• خۆڕاگری
    خۆڕاگری
  • کامێڕای Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)
    کامێڕای Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)
  • کامێڕای کوالێتی-بەرز
    کامێڕای کوالێتی-بەرز
  • Dynamic AMOLED 2x
    Dynamic AMOLED 2x

ئەفسانە لێرەوە دەست پێ دەکات

ئێستا ساتە ئەفسانەییەکان بۆ هەمووان بەردەستن. Galaxy S23 FE دەرفەت بۆ خەڵکی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ تاقیکردنەوەی شتی نایاب. مۆبایلەکە دەبێت بە دەروازەیەک بەرەو یادەوەرییە ئەفسانەییە هەرمانەکان، بە هۆی بارگاوی درێژخایەن و وێنەکانی شەوانەی ناوازە.

* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات/ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت.
دیزاین

میراتێکی دیزاین کە هەرگیز کۆن نابێت

Galaxy S23 FEـی نوێ لە دیزاینە ناوازەکەی زنجیرەی Galaxy S23 دەچێت، کە جوانییە کلاسیکییەکەی و زۆرێک لە تایبەتمەندییە کردارییەکانی وەرگرتووە.

چەپکێکی ڕەنگەکان کە سەرنج ڕادەکێشن

لە نێوان چوار ڕەنگەکەی سەوزی نەعنایی، خۆڵەمێشیی ڕەشباو، کرێمی و مۆر هەڵبژێرە، هەر یەکێکیان دیزاین کراوە بۆ دروستکردنی هاوسەنگییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر چوارچێوەیەکی کانزایی.

 

 

 

 

* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات/ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت.

ڕەنگەکانی تایبەت بە فرۆشگای ئۆنڵاین تەنها بۆ تۆ

ڕوخسارە جیاوازەکەت بدۆزەرەوە لەگەڵ ڕەنگە تایبەتەکانمان، تەنها لە samsung.com بەردەستە. لەناو خەڵکدا جیاواز دەرکەوە بەو ڕەنگانەی کە تەواوکەری ستایلەکەتن.

* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات/ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت.

خۆڕاگریەک کە دەتوانیت پشتی پێ ببەستیت

مۆبایلەکە وا دروستکراوە کە بەردەوام بێت، بەهۆی Corning® Gorilla® Glass 5 کە پارێزگاری لە پێشەوە و دواوەی دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا پۆلێنی IP68ـی هەیە بۆ بەرگری دژی ئاو و تۆز.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
** شووشەی پشتەوە شووشەی کامێڕا لەخۆناگرێت. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنیشت یان شوێنی SIM لەخۆناگرێت.
*** Galaxy S23 FE پۆلێنی IP68ـی هەیە. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو تا 1.5 مەتر لە ئاوی پاک بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بە بەکارهێنان لە کەناردەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
کــامــێــڕا

وێنەی ئەفسانەیی بە ڕۆژ و شەو

باشترین ساتەکانی ژیان لەگەڵ کامێڕای پلە پرۆفێشناڵ بگرە کە وێنە گیراوەکانت دەکات بە کاریی هونەری لە ڕۆژ و شەودا. بەهۆی هەستەوەرێکی ڕوونیی بەرز، وێنە گیراوەکانت پڕ دەبن لە وردەکاری و ڕوونیی.

وێنەی شەوەکانت بە وردەکاریی زیندوو و دەوڵەمەندەوە بگرە

شێوازی بینین و گرتنی وێنەکانی جیهان لە ڕووناکیی کەمدا دووبارە پێناسە بکە بە ڕەنگە زیندووەکان و ژاوەژاوی کەم کراو.

وێنەی ڕووناک و ورد تەنانەت لە ڕووناکیی کەمدا

بەهۆی سیستەمە بەتواناکەی کامێڕاوە، وێنەکانت پڕ وردەکاری و ڕوون دەردەچن جا لە کۆنسێرتێکی بە ڕووناکیی کزدا بیت یان لە شوێنەکانی تری کەم ڕووناکیدا بیت.

زۆر-جێگیر. زۆر-ساکار. تەنانەت لە شەویشدا

ڕێگە مەدە دۆخەکانی ڕووناکیی کەم ڕاتبگرن. ڤیدیۆکانی شەو ساکار و جێگیرن تەنانەت لە تاریکیشدا بەهۆی سیستەمی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)ـەوە.

Two women smile and wave to come inside a beige cloth draped like a tent indoors as someone records a video of them. The room is dimly lit but the detail and color of the video is clear and balanced thanks to Nightography on the Galaxy S23 FE’s rear camera. Text reads Captured by Galaxy S23 FE #withGalaxy. Two women smile and wave to come inside a beige cloth draped like a tent indoors as someone records a video of them. The room is dimly lit but the detail and color of the video is clear and balanced thanks to Nightography on the Galaxy S23 FE’s rear camera. Text reads Captured by Galaxy S23 FE #withGalaxy.

نهێنیی سێڵفییە ناوازەکان

کەسایەتیی ڕاستەقینەی خۆت پیشان بدە بە وێنە سروشتییەکانی سێڵفی کە بە کامێڕای پێشەوە گیراون. ڕوونیی لە گۆشە جیاوازەکانەوە یەکسان دەمێنێت، کە کاریگەرییەکی بەردەوام دروست دەکات.

لەگەڵ 50 مێگاپیکسڵ وێنەکانت بەرزبکەرەوە بۆ ئاستی ئەفسانەیی

چێژ ببینە لە تۆمارکردنی ساتەکان بە کامێڕای ڕوونیی بەرز کە دەتوانێت تەنانەت بچووکترین وردەکارییەکانی دەورووبەرت بگرێت.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
**کامێڕای 50 مێگاپیکسڵی تەنها لە کامێڕای دواوەدا پاڵپشتی کراوە (کامێڕای گۆشە فراوان).

ژیانێکی نوێ بە یادەوەرییە کۆنەکان ببەخشە

یادەوەرییە بە نرخەکانت دووبارە بدۆزەرەوە لەگەڵ Photo Remaster کە ژیانێکی نوێ بە وێنە کۆنەکانت یان وێنە لێڵەکانت دەبەخشێت.

 Photo Remaster makes a dull and blurry photo sharper and more vibrant.  Photo Remaster makes a dull and blurry photo sharper and more vibrant.
 Photo Remaster makes a dull and blurry photo sharper and more vibrant.  Photo Remaster makes a dull and blurry photo sharper and more vibrant.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
ڕوونما

دیمەنی زیندوو و ڕاستەقینە

وردەکارییەکان لەسەر ڕوونمای Dynamic AMOLED 2X زیندوو دەردەکەون تەنانەت لە ڕەوشە جیاوازەکانی ڕووناکیشدا. Eye Comfort Shield (پارێزەری ئاسوودەیی چاو) ڕووناکیی شین کەم دەکاتەوە، کە لە تاریکییدا ئاسوودەترە بۆ چاوەکانت.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** ڕوونمای Dynamic AMOLED 2X لەسەر Galaxy S23 FE بڕوانامەیەکی بەدەستهێناوە لەلایەن VDEـی ئەڵمانیا بۆ ڕێژەی 100ـی قەبارەی ڕەنگی مۆبایل لە مەودای ڕەنگی DCI-P3، واتە وێنەکانت مت نین و ڕەنگەکان بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو زیندوو دەستت دەکەون بێ گوێدانە ئاستە جیاوازەکانی ڕووناکیی. ڕوونماکە دەتوانێت بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی بگات هەتا 1,450 نیت، ئەمەش جیاوازی لە نێوان بارەکانی تاریك و ڕووناکی ناوەڕۆکیی دیجیتاڵی باشتر دەکات بۆ کوالێتییەکی نایابتریی وێنە، بە ڕێژەی کۆنتڕاستی 2,000,000:1 بۆ ئەوەی ئەزموونی مۆبایلەکەت ڕاستەقینەتر بێت.

بینینیی بێ پچڕان تەنانەت لە ژێر تیشکی خۆردا

Vision Booster ڕێکخستنەکانی ڕوونماکەت باشتر دەکات، دیمەنی ڕوون دابین دەکات تەنانەت لە ژێر ئاسمانی خۆراویدا. لەگەڵ ئەوەشدا، Adaptive 120Hz (خۆگونجێن) دڵنیایی دەدات لە جووڵەی ڕەوان بۆ ئەزموونێکی سەیرکردنی تەواو سەرنجڕاکێش.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
P E R F O R M A N C E

بگە بە ئاستی ئەفسانەیی

لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت-ناوکیی بەهێز، ئامێرەکە ئەو شتانەی کە داوای لێ دەکەیت بە شارەزاییەوە جێبەجێیان دەکات، لە یاریکردن و سەیرکردنی بەردەوامەوە تا تۆمارکردنی ڤیدیۆ و فرە ئەرکی.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاریی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر جیاواز بێت.
** Galaxy S23 FE لەگەڵ پڕۆسێسەری Exynos 2200. کە ڕەنگە بەپێی وڵات/ناوچە جیاواز بێت. تایبەتمەندییە زیادەکان لە خوارەوەی ئەم لاپەڕەیە دانراون
B A T T E R Y

پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات لەگەڵ پاتری درێژخایەن

تۆ بڕیار دەدەیت کەی شەو دادێت، نەک مۆبایلەکەت. پاتری 4,500 میلی ئەمپێر/کاتژمێر (ئاسایی) ڕێگەت پێدەدات کە بەردەوام بیت لە یاریکردن یان سەیرکردن بە بێ وەستان.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
** ڕەنگە کارایی ڕاستەقینەی پاتری جیاواز بێت بە پێی ڕەوشە جیاوازەکانی کارکردن و ئەپلیکەیشنەکان.
*** بەهای ئاسایی لە ژێر مەرجە تاقیگەییەکانی لایەنی سێیەم تاقی کراوەتەوە. بەهای ئاسایی بریتیە لە تێکڕای بەهای خەمڵێندراو بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان ئەو نموونانەی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای نرخێنراو بریتیە لە 4,370 میلی ئەمپێر/کاتژمێر.
**** بە پێی مەرجە تاقیگەییەکانی ناوخۆیی Samsung لەگەڵ وەشانی پێش-بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراودا کە لە ڕێگەی Bluetoothـەوە بە بیستۆك گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. خەمڵێندراوە بەرامبەر بە توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو لەسەر ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاتری لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ (فایلی ڤیدیۆیی بە ڕوونیی 720p کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە) و پەخشکردنی دەنگ (فایلی mp3 بە کوالێتی 192kbps کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە و ڕوونماکە کوژاوەتەوە)، یەک لەدوای یەک. کاتەکانی ڕاستەقینەی ماوەی کارپێکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراویی تۆڕ، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایل، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.

بارگاویکردنی زۆر خێرا

پاتری کەمە؟ بۆ ماوەیەکی درێژ نییە. هەر بەدەم ڕێگاوە بارگاوی بێتەلی خێرا بەدەست بهێنە. سوود ببینە لە بارگاویکردنێکی تەنانەت خێراتر تەنها بە بەستنەوەی ئامیرەکەت لە بارگاویکەری دیواری بۆ بارگاویکردنی زۆر خێرا.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** بارگاویکەری دیواری بۆ بارگاویکردنی زۆر خێرای (25 وات) بە جیا دەفرۆشرێت.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** ڕەنگە کردارە بەردەستەکان بەگوێرەی ئامێر، وڵات، ناوچە، دابینکەری خزمەتگوزاری یان وەشانی One UI جیاوازبن.
*** ئامێرەکانی Samsung Galaxy کە لە وێنەکەدا نیشان دراون بە جیا دەفرۆشرێن.

ئێکسسواراتەکان لە جۆرە دروستەکەی شتە زیادەکان

*Accessories sold separately.

شێوازی زیاتر بۆ چێژ وەرگرتن لە FE

خێزانی FE لێرەیە تا ژیانت ناوازە بکات. سوودمەندبە لە هاوکاریی بەرهەمەکانی خێزانەکەمان، کە دیزاین کراون بۆ ئەوەی پێکەوە بەبێ کێشە کار بکەن.

* بەرهەمەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
** وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری ڕاستەقینەی بەکارهێنەر جیاواز بێت.
*** بەشداربوون لە Clip Studio Paint پێویستە. بارکردنی پێشوەخت لە هەندێک بازاڕی دیاریکراودا پاڵپشتیکراوە. دەکرێت Clip Studio Paint لە Galaxy Storeـەوە لە ژمارەیەك بازاڕی دیاریکراوەوە دابگیرێت.

خاسییەتەکان

  • پڕۆسێسەر 2.8 گێگاهێرتز، 2.5 گێگاهێرتز، 1.8 گێگاهێرتز
  • جۆری CPU هەشت-ناوکی
  • قەبارە ( پیشاندانی_سەرەکی) 163.1mm (6.4")
  • کێش(غرام) 209‎

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

*هةموو تايبةتمةنديةكان وة وةسفةكان كة ليَرةدا ثيَشكيَش كراون لةوانةية جياواز بن لة تايبةتمةندي وة وةسفةكاني بةرهةمةكة. سامسونط مافي ئةوة هةية كة طورانكاري لةم دكيوميَنتة، ئةو بةرهةمةي ليَرة باسكراوة، لةهةركاتيَك بكات بةبيَ ثاثةندبووني ئاطاداركردنةوةي ئةم طورانكاريانة. هةموو كردارةكان تايبةتمةنديةكان GUI، زانياري لةسةر بةرهةمةكاني تر لةم دوكيوميَتةدا، لةطةل، بةلام بيَ سنور، سوودةكان، ديزاين، نرخ، ثيَكهاتةكان، تواناي كاركردن،بةردةست بوون، وة تواناي بةرهةمةكان لةوانةية بطوردريَن بةبيَ هيض ثاثةندبوونيَك يان ئاطاداريَك. ئةم بابةتةي لةسةر شاشةكة لاساية تةنيا بوو مةبةستي شلوظةكردنة.

*شاشە بە شێوەی دیاکۆن وەک گۆشە چوارگۆشەیەکی تەواو پێوانە دەکرێت بەبێ ئەوەی حساب بۆ گۆشە گوڵاوەکان بکرێت.

*بەها نمونەیی تاقی دەکرێتەوە لەلایەن لایەنی سێیەمەوە لە تاقیگەدا. بەهای نمونەیی بە توانایەکی مامناوەند هەڵدەسەنگێندریت بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی لادانی توانای پاتری لە نێوان ئەو نمونە پاتریانەی تر کە تاقیکردنەوەیان بۆ کراوە لە ژێر ستانداردی IEC 61960. کەمترین رێژەی(کەمترین) توانای پاتری بریتییە لە 4,370mAh. توانای ڕاستی مەودای بەرگەگرتنی پاتری دەگۆڕێت بە گوێرەی ئەو بارودۆخەی کە پشت دەبەستیی بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت یان کارەکانی تر.

*لەوانەیە هەبوونی تۆڕی 5G و خێراییەکەی گۆڕانکاری بەسەردا بێت بە گوێرەی ووڵات و پێشکەشکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر.

*تايبةتمةندي لةطةل ساخلةتةكان وردن وةك دةسثيَكردنةوةي بازرطاني بةلام لةوانةية بطوريَن بةبيَ ئاطةهداركردني ثيَش وةخت

*وێنە نیشان دراوەکان تەنها بۆ مەبەستی نمایشکردنە، ئیکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.

*خێرایی CPU – لەسەر بنەمای زۆرترین ژمارەی لەرزین لە چرکەیەکدا، کارایی پرۆسێسەر و کارایی بە ڕێککەوت.

* تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ و تایبەتمەندی و ئەپەکانی بەکارهێنراو و فرێکوێنسیی پەیوەندی و نامە و ژمارەی جار بارگاویکردنەوە و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.