وێنەکە بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراوە. دەکرێ ڕەنگ و مۆدێلی بەردەست جیاواز بێت بەپێی وولات یان جۆری ئینتەرنێت. Galaxy A53 5G بە IP67 هەڵسەنگێنراوە. بە پشتبەستن بە بارودۆخی تاقیکردنەوەی نوقومبوون بۆ 1 مەتر لە ئاوی سازگار بۆ ماوەی 30 خولەک. بەرامبەر بە پەستانی ئاوی نزم سەلامەتە.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
خێرایە تا ئاستی داهێنان
لە جیهانی 5G دا جیهانت دەبێتە Galaxy. پەیوەندی خێرای لە ڕاددەبەدەر بەو واتەیە دێت کە دەتوانی لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت ستریم و هاوبەش بکەیت
*بەردەستبوونی تۆڕی 5G و خێرایی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی وڵات و دابینکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر.
هێزی پرۆسێسکردنی ڕاستەقینە
کاتی کارکردنە. بە پڕۆسێسەری ٨ ناوەکی 5nm بەهێزکراوە، Galaxy یەکەت بۆ ئەوە دروستکراوە کە فرە کارە قورسەکانت جێبەجێ بکات. RAM Plus شێوازەکانی باکارهێنانت دەخوێنێتەوە و RAM ی نموونەیی دەتوانرێ زیاد بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاست.
*مۆدێلەکانی 8GB RAM پشتگیری لە بیرگەی ناوەکی 8GB دەکات و مۆدێلی 6GB RAM پشتگیری لە بیرگەی ناوەکی تا 6GB دەکات کە دەتوانرێت وەک بیرگەی نموونەیی بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنی کارایی بەرنامەکە.
**بە بەراورد لەگەڵ Galaxy A52 5G، بەهاکان بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ناوخۆیی تاقیگە حیسابی بۆ کراوە.
دەست بە یادەوەرییەکانتەوە بگرە
گەلێک زۆرە. بە 256GB ی بیرگەی ناووکی لەگەڵ پشتگیری بۆ کارتی microSD تا 1TB، شوێنت بۆ هەموو ساتەوەختە بەنرخەکانت هەیە.
دەکرێ توانای بیرگەی ناوەکی و RAM جیاواز بێت بە پێی ووڵات. بەردەستبوونی ڕاستەقینەی بیرگە دەکرێ جیاواز بێت بە پشتبەستن دامەزراندنی پێشینەی سۆفتوێر. MicroSD card بە جیا دەفرۆشرێت. دەکرێ بەردەستبوون جیاواز بێت بە پشتبەستن بە ووڵات
- *دەکرێ ڕەنگ و مۆدێلی بەردەست جیاواز بێت بەپێی وولات یان جۆری ئینتەرنێت
بە 360° بیبینە
شاشەیەکی ناوازە، لادانی پەڕەکان بەشێویەکی سوپەر نەرم
لە شاشەی Galaxy 120Hz Super AMOLED دەتوانی سەیری هەر شتێک بکەی وە ببینی چەندە نەرم و ئاوریشمیە بە ئەزموونی لێڵی کەمتر و ووردەکاری زیاتر و تۆخی کۆنتڕاست
چ دیمەنێکە
کامێرایەکی ناوازە، هەمیشە تیژ و جێگیرە
کامێرای فرە هاوێنە (لێنز) مۆبایلی Galaxy A53 5G وێنەکان دەباتە ئاستێکی دیکە. وێنەی وردتر و ڕوونتر بچرکێنە بە کامێرای 64MP OIS، گۆشەی بینینەکەت فراوان بکە بە کامێرای (بینینی گۆشە فراوان)Ultra Wide، سەرنج (فۆکس) ڕێکبخە بە کامێرای قووڵی و بە کامێرای ماکرۆ لە وردەکارییەکان نزیک ببەوە.
