Galaxy Z Flip6

Galaxy AI گەیشت.

ئێستا پێشوەختە داوای بکە و دیاری بە بەهای 87,000 د.ع بەدەست بهێنە.*

Galaxy Z Flip6 لە FlexMode و لە FlexWindowـەوە دەبینرێت کە لەسەر Galaxy Z Flip6ـێکی تری داخراودا دانراوە.

is here

Galaxy Z Flip6 ئامرازی خۆدەربڕینتە، کە بچووکتر و سەرنجڕاکێشترە، لەگەڵ Galaxy AI و کامێڕایەکی 50 مێگاپیکسڵی پلە پڕۆفیشناڵ کە ئامادەیە بۆ وێنەگرتن.

بچووکترین

Galaxy Z Flip6 لە تەنیشتەوە دەبینرێت کە دادەخرێت. دووبارە دەکرێتەوە، دەخولێتەوە و گۆشەکەی دەگۆردرێت بە FlexMode.

Galaxy Z Flip6 لە FlexModeـدا لە دواوە دەبینرێت.
کاریگەریی گەورە

دیزاینی نوێی Galaxy Z Flip6 سەردەمییانە و تەنک و ناوازەیە، ئەمە بچووکترین مۆبایلی زیرەکە هەتا ئێستا دروستمان کردبێت.

ڕەنگاوڕەنگ. دڵخۆشکەر. ناوازە

ڕەنگی دڵخوازت بدۆزەوە یان ڕەنگێک لە ڕەنگەکانی تایبەت بە فرۆشگای ئۆنڵاین هەڵبژێرە، تەنها لە ماڵپەڕی Samsung.com.‏‏

نیشاندەر بە شێوەی 3d بە 360 پلە تایبەت بە فرۆشگای ئۆنلاین

دانانی پێشوەختەی گۆشە

* ڕەنگەکانی تایبەت بە فرۆشگای ئۆنڵاین تەنها لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستن.

دوو ئامێری Galaxy Z Flip6 ڕەنگ شین بە ستوونی دانراون. یەکێکیان بە تەواوەتی کراوەتەوە و لە دواوە دەبینرێت و ئەوی تریان لە FlexModeـدایە و لە شاشەی سەرەکییەکەوە دەبینرێت.

دانانی پێشوەختەی گۆشە

* ڕەنگەکانی تایبەت بە فرۆشگای ئۆنڵاین تەنها لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستن.

Galaxy AI گەیشت بۆ Galaxy Foldables

Galaxy Z Flip6ـێکی بچووکی نیوە داخراو لە تەنیشتەوە دەبینرێت.

Galaxy Z Flip6ـێکی بچووکی نیوە داخراو لە تەنیشتەوە دەبینرێت.
is here لە Galaxy Foldables is here لە Galaxy Foldables

INTERPRETER (وەرگێڕ)

ئەزموونی ناوازەی interpreter (وەرگێڕ) لەگەڵ FlexWindow

لە وەرگێڕاندا توشی هەڵە بوویت؟ Galaxy Z Flip6 ئامرازی تۆیە بۆ پەیوەندیکردن — وەکو وەرگێڕی تایبەتی خۆت کار دەکات.,

گفتوگۆیەک بە دوو زمان دەنووسرێتەوە و ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی بۆ دەکرێت.

CHAT ASSIST

چاتکردن بەردەوام دەبێت، تەنانەت کاتێک کە داخرابێت

نامەکان ڕاستەوخۆ لە FlexWindowـەوە بنێرە بە بەکارهێنانی Chat Assist یەکێک لە Suggested Replies—پێشنیارکراو لەلایەن ژیریی دەستکردی هۆشمەند سەبارەت بە ناوەڕۆک.

گفتوگۆیەک بە کورتەنامه لەسەر FlexWindowـی Galaxy Z Flip6 دەردەکەوێت.

پەنجەرەی خۆت، بە شێوازی دڵخوازی خۆت

بە Google Gemini چاتبکە بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەکانت

لە سایەی هاوبەشیی درێژخایەنی Samsung لەگەڵ Google، ئێستا Galaxy ـەکەت لەگەڵ ئەپی Google Gemini دێت. Chat لەگەڵ Gemini بکە بۆ help وەرگرتن بۆ فێربوون بە شێوازی نوێ، نووسینی تێبینی سوپاسگوزاری، پلاندانان بۆ ڕووداوەکان و زۆر شتی تر.

لۆگۆی Google Gemini. پرسیارێک لە Google Gemini کراوە و سکرین شۆتێک هاوپێچکراوە. کاتێک پرسیاری لێدەکرێت، ‘?What's a good activity to do here’، تایبەتمەندی Gemini وەڵامێک دەداتەوە کە تیایدا ناوەڕۆکی سکرین شۆتەکە ڕوون دەکاتەوە و باشترین چالاکیی پێشنیار دەکات.

50 مێگاپیکسڵ. کامێڕای نوێ. پۆرترەیتی سەرسوڕهێنەر

وێنەیەک لە ڕووناکیی کەمدا دەگیرێت بەڵام ڕەنگەکان گەشن و وردەکارییەکان ڕوون دەردەکەون.
بە Galaxy Z Flip6 گیراوە #withGalaxy

پۆرترەیتەکانی کاتی شەویش ڕووناکن

وێنەی سەرسوڕهێنەر نەک تەنها بە ڕۆژ بەڵکو بە شەویش بگرە—تەنانەت لەو شوێنانەش کە ڕووناکییان کەمە. Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) بەکاربهێنە بۆ دڵنیابوون لەوەی وردەکارییەکانی هەموو وێنەیەک دەدرەوشێنەوە، بەهۆی تایبەتمەندی ProVisual Engine.

بەهێزترین کامێڕا لەسەر مۆبایلێکی Galaxy Z Flip، ئێستا بە ژیریی دەستکردەوە

کامێڕای بەرزکراوەی 50 مێگاپیکسڵی گۆشە فراوانی دواوە بە ProVisual Engine کار لەسەر وێنەکانت دەکات بۆ گرتنی دیمەنی سەرسوڕهێنەر و پۆرترەیتی ناوازەتر.,,,,,

ProVisual Engine

کامێڕای دواوە

  • 50 مێگاپیکسڵ گۆشە فراوان زوومی Optical Qualityـی 2 هێندە

  • 12 مێگاپیکسڵ زۆر فراوان

FlexCam. باشترین دیمەنی خۆت بگرە

FlexCam بۆ نزیککردنەوە یان دورخستنەوەی بابەتەکانی وێنە Auto Zoom (زوومی خۆکار) بەکاردەهێنێت، و پێشبینینێک لەسەر FlexWindow دابین دەکات بۆ ئەزموونێکی سێڵفی گرتن بەبێ بەکارهێنانی دەست.

وێنەیەکی سێ هاوڕێ لە FlexWindowـی Galaxy Z Flip6ـەوە دەبینرێت. Galaxy AI بەکاردێت بۆ زوومکردنی بابەتەکان بەبێ بەکارهێنانی دەست.

بە Galaxy Z Flip6 گیراوە #withGalaxy

پۆرترەیتەکانی کامێڕای دواوە جیاواز دەردەچن

FlexWindow بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پێشبینین بۆ بابەتەکانی وێنەکە دروست بکەیت کاتێک وێنەیان بە 50 مێگاپیکسڵ دەگریت. پاشان، وێنەیەک بچرکێنە بۆ گرتنی پۆرترەیتی ڕووناک و ورد تەنانەت لەگەڵ ڕووناکیی پشتەوە.

سێ هاوڕێ پێکەوە بۆ سێڵفییەک وەستاون کە لە سەرەووی Galaxy Z Flip6 لە دوورەوە دەگیرێت.
بە Galaxy Z Flip6 گیراوە #withGalaxy

درێژترین تەمەنی پاتری Galaxy Z Flip

گەورەترین پاتری ئێمە بۆ Flip کە تا ئێستا هەبووبێت بناسە. بە جووتکردنی لەگەڵ Snapdragon® 8 Gen 3 بۆ Galaxy، دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت قسە بکەیت، نامە بنێریت یان یاری بکەیت — بە درێژایی ڕۆژ.,

4000 mAh‏
  • گوێ لە مۆسیقا بگرە هەتا

    68 کاتژمێر

  • سەیری ڤیدیۆ بکە هەتا

    23 کاتژمێر

خێراترین Snapdragon تا ئێستا لەسەر Galaxy Z Flip‏,

یەکەمین Vapor Chamber لەسەر Galaxy Z Flip

با هەموو شتەکان فێنک و ئارام بمێننەوە هەروەها بە ئاسانی کار بکەن بەهۆی Vapor Chamber کە بە خێرایی گەرمیی بڵاو دەکاتەوە.

بەشی ناوەوەی Galaxy Z Flip6ـێک دەبینرێت و دوو کۆمەڵە تیر لێی دەردەچن کە گوزارشت لە گەرمی دەکەن کە لە ئامێرەکەوە دوور دەکەوێت.

Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت تاقیبکەرەوە

نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقیبکەیتەوە؟ لەسەر مۆبایلەکەت! تەنها کۆدە QRـەکە سکان بکە و دایبگرە بۆ دەستپێکردن.

بڕۆ بۆ trygalaxy.com
کۆدی QR بۆ گەیشتن بە Try Galaxy.

نیشانەی ورد و دروست بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژیریی دەستکرد سەلامەت بیت

Galaxy Z Flip6 لەگەڵ Galaxy Watch7ـی تەواو نوێ جووت بکە بۆ ئەوەی Energy Scoreـەکەت بە درێژایی ڕۆژ بزانیت.,

گۆڕانکاری لە هەنگاوی بچوکەوە دەست پێدەکات

ئامانجمان داهاتوویەکە کە شیاوتر بێت بۆ بەردەوامی.

ئێکسسواراتەکان

چوار Galaxy Z Flip6 و Galaxy Z Fold6 بە تەختی ڕیزکراون و بەرگی جوراوجۆریان لەبەرکراوە.

پرسیارە باوەکان

Galaxy Z Fold6

سەیری ڕێگا زیرەکەکان بکە بۆ بەدەستهێنانی Galaxy Z Flip6ـی خۆت

ئاسۆکان فراوانتر دەبن لەگەڵ Galaxy

  1. بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووی Galaxy Z Flip.
  2. Auto Zoom (زوومی خۆکار) لە FlexModeـدا بە بەکارهێنانی کامێڕای دواوە بەردەستە و ئەگەر زوومەکە بە دەست ڕێکبخرێت، دەکوژێتەوە. توانای لە بارودۆخەکانی ڕووناکیی کەمدا سنووردارە. ڕەنگە کار نەکات ئەگەر ئامێرەکە بجووڵێت یاخود بابەتەکە زۆر نزیک بێت.
  3. تایبەتمەندی Interpreter (وەرگێڕ) پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمان هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە گوێرەی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان بە گوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بن. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاواز بێت.
  4. ڕوونیی 50 مێگاپیکسڵ تەنها لەسەر کامێڕای گۆشە فراوانی دواوەی Galaxy Z Flip6 بەردەستە.
  5. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بە گوێرەی ژینگەی تۆڕ و تایبەتمەندی و ئەپە بەکارهێنراوەکان و ژمارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و نامەکان و ژمارەی جارەکانی بارگاویکردنەوە و چەندین هۆکاری تر بگۆڕێت. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر تێکڕای پرۆفایلی بەکارهێنان کە کۆکراوەتەوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن UX Connect Research لە ژێر ڕێکخستنە بنەڕەتییەکاندا بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6 هەڵسەنگێنراوە.
  6. ئەستووریی لە سەرەوە بۆ خوارەوەی شوشەکە دەپێورێت کاتێک کە ئامێرەکە کراوە بێت.
  7. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
  8. دەکرێت Interpreter (وەرگێڕ) لەسەر هەر دوو شاشەی سەرەکی و FlexWindow ببینرێت بەڵام پێویستە ئەم تایبەتمەندییە بەدەستی چالاک بکرێت. بە تەنها لە FlexWindow بەردەست نییە.
  9. تایبەتمەندی Suggested Replies پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە بۆ وەرگرتنی نامەکان. دەتوانێت وەڵامەکان بەبێ گرێدان بە ئینتەرنێتەوە پێشنیار بکات، هەر کاتێک نامەکان لەلایەن ئامێرەکەوە وەرگیران. چوونەژوورەوەی Samsung Account پێویستە. تایبەتمەندی Suggested Replies تەنها لە FlexWindowـەوە پاڵپشتی دەکرێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە گوێرەی زمان، وڵات و ئەپ جیاواز بێت. دروستیی ئەنجامەکان مسۆگەر نییە.
  10. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. چوونەژوورەوە بۆ ناو Google Account و گرێدراوی ئینتەرنێت پێویستە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران ئەپی Google Gemini دابگرن یان بۆ دوایین وەشان نوێیبکەنەوە. وەڵامەکان بۆ دروستییان بپشکنە. Gemini هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. چالاککردنی Gemini بۆ هەندێک ئامێر و وڵاتی دەستنیشانکراو خەریکە بەردەست دەبێت — Gemini لە Google Assistantـەکەتەوە یان لە ڕێگای دابەزاندنی ئەپی Geminiـەوە چالاکبکە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێر جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەپێی ناوەڕۆک جیاوازبێت.
  11. دیمەنەکان کورتکراونەتەوە و ھاوشێوە کراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە گوێرەی وڵات یان زمان یان مۆدێلی ئامێر جیاواز بێت. پێویستی بە گرێدراوی ئێنتەرنێت هەیە. ڕەنگە پێویست بکات کە بەکارهێنەرەکان Android و ئەپی Google بۆ نوێترین وەشان نوێبکەنەوە. لەسەر ئەپ و ڕووکارە گونجاوەکان کار دەکات. ڕەنگە ئەنجامەکان بە گوێرەی بابەتە بینراوە هاوتاکان جیاواز بن. دروستیی ئەنجامەکان مسۆگەر نییە. Circle to Search لە FlexWindowـەوە بەردەست نییە.
  12. تایبەتمەندی Live Translate پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە بۆ وەرگرتنی نامەکانی پەیوەندی. دەتوانێت بەبێ گرێدراوی ئینتەرنێت وەرگێڕان بکات هەرکاتێک نامەکانی پەیوەندی لەلایەن ئامێرەکەوە وەربگیرێن. چوونەژوورەوەی Samsung Account پێویستە. تایبەتمەندی Live Translate تەنها لەسەر ئەو ئەپانەی مۆبایلی Samsung بەردەستە کە پێشوەختە دامەزرێنراون و هەندێک ئەپی لایەنی سێهەمیش. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی بە گوێرەی زمان یان ناوچە جیاواز بێت. ڕەنگە هەندێک زمانی دیاریکراو پێویست بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بکەن. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  13. تایبەتمەندییەکانی نووسین و پوختکردنەوە بۆ Transcript Assist پێویستییان بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. تایبەتمەندییەکانی Transcript Assist بەردەستە تەنها بۆ ئەپی Samsung Voice Recorder پێشتر دامەزرێنراو یان فایلە تۆمارکراوەکان بە بەکارهێنانی ئەپی پێشتر دامەزرێنراوی Samsung Phone، یان ئەپی Samsung Notes یان ئەپی Samsung Interpreter (وەرگێڕ). ڕەنگە تایبەتمەندی تۆمارکردنی دەنگ لە ئەپی پێشتر دامەزرێنراوی Samsung Phone لە هەندیک وڵاتدا پاڵپشتی نەکرێت. پێویستە ماوەی فایلەکانی دەنگی لە 3 کاتژمێر کەمتر بن بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت. دەتوانرێت تایبەتمەندی پوختکردنەوە بۆ Transcript Assist چالاک بکرێت کاتێک کە ژمارەی پیتەکان بگات بە ژمارەیەک دیاریکراو. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە گوێرەی زمان جیاواز بێت. دروستیی ئەنجامەکان مسۆگەر نییە.
  14. ڕەنگە ئەنجامەکان جیاواز بن بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.
  15. زوومی کوالیتی optical لە لایەن هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر)ـەوە چالاک دەکرێت.
  16. پێویستە زوومی 2 هێندە لە ڕێکخستنەکانی ئەپی Camera Assistantـەوە چالاک بکرێت. دەتوانرێت Camera Assistant لە Galaxy Storeـەوە دابگیرێت.
  17. AI Zoom بۆ ئەو مەودایانە بەکاردێت کە لە نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵیدان. گەرەنتی لەسەر دروستی ئەنجامەکان نادرێت.
  18. تایبەتمەندی Generative Edit (دەستکاریکردن بە توانای بەرهەمهێنان) بۆ Photo Assist پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە دەرئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit (دەستکاریکردن بە توانای بەرهەمهێنان) وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو هەتا 12 مێگاپیکسڵ بێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکاندا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنەی دروستکراو دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرئەنجامی دەستکارییەکە مسۆگەر نییە.
  19. تایبەتمەندی Instant Slow-mo (خاوکردنەوە بە چاوتروکانێک) بۆ Photo Assist لە Samsung Video Player و Samsung Gallery بەردەستە. ڕەنگە بۆ هەندێک جۆری دیاریکراوی فایلەکانی ڤیدیۆ بەردەست نەبێت. دروستیی ئەنجامەکان مسۆگەر نییە.
  20. تایبەتمەندی Live Effect (کارلێکردنی راستەوخۆ) بۆ Photo Assist پاڵپشتی لە فایلەکانی JPG، HEIC (HEIF)، BMP، PNG و WebP دەکات. ڕەنگە بۆ هەندێک وێنەی دیاریکراو بەردەست نەبێت. دروستیی و متمانە بە دەرئەنجامی بەرهەمهاتوو مسۆگەر نییە.
  21. بەرهەمەکانی بڕاندی Snapdragon بەرهەمی .Qualcomm Technologies, Inc یاخود کۆمپانیاکانی سەر بە ئەوە.
  22. سنووردارە بە مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy Foldable.
  23. بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای ڕێژەیی مەزەندەکراو بە ڕەچاوکردنی گۆڕان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاتریە تاقیکراوەکان لە ژێر ستانداردی IEC 61960. توانای خەمڵێنکراو بریتیە لە 3887 میلی-ئەمپێر/کاتژمێر بۆ Galaxy Z Flip6. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوازەکانی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
  24. بە پێی بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی سامسۆنگ بە وەشانی پێش-بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە بە بیستۆکی گوێچکەوە لە ڕێگەی بلووتووسەوە گرێدەدرێت لە ژێر ڕێکخستنە بنەڕەتییەکاندا بە LTE. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو لەسەر بڕی خەرجکراوی وزەی پاتری لەکاتی لێدانی ڤیدیۆ (ڕوونیی فایلی ڤیدیۆ 720p، پاشەکەوتکراو لە ئامێرەکەدا) و لێدانی دەنگ (فایلی mp3، 192kbps، پاشەکەوتکراو لە ئامێرەکەدا و ڕوونمای LCD کوژاوە بێت) یەک لە دوای یەک. کاتی ڕاستەقینەی لێدانی ڤیدیۆ و دەنگ بە گوێرەی گرێدراوی ئینتەرنێت، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایل، ڕوونکایی شاشە، بارودۆخی پاتری و زۆر هۆکاری تر جیاوازە.
  25. بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی ™Android 4.3 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لە ڕێگەی گرێدراوی و بێتەلەوە ئەنجامبدرێن. بۆ گرێدراوی و بێتەل پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەی خاوەنی ™Android 4.0 یان نوێتر بێت. لەسەر ئامێری Galaxy وەرگر لە “Settings (ڕێکخستنەکاندا)” Smart Switch Mobile بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Storeـەوە دابگرە. ڕەنگە زانیاری، ناوەڕۆک و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بە گوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاواز بن.
  26. بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 5 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لە ڕێگەی گرێدراوی و بێتەل یان iCloud ئەنجامبدرێن. بۆ گرێدراوی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 12 یان نوێتر بێت. بۆ گواستنەوە بە iCloud، پێویستە ئامیری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 5 یان نوێتر بێت. لەسەر ئامێری Galaxy وەرگر لە “Settings (ڕێکخستنەکاندا)” Smart Switch Mobile بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Storeـەوە دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لەسەر iPhone یان iPad ـەکەت Smart Switch لە App Store دابگرە. ڕەنگە زانیاری، ناوەڕۆک و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بە گوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاواز بن. Contacts ،Gallery، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و بیرخەرەوەکان دەکرێت بە بێتەل لە ئامێرێکی iOSـەوە بگوازرێنەوە.
  27. پێشنیاردەکرێت کە گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنرێت کاتێک کە داتای هەمەچەشن لە یەک کاتدا دەگوازیتەوە.
  28. تایبەتمەندی Quick Share لە نێوان ئامێرەکانی Galaxy لەم سیستەمە وەگەڕخەڕانەی خوارەوە بەردەستە: مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی خاوەن Android OS وەشانی 10.0 (Q) و One UI 2.1 یان بەرزتر، ئەو کۆمپیوتەرە کەسیانەی کە بە Windows 10 یان بەرزتر کار دەکەن. پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account و Wi-Fi و گرێدراوی بلووتووس هەیە. Quick Share بۆ ئامێرەکانی iOS و Android بە ناردنی بەستەرێکی هاوبەشکراو بەردەستە: هەر یەکێک لە فایلە هاوبەشکراوەکان نابێت 5 گێگابایت تێپەڕ بکات (بۆ کۆی گشتی 5 گێگابایت ڕۆژانە) و بەستەرەکە پاش دوو ڕۆژ بەسەر دەچێت؛ پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account و گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە.
  29. چوارچێوەی Armor Aluminum کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنیشت یان شوێنی SIM لەخۆ ناگرێت.
  30. بە بەراوردکردن بە مۆدێلەکانی پێشوو.
  31. Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 پێشەوە و دواوەی ئامێرەکە دەگرێتەوە.
  32. بە پێی بارودۆخی تاقیکردنەوە لە تاقیگەدا بۆ نوقمکردن لە ئاوی پاک بە قووڵیی هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک هەروەها بۆ پاراستن لە بەرامبەر بابەتێکی تۆکمە کە لە 1 میلیمەتر زۆرتر بێت وەکو وایەرێک. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاوی ئامێرەکە هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات نەمێنێت لەبەر تێکچوون بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە. بەرگری دژی تۆز و لم نییە.
  33. Energy Score لە مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە ئەپی Samsung Health (وەشانی v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە پێی وڵات یان ناوچە جیاواز بێت. بۆ بینینی Energy Score، ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch یان Samsung Galaxy Ringـەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت، دەبێت لەگەڵ ئەپی Samsung Health هاوکات بکرێن. بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە داتای چالاکییەکان و خەوی ڕۆژی پێشوو، لەگەڵ داتای لێدانی دڵ لە کاتی خەودا هەیە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان بۆ دۆزینەوە یان دەستنیشانکردن یان چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکە تەنها وەکو تۆمارێکی کەسیی خۆتە. تکایە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.
  34. ئامێری Galaxy Watch7 بەجیا دەفرۆشرێت.
  35. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی سەرەکی Galaxy Z Flip6 بریتییە لە 6.7 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.6 ئینچە بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکان؛ ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕاوە بچووکترە.
  36. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip6 بریتییە لە 3.4 ئینچ بە لاکێشەی تەواو؛ ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین نزیکەی 95%ـی ڕووبەری لاکێشە تەواوەکەیە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و ئەو بەشەی کە لە خوارەوە لێی بڕاوە.
  37. ڕەنگە هەندێک لە ئەپلیکەیشنەکان پاڵپشتی لە ویجتەکانی FlexWindow نەکەن.
  38. تایبەتمەندییەکانی ناوەڕۆک بە توانای بەرهەمهێنان پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Google Account هەیە. دروستیی و متمانەیی دەرئەنجامی بەرهەمهاتوو مسۆگەر نییە. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندی بە گوێرەی مۆدێل جیاواز بێت.
  39. تایبەتمەندی Photo Ambient پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە بۆ وەرگرتنی زانیاریی کەش وهەوا. دەتوانێت زانیاریی کەش وهەوا بەبێ گرێدراوی ئینتەرنێت نیشان بدات، کاتێک زانیارییەکان لەلایەن ئامێرەکەوە وەرگیران. ڕەنگە ڕەنگدانەوەی دۆخە هەنووکەییەکانی کەش وهەوا دوا بکەوێت لەبەر ئەوەی خزمەتگوزارییەکە پشت بە گۆڕانکارییەکانی زانیاریی کەش و هەوای ناوچەکە دەبەستێت. ڕەنگە وێنەی دیاریکراوی ژوورەوە، کاتی شەو و ڕوونیی نزم گونجاو نەبن. دروستیی و متمانە بە دەرئەنجامی بەرهەمهاتوو مسۆگەر نییە. لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە تەنها لەسەر زنجیرەی Galaxy S24، Galaxy Z Flip6 و Galaxy Z Fold6 بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندی بە گوێرەی مۆدێل جیاواز بێت.