابینکەرانی تریش بتوانن بەشداری هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی بکەن لە داهاتوودا.