*OIS : جێگیرکردنی وێنەی بینایی
**وێنەی شاشە بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراوە
ڤیدیۆی جێگیر بچرکێنە وەکو کەسێکی لێهاتوو
لە کاتی ڕۆشتندا وێنەی جیهانت بچرکێنە بەGalaxy A53 5G ،OIS ڤیدیۆکانت بە شێوەیەکی ڕێکتر تۆمار دەکات و تەنانەت لە ڕووناکی کەمیشدا وردەکاری وردتر تۆمار دەکات
*وێنە بە مەبەستی نیشاندان دانراوە.وێنەی باشتر لەگەڵ باشترکردنی وێنەی زیرەکی دەستکرد
لە ڕێگەی فۆتۆ ڕیماستەری AI زیرەکی دەستکرد بە شێوەی ئۆتۆماتیکی دەتوانی یەکسەر وێنەکانت نوێ و بەرز بکەیەوە
وێنە بە مەبەستی نیشاندان دانراوە. ڕاستەقینەی UI دەکرێ جیاواز بێت بە پشت بەستن بە ڤێرژنی سۆفتوێر لەسەر ئامێرەکەت
کاتی خۆشیە لەگەڵ دۆخی خۆشی
کۆمیدیترین ساتەکانت بە هاوێنەی نوێی Snapchat بچرکێنە کە بە بەردەوامی لە دۆخی خۆشی نوێ دەکرێنەوە. گەڕان و تاقیکردنەوە لەسەر ئەوانەی کە حەزت لێیە، باشترین دیمەنت بچرکێنە و لەگەڵ هاوڕێکانتدا هاوبەشیان بکە
SNAPCHAT هێمای بازرگانی کۆمپانیای SNAP INC ە. دەکرێ فلتەری هاوێنەکانی سناپچات جیاوازبن بە گوێرەی ووڵات و هەرێم. هاوێنەکانی Snapchat لەسەر وێنەی هاوشێوە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە دەبینرێن. ڕاستەقینەی UI دەکرێ جیاواز بێت بە پشت بەستن بە ڤێرژنی سۆفتوێر لەسەر ئامێرەکەت
سەرسووڕهێنەرەکانت بچرکێنە
لەگەڵ ئیفێکتی بۆکێه (جۆرە ئیفێکتێکە کە ڕووناکی گلۆپ لێڵ دەکات)و دووانە لێنز بۆ کامێرای قووڵ کە بەهێزکراوە بە زیرەکی دەستکرد AI، دەتوانی ئەو تایبەتمەنییە ووردانە بچرکێنی کە هەموو ڕوخسارێک تایبەت دەکەن. دیمەنی دواوە (باکگڕاوند) لێڵ دەکات و فۆکس دەخاتە سەر ووردەکارییەکان کە وا دەکات ژیان بهێنێتە دەرەوە
پاترییەکی نایاب، دوو ڕۆژ دەخایەنێت¹
پاترییەکی نموونەیی 5,000mAh بۆ کاتی زیاتری ستریم (ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ)² و هاوبەش کردن و یاریکردن و زۆر شتی تر. بەخێرایی Galaxy یەکات زیندوو بکەرەوە بە بارگاویکەرەوەی خێرای 25W و توانای پاشەکەوتکردنی هێزی گونجاو بۆ باشترکردنی کارایی پاتری
بارگاویکەرەوەی خێرای 25W بەجیا دەفرۆشرێت. ١. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر پرۆفایلی بەکارهێنانی بەکارهێنەرێکی مامناوەند/ئاسایی. بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن شیکاری ستراتیژی لە نێوان 2022.01.20–01.31 لە بەریتانیا هەڵسەنگێنراوە لەگەڵ وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی SM-A536 لە ژێر ڕێکخستنی پێشوەختە بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6 (لە ژێر تۆڕی 5G mmWave تاقی نەکراوەتەوە). تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕەکە، تایبەتمەندی و ئەپەکانی بەکارهێنراو، فرێکوێنسیی پەیوەندی و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردنەوە و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت. 2. بەهای ئاسایی کە لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەمدا تاقی کراوەتەوە. بەهای ئاسایی بەهای تێکڕای خەمڵێنراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. کەمترین توانای ڕێژەیی 4,860mAh یە.
ئێستا بەرگری ڕژان و ئاو پێداکردن
ڕێژەی IP67 بۆ بەرگری لە ئاو و تۆز، Galaxy A53 5G تا قووڵی 1.0 مەتر بەرگەی ئاوی سازگار دەگرێت بۆ ماوەی 30 خولەک1. پاراستنی زیاتر بە Gorilla Glass 5 ئامێرەکات زیاتر توندوتۆلتر دەکات و کەمتر شوخت دەگرێت.
1. مۆبایلی Galaxy A53 5G بە IP67 هەڵسەنگێنراوە. بە پشتبەستن بە بارودۆخی تاقیکردنەوە بۆ نوقمبوون لە تا 1 مەتر ئاوی سازگار بۆ ماوەی تا 30 خولەک. ئامۆژگاری بەکارهێنان ناکرێت لە کەناراوەکان، حەوزەکان یان نزیک ئاوی سابوون. سەلامەتە تەنها لە بەرامبەر پەستانی نزمی ئاو.
1. مۆبایلی Galaxy A53 5G بە IP67 هەڵسەنگێنراوە. بە پشتبەستن بە بارودۆخی تاقیکردنەوە بۆ نوقمبوون لە تا 1 مەتر ئاوی سازگار بۆ ماوەی تا 30 خولەک. ئامۆژگاری بەکارهێنان ناکرێت لە کەناراوەکان، حەوزەