ئێستا بیكڕه‌ و بیستۆكی Galaxy Buds2 Pro به‌ده‌ست بهێنه‌. *ئه‌م ئۆفه‌ره‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه
Galaxy S23 | S23+‎

ئێکسسواراتەکان

* ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشترێت. ڕەنگە بەردەستبوونی مۆدێل و ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.

Galaxy S23 بەتەختی دانراوە، ڕووی خوارەوەی دیارە لەگەڵ بەرگی Frame (چوارچێوە)، پاکێتی پاتری، Galaxy Watch5 وێنەی کاتژمێری دیجیتاڵی لەسەر ڕوونمای دەرکەوتووە، Galaxy S23 Plus بە ڕووی خوارەوە نمایش کراوە کە بەرگێکی Clear Gadget (بەرگی ئامێری ڕوون)ـی بۆ دانراوە، Galaxy Buds2 Pro بە ستاندی بارگاویکردنی کراوە و بیستۆک لە ناوی دانراوە، و Galaxy S23 Plus بە ڕووی سەرەوە دانراوە لەگەڵ بەرگی جزدانی Smart View کە دیمەنی کاتژمێر لەسەر ڕوونمای پەنجەرەکە نیشاندراوە.

* ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشترێت. ڕەنگە بەردەستبوونی مۆدێل و ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.

بەرگەکان

ڕێگا ڕەنگاوڕەنگەکان بۆڕۆیشتن بەرەو سەوزی
  • بەرگی Clear Gadget (بەرگی ئامێری ڕوون)

    سەرەتا بە قەپاغ و گرتنێکی کە دەپێچرێتەوە دەست پێ بکە، پاشان بیکە بەهی خۆت بە جۆرەها هەڵگری ڕەنگاوڕەنگ کە دەتوانی لە نێوانیان هەڵبژێریت.1,2

    Galaxy S23 لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی Clear Gadget (بەرگی ئامێری ڕوون) لەسەر دانراوە.
    ڕوون
  • بەرگی Rugged Gadget (بەرگی ئامێری بەهێز)

    ئەم بەرگە لاستیکییە، وا ئامادەکراوە بەرگەی گۆڕانکاریی زۆر بگرێت، هەر لە بەرگی کارت تا ستاندی جێگیرکردنی کامێڕا.1,3

    Galaxy S23 لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی Rugged Gadget (بەرگی ئامێری بەهێز)ـی بە ڕەنگی ڕەشی لەسەر دانراوە.
    ڕەش
  • بەرگی Frame (چوارچێوە)

    پلێتێکی پارێزەری ڕوون و تەنك، شوێنی دەستگەیشتنی خێرا بە کارت لەخۆدەگرێت، هەموو ئەوانە بە لەبەرچاوگرتنی هەسارە دروستکراون.4

    Galaxy S23 لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی Frame (چوارچێوە)ـی بە ڕەنگی سپی لەسەر دانراوە.
    سپی
  • بەرگی جزدانی Smart View

    پەیوەندییەکان وەڵام بدەرەوە و لە پەنجەرە ڕوونەکە مۆسیقاکەت بەڕێوەببە، و کارتەکان لە گیرفانەکەی لە بەردەستان ڕاگرە.5

    Galaxy S23 لە پێشەوە دەبینرێت کە بەرگی جزدانی Smart Viewـی بە ڕەنگی مۆری لەسەر دانراوە.
    مۆر
  • بەرگی سلیکۆن

    بە بەکاربردنی ئەو کەرەستانەی کە ژینگە لەبەرچاودەگرن و نەرم و نیانە، تاکە شتی سەخت لەم بەرگەدا هەڵبژاردنی ڕەنگە.6

    Galaxy S23 لە پشتەوە دەبینرێت کە بەرگی سلیکۆنی بە ڕەنگی پرتەقاڵی لەسەر دانراوە.
    پرتەقاڵی
  • بەرگی گیرەداری سلیکۆنی

    ژینگە لەبەرچاودەگرێت و ئاسانە بۆ گرتن، ئەم بەرگە سلیکۆنە نەرمە ڕێگەدەدات کە قایشەکان بگۆڕیت تاکو ستایلەکەت پیشان بدەیت.7,8

    Galaxy S23 لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی گیرەداری سلیکۆنی بە ڕەنگی سپی لەگەڵ قایشی پرتەقاڵی لەسەر دانراوە.
    سپی
  • بەرگی چەرمی

    چەرمێکی نەرم و تەنکی ئەوروپی کە پێشەوە و دواوە و تەنیشتەکانی دادەپۆشێت بۆ ئەوەی بێ کەموکورتی دەربکەوێت.9

    Galaxy S23 لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی چەرمی بە ڕەنگی سەوزی لەسەر دانراوە.
    سەوز
  • بەرگی ڕوون

    ئەم کەڤەرە باریک و ڕێکە ڕێگەدەدات ڕەنگی سرووشتیی مۆبایلەکەت بدرەوشێتەوە.10

    Galaxy S23 لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی ڕوونی لەسەر دانراوە.
    ڕوون
  • پارێزەری شاشە

    پارێزگاری دەکات دژی تۆز و خراپ بوون و لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕووکەشی پارێزەر و هەستیار بە دەست لێدان. ئامرازی بەکارهێنانی لەگەڵدایە.11

    Galaxy S23 لە پێشەوە دەبینرێت لەگەڵ دیمەنی باکگڕاوندێکی ڕەنگاوڕەنگ لەسەر شاشە. پارێزەری شاشە چینێکە لە پێش ڕوونمای مۆبایل.
    ڕوون

بارگاویکەرەوەکان

باشترین هاوڕێکانی پاتری
  • پاکەتی پاتری

    ئەم پاتریە 10,000 میلی ئەمپێریە تا 25 وات بارگاویکردنی زۆر خێرای هەیە و دوو دەرچەی USB جۆری C هەیە.12,13

    پاکەتی پاتری ڕەنگ بێجی دەبینرێت کە بە تەختی دانراوە.
    بێجی
  • Super Fast Wireless Charger Duo

    مۆبایلەکەت یان Galaxy Buds لە لایەك و Galaxy Watch لە لایەکی تر بە Fast Wireless Charging بارگاوی بکە.14

    Super Fast Wireless Charger Duo، بە ڕەنگی ڕەش، بە تەختی بە گۆشەیەك دەبینرێت بۆ نیشاندانی شوێنەکانی بارگاوی کردنی دوو ئامێر.
    ڕەش
  • کێبلی جۆری C بۆ جۆری C

    لەڕێگای USB 2.0 زۆر خێرا بارگاوی بکەوە و داتا بگوازەرەوە بە خێرایی سەرسوڕهێنەر.15,16,17

    کێبلی جۆری C بۆ جۆری C بە ڕەنگی ڕەش.
    ڕەش

GALAXY BUDS

ئاگات لە گوێچکەت بێت
  • Galaxy Buds2 Pro

    لیستی میوزیکەکەت بەهێزتر بکە بە لابەری ژاوەژاو و دەنگێکی ڕوون. لە ئاستێکی شاهانەدا گوێ بگرە بە گونجانێکی ئاسوودە.

    Galaxy Buds2 Pro بە ڕەنگی مۆری سەوزباو. ستاندی بارگاویکردنەوە کراوەتەوە و Budsـەکان لەناوەوەن.
    خۆڵەمێشیی ڕەشباو
  • Galaxy Buds2

    لە ڕاهێنان تا یاریکردن و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیش لەنێوانیان، لابەری ژاوەژاوی زیرەك وادەکات لەنێو کاتدا وون بیت.

    Galaxy Buds2 بە ڕەنگی زەیتونی. ستاندی بارگاویکردنەوە کراوەتەوە و Budsـەکان لەناوەوەن.
    خۆڵەمێشیی ڕەشباو

GALAXY WATCH

وابکە بە باشی بەگرێدراوی بمێنێتەوە
  • Galaxy Watch5

    بجوڵێ و هەنگاو بنێ بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانت بە کاتژمێرێك کە ئاسانکاری دەکات بۆ ئاگاداربوون لە زانیارییە تەندروستییەکان.18,19

    Galaxy Watch5 44 ملم بە ڕەنگی زیویی.
    زیویی
  • Galaxy Watch5 Pro

    بەدووای شوێنپێیەکانت بکەوە و ئاگاداری ئەنجامدانی کارەکانت بە. ئەم پسپۆری لەشجوانییە یارمەتیت دەدات کە بە خێرایی بەرەو ئامانجە تەندروستییەکانت بڕۆیت.18,19

    Galaxy Watch5 Pro 45 ملم بە ڕەنگی ڕەشی تیتانیۆمیی.
    ڕەشی تیتانیۆمیی

ناوازەترین ئەفسانە. Galaxy S23 Ultra

ببە بەیەکەم کەس کە ستانداردی ناوازە دابنێت. Galaxy S23 | S23+‎

بۆچی GALAXY

ژیان لەگەڵ Galaxy فراوان دەبێتەوە

ئێمە گرنگی بە تەواوی سووڕی ژیانی مۆبایلەکانمان دەدەین. بەرهەمەکانمان بە شێوەیەکی جیاواز دروستکراون بۆ ئەوەی جیاوازی دورست بکەن نەك تەنها لە ژیانی تۆ دا بەڵکو لە جیهانیش.

  1. هەڵگری زیادە بە جیا دەفرۆشرێن.
  2. کلیلی لاوەکی بەرگی Clear Gadget (بەرگی ئامێری ڕوون) (EF-XS911، EF-XS916) لانیکەم 34% پێکهاتەی بایۆبەیسی تێدایە.
  3. تەنیشتی بەرگی Rugged Gadget (بەرگی ئامێری بەهێزکراو) (EF-RS911, EF-RS916) بە لایەنی کەمەوە 37% پێکهاتەی بایۆی تێدایە.
  4. کلیلی لاوەکی بەرگی Frame (چوارچێوە) (EF-XS911، EF-XS916) لانیکەم 34% پێکهاتەی بایۆبەیسی تێدایە.
  5. پلاستیکی بەرگی جزدانی Smart View (EF-ZS911، EF-ZS916) لانیکەم 17% پێکهاتەی ڕیسایکل کراوی دوای بەکارهێنانی تێدایە. بەرگی دەرەوەی بەرگی جزدانی Smart View (EF-ZS911, EF-ZS916) لانیکەم 21% پێکهاتەی بایۆبەیسی تێدایە.
  6. پلاستیکی بەرگی سلیکۆنی (EF-PS911، EF-PS916) لانیکەم 19% پێکهاتەی ڕیسایکلکراوی دوای بەکارهێنانی تێدایە.
  7. قایشی زیادی بەجیا دەفرۆشرێت.
  8. پلاستیکی بەرگی گیرەداری سلیکۆنی (EF-GS911, EF-GS916) لانیکەم 19% پێکهاتەی ڕیسایکلکراوی دوای بەکارهێنانی تێدایە.
  9. پلاستیکی بەرگی چەرمی (EF-VS911, EF-VS916) لانیکەم 20% پێکهاتەی ڕیسایکلکراوی دوای بەکارهێنانی تێدایە.
  10. پلاستیکی دوگمەی تەنیشتی بەرگی ڕوون (EF-QS911, EF-QS916) لانیکەم 34% پێکهاتەی بایۆبەیسی تێدایە.
  11. پلاستیکی بەرگی چەرمی (EF-US911, EF-US916) لانیکەم 20% پێکهاتەی دووبارە-بەکارهاتووی دوای-بەکاربردنی تێدایە.
  12. بارگاویکردنی زۆر خێرای 25 واتی تەنها ئەو کاتە بەردەستە کە بە یەك ئامێر گرێدرابێت.
  13. بارگاویکردنی زۆر خێرا (SFC) پێویستی بە ئامێرێکی گونجاو لەگەڵ USB Power Delivery 3.0 هەیە کە پاڵپشتی لە بارگاویکردنی ڕاستەوخۆ (Direct Charging) بکات. ئەو ئامێرانەی کە پاڵپشتی لە ستانداردی USB Power Delivery 3.0 یان بارگاویکردنی ڕاستەوخۆ (Direct Charging) ناکەن بە ڕێژەیەکی خاوتر لە خێرایی بارگاویکردنی زۆر خێرا (SFC) بارگاوی دەبنەوە.
  14. بارگاوی کردنی بێتەل پێویستی بە کارەبایە. ڕەنگە خێرایی بارگاوی کردن بە گوێرەی جۆری ئامێرەکە دەگۆڕێت. خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردن ڕەنگە بەگوێرەی بەکارهێنان، بارودۆخی بارگاویکردن و هۆکارەکانی تر جیاوازبێت.
  15. ئامێری بارگاویکردن بەجیا دەفرۆشرێت.
  16. زۆرترین توانای وزە 25 وات لەو ئامێرانەدا کە پاڵپشتی لە بارگاویکردنی زۆر خێرا دەکەن. لەو ئامێرانەدا کە پاڵپشتی دەکەن لە بارگاویکردنی زۆر خێرای 2.0، زۆرترین توانای وزە 45 واتە.
  17. پێشنیار دەکرێت کە لەگەڵ کەلەی بارگاویکەرەوەی 45 واتدا بەکاربهێندرێت.
  18. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ دەستنیشانکردن، چارەسەر، چاودێری یان بەڕێوەبەردنی کێشەی جەستەیی یان نەخۆشیەکان بەکارنایەت. هەر زانیارییەکی پەیوەست بە تەندروستی کە لەڕێگەی ئامێر و/یان ئەپڵیکەیشنەوە پێشکەش دەکرێت، نابێت وەکو ئامۆژگاری پزیشکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. پێویستە بەکارهێنەران بۆ بەدەستهێنانی ئامۆژگاری پزیشکی سەردانی پزیشک بکەن. سەرنج بدە کە هەندێک تایبەتمەندی وەک BP (فشاری خوێن)، هەستەوەری نیشاندەری هێلکاری دڵ (ECG) و BIA ڕەنگە لە هەندێک وڵاتدا بە ئامێری پزیشکی هەژمار بکرێن. بڕوانە https://www.samsung.com/apps/samsung-health-monitor بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی نوێترین هەواڵەکان لەسەر خزمەتگوزاری ووڵاتەکان.
  19. بەردەست بوونی بەرهەم و تایبەتمەندیەکان ڕەنگە بەگوێرەی وڵات یان هەرێم بگۆڕێت. پێویستی بە مۆبایلی زیرەکی Galaxy هەیە بە Android 8.0 یان نوێتر، بە ڕامی 1.5 گێگابایت یان زیاتر.