ئێستا بیكڕه‌ و بیستۆكی Galaxy Buds2 Pro به‌ده‌ست بهێنه‌. *ئه‌م ئۆفه‌ره‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه
Galaxy S23 Ultra

ئێکسسواراتەکان

* ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشترێت. ڕەنگە بەردەستبوونی مۆدێل و ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.

Galaxy Watch5 Pro تەخت لەگەڵ وێنەی کاتژمێری ئەنالۆگ لەسەر ڕوونما دیارە، Galaxy Buds2 Pro لەگەڵ ستاندی بارگاویکردنەوە کە کراوەتەوە بیستۆکەکان لە ناوشوێنی خۆیانن، Galaxy S23 Ultra بە ڕووی خوارەوە دیارە لەگەڵ بەرگی گیرەدار سیلیکۆنی دانراوە، پاکەتی پاتری، Galaxy S23 Ultra بە ڕووی خوارەوە دیارە لەگەڵ بەرگی ئامێری بەهێزدانراوە Rugged Gadget، و Galaxy S23 Ultra بە ڕووی خوارەوە دەبینرێت لەگەڵ بەرگێکی چەرمی.

* ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشترێت. ڕەنگە بەردەستبوونی مۆدێل و ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.

بەرگەکان

بەرگێکی نوێ کە ژینگە لە بەرچاو دەگرێت
  • بەرگی Rugged Gadget (بەرگی ئامێری بەهێز)

    ئەم بەرگە لاستیکییە، وا ئامادەکراوە بەرگەی گۆڕانکاریی زۆر بگرێت، هەر لە بەرگی کارت تا ستاندی جێگیرکردنی کامێڕا.1,2

    Galaxy S23 Ultra لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی Rugged Gadget (بەرگی ئامێری بەهێز)ـی بە ڕەنگی ڕەشی لەسەر دانراوە.
    ڕەش
  • بەرگی Clear Gadget (بەرگی ئامێری ڕوون)

    سەرەتا بە قەپاغ و گرتنێکی کە دەپێچرێتەوە دەست پێ بکە، پاشان بیکە بەهی خۆت بە جۆرەها هەڵگری ڕەنگاوڕەنگ کە دەتوانی لە نێوانیان هەڵبژێریت.1,3

    Galaxy S23 Ultra لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی Clear Gadget (بەرگی ئامێری ڕوون)ـی لەسەر دانراوە.
    ڕوون
  • بەرگی چەرمی

    چەرمێکی نەرم و تەنکی ئەوروپی کە پێشەوە و دواوە و تەنیشتەکانی دادەپۆشێت بۆ ئەوەی بێ کەموکورتی دەربکەوێت.4

    Galaxy S23 Ultra لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی چەرمی بە ڕەنگی قاوەیی زەردباوی لەسەر دانراوە.
    قاوەیی زەردباو
  • بەرگی گیرەداری سلیکۆنی

    ژینگە لەبەرچاودەگرێت و ئاسانە بۆ گرتن، ئەم بەرگە سلیکۆنە نەرمە ڕێگەدەدات کە قایشەکان بگۆڕیت تاکو ستایلەکەت پیشان بدەیت.5,6

    Galaxy S23 Ultra لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی گیرەداری سلیکۆنی بە ڕەنگی سپی لەگەڵ قایشی پرتەقاڵی لەسەر دانراوە.
    سپی
  • بەرگی جزدانی Smart View

    پەیوەندییەکان وەڵام بدەرەوە و لە پەنجەرە ڕوونەکە مۆسیقاکەت بەڕێوەببە، و کارتەکان لە گیرفانەکەی لە بەردەستان ڕاگرە.7

    Galaxy S23 Ultra لە پێشەوە دەبینرێت کە بەرگی جزدانی Smart Viewـی بە ڕەنگی سەوز لەسەر دانراوە.
    سەوز
  • بەرگی Frame (چوارچێوە)

    پلێتێکی پارێزەری ڕوون و تەنك، شوێنی دەستگەیشتنی خێرا بە کارت لەخۆدەگرێت، هەموو ئەوانە بە لەبەرچاوگرتنی هەسارە دروستکراون.8

    Galaxy S23 Ultra لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی Frame (چوارچێوە)ـی بە ڕەنگی ڕەشی لەسەر دانراوە.
    ڕەش
  • بەرگی سلیکۆن

    بە بەکاربردنی ئەو کەرەستانەی کە ژینگە لەبەرچاودەگرن و نەرم و نیانە، تاکە شتی سەخت لەم بەرگەدا هەڵبژاردنی ڕەنگە.9

    Galaxy S23 Ultra لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی سلیکۆنی بە ڕەنگی مۆری لەسەر دانراوە.
    مۆر
  • بەرگی ڕوون

    ئەم بەرگە باریک و ڕێکە ڕێگەدەدات ڕەنگی سرووشتیی مۆبایلەکەت بدرەوشێتەوە.10

    Galaxy S23 Ultra لە دواوە دەبینرێت کە بەرگی ڕوونی لەسەر دانراوە.
    ڕوون
  • پارێزەری شاشە

    پارێزگاری دەکات دژی تۆز و خراپ بوون و لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕووکەشی پارێزەر و هەستیار بە دەست لێدان. ئامرازی بەکارهێنانی لەگەڵدایە.11

    Galaxy S23 Ultra لە پێشەوە دەبینرێت کە وێنەی باکگڕاوندی ڕەنگاوڕەنگی لەسەر شاشەکەی هەیە. پارێزەری شاشە چینێکە لە پێش ڕوونمای مۆبایل.
    ڕوون

S Pen

بڕۆ بەرەو سەوزی، بڕۆ بۆ بەکارنەهێنانی کاغەز
  • Galaxy S23 Ultra S Pen

    وەک ئەوە وایە لەسەر کاغەز بنووسیت، بەڵام بە بەکارهێنانی کورتەڕێگاکانی Air Command و کۆنترۆڵ لەدوورەوەی Air Action.12

    Galaxy S23 Ultra S Pen بە ڕەنگی کرێمی دیارە کە بە تەختی دانراوە.
    کرێمی
  • S Pen Pro

    بە نەرمو نیانی وێنە بکێشە و ئەو ئامێرەی کە دەستت پێیناگات بە پاڵپشتی Bluetoothـی ناوەکی کۆنتڕۆڵ بکە.13,14

    S Pen Pro دیارە بە تەختی لە تەنیشت بەرگەکەی دانراوە.
    ڕەش

بارگاویکەرەوەکان

هێز بدە بە نایابی
  • پاکەتی پاتری

    ئەم پاترییە 10,000 میلی ئەمپێریە تا 25 وات بارگاویکردنی زۆر خێرای هەیە و دوو دەرچەی USB جۆری C هەیە.15,16

    پاکەتی پاتری ڕەنگ بێجی دەبینرێت کە بە تەختی دانراوە.
    بێجی
  • Super Fast Wireless Charger Duo

    مۆبایلەکەت یان Galaxy Buds لە لایەك و Galaxy Watch لە لایەکی تر بە Fast Wireless Charging بارگاوی بکە.17

    Super Fast Wireless Charger Duo، بە ڕەنگی ڕەش، بە تەختی بە گۆشەیەك دەبینرێت بۆ نیشاندانی شوێنەکانی بارگاوی کردنی دوو ئامێر.
    ڕەش
  • کێبلی جۆری C بۆ جۆری C

    لەڕێگای USB 2.0 زۆر خێرا بارگاوی بکەوە و داتا بگوازەرەوە بە خێرایی سەرسوڕهێنەر.18,19,20

    کێبلی جۆری C بۆ جۆری C بە ڕەنگی ڕەش.
    ڕەش

GALAXY BUDS

بڕۆ بۆ ناو جیهانی خۆت
  • Galaxy Buds2 Pro

    لیستی میوزیکەکەت بەهێزتر بکە بە لابەری ژاوەژاو و دەنگێکی ڕوون. لە ئاستێکی شاهانەدا گوێ بگرە بە گونجانێکی ئاسوودە.

    Galaxy Buds2 Pro بە ڕەنگی مۆری سەوزباو. ستاندی بارگاویکردنەوە کراوەتەوە و Budsـەکان لەناوەوەن.
    خۆڵەمێشیی ڕەشباو
  • Galaxy Buds2

    لە ڕاهێنان تا یاریکردن و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیش لەنێوانیان، لابەری ژاوەژاوی زیرەك وادەکات لەنێو کاتدا وون بیت.

    Galaxy Buds2 بە ڕەنگی زەیتونی. ستاندی بارگاویکردنەوە کراوەتەوە و Budsـەکان لەناوەوەن.
    خۆڵەمێشیی ڕەشباو

GALAXY WATCH

کاتی کمۆدی جلی زیرەکترە
  • Galaxy Watch5

    بجوڵێ و هەنگاو بنێ بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانت بە کاتژمێرێك کە ئاسانکاری دەکات بۆ ئاگاداربوون لە زانیارییە تەندروستییەکان.21,22

    Galaxy Watch5 44 ملم بە ڕەنگی زیویی.
    زیویی
  • Galaxy Watch5 Pro

    بەدووای شوێنپێیەکانت بکەوە و ئاگاداری ئەنجامدانی کارەکانت بە. ئەم پسپۆری لەشجوانییە یارمەتیت دەدات کە بە خێرایی بەرەو ئامانجە تەندروستییەکانت بڕۆیت.21,22

    Galaxy Watch5 Pro 45 ملم بە ڕەنگی ڕەشی تیتانیۆمیی.
    ڕەشی تیتانیۆمیی

بڕۆ نێو سەردەمی ئەفسانەیی خۆتەوە. Galaxy S23 | S23+‎

ببە بەیەکەم کەس کە ستانداردی ناوازە دابنێت. Galaxy S23 Ultra

بۆچی GALAXY

ژیان لەگەڵ Galaxy فراوان دەبێتەوە

ئێمە گرنگی بە تەواوی سووڕی ژیانی مۆبایلەکانمان دەدەین. بەرهەمەکانمان بە شێوەیەکی جیاواز دروستکراون بۆ ئەوەی جیاوازی دورست بکەن نەك تەنها لە ژیانی تۆ دا بەڵکو لە جیهانیش.

  1. هەڵگری زیادە بە جیا دەفرۆشرێن.
  2. تەنیشتی بەرگی Rugged Gadget (بەرگی ئامێری بەهێزکراو) (EF-RS918) بە لایەنی کەمەوە 37% پێکهاتەی بایۆی تێدایە.
  3. دوگمەی تەنیشتی بەرگی ئامرازی ڕوون (EF-XS918) لانیکەم 34% پێکهاتەی بایۆی تێدا بەکارهێنراوە.
  4. پلاستیکی بەرگی چەرمی (EF-VS918) لانیکەم 20% پێکهاتەی ڕیسایکڵ کراوی دوای بەکاربردنی تێدایە.
  5. قایشی زیادی بەجیا دەفرۆشرێت.
  6. پلاستیکی بەرگی گیرەداری سلیکۆنی (EF-GS918) لانیکەم 19% پێکهاتەی ڕیسایکڵ کراوی دوای بەکاربردنی تێدایە.
  7. پلاستیکی بەرگی جزدانی Smart View (EF-ZS918) لانیکەم 15% پێکهاتەی ڕیسایکڵ کراوی دوای بەکاربردنی تێدا بەکارهێنراوەتەوە. بەرگی دەرەوەی بەرگی جزدانی Smart View (EF-ZS918) لانیکەم 21% پێکهاتەی بایۆى تێدا بەکارهێنراوە.
  8. پلاستیکی دوگمەی تەنیشتی بەرگی Frame (چوارچێوە) (EF-MS918) لانیکەم 34% پێکهاتەی بایۆی تێدایە.
  9. پلاستیکی بەرگی سلیکۆنی (EF-PS918) لانیکەم 19% پێکهاتەی ڕیسایکڵ کراوی دوای بەکاربردنی تێدایە.
  10. پلاستیکی دوگمەی تەنیشتی بەرگی ڕوون (EF-QS918) لانیکەم 34% پێکهاتەی بایۆی تێدا بەکارهێنراوە.
  11. پلاستیکی پارێزەری شاشە (EF-US918) بەلایەنی کەمەوە 20% پێکهاتەی دووبارە-بەکارهاتووی دوای-بەکاربردنی تێدایە.
  12. S Penـی Galaxy S23 Ultra تەنیا لەگەڵ Galaxy S23 Ultra کاردەکات. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندیی Air Command و Air Actions بەپێی مۆدێل یان ئەپ جیاواز بێت.
  13. S Pen Pro بە جیا دەفرۆشرێت. دەبێت لە دۆخی S Penـدا بەکاربهێنرێت بۆ چالاککردنی نووسین و Air Actions لەسەر Galaxy S23 Ultra. S Pen Pro پێویستیی بە بارگاویکردن و بەیەکەوە بەستنەوە هەیە بۆ بەکارهێنانی Air Actions. Air Actions تەنیا لەگەڵ ئەپی دیاریکراودا کاردەکات و فەرمانەکان بەپێی ئەپ جیاوازن.
  14. لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy، تابلێت وکۆمپیوتەرەکان کە پاڵپشتی S Pen دەکەن گونجاوە. پێویستە هەموو ئامێرەکان بچنەناو هەمان Samsung Account.
  15. بارگاویکردنی زۆر خێرای 25 واتی تەنها ئەو کاتە بەردەستە کە بە یەك ئامێر گرێدرابێت.
  16. بارگاویکردنی زۆر خێرا (SFC) پێویستی بە ئامێرێکی گونجاو لەگەڵ USB Power Delivery 3.0 هەیە کە پاڵپشتی لە بارگاویکردنی ڕاستەوخۆ (Direct Charging) بکات. ئەو ئامێرانەی کە پاڵپشتی لە ستانداردی USB Power Delivery 3.0 یان بارگاویکردنی ڕاستەوخۆ (Direct Charging) ناکەن بە ڕێژەیەکی خاوتر لە خێرایی بارگاویکردنی زۆر خێرا (SFC) بارگاوی دەبنەوە.
  17. بارگاوی کردنی بێتەل پێویستی بە کارەبایە. ڕەنگە خێرایی بارگاوی کردن بە گوێرەی جۆری ئامێرەکە دەگۆڕێت. خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردن ڕەنگە بەگوێرەی بەکارهێنان، بارودۆخی بارگاویکردن و هۆکارەکانی تر جیاوازبێت.
  18. ئامێری بارگاویکردن بەجیا دەفرۆشرێت.
  19. زۆرترین توانای وزە 25 وات لەو ئامێرانەدا کە پاڵپشتی لە بارگاویکردنی زۆر خێرا دەکەن. لەو ئامێرانەدا کە پاڵپشتی دەکەن لە بارگاویکردنی زۆر خێرای 2.0، زۆرترین توانای وزە 45 واتە.
  20. پێشنیار دەکرێت کە لەگەڵ کەلەی بارگاویکەرەوەی 45 واتدا بەکاربهێندرێت.
  21. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ دەستنیشانکردن، چارەسەر، چاودێری یان بەڕێوەبەردنی کێشەی جەستەیی یان نەخۆشیەکان بەکارنایەت. هەر زانیارییەکی پەیوەست بە تەندروستی کە لەڕێگەی ئامێر و/یان ئەپڵیکەیشنەوە پێشکەش دەکرێت، نابێت وەکو ئامۆژگاری پزیشکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. پێویستە بەکارهێنەران بۆ بەدەستهێنانی ئامۆژگاری پزیشکی سەردانی پزیشک بکەن. سەرنج بدە کە هەندێک تایبەتمەندی وەک BP (فشاری خوێن)، هەستەوەری نیشاندەری هێلکاری دڵ (ECG) و BIA ڕەنگە لە هەندێک وڵاتدا بە ئامێری پزیشکی هەژمار بکرێن. بڕوانە https://www.samsung.com/apps/samsung-health-monitor بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی نوێترین هەواڵەکان لەسەر خزمەتگوزاری ووڵاتەکان.
  22. بەردەست بوونی بەرهەم و تایبەتمەندیەکان ڕەنگە بەگوێرەی وڵات یان هەرێم بگۆڕێت. پێویستی بە مۆبایلی زیرەکی Galaxy هەیە بە Android 8.0 یان نوێتر، بە ڕامی 1.5 گێگابایت یان زیاتر.