Galaxy Z Flip4
![دوو Galaxy Z Flip4 ـی مۆری بۆرا لە تەنیشت یەکتردان. یەکێک بە گۆشەی 90 پلە کراوەیە و وێنەی باکگراوەند وەک شریتی مۆر و زەرد لە پیشاندەری سەرەکی ئەودا دەبینرێت. ئەوەی تر نووشتاوەتەوە و شاشەی کەڤەر هەمان وێنەی زەمینەی شاشەی سەرەكی سەر ئامێرەکەی تر نیشان دەدات.](http://images.samsung.com/iq_ku/smartphones/galaxy-z-flip4/images/galaxy-z-flip4_highlights_kv.jpg)
ڕەنگێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ هەموو شتێکدا دەگونجێت - بەڵام لە هیچ شتێکی تر ناچێت. ڕووکەشێکی لێڵ لەسەر شووشەکە کۆنتڕاستێکی نەرم دروست دەکات لەگەڵ چوارچێوە کانزاییە درەوشاوە و بریقەدارەکە. لە نێوان چوار سێبەری ڕەنگدا هەڵبژێرە: مۆری سەوزباو، خۆڵەمێشیی ڕەشباو، پەمەیی ئاڵتوونی و شین.1
سەردەمی پلاندانان بۆ شێوازی دەرکەوتنی مۆبایلەکەت کۆتایی هات. بچووک بەڵام مەزنە کاتێک نووشتاوەتەوە، Galaxy Z Flip4 مۆبایلێکی زیرەکی قەبارە تەواوی بچووککراوەیە، و قەبارەی گونجاوە بۆ ئەوەی لە گیرفانیدا جێی ببێتەوە کاتێک دەتەوێت کارێک بە باشی بکەیت.2
ڕوونما 6.7 ئینچییەکە لەسایەسەری شوشە زۆر تەنکەکەی بە دیمەنێکی جوان دەکرێتەوە.3خۆڕاگری پێشكەوتوو وای لێدەکات لە هەموو کاتێک بەهێزتر بێت - تا 200,000 جار نووشتاندنەوە بە بەهێزی دەمێنێتەوە.4،5
لە ناوەوە بۆ دەرەوە، Galaxy Z Flip4 بۆ ئەوە دروستکراوە کە خۆڕاگر بێت. ئەمانە خۆڕاگرترین ئامێرە نووشتانەوەکانمانن کە تا ئێستا دروستکرابن بە +®Corning® Gorilla® Glass Victusـی تایبەتی. جومگەکەی بە Armor Aluminum پارێزگاری لێ دەکرێت — قایمترین چوارچێوەی ئەلەمنیۆمی ئێمە.
نیگەرانی تەڕ بوونی بە ئاویت؟ ئەمانە یەکەم مۆبایلی زیرەکی نووشتاوەی جیهانن کە توانای بەرگری دژی ئاویان هەیە.6 دەتوانێت بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە قووڵایی تا ئەوپەڕی 1.5 مەتری ئاودا بەرگە بگرێت بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت.
بە بێخەمی لە +Samsung Care بەشداربە بۆ ئەوەی لە زیانی بەڕێکەوت پارێزراو بیت.7
شەوەکان ڕووناکتر بوون لە ڕێگەی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) لەسەر کامێڕای دواوەوە. ووردەکاریەکان ڕوونتر دەبن تەنانەت لە دۆخی تاریکدا بە پیکسڵی گەورەتر لە سەر کامێڕا گۆشە فراوانەکە. بڵێ چییییز!
Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) تەنها بۆ وێنە وەستاوەکان نیە - بەڵکو بۆ ڤیدیۆیش لێهاتووە. کاتێک کردارەکە بەردەوامە، تۆمارکردن بە سانایی دەمێنێتەوە، بەبێ لەرزین، لەگەڵ تایبەتمەندی OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) و VDIS (جێگیرکردنی وێنەی ڤیدیۆیی دیجیتاڵی) باشترکراوە. پرۆسەسکردنی بەهێز ڕێگە بە تایبەتمەندی Super Night Solution دەدات ژاوەژاو کەم بکاتەوە تاوەکو کلیپی دەستەکە لە کاتی شەودا بە ڕوونی بمێنێتەوە.
ناساندنی FlexCam، 8ئەزموونێکی فرەکاری کامێڕا بە بێ بەکارهێنانی دەست. سوود لە گۆشە چوستەکانی مۆبایلەکەت وەربگرە بۆ گرتنی وێنەی بە کۆمەڵ، سێڵفی و ڤیدیۆ لە دیمەنی ناوازەوە و بە وردەکاری ڕاستەقینە - تەنانەت لە ئەپە کۆمەڵایەتیەکانتدا.
بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکەت، بە کامێڕای دواوە وێنەی سێڵفی بگرە لە کاتێکدا شاشەی کەڤەر پیشاندەری وێنە ڕاستەوخۆت پێدەدات. لە دوورەوە سەیری خۆت بکە بە دۆزەرەوەیێکی دیمەن بە قەبارەی تەواوی شاشە، یان پەنجەی لێ بدە بۆ بینینی ڕێژەی ڕەسەن بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی هەمووان لەناو چوارچێوەکەدان. هەروەها لەگەڵ بەرزکردنەوەی سۆفتوێر، تایبەتمەندی Quick Shot (وێنەگرتنی خێرا) دەتوانێت کردنەوە گونجاو بکات تا ئەو کاتەی FlexCam کارەکە دەگرێتە ئەستۆ، بۆیە دەتوانیت لە هەموو گۆشەیەکی بەرز و نزم بەبێ بەکارهێنانی دەست وێنە بچرکێنیت.8
دروستکردنی ناوەڕۆک ئێستا ئاسانترە. FlexCam توانای خۆی هەیە بۆ فراوانکردنی خاڵی بینین (POV)ـی دەرهێنانەکانت، ڕێگەت پێدەدات بە گۆشەنیگای نوێ ڤیدیۆی خۆت، هاوڕێکانت و ئەکتەرەکانت تۆمار بکەیت.8 کاتێک ڤیدیۆکەت ئامادەیە بۆ پەخش، بە سادەیی بیخە سەر سۆشیال میدیا بۆ بەدەستهێنانی ڕێزلێنانەی کە شایستەیت.
بەم ڕادەیە لە وزە، دەتوانیت تەواوی پەیوەندییەکانت درێژبکەیتەوە بۆ کاتێکی زیاتر. پڕۆسێسەرێکی 4 نانۆمەتری نوێکراوە لەگەڵ پاترییەکی درێژخایەنی (3700 میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا) (نموونەیی) کاردەکات بۆ پێدانی وزە لە ماوەی چەندین کاتژمێردا.11،12
کاتێک ئامێرەکەت بارگەی کەمە، بۆ بارگاویکردنی زۆر خێرا لە پلاکی کارەبای بدە یان بە بێ وایەر بە 2.0 Fast Wireless Charging بارگاویبکەوە.13 بە هەموو ئەو وزەی کە لەبەردەستە، تەنانەت دەتوانی لەڕێگەی Wireless PowerShare 14وزە لەگەڵ هاوڕێیەکەت یان بیستۆکەکەت هاوبەش بکەیت.
بە شاشەیەکی کەڤەری 1.9 ئینچی کە دەتوانیت بە خواستی خۆت ڕێکی بخەیت، تابلۆیەکی نیگارکێشانی دیکەشت لەبەر دەست دەبێت بۆ ئەوەی هەرچی پێت خۆشە پێی بکەیت.16 هەرچەندی دەتەوێت بیگۆڕە بە بەکارهێنانی ڤیدیۆ، وێنە یان ئیمۆجی AR (ڕاستیی زیادکراو)ـی خۆت بۆ بەکەسیکردنی ڕووی کاتژمێرەکە. بەم ڕادەیە لە کۆنتڕۆڵ، دەتوانیت بە ئاسانی بەپێی باری دەروونیت، کەشوهەوا، یان بۆ ئەوەی لەگەڵ جلوبەرگەکەتدا بگونجێت نوێی بکەیتەوە.
شتە ئاساییە دیجیتاڵیەکانی ڕۆژانەت، لە سەر شاشەی کەڤەر. بە پەنجە لێدان و خزاندنی لەسەر شاشەی کەڤەری 1.9 ئینچی کۆنترۆڵی مۆبایلەکەت بکە.16 بچۆ بۆ Quick Settings (ڕێکخستنە خێراكان)، وەڵامی کورتە نامەکان بدەرەوە و ویجێت زیاد بکە بۆ ئەوەی ئەپەکان لە بەردەستت دابن - هیچ شاشەیەکی سەرەكی پێویست نیە.
پشکنینی خۆت ئێستا زۆر ئاسانترە. هەر لەسەر مەچەکتەوە چاودێری شێوازەکانی نووستنت بکە، بە Galaxy Watch5 کە تێبینی شێوازەکانی نووستنت و شتی زیاتریش دەکات.17 کاتێک تۆ دەناسێت، دەتوانیت کاتی نووستنی (ئاژەڵی نووستن - بەپێی کلتووری ڕەسەنی چینی) خۆت بدۆزیتەوە و زانیاری سوودبەخش وەربگریت بۆ یارمەتیدانت لە وەرگرتنی زۆرترین سوود لە خەوەکەت.
*Galaxy Z Fold4، Galaxy Watch5 و Galaxy Buds2 Pro بە جیا دەفرۆشرێن.
Smart Switch گواستنەوە لە نێوان مۆبایلەکەت و Galaxy Z Flip4 ئاسان دەکات - تەنانەت ئەگەر خۆت پێشتر خاوەنی ئامێری Samsung Galaxy نەبێت. تەنها بە چەند هەنگاوێک وێنە و دەق و داتا و زۆر شتی تر دەهێنێت.17
یاریکردن، فرە ئەرکی یان فرە ئەرکی لە کاتی یاریکردن، دەتەوێت سانا و بێ کێشە بێت. ئێستا Galaxy Z Flip4 بەهێزترین چیپی سەر Samsung Galaxy foldablesـی هەیە.18
ئێستا کە دەتوانیت بە رۆژ یان شەویش وێنە بگرێت، پێویستت بە شوێنێکە بۆ ئەوەی هونەرەکەت لە نزیکتەوە بمێنێتەوە. Galleryـەکەت پڕ بکە بە هەبوونی بیرگەی ناوخۆیی تا 256 گێگابایت.21
Galleryـەکەت لەگەڵ OneDrive هاوتا بکە، و بۆ ماوەی 6 مانگ چێژ لە 100 گێگابایت كۆگاى هەوری OneDrive وەربگرە لەگەڵ Galaxy Z Fold4 و Galaxy Z Flip4.23،22 *مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەبن.
Samsung Knox خراوەتە ناو هاردوێر و سۆفتوێری مۆبایلەکەت، بە چەندین چینی ئاسایشی پارێزگاری لە داتای تایبەتی خۆت دەکات تا تەنیا بەخۆت بێت.
پەنجە لێدانێکی سادەی سکانەری پەنجەمۆرەکە بەخێرایی و بەدروستی شاشەی سەرەکی دەکاتەوە - مۆبایلەکەت لە ژێر قفڵ و پەنجەمۆر دەهێڵێتەوە.
One UI یارمەتیت دەدات مۆبایلە Androidـەکەت بکەیتە شتێکی بێوێنە. شاشەی کەڤەر و شاشەی سەرەكی وا ڕێک بخە کە لەگەڵ ئەوەی حەزت لێیەتی و ئەو شێوازەی مۆبایلەکەتی پێ بەکاردێنیت بگونجێت.
بڕۆ بۆ One UIGalaxy Z Flip4 بە کۆمەڵێک ڕەنگ بەردەستە، لە ڕەنگە هەمیشەییەکانەوە بۆ باوەکان. بەو ڕەنگانەی کە هەر دەڵێی قسەت لەگەڵ دەکەن، لەگەڵ ڕووخسارت بیگونجێنە.1
بڕۆ بۆ ڕەنگەکانGalaxy Z Flip4 کە بچووکترە، پاترییەکی گەورەتر، پڕۆسێسەرێکی خێراتر و دیزاینێکی پتەوتری هەیە بە بەراورد بەوەی پێشووتری. شاشەی کەڤەر لە جاران زیاتر دەتوانرێت بە خواستی خۆت ڕێک بخرێت. Galaxy Z Flip4 تەنانەت وێنەی بە کواڵیتی باشتریش دەگرێت لە دۆخی ڕووناكی کەمدا بەهۆی کامێڕایەکی گۆشە فراوانی باشترکراو. و ئێستا ئەپی لایەنی سێیەمی زیاتر هەن کە بۆ Flex mode باشترکراون، و هەروەها شێوازی زیاتر بۆ بەکارهێنانی فرەپەنجەرە لە سەر یەک شاشە.
Galaxy Z Flip4 نایابە بۆ وێنەگرتنی سێڵفی و پەیوەندی ڤیدیۆیی بەهۆی دیزاینە نووشتاوەکەی. دەنووشتێتەوە بۆ ئەوەی بۆخۆی ببێتە سێپایەی خۆی، بۆیە دەتوانیت بەبێ بەکارهێنانی دەست پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەیت، یان دەتوانیت لە شوێنێک دایبنێیت و لە دوورەوە وێنە بگرێت، بۆئەوەی چیتر هیچ کەسێک وێنەی بەکۆمەڵی لە کیس نەچێت. تەنانەت بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکە، دەتوانیت لەسەر شاشەی کەڤەر سەیری سێڵفیەکانت بکەیت.2
بڕۆ بۆ کامێڕامۆبایلی Galaxy Z Flip4 بە پاترییەکی زیرەکی دووانەی 3,700 میللی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا (نموونەیی) کاردەکات9,10. خێراتر لە مۆبایلەکانی پێش خۆی بارگاویدەبێتەوە لە کارەبا دەدرێت، ئێستاش پاڵپشتی لە بارگاویکردنی زۆر خێرا و Fast Wireless Charging (بارگاویکردنەوەی خێرای بێتەل) دەکات.12،11
بڕۆ بۆ پاتریدیزاینی ڕووی کاتژمێرێک بکە کە ستایلەکەت پیشان بدات یان گرتەیەکی ڤیدیۆیی وەک باکگڕاوندی شاشەی کەڤەرەکەت بەکاربهێنە. و تەنها بۆ ڕووخساری نیە. دەتوانیت ویجێت زیاد بکەیت و تەنانەت بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکەت وەڵامی ئاگانامەکان بدەیتەوە.
بڕۆ بۆ شاشەی کەڤەری تایبەتGalaxy Z Flip4 لە ماددەی بەهێزی وەک Corning® Gorilla® Glass Victus®+, Armor Aluminum و شووشەی زۆر تەنک (Ultra Thin Glass) دروستکراوە کەوا دەیکاتە یەکێک لە پتەوترین نووشتاوەکان. هەروەها، ئەمانە یەکەم مۆبایلی زیرەکی نووشتاوەی بە بەرگری دژی ئاوی جیهانین.6
بڕۆ بۆ خۆڕاگری