چۆن بە SmartThings ئەنجام دەدرێ

ئەپڵیکەیشنی SmartThings دابگرە

ئامێرەکانت زیادبکە بۆ ئەپڵیکەیشنی SmartThings بۆ جیهانێکی تەواو نوێ لە ژیانی پێکەوەبەستراو.

بە 3 سێ هەنگاو شارەزایی ئەپەکە ببە

 

هەنگاوی 1 : ئامێرەکانت
بۆ ئەپەکە زیادبکە

کەسێک مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy بەدەستەوە گرتووە کە ئایکۆنی ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر شاشەکەیەتی. ئامێرەکانی ماڵی زیرەک (Smart Home) لە وێنەی باکگڕاونددا گرێددەدرێن بە مۆبایلە زیرەکەکە بە بەکارهێنانی Wi-Fi. کەسێک مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy بەدەستەوە گرتووە کە ئایکۆنی ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر شاشەکەیەتی. ئامێرەکانی ماڵی زیرەک (Smart Home) لە وێنەی باکگڕاونددا گرێددەدرێن بە مۆبایلە زیرەکەکە بە بەکارهێنانی Wi-Fi.
 

هەنگاوی 2 : ئامێرەکانت بەڕێوەببە بۆ ئەوەی ژیانت زیرەکتر بێت

هەشت ئامێری ماڵی زیرەک (smart home) لە دیمەنی ماڵێکی شیندا دەبیندرێن. لە چەپەوە بۆ ڕاست: ‏‏سپلیتێکی دیواریی سپی، جلشۆرێک و وشککەرەوەیەکی Bespokeـی خاوەن ژیریی دەستکردی سپی لەژێر سپلیتەکە، گسکێکی کارەبایی ڕۆبۆتی +Jet Bot AI بە ڕەنگی سپی لەبەردەم سێتی ئامێری شتن و وشککەرەوەکە، گڵۆپێکی سێبەری ڕەشی سەر زەویی Philips Hue Signe، سەلاجەی بەفرگری Bespokeـی فرەڕەنگ، کامێڕایەکی SmartThings لەسەرەوەی سەلاجە بەفرگرەکە و Smart Plugـێک لەسەر دیوارەکە. هەشت ئامێری ماڵی زیرەک (smart home) لە دیمەنی ماڵێکی شیندا دەبیندرێن. لە چەپەوە بۆ ڕاست: ‏‏سپلیتێکی دیواریی سپی، جلشۆرێک و وشککەرەوەیەکی Bespokeـی خاوەن ژیریی دەستکردی سپی لەژێر سپلیتەکە، گسکێکی کارەبایی ڕۆبۆتی +Jet Bot AI بە ڕەنگی سپی لەبەردەم سێتی ئامێری شتن و وشککەرەوەکە، گڵۆپێکی سێبەری ڕەشی سەر زەویی Philips Hue Signe، سەلاجەی بەفرگری Bespokeـی فرەڕەنگ، کامێڕایەکی SmartThings لەسەرەوەی سەلاجە بەفرگرەکە و Smart Plugـێک لەسەر دیوارەکە.
 

هەنگاوی 3 : ساتەکانی ڕۆژانەت خۆکاربکە

دوو وێنەی لکێنراو نمایشکراون. یەکەم وێنە ژنێک پیشاندەدات کە سەر لە بەیانی بە دڵخۆشیەوە ڕۆژەکەی دەستپێدەکات، لەگەڵ چەند ئایکۆنێک کە ئاماژەن بە ڕۆتینێکی بەیانیان. دووەم وێنە ژنێک دەخاتەڕوو کە لە شەودا بەئارامی خەوتووە، لەگەڵ چەند ئایکۆنێک کە ئاماژەن بە ڕۆتینێکی شەوان. دوو وێنەی لکێنراو نمایشکراون. یەکەم وێنە ژنێک پیشاندەدات کە سەر لە بەیانی بە دڵخۆشیەوە ڕۆژەکەی دەستپێدەکات، لەگەڵ چەند ئایکۆنێک کە ئاماژەن بە ڕۆتینێکی بەیانیان. دووەم وێنە ژنێک دەخاتەڕوو کە لە شەودا بەئارامی خەوتووە، لەگەڵ چەند ئایکۆنێک کە ئاماژەن بە ڕۆتینێکی شەوان.

ئەو ئامێرە بۆ خۆت بدۆزەرەوە کە
لەگەڵ SmartThingsـدا کاردەکات

کاری زیاتر و زۆر زیرەکتر ئەنجام بدە بەو ئامێرانەی کە خاوەنیانیت.
تەنها بەدوای باجی "Works with Samsung SmartThings" یان "Matter" بگەڕێ.

ئامێرەکانی ئامادە بۆ SmartThingsـی ئێمە بکڕە

نوێترین بەرهەمەکانی Samsung بدۆزەوە
کە بۆ باشترکردنی ئەزموونی SmartThingsـی تۆ دیزاینکراون.

* بۆ بەکارهێنانی SmartThings، ئەپەکە لە Galaxy Store ،Play Store یان App Store دابگرە. ئەپەکە پێویستی بە سیستەمی Android OS 9↑ لەگەڵ کەمترین بۆشایی ڕامی 3 سێ گێگابایت یان سیستەمی iOS 14↑ هەیە.

* پێویستە هەموو ئامێرەکان بە هەمان Wi-Fi یان تۆڕی تری بێتەل گرێدرابن، وە بە یەک Samsung Account تۆمارکرابن. 

* ڕەنگە بەردەست بوون بەگوێرەی وڵات، هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان ئامێر جیاوازبێت، و ڕەنگە بەبێ ئاگاداری بگۆڕێت.

* وێنەکان و ناوەرۆکەکانی سەر-شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

* ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، هەرێم و هۆکاری تر جیاوازبێت.

* زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەکرێت بە SmartThings گرێبدرێن بریتیین لە 200 دانە بۆ هەر ناونیشانێک. سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەکرێت گرێبدرێن بەگوێرەی ژینگەی تۆڕی بەکارهێنەر بگۆڕدرێت. لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرەی کە ناونیشانەکەی تۆمارکردووە دەتوانرێت تا 10 ناونیشان بۆ هەر هەژمارێک بەکاربهێنرێت، تا 20 ژوور بۆ هەر ناونیشانێک زیادبکرێت و تا 20 ئەندام بۆ هەر هەژمارێک بانگهێشت بکرێت.

* ژمارەکانی سەر هێڵکاری چاودێری هەوا ئاماژە بە ژوور بە ژوور دەکەن، کە ڕەنگە لەو ژمارانەی لەسەر ئامێرەکە نیشاندراون جیاوازبێت.

 

1. بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی SmartThings Energy (وزە) بەپێی وڵات، ناوچە یان ئامێر دەگۆڕێت. لەسەر Android و ئامێرەکانی iOS (Android OS 9↑, iOS 14↑) بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. پێویستە هەموو ئامێرەکان لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا تۆمار بکرێن بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی وزە.

2. تەنها لەسەر ئامێرەکانی Galaxy بەردەستە. ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە Philips Hue White و گڵۆپەکانی ئامبیانسی ڕەنگی و Hue Bridge هەیە.

3. گڵۆپە زیرەکەکانی Philips Hue White کە توانای ڕەنگییان هەیە، Philips Hue Bridge، ئەپی Philips Hue Sync (پێویستی بە کڕینی ناو ئەپ هەیە لەسەر زنجیرەی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ کە دوای ساڵی 2022 بڵاوکراونەتەوە، Samsung QLED TV یان بەرزتر) یان Philips Hue Sync Box (لەو هەرێمانەی کە کڕینی ئەپەکە بەردەست نیە لەسەر تەلەفزیۆن، لەوانەیە کڕینی Philips Hue Sync Box پێویست بکات بۆ کارکردنێکی گونجاو)، و Samsung account پێویستە. بە جیا دەفرۆشرێت.

4. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپی Philips Hue Sync لەسەر تەلەفزیۆنی سامسۆنگ بەگوێرەی وڵات، هەرێم، یان ئامێر جیاوازبێت. بەشداربوونێکی بە پارە پێویستە بۆ بەکارهێنانی ئەپی Philips Hue Sync لەسەر تەلەفزیۆنی سامسۆنگ بۆ ماوەی هەتا پێنج ساڵ. دوای ئەم ماوەیە، ئەپەکە دەکرێت بەکاربهێنرێت تا ئەو کاتەی دابینکەری ئاپەکە پاڵپشتی ئەپەکە و نوێکردنەوەکان دەکات.

5. پێویستی بە زەنگی ڤیدیۆیی دەرگای گونجاو هەیە. پێویستە زەنگی ڤیدیۆیی دەرگا لە ئەپڵیکەیشنی SmartThings تۆمارکرابێت. لە ئێستادا ئەو زەنگی ڤیدیۆیی دەرگایانە پاڵپشتی کراون: زەنگی ڤیدیۆیی دەرگای Elite، زەنگی ڤیدیۆیی دەرگای Pro و Chime Pro، پایەی کامێڕای Spotlight Cam، کامێڕای Spotlight Cam بە تەل، پاتریی Stick Up Cam، زەنگی ڤیدیۆیی دەرگا، زەنگی ڤیدیۆیی دەرگا 2، زەنگی ڤیدیۆیی دەرگا 3، زەنگی ڤیدیۆیی دەرگا Pro، هتد. تکایە ئاگاداربە لیستی زەنگی ڤیدیۆیی دەرگا پاڵپشتیکراوەکان نوێدەکرێتەوە.

6. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری SmartThings Pet Care (چاودێری ئاژەڵی ماڵی) بەگوێرەی هەرێم جیاوازبێت و بە تەنها لەسەر مۆدێلی +BESPOKE Jet Bot AI پاڵپشتی بکرێت. لەسەر Android و ئامێرەکانی iOS (Android OS 9↑, iOS 14↑) بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. بە بەکارهێنانی کامێڕای پێشەوەی +BESPOKE Jet Bot AI، دەتوانیت چاودێری دۆخی ئاژەڵە ماڵییەکەت بکەیت. پاڵپشتی لە E2EE(End to End Encryption) دەکات، چونکە بەشێوەی کۆدکراو دەپارێزرێت و تەنها دەتوانرێت لەلایەن بەرکارهێنەری ڕێگەپێدراوەوە سەیربکرێت. ڕەنگە توانای ناسینەوەی ئاژەڵە ماڵییەکەت بەگوێرەی جۆری ئاژەڵی ماڵی و ژینگەی ژیان جیاوازبێت. لە ئێستادا دەتوانرێت تەنها سەگ بناسرێتەوە و ڕەنگە لە داهاتوودا ئاژەڵی ماڵی تر زیادبکرێت.

7. کامێڕای IP گونجاو پێویستە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران سەرەتا لە ئەپی بەرهەمهێنەردا کامێڕای IP ڕێکبخەن، پاشان لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا تۆماری بکەن. چاودێریکردنی ئاژەڵی ماڵی لەگەڵ کامێڕای IP لە کارتی بەرهەمی ”IP Cam“ لە ژێر بەشی “Device” (ئامێر) لەسەر ئەپڵیکەیشنی SmartThings بەردەستە.

8. تایبەتمەندی Smart Trainer (ڕاهێنەری زیرەک)ـی Samsung Health لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، کۆریای باشوور و بەریتانیا بەردەستە. * ڕەنگە بەردەستبوونی دابینکەرانی خزمەتگوزاریی ناوەڕۆک و ناوەڕۆکی لەشجوانی، بەپێی وڵات و هەرێم جیاوازبێت. تایبەتمەندی Smart Trainer (ڕاهێنەری زیرەک) لە زنجیرەی Q70B بەرەو سەرەوە بەردەستە. بۆ ئاوێنەکردنی باری وەستان لەسەر شاشە، کامێڕای Slim Fitـی گونجاو پێویستە، کە بە جیا دەفرۆشرێت.

9. تەنیا بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانی لەبەرچاو گیراوە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی یان نەخۆشییەکدا نییە. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە. لە زنجیرەی Galaxy Watch 4 و نەوەکانی دواتری ئامێرەکانی Samsung Watch بەردەستە.

10. ڕەنگە پاڵپشتی چالاک، ژینگەی پاڵپشتی و تایبەتمەندییەکان بەگوێرەی بەرهەم جیاوازبن.

11. کامێڕای IP گونجاو پێویستە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران سەرەتا لە ئەپی بەرهەمهێنەردا کامێڕای IP ڕێکبخەن، پاشان لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا تۆماری بکەن. 

12. ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە گرێدان بە ئەپی SmartThings و بەکارهێنانی کرداری بلووتووسی Samsung Mobileـەکەت هەیە. دەبێت جارێک لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئەپی SmartThingsـەوە ڕێکبخرێت. گرێدراوی Wi-Fi و Samsung account پێویستە. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی بەرهەم و وڵات جیاوازبێت. ئەم تایبەتمەندییە لە مانگی نیسانی 2024ـەوە تەنها لەسەر ئامێرەکانی Samsung mobile پاڵپشتی دەکرێت.

13. ئەم کردارە تەنها بۆ گسکە کارەباییە ڕۆبۆتییەکان (مۆدێل: VR7MD******)، سپلیتە ئەرزییەکان (تەنها لە کۆریا، مۆدێل: AF**DX******)، پاککەرەوەکانی هەوا کە لە ساڵی 2024 بڵاوکراونەتەوە (تەنها لە کۆریا، مۆدێل: AX***DB9****)، و تەلەفزیۆنەکان بەردەستە (مۆدێلەکانی Samsung TV 2020 و بەرزتر، ئەپی SmartThings وەشانی Android 1.8.07.23 و بەرزتر، iOS 1.7.06.33 و بەرزتر.)

14. ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە گرێدان بە ئەپی SmartThings هەیە و دەبێت جارێک لە خزمەتگوزاری Energy (وزە) لەناو ئەپی SmartThingsـدا ڕێکبخرێت. ئەپی SmartThings لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. گرێدراوی Wi-Fi و Samsung account پێویستە.

15. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەلایەن مۆدێلەکانی گسکە کارەباییە ڕۆبۆتییەکان پاڵپشتی دەکرێت کە لە ساڵی 2024 بڵاوکراونەتەوە (VR7MD*******). ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی بەرهەم و وڵات جیاوازبێت. ڕەنگە بژاردەکانی (1) بارگاویکردنەوە کە تیایدا وزەی کارەبا زۆرترین نییە و (2) بارگاویکردنەوەی ئاگاداری کاربۆن بەپێی وڵات جیاوازبن. لە کاتی زۆرترین وزەی کارەبادا یان ماوەی ماوەی کاربۆنی چڕی بەرز، گسکی کارەبایی ڕۆبۆتییەکە دەتوانێت هەتا %60 بارگاویبکاتەوە. ئەگەر پاتری گسکە کارەباییەکە لە کاتی پاککردنەوەدا کەم بووەوە، ئەوا بە تەواوی بارگاوی دەبێتەوە بۆ تەواوکردنی خولی پاککردنەوەکەی.

16. ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە بەکارهێنانی کرداری بلووتووسی مۆبایلەکەت هەیە و پێویستە جارێک لە ڕێگای ڕێکخستنەکانی ناو ئامێرەکەوە ڕێکبخرێت. وەڵامدانەوەی دەنگی بۆ پەیوەندییەکان تایبەتمەندییەکە لە هەموو مۆبایلە زیرەکەکاندا بەردەستە، بەڵام پەیوەندیکردن بە دەنگی دروستکراو تایبەتە بە مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy.

17. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی بەرهەم و وڵات جیاوازبێت. ئەم تایبەتمەندییە لەسەر Family Hub پاڵپشتی دەکرێت. وێنەکانی شاشە ھاوشێوەکراون. ڕەنگە تایبەتمەندیی و خزمەتگوزاریی و ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبن.