Galaxy Z Fold4
![دوو Galaxy Z Fold4 ـی سەوزی خۆڵەمێشی لە تەنیشت یەکترن. یەکێکیان بە گۆشەی 45 پلە کراوەتەوە و وەک خیوەتێک دەوەستێت. S Pen Fold بە سەر تەنیشت لار دەبێتەوە. Galaxy Z Fold4 ـەکەی تر بە سەر تەنیشتەکە لار دەبێتەوە. بە گۆشەیەکی کراوە دەکرێتەوە و وێنەی دیواری هاوشێوەی قردێڵە لە سەر شاشە سەرەکیەکەی نیشان دەدرێت.](http://images.samsung.com/iq_ku/smartphones/galaxy-z-fold4/images/galaxy-z-fold4_highlights_kv.jpg)
بەشی سەرەوەی Galaxy Z Fold4ـێکی نووشتاوە لە پێشەوە دەبینرێت. شاشەی کەڤەرەکەی باکگڕاوندێکی ڕەنگاوڕەنگی قردێلەیی پیشان دەدات. لە دوایەوە، Galaxy Z Fold4ـێکی تر هەیە کە لە پشتەوە دەبینرێت.
بە دەستێک زۆر شت دەکات بە شاشەی کەڤەری 6.2 ئینچیەکەی.1 لە ناو هەردوو دەستەکاندا، شاشەی سەرەكی 7.6 ئینچیەکە وای لێدەکات ئامێرێکی تەواو بێت بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر.2 و کاتێک پێویستە دەستەکانت بەکارنەهێنیت، بە سادەیی دایبنێ، گۆشەیەکی باش بدۆزەوە و لەوێی جێ بهێڵە لەکاتێکدا کاری زیاتریش دەکەیت.3
ڕێژەی ڕووکاری فراوانتر ڕێگە بە ئەپەکانت دەدات بە ئاسوودەیی شاشەکە پڕ بکەنەوە، بەڵام هێشتا دوگمەکان لەبەر دەست دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی کلیلەکان بە یەک دەست بۆ پەنجە گەورەکەت بەردەست بن.
لە بنەڕەتدا دوو مۆبایلە لە یەکدا - بەنزیکی کێشی مۆبایلێک کە نەرمییەکی کەمتری هەبێت. Galaxy Z Fold4 لە هەموو شوێنێکەوە تەنکتر بووەتەوە جگە لە شاشەکەی، و کەمبوونەوەی چوارچێوە و بەکارهێنانی کەرەستەی سووک وایکردووە زیاتر دۆستی گیرفان بێت.
4پێکهاتەیەکی ناوازە لە دیزاینە بێهاوتاکەی بە ڕەنگە کلاسیکیە سرووشتییەکانەوە، وا دەکات لەگەڵ هەر کرانەوەیەک سەرنجەکان بەرەو خۆی ڕابکێشێت. لەنێوان ڕەنگەکانی سەوزی خۆڵەمێشیی، ڕەشی کاڵ یان بێجی هەڵبژێرە.
Galaxy Z Fold4 بە ڕەنگی سەوزی خۆڵەمێشیی لە سێ گۆشەوە دەبینرێت بۆ پیشاندانی گۆشە، جومگە و بەشی پشتەوەی.
Galaxy Z Fold4 بە ڕەنگی ڕەشی کاڵ لە سێ گۆشەوە دەبینرێت بۆ پیشاندانی گۆشە، جومگە و بەشی پشتەوەی.
Galaxy Z Fold4 لە ڕەنگی بێجی لە سێ گۆشەوە دەبینرێت بۆ پیشاندانی گۆشە، جومگە و بەشی پشتەوەی.
شاشەی سەرەکیی Galaxy Z Fold4 بە نیمچە کراوەیی. شاشەکەی بەسەر دوو پەنجەرەدا دابەشکراوە. یەکێک لە پەنجەرەکان یاداشتێکە لە Galaxy Notesـدا. پەنجەرەکەی دیکە گرتە ڤیدیۆیەکە کە لە ئەپی گەلەریدا پەخش دەکرێتەوە.
ئەرکەکان بە کەمترین کرتەکردن بسڕەوە. ئەپەکان بۆ Taskbar (تاسکباڕ)ـەکە زیاد بکە، چەکی نهێنی فرەئەرکی تۆ، بۆ گەڕانی خێرا و بازدان لە نێوان پەنجەرەکان کاتێک کاتی کەمت هەیە.5 لەگەڵ App Pair، بە یەک پەنجە لێدان 3 ئەپ دەخاتە کار، هەموویان یەک شاشەی زۆر بەرهەمدار هاوبەش دەکەن.6
Galaxy Z Fold4ـی کراوە بە سێ پەنجەرەی کراوە لەسەر شاشەی سەرەکی. ئەپی گەلەری لە بەشی نیوەی لای چەپی شاشەی سەرەکییەکە کراوەتەوە. لای ڕاست بەسەر دوو ئەپدا دابەشکراوە. Samsung Notes لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست کراوەتەوە. ئەپی Messages (نامەکان) لە بەشی خوارەوەی لای ڕاست کراوەتەوە. وێنەیەک لە Gallery لە Samsung Notes دانراوە و لەناو چاتی Messages (نامەکان)ـدا هاوبەشکراوە.
جا گۆڕین لە نێوان دەقەکان بێت یان پێڕاگەیشتن بە ئیمەیڵەکان، بە تایبەتمەندی فرە بینین سوودی تەواو لە شاشەی سەرەکیە فراوانەکەی وەرگرە. ئەپە باشترکراوەکان بە One UI، پێرستەکان و زۆر شتی ترت بە چاوتروکانێک یان خێراتر دەخەنە بەردەست، فرە ئەرکی بە شێوەیەکی کارامەتر لە مۆبایلێکی زیرەکدا.
لە بەکارهێنانی پەنجە بۆ سەر شاشە تێپەڕبە و S Pen بهێنە ناو کایەوە.7 وردیەکی سروشتى لە کارکردنیدا بەدەستبهبێنە لەگەڵ هەموو داگرتنێک کەوا هەست دەکرێت هاوشێوەی پێنووسێکە لە سەر کاغەز.
Galaxy Z Fold4 بە ڕەنگی ڕەشی کاڵ بە ڕووی دواوەی دەبینرێت. S Pen Fold Editionـێک بە درێژایی لای پشتەوەی دانراوە.
ئێستا بەڕاستی دەتوانیت بچیتە ناو ناوچەکەوە. چوارچێوەی ناسککراو لەگەڵ کامێڕایەکی ژێر ڕوونمای شاراوەتر لەسەر ڕوونمایەکی ناوازەی 7.6 ئینچی Infinity Flex 2،9،10واتا ڕووبەرێکی زیاتر لە شاشە هەیە و هیچ خاڵێکی ڕەش ناکەوێتە نێوان تۆ و یارییە دڵخوازەکەت
ئەزموونی شاشە گەورەکەت بەهێز بکە بە ئەزموونی دەنگی سێ دووریی Dolby Atmos و سپیکەری ستریۆ.
لە گەڕان بەناو فیدی هەواڵەکاندا یان ڕۆشتن بەناو یارییەکاندا، هەموو شتێک بە ڕەوانی دەردەکەوێت لەسەر ڕوونمایەک کە تا 120 هێرتز دەڕوات. ئەم شاشە وەڵامدەرەوە نوێیە تەنانەت ڕێژەی خێرایی نوێبوونەوەی دەگونجێنێت بۆ ئەوەی بینینەکە بۆ تۆ باشتر بکات.12
Galaxy Z Fold4ـێکی نووشتاوە لە گۆشەیەکدا دەبینرێت کە شاشەی کەڤەر و لایەکانی خوارەوەی پیشان دەدات. ڕوونماکە باکگڕاوندێکی ڕەنگاوڕەنگی گرافیکی لەسەر شاشەکەی هەیە. ئاو بە دەورووبەری مۆبایلەکەدا دەپرژێت.
13سەرکەشبە. پێویست ناکات نیگەرانی پێشبینیەکانی کەشوهەوا بیت کاتێک یەکێک لە یەکەم مۆبایلە زیرەکەکانی نووشتاوەی جیهانت هەیە کە توانای بەرگریکردنی دژی ئاوی هەیە.
لە ناوەوە بۆ دەرەوە، Galaxy Z Fold4 بە کۆمەڵە کەرەستەیەک دروستکراوە کە نەک هەر سەرسوڕهێنەرن، بەڵکوو خۆڕاگرن لە بەرامبەر بەرکەوتنەکان و کێشەکانی ناو ژیاندا. لە شووشەوە بگرە تا کانزا، ئەمانە پتەوترین Samsung Galaxy foldablesـن تا ئێستا.
رۆژانی سەخت و قورس ناتوانن پتەوترین مۆبایلە نووشتاوەکانی ئێمە بە شووشە تایبەتیەکانی +®Corning® Gorilla® Glass Victus ببەزێنن. شاشەی کەڤەر و کەڤەری پشتەوە بە تەواوی متمانەوە ئامادەن بۆ خۆڕاگری دژی ڕووشان و خراپبوون.
ئەم مۆبایلە بە پتەوترین چوارچێوەی ئەلەمنیۆمی ئێمە بەهێزکراوە. بە گونجاوی ناونراوە، Armor Aluminum وەک بەرگێکی قەڵغان کاردەکات، بۆ پاراستنی foldـەکانت لە زیان.
هەرگیز بەم ڕادەیە بەهێز نەبووە. توانای نووشتانەوەی هەیە، بە شیوەیەکی گونجاو درووستکراوە بۆ ئەوەی خۆڕاگرتر بێت، پێکهاتەی بێوێنەی شاشە سەرەکییەکەی لە بەرامبەر بەرکەوتن و زیانەکانی کە لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا بەریدەکەون خۆڕاگرە.
کۆلاژێک لە چوار مۆبایلی Galaxy Z Fold4. مۆبایلێک لە پێشەوە بە گۆشەیەک دەبینرێت کە چەندین چین کە لە ڕوونماکەیەوە دەردەچن وەک ئاماژە بۆ پتەوبوونی. دوو مۆبایل لە تەنیشتەکانیانەوە دەبینرێن بۆ پیشاندانی شێوەی بەرجەستە و سێ هاوێنەی هێڵی کامێڕای دواوەوە. شاشەی چوارەم نیمچە کراوەیە و شاشە سەرەکییەکەی ڕووی لە پێشەوەیە. ڕوونماکە باکگڕاوندێکی ڕەنگاوڕەنگی گرافیکی لەسەر شاشەکەی هەیە.
بە بێخەمی لە +Samsung Care بەشداربە بۆ ئەوەی لە زیانی بەڕێکەوت پارێزراو بیت.7
لەگەڵ تایبەتمەندییە نوێکراوەکانی کامێڕای دواوەی، Space Zoom و Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)، ئێمە بۆ یەکەم جار کیتێکی وێنەگرتن لە ئاستی پرۆفیشناڵ بە بۆ مۆبایلی نووشتاوە پێشکەش دەکەین.14 شاشەی سەرەکیە گەورەکەی وەک دۆزەرەوەی دیمەن بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لێهاتوویی وێنەگرتنت لەگەڵ تەکنۆلۆژیای نوێ دەربخەیت.
12 مێگاپیکسێل کەمێرای زۆر پان
50 مێگاپیکسێل کەمێرای گۆشە کراوە
10 مێگاپیکسێل کەمێرای Zoom Telephoto لەگەڵ گەورەکردنەوەی ئۆپتیکی 3 قات
4 مێگاپیکسێل ژێر پیشاندەری کەمێرا
10 مێگاپیکسێل کەمێرای کەڤەر
پیاوێک لە ناو هۆلێکدا بە ڕووناکی کەم S Pen Fold Editionـێک لەسەر Galaxy Z Fold4ـێک بەکاردەهێنێت. تایبەتمەندی Super Night Solutionـی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)، جووڵەکان ڕەوان، ڕەنگەکان زیندوو و تەنانەت وەردەکارییەکانی باکگڕاوند بەڕوونی پیشان دەدات.
کاتێک ڕۆژە چالاکەکان دەگۆڕدرێن بە شەوە چالاکەکان، پاش تاریکبوونیش وردەکاریەکان هەر ورد و ڕوون دەمینێتەوە. OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) و VDIS (جێگیرکردنی وێنەی ڤیدیۆیی دیجیتاڵی)ـی پێشکەوتوو، ڤیدیۆ ڕەوان دەکەن لەکاتێدا Super Night Solution ژاوەژاو کەم دەکات — هەموو ئەوانە لە پێناو دروستکردنی ڤیدیۆی ناو ڕووناکی کەم کە هەموو کەس پێی خۆشە دووبارە سەیریان بکاتەوە.
هەرگیز درەنگ نییە بۆ گرتنی وێنەی نایاب. کامێڕاکانی دواوەی Galaxy Z Fold4 سۆفتوێر و هاردوێری داهێنەرانە بەکاردەهێنن کە پێکەوە کار دەکەن بۆئەوەی ڕووناکی زیاتر بدەن بەو وێنانەی ڕووناکیان کەمە. پڕۆسێسەرێکی بەهێز لە هەموو وێنەیەکدا، لە خۆرئاوابوونەوە تاوەکو بەرەبەیان و دواتر، ڕەنگ و ڕوونییەکی ژیرت پێدەبەخشێت.
بە کامێڕای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵ، تەنانەت وێنە خێراکانیش دەبنە شاکارێکی ڕوونیی بەرز. بە Detail Enhancer قووڵی و بەرجەستەیی وردەکارییەکان بەرز بکەرەوە، کە باشترین لایەنەکانی وێنەکانت دەگرێت و لێڵی ناهێلێت.
نزیکتر ببەرەوە بە Space Zoomـی 30 هێندە. زوومی opticalـی 3 هێندەی کامێڕای تەلەفۆتۆ لەگەڵ توانای نزیککردنەوەی ڕوونیی بەرز (Super Resolution Zoom) یەکدەگرن بۆ ئەوەی لە هەموو کاتێک زیاتر لە کردارەکە نزیکت بکاتەوە لەسەر ئامێرێکی Fold.14
پێداویستیەکانی کامێڕا
ڕێگە بدە بابەتەکەت ڕۆڵی دەرهێنەرێکی داهێنەرانە بگێڕێت. پێشبینینەکە لەسەر شاشەی کەڤەر دەردەکەوێت و دەرفەتێک دەدات بە ئەوان تاوەکو بەر لەوەی وێنەکە بگریت، خۆیان ڕێکبخەن و بە باشترین شێوە دەربکەون.15
وەکو مۆنیەرێکی وێنە لە گیرفانتدا، تایبەتمەندی Capture View پێشبینی ئەو وێنانەت پیشان دەدات کە تازە چرکاندووتن، بۆ ئەوەی بتوانیت زۆر بەئاسانی پشکنین بکەیت و دووبارە وێنە بگریتەوە.
وێنە سێڵفییەکان بە ڕوونییەکی بەرزەوە بگرە. شاشەی کەڤەرەکە وەک دۆزەرەوەی دیمەن کار دەکات و ڕێگەت پێدەدات بە کامێڕای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵی باشترین بەشی خۆت تۆمار بکەیت.
کاتێک ئەپی Expert RAW دادەگریت، Pro mode (مۆدی پرۆفێشناڵ) دەچێت بۆ ئاستێکی تر. کۆنتڕۆڵی تەواوی وێنەکانت بگرە دەست و فایلە RAWـەکان ڕاستەوخۆ لە Galleryـەکەتدا هەڵبگرە.16
ئێستا دەسکاریکردنەکانی پاش بەرهەمهێنان لەسەر مۆبایلەکەت ئەنجام دەدرێن. لەڕێگەی Photo Remaster (باشترکەری وێنە) زۆر بەئاسانی دەستکاری وێنەکان بکە و ئەوەی ناتەوێت لەڕێگەی تایبەتمەندی Object Eraser (سڕینەوەی بابەتەکان).
*Galaxy Z Flip4, Galaxy Watch5, Galaxy Buds2 Pro بە جیا دەفرۆشرێن.
گرنگ نیە پشوو بە کام ئامێر دەدەیت، ئەپەکان، وێنەکان، پەیامەکان و تەنانەت ڕێکخستنە دڵخوازەکانی خۆت تەنیا بە چەند هەنگاوێک ئاسان بۆ Galaxy Z Fold4ـی نوێی خۆت بگوازەرەوە.18
لە پەیوەندی ڤیدیۆییەوە تا دەستکاریکردنی خێرا، پێویستت بەوەیە ڕۆژەکەت بە ئاسانی و ڕەوانی بەڕێوەبچێت. وە ئەوە دەکرێت، لەسەر بەهێزترین چیپ کە ئێستا لەسەر ئامێرێکی Samsung Galaxy foldable هەیە.19
دیزاین کراوە بۆ بەردەوامیدان بە ڕۆتینەکەت. دوو پاتری (نموونەیی) بەتوانای گشتی (4400 میلی ئەمپێر/کاتژمێر) بۆ دابینکردنی وزەی ڕۆژەکەت، پاشان بە چاوتروکانێک و لە ڕێگەی بارگاویكردنی خێراوە ئامێرەکەت بارگاوی دەکاتەوە.20،21،22
جانتاکەت فڕێ بدە و فایل و وێنە و هەموو شتێک لە شوێنێکدا بهێڵەرەوە کە بە ئاسانی دەستت پێی بگات. بە بیرگەیەکی فراوانی ناوخۆیی، شوێنی پێویست هەیە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان ئیش و ژیاندا.23
Galleryـەکەت لەگەڵ OneDrive هاوتا بکە، و بۆ ماوەی 6 مانگ چێژ لە 100 گێگابایت كۆگاى هەوریی OneDrive وەربگرە لەگەڵ Galaxy Z Fold4 و Galaxy Z Flip4.24،25 *مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەبن.
دەمامکت پێوەیە؟ چاویلکەی خۆرت لە چاودا؟ کێشە نییە - شاشەی سەرەکی تەنها دەست لێدانێک دەکرێتەوە. پەنجەلێدانێک لەلایەکی شاشەکە بەخێرایی و بە دروستی قفڵەکە دەکاتەوە.
بە Samsung Knox زانیارییە تایبەتەکانت بە نهێنی بهێڵەرەوە. ئاسایشی فرە چین لەڕێگەی هاردوێر و سۆفتوێرەوە، پاراستنی پلەی بەرگری پێشکەش دەکات.
خاوەنەکانی Fold دەزانن کە ناوازە بوون مانای چییە. One UI ڕێگەت پێدەدات ئەزموونی دیجیتاڵی خۆت بە خواستی خۆت ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایلەکەت و چۆنیەتی بەکارهێنانی مۆبایلە Androidـەکەت بگونجێت.
Galaxy Z Fold4 بە سێ ڕەنگ پێشکەش دەکرێت: سەوزی خۆڵەمێشیی، ڕەشی کاڵ و بێجی. گرنگ نییە چی هەڵدەبژێریت، لەگەڵ ئەم ڕەنگانە هەمیشە براوەیت.
بڕۆ بۆ ڕەنگەکانGalaxy Z Fold4 لە ئەوانەی پێشووتری خۆی سووکتر و خۆڕاگرترە. ئێستا خاوەنی خێراترین پڕۆسێسەرە لە زنجیرەی Samsung Galaxy Z Foldـدا. لەگەڵ بوونی ئەپی زیاتر کە بۆ شاشە گەورە نووشتاوەکەی باشترکراون، Galaxy Z Fold4 6باشترین ئامێری فرە ئەرکییە بۆ تۆ.
توانای کامێڕای گۆشە فراوانی Galaxy Z Fold4 بەرزبووەتەوە بۆ 50 مێگاپیکسڵ و کامێڕای تەلەفۆتۆ باشتر بووە بۆ 3 هێندە زوومی optical، و 30 هێندە Space Zoom دابیندەکات، کە زۆرترین توانای زوومکردنی ئێمەیە تا ئێستا.17 ئێستا دەتوانیت چێژ وەربگریت لە ئەزموونێکی ئاست بەرزی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) بە وێنەی ڕووناکتر و بە وردەکاری زیاتر لە ڕووناکی کەمدا.
بڕۆ بۆ کامێڕابەڵی، دەتوانیت S Pen Fold Edition و S Pen Pro لەسەر Galaxy Z Fold4 بەکاربهێنیت. بەڵام ڕەنگە S Penـەکانی مۆدێلەکانی تر زیان بە شاشەکەی بگەیەنێت و نابێت لەسەر Galaxy Z Fold4 7بەکاربهێنرێت.
بڕۆ بۆ S PENشاشەی سەرەکی Galaxy Z Fold4 1،2قەبارەکەی 7.6 ئینچە و شاشەی کەڤەرەکەی 6.2 ئینچە کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت. بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکان، شاشەکان 7.4 ئینچ و 6.1 ئینچن، یەک لە دوای یەک.
بڕۆ بۆ IMMERSIVE VIEWGalaxy Z Fold4 زۆر نایابە بۆ تایبەتمەندی فرە ئەرکی. ڕێگەت پێدەدات شاشەکە دابەش بکەیت بۆ بەکارهێنانی تا سێ ئەپ لە یەک کاتدا، تەنانەت پاڵپشتی لە کرداری ڕاکێشان و دانان دەکات لە سەرانسەری ئەپەکاندا.6 بە خێرایی لە نێوان ئەپەکاندا بگەڕێ بە Taskbar (تاسکباڕ)ـی پەرەپێدراو، و بەشێکی زیاتر لە ئەپە دڵخوازەکانت ببینە لە ڕێگەی تایبەتمەندی فرە بینین.5
بڕۆ بۆ فرە ئەرکی