SmartThings ژیان ئاسانتر دەکات
پاشەکەوتکردنی وزە، چاودێری، سەلامەتی، تەندروستی و چێژوەرگرتنت زیاتر بکە، کۆنتڕۆڵی زیرەکانەت پێدەدات.
وزەی کەمتر، پاشەکەوتی زۆرتر
تێچووی وزە بە بەکارهێنانی AI بەڕێوەببە
AI Energy Mode یارمەتیت دەدات کۆنترۆڵی تێچووی وزەی ماڵەکەت بکەیت،
کە ئامێرەکان باشتر دەکات بۆ پاشەکەوتکردنی وزە و کەمکردنەوەی پسووڵەکانت.1
کوژاندنەوە بەشێوەی خۆکار
کاتێک دەڕۆیت
بەفیڕۆدانی وزە ڕاگرە. بەڕێوەبردنی وزە لە
SmartThings چالاک بکە کاتێک لە دەرەوەیت بۆ پاشەکەوتکردنی پارە.
زیرەکانەتر چاودێری بکە، خۆشەویستیی زیاتر بکە
هەموو جارێک لە کاتی خۆیدا خۆراک بدە
ئاژەڵە ماڵیەکەت تەندروست بپاریزە بە بەکارهێنانی خۆراکدەری خۆکار.
کاتەکانی پێدان و بڕی خۆراک دیاریبکە، و چاودێری بکە کە چەند دەخۆن.4
چاوەکان لە سەر ماڵ، دڵ لە لای خێزان
ئاژەڵە ماڵیەکەت نیشانە بکە و چاودێریی بکە
SmartTag2 چاودێری شوێنی ڕاستەقینەی ئاژەڵە ماڵیەکەت و دووری و کات دەکات، لە کاتی هاوبەشکردنی زانیاریی NFC contact لە Lost Mode.5
شوێنی حەوانەوەت بپارێزە
Home Monitor ماڵەکەت پارێزراو دەهێڵێت. بەڕێوەبردنی ئاسایش،
دۆزینەوەی دزەکردنەکان و ڕێگریکردن لە دەستدرێژیکاران.6
کەشی خۆش، تەندروستی باش بە بەردەوامی
گونجاوترین کەش
بۆ نووستن ڕێکبخە
کاتێک هەست دەکرێت کە کەسێک نووستووە، Galaxy Ring/Watch ڕووناکیی و تەلەفزیۆن دەکوژێنێتەوە، پلەی گەرمی و هێزی هەوا ڕێک دەخاتەوە.7
وەک پێشەگەرێک ڕاهێنان بکە
وانەکانی ماڵەوەی لەشجوانی
ئامارەکانی—ماوەی ڕاهێنان، کالۆرییەکان، لێدانی دڵی Galaxy Watch لەسەر تەلەفزیۆنەکەت نیشاندەدات.8,9
ژەمی تازە و
کەمترین بەفیڕۆدان
کامێڕای سەلاجەکە بابەتەکانی خواردن دەناسێتەوە و ڕەچەتەکان بەپێی ئەو بابەتانەی کە هەن
پێشنیاردەکات.10,11,12
خۆشییەکان زیاتر بکە، چێژوەربگرە
کەشی یاریکردنت خۆشتربکە
بۆ یاریکردنی نوقمکەر، SmartThings ڕووناکیی کەمدەکاتەوە و
پەردەکان دادەگرێت کاتێک کە کۆنسۆلی یاریکردن و تەلەفزیۆنەکت دادەگیرسێن.13
باشترین شوێنی دانیشتن لە ماڵەکەدا
تەلەفزیۆنەکەت و Hue Sync بەکاربهێنە بۆ پڕکردنی ژوورەکەت لە
ڕووناکیی و دەنگی زیندوو، کە ئەزموونێک لە شێوەی کۆنسێرت دروستدەکات.14
ماڵی زیرەک، بە کۆنتڕۆڵی خۆت
بێ ڕیمۆت، بێ کێشە
مۆبایلی Galaxyـی خۆت بکە بە ڕیمۆتێک بۆ هەڵبژاردنی مۆسیقا و ڤیدیۆیە دڵخوازەکانت.15,16,17
ماڵەکەت لە نیگایەکدا
3D Map View ڕێگەت پێدەدات لە هەر
ئامێرێکەوە—تەلەفزیۆن، مۆبایل، جلشۆر یان سەلاجەی Family Hub چاودێریی ماڵەکەت بکەیت.18
شووشتن
و وشککردنەوەی زیرەکانە
باشترین خولی شووشتن و وشککردنەوە بە AI، کە شووشتن بە بایەخەوە،
وشککردنەوە بە ناسکیی و هاتنە ناوەوەی هەوا بۆ چرچبوونی کەمتر، پێشکەش دەکات.19
* بۆ بەکارهێنانی SmartThings، ئەپەکە لە Galaxy Store، Google Play Store یان Apple App Store دابگرە. ئەپڵیکەیشنی SmartThings پێویستی بە Android OS 10↑ و بە لانی کەمەوە 3 گێگابایت ڕامی بەتاڵە یان iOS 15↑. ڕەنگە تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکانی OS و ڕێکخستنی شاشەی ئەپ بەهۆی نوێکردنەوەی ئەپ بگۆڕێن.
* ڕەنگە بەردەستبوونی تەکنەلۆژیا، کردارەکان، تایبەتمەندییەکان و خزمەتگوزارییە بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت.
* پێویستە هەموو ئامێرەکان بە Wi-Fi یان تۆڕی تری بێتەل گرێدرابن، و بە یەک Samsung Account تۆمارکرابن.
* ڕەنگە تایبەتمەندی و خەسڵەتەکانی SmartThings بەگوێرەی بەرهەمەکە و ناوچە/وڵات جیاوازبن.
* وێنەکان و ناوەرۆکەکانی سەر-شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، ناوچە و هۆکاری تر جیاوازبێت.
* زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەتوانرێت بە SmartThingsـەوە گرێبدرێن بریتییە لە 300 ئامێر بۆ هەر شوێنێک. سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەتوانرێت گرێبدرێن بەگوێرەی ژینگەی تۆڕی بەکارهێنەر سنووردار بێت. لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرەی کە ناونیشانەکەی تۆمارکردووە دەتوانرێت تا 10 ناونیشان بۆ هەر هەژمارێک بەکاربهێنرێت، تا 20 ژوور بۆ هەر ناونیشانێک زیادبکرێت و تا 20 ئەندام بۆ هەر هەژمارێک بانگهێشت بکرێت.
1. ڕەنگە تایبەتمەندی AI Energy Mode بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان ئامێر جیاوازبێت و ڕەنگە بژاردە بەردەستەکانی پاشەکەوتکردن بەگوێرەی ناوچە جیاوازبن. .
4. خۆراکدەری ئاژەڵی ماڵەوە کە لەگەڵ SmartThings گونجاوبێت پێویستە.
5. پێویستە پڕۆفایلی ئاژەڵی ماڵیت لە SmartThings و Galaxy SmartTag2 ببەسترێنەوە. لەگەڵ چاودێریی چالاکی، تۆماری ڕۆژانە\مانگانەی چالاکییەکان و کۆی ڕۆژانەی ماوەی چالاکیی ئاژەڵە ماڵیەکەت بەدەستبهێنە. مۆدی ڕێکردن بەدواداچوون بۆ ڕێگاکان، کات و دووریی ڕێکردن دەکات. هەموو تۆمارەکانی ڕێکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ پاشەکەوت دەکرێن.
6. پێویستە ئامێرەکان گونجاوبن و پێویستە لە ئەپڵیکەیشنی SmartThings بە بەکارهێنانی هەمان Samsung account تۆماربکرێن.
7. تەنها لە One UI 6.1.1 و بەرزتر بەردەستە و پێویستە بە Galaxy Ring و Watchـەوە گرێبدرێت. [Modes and routines] لە ئەپڵیکەیشنی SmartThings بکەرەوە، [Turn on automatically] لە بژاردەی [Sleep]ـەوە هەڵبژێرە، هەر یەک لە [Sleeping] و کرداری تایبەتی ئامێری دڵخواز لە تابی [Control Smart Things]ـەوە سەر بە [Other actions] چالاک بکە.
8. لەسەر Galaxy Watch 4 و مۆدیلەکانی دواتر بەردەستە کاتێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی Samsung بەکاردەهێنرێت کە لە ساڵی 2024 خراوەتەوە بازاڕەوە. پێویستە تەلەفزیۆنەکان و کاتژمێرەکان بچنەوژوورەوەی هەمان Samsung account.
9. تەنیا بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانی لەبەرچاو گیراوە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی یان نەخۆشییەکدا نییە. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن.
10. کاتێک کامێڕا کاردەکات گڵۆپێکی سوور دادەگیرسێت. دەتوانرێت شێوەی دەرکەوتنی بەکارهێنەر تۆمار بکرێت، بەڵام شتەکانی دەورووبەر جگە لە شتومەکی خواردن بە شێوەیەکی خۆکار تەڵخ دەکرێن.
11. لە مانگی نیسانی ساڵی 2024ـەوە، AI Vision Inside دەتوانێت 33 بابەتی خواردن وەک سەوزە و میوەی تازە بناسێتەوە. ئەگەر خواردنەکە نەناسرێتەوە، ڕەنگە وەک شتێکی نەناسراو لیست بکرێت. AI Vision Inside ناتوانێت هیچ شتومەکێکی خۆراکی لە سەبەتەی دەرگای سەلاجە یان بەفرگردا دەستنیشان یاخود لیست بکات. لەسەر بنەمای مۆدێلەکانی فێربوونی قووڵ شتومەکی خۆراکی دەناسێتەوە، کە ڕەنگە جار جار نوێ بکرێتەوە بۆ باشترکردنی دروستیی.
12. ڕەنگە پێویست بکات کە بەکارهێنەر بە شێوەی دەستی لیستەکە بپشکنێت و بیگۆرێت بۆ دڵنیابوون لە دروستییەکەی.
13. ڕێکخستنی [Game mode] لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـەوە پێویستە. تابی [Routines] لە ئەپڵیکەیشنی SmartThings هەڵبژێرە، [Create] ڕۆتین هەڵبژێرە. AI Auto Game Mode تەنها لەسەر ئەو تەلەفزیۆنانە پاڵپشتیکراوە کە لە 2024ـەوە خراونەتە بازاڕەوە. (Q80 و بەرزتر). Virtual Game Pad (کۆنتڕۆڵو یاری گریمانی)ـی تەلەفزیۆنی SmartThings (‘’22~بەرزتر) و ڕێکخستنی پلاگ ئین پێویستن. ڕێکخستنی ڕۆتینێکی پەیوەندیدار پێوەی لەسەر SmartThings پێویستە. Hue Sync لەسەر ئەو تەلەفزیۆن پاڵپشتی دەکرێت کە لە 2023ـەوە خراوەتە بازاڕەوە. پێویستە ڕووناکی Hue، ئەپ و bridge دابمەزرێنرێن.
14. خزمەتگوزاری SmartThings Music Sync تەنها لەسەر ئامێرەکانی Galaxy بەردەستە. پێویستە Hue Bridge بۆ ڕووناکی Philips Hue بە جیا بکڕدرێت.
15. لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە، بەڵام مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy باشترین ئەزموون پێشکەش دەکەن. ڕەنگە ئەم کردارە بە شێوەی جیاواز لە مۆبایلە زیرەکەکانی تر پاڵپشتی بکرێت.
16. ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان بە تەنها هەندێک لە مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنەکانن کە لە ساڵی 2020 یان دواتر دروستکراون و هەندێک لە مۆدێلەکانی سپلیتەکان، پاککەرەوەکانی هەوا و ڕۆبۆتەکانی گسکدانن کە لە ساڵی 2024 یان دواتر دروستکراون.
17. کاتی چالاککردنی خۆکار بەگوێرەی ژینگەی بکارهێنەرکە دەگۆڕێت.
18. لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی به Wi-Fi و Samsung Account هەیە.
19. ڕەنگە کردارەکانی تایبەتمەندی SmartThings Clothing Care بەگوێرەی ناوچە و بەرهەم جیاوازبن.