SmartThings؟
ئاسانە!

ئامێرە زیرەکەکانت گرێبدە و بە یەک ئەپ
ماڵەکەت بەڕێوەببە. داگرتن و دەستپێکردن.

با هەنگاو بە هەنگاو دەستپێبکەین

* بۆ ڕێنمایی وردتر، ئەپڵیکەیشنی SmartThings بکەرەوە و بچۆرە سەر Menu (پێڕست) > How to use (چۆنیەتی بەکارهێنان).

ژیانی ناو ماڵت زیرەکتر بکە

ئامرازەکانی چێشتلێنان

پلانی ژەمەخۆراک وەکو شارەزایەک

SmartThings Cooking (چێشتلێنان) لەسەر خواستەکانت و ئەو پێکهاتانەی کە لەبەردەستدان
ڕەچەتەی تایبەتمەندکراو پێشنیاردەکات.
ئامرازەکانی چێشتلێنان

زیرەکانە خواردن ئامادە بکە، کات بەفیڕۆ مەدە

بەدوای ڕەچەتەکاندا بگەڕێ و بە شێوەیەکی خۆکار ڕێنماییەکانی چێشتلێنان بنێرە بۆ فڕنە زیرەکەکەت.
ئامرازەکانی چێشتلێنان

ئاگادار بکرێوە

کاتی تەواوبوونی گەرمکردنی پێشوەختە بزانە.
ئامرازەکانی چێشتلێنان

پەیوەندی بە کۆمەڵگایەکی چێشتلێنانەوە بکە

کۆمەڵگاکان بدۆزەرەوە بۆ ئیلهام و ڕەچەتە دڵخوازەکانت بڵاوبکەرەوە بۆ ئەوەی هەمووان چێژیان لێ وەربگرن.
وزە

AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد)

AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) بەشێوەیەکی خۆکار ئامیرەکانی ناوماڵ دەخاتە سەر Energy Saving Mode (مۆدی پاراستنی وزە).sup>1, 2, 3, 4
وزە

ئامانجەکانت بۆ پاراستنی وزە دیاریبکە

ئامانجی بەکارهێنانی وزە بۆ خۆت دیاریبکە و کاتێک دەگەیتە ئامانجی مانگانەت ئاگادارکردنەوە وەربگرە.1, 2, 3, 4
چاودێری هەوا

بە کرتەیەک بڕۆ بۆناو ماڵێکی تازەتر

لە ماڵەکەتەوە چاودێری کوالێتی هەوا بکە و پێشنیاری چاودێریکردن بەدەستبهێنە کاتێکی کوالێتییەکە کەمدەبێتەوە.5
چاودێری جلوبەرگ

سووڕەکان بۆخۆت ڕێکبخە

لەسەر بنەمای ئاستی خۆڵ و جۆری قوماش بۆ
پاراستنی جلوبەرگەکانت پێشنیار بۆ باشترین سووڕ وەربگرە.
چاودێری جلوبەرگ

ئاگانامەی زیرەکانە

لە کاتی تەواوبوونی سووڕەکەت ئاگاداری وەربگرە و ئامۆژگاری بەدەستبهێنە بۆ ئەوەی جلوبەرگەکانت بە تازەیی بمێنێتەوە
کاتێک لە ماڵ نیت.
چاودێری جلوبەرگ

لەگەڵ یاریدەدەری دەنگیی Alexa دوبارە داوابکە

کاتێک ماددەی پاککەرەوە کەم دەبێتەوە ئاگانامەیەک وەربگرە، وە بە شێوەیەکی خۆکار داواکاری ئەنجامبدە.
Pet Care (چاودێریی ئاژەڵی ماڵی)

چاودێریی ئاژەڵی ماڵی بە ئاسوودەیی

لەکاتێکدا لە ماڵ نیت، SmartThings Pet Care (چاودێریی ئاژەڵی ماڵی) ڕێگات پێدەدات باشترین ژینگە بۆ ئاژەڵە ماڵییەکەت دروست بکەیت وەکو داگیرساندنی گڵۆپی ڕووناکی، تەلەفزیۆن، یان گسکی کارەبایی.
Pet Care (چاودێریی ئاژەڵی ماڵی)

هەمیشە گرێدراوبە

لەگەڵ کامێڕای پێشەوەی ژیریی دەستکردی Jet Bot، لە ماڵەوە چاودێری دۆخی ئاژەڵە ماڵییەکەت بکە کە ڕێگات پێدەدات پەخشی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ لە هەمان کاتدا ئەنجامبدەیت.6, 7
چاودێری ماڵ

شیکاریکردنی زیرەکانە بە ژیریی دەستکرد

کاتێک بارودۆخی وەک بەستنی ئاوەڕۆی جلشۆرێک ڕوودەدات، ئەوا شیکاری و چارەسەرەکانی ژیریی دەستکرد بەدەستبهێنە.
چاودێری ماڵ

چارەسەرەکانی چاودێریکردنی ئامرازەکان

ئاگادارکەرەوە وەربگرە کاتێک فلتەرەکان پێویستییان بە گۆڕینە.

ئاستی شێوازی ژیانی SmartThingsـت بەرزتر بکەوە

دۆزینەوە

شتێکت بیرچووە؟
SmartThings Find بەکاربهێنە.

لەگەڵ SmartThings Find، ئامێرەکانی Galaxy یان شتێکی هاوپێچکراوی SmartTagـی تۆ بۆ ماوەیەکی زۆر ون نابێت. لەسەر ئەپەکە، بە ئاسانی شوێنی ئامێر یان شتە ونبوەکەت بدۆزەرەوە. زەنگەکەی لێبدە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ دۆزینەوەی.8,9,10
دۆزینەوە

پێش ئەوەی ونی بکەیت بیدۆزەوە

پێویست ناکات نیگەران بیت، تەنانەت ئەگەر بەبێ شتە بەنرخەکەت لە قاوەخانە ڕۆیشتبیتە دەرەوەش. لەگەڵ SmartThings Find، ئاگادارکردنەوەیەکت پێدەگات کاتێک شتە گرنگەکان لە دوای خۆت جێبهێڵیت.9,10
دۆزینەوە

ئێستا هەموو خێزانەکە دەزانن Milo لە کوێیە

دەبێت هەموو کەس لە ناو خێزانەکەدا ئاگاداری شوێنی مانەوەی هاوڕێ ئاژەڵەکانیان بن. SmartTag یان +SmartTag بە پەتی ملی ببەستەرەوە و چاودێری شوێنی ئاژەڵە ماڵییەکەت بکە لە سەر SmartThings Find.9,11
چاودێری ماڵ

ماڵەکەت لە نیگایەکدا

کاتێک ئامێرەکانی SmartThingsـی تۆ پێشێلکارییەکی ئاسایشی، دزەکردنی ئاو، دوکەڵ یان ئاگر لە ماڵەکەتدا
دەستنیشان دەکەن، ئەوا ئاگادارکردنەوەت بەدەستدەگات.12
(Music sync) هاودەمکردنی مۆسیقا

بەتەواوی ئاوێتەی ناو مۆسیقاکەت ببە

لەگەڵ SmartThings Music Sync، ڕەنگ و ڕووناکی گلۆپەکانی Philips Hueـی تۆ لەگەڵ مۆسیقاکانت سەما دەکەن، تاوەکو بتوانی بە گوێ، چاو و گیانت چێژیان لێ وەربگریت.13,14

کاروباری ڕۆژانەت بە ڕۆتینی نوێ پەرەپێبدە

ئێستا ماڵەکەت دەتوانێت لەگەڵ خشتەی کاریی چڕی تۆدا بگونجێت.
SmartThings ڕێگات پێدەدات ماڵەکەت خۆکاربکەیت هەتا بەیانیانت ئاسانتر و شەوانت ئارامتر بن.

SmartThings و Matter.
ئێستا لە هەموو کاتێکی تر ئاسانترە.

ئەو ئامێرەت بدۆزەرەوە کە
لەگەڵ SmartThings کاردەکات

کاری زیاتر و زۆر زیرەکتر بەو ئامێرانەی کە خاوەنیانیت ئەنجام بدە.
تەنها بەدوای باجی "Works with SmartThings" یان "Matter" بگەڕێ.

لەگەڵ SmartThings، تۆ دەتوانیت

* بۆ بەکارهێنانی SmartThings، ئەپەکە لە Galaxy Store ،Play Store یان App Store دابگرە. ئەپەکە پێویستی بە سیستەمی Android OS 9↑ لەگەڵ کەمترین بۆشایی ڕامی 3 گێگابایت یان سیستەمی iOS 14↑ هەیە.
* پێویستە هەموو ئامێرەکان بە هەمان Wi-Fi یان تۆڕی تری بێتەل گرێدرابن، وە بە یەک Samsung Account تۆمارکرابن. 
* ڕەنگە بەردەست بوون بەگوێرەی وڵات، هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان ئامێر جیاوازبێت، و ڕەنگە بەبێ ئاگاداری بگۆڕێت.
* وێنەکان و ناوەرۆکەکانی سەر-شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
* ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، هەرێم و هۆکاری تر جیاوازبێت.
* زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەکرێت بە SmartThings گرێبدرێن بریتییە لە 200 دانە بۆ هەر ناونیشانێک. سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەکرێت گرێبدرێن بەگوێرەی ژینگەی تۆڕی بەکارهێنەر بگۆڕدرێت. لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرەی کە ناونیشانەکەی تۆمارکردووە دەتوانرێت تا 10 ناونیشان بۆ هەر هەژمارێک بەکاربهێنرێت، تا 20 ژوور بۆ هەر ناونیشانێک زیادبکرێت و تا 20 ئەندام بۆ هەر هەژمارێک بانگهێشت بکرێت.

 

1. بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی SmartThings Energy (وزە) بەپێی وڵات، ناوچە یان ئامێر دەگۆڕێت. بەردەستە لەسەر Android و ئامێرەکانی iOS (Android OS 9↑, iOS 14↑). پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. پێویستە هەموو ئامێرەکان لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا تۆمار بکرێن بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی وزە.
2. بۆ ئامێرە نا زیرەکەکان، Smart Plugـی گونجاو و ناوەندی Smart Home Hub پێویستن. پێویستە Smart Plug لەسەر ئەپڵیکەیشنی SmartThings تۆماربکرێت. چاودێریکردنی بەکارهێنانی وزە بە Smart Plug لە کارتی بەرهەمی ”Smart Plug“ لە ژێر بەشی ”Device“ (ئامێر) لە ئەپی SmartThings بەردەستە.
3. ڕەنگە تایبەتمەندی AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) بەپێی وڵات، ناوچە، یان ئامێر جیاوازبێت. دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی یاخود ئەگەر پارەی کارەبای مانگانەی خەمڵێنراوت لە ئامانجی پێشوەختە دیاریکراوەکەت زیاتر بێت، هەموو ئامێرە زیرەکە گونجاوەکانت بگۆڕێت بۆ Energy Saving mode (مۆدی پاراستنی وزە). (بۆ نموونە سەلاجە: باشکردنی خێرایی و کارکردنی کۆمپرێسەر و ڕێکخستنی پلەی گەرمی بەفرگر) بەکارهێنانی وزە و تێچووی خەمڵێنراو کە لە SmartThings Energyـدا نیشان دراوە ڕەنگە جیاوازبێت لە بەکارهێنان و تێچووی ڕاستەقینەی تۆ.
4. ڕەنگە بەکارهێنانی وزە و تێچووی خەمڵێنراو کە لە SmartThings Energy نیشاندراوە لە بەکارهێنان و تێچووی ڕاستەقینەی تۆ جیاوازبێت. بۆ ئەوەی وزە بەگوێرەی ڕێکخستنی ئامانج لەگەڵ AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) بەکارببرێت، ئەوا پێویستە بەپێی ژینگەی بەکارهێنان پێوەرێکی زیرەک بە جیا بکڕیت.
5. ژمارەکانی سەر هێڵکاری چاودێری هەوا ئاماژە بە ژوور بە ژوور دەکەن، کە ڕەنگە لەو ژمارانەی لەسەر ئامێرەکە نیشاندراون جیاوازبێت.
6. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری SmartThings Pet Care (چاودێری ئاژەڵی ماڵی) بەگوێرەی هەرێم جیاوازبێت و بە تەنها لەسەر مۆدێلی +BESPOKE Jet Bot AI پاڵپشتی بکرێت. بەردەستە لەسەر Android و ئامێرەکانی iOS (Android OS 9↑, iOS 14↑). پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. بە بەکارهێنانی کامێڕای پێشەوەی +BESPOKE Jet Bot AI، دەتوانیت چاودێری دۆخی ئاژەڵە ماڵییەکەت بکەیت. پاڵپشتی لە E2EE(End to End Encryption) دەکات، چونکە بەشێوەی کۆدکراو دەپارێزرێت و تەنها دەتوانرێت لەلایەن بەرکارهێنەری ڕێگەپێدراوەوە سەیربکرێت. ڕەنگە توانای ناسینەوەی ئاژەڵە ماڵییەکەت بەگوێرەی جۆری ئاژەڵی ماڵی و ژینگەی ژیان جیاوازبێت. لە ئێستادا دەتوانرێت تەنها سەگ بناسرێتەوە و ڕەنگە لە داهاتوودا ئاژەڵی ماڵی تر زیادبکرێت.
7. کامێڕای IP گونجاو پێویستە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران سەرەتا لە ئەپی بەرهەمهێنەردا کامێڕای IP ڕێکبخەن، پاشان لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا تۆماری بکەن. چاودێریکردنی ئاژەڵی ماڵی لەگەڵ کامێڕای IP لە کارتی بەرهەمی ”IP Cam“ لە ژێر بەشی “Device” (ئامێر) لەسەر ئەپڵیکەیشنی SmartThings بەردەستە.
8. مەودای Bluetoothـی Galaxy SmartTags هەتا 120 مەترە بەبێ بەربەست. ڕەنگە کرداری ڕاستەقینە بەپێی ئەو ژینگەی تێیدا بەکاردەهێنرێت جیاوازبێت.
9. ئێستا بەردەستە لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy وتابلێتەکانی خاوەن سەروو Android 8.0 و Galaxy Watch بە Wear OS یان Tizen OS 5.5 و بەرزتر، +Galaxy Buds یان نوێتر، S Pen Pro، و چەند مۆدێلکی دەستنیشان کراوی Galaxy Book. ئەوانی تریش لە داهاتوودا پاڵپشتی دەکڕێن.
10. بۆ دۆزینەوەی Galaxy Watch و Buds بە SmartThings Find، پێویستە دوایین وەشانی ئەپی Galaxy Wearable داگیرابێت.
11. شوێنی ئامێرەکانت، وەک Galaxy SmartTag، تەنها لەسەر ڕەزامەندی تۆ لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ناو شوێنی SmartThings، هاوبەش دەکرێت.
12. کامێڕای ماڵەوە، هەستەوەری دزەکردنی ئاو، دەستنیشانکەری دوکەڵ/ئاگر پێویستن. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی هەرێم و ئامێر بگۆڕێت. 
13. تەنها لەسەر ئامێرەکانی Galaxy بەردەستە. ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە Philips Hue White و گڵۆپەکانی ئامبیانسی ڕەنگی و Hue Bridge هەیە.
14. دەکرێت تایبەتمەندییە بەردەستەکان بۆ خزمەتگوزاری Music Sync (هاودەمکردنی مۆسیقا) بەگوێرەی وڵات و بەرهەمەکانی Philips Hue جیاوازبێت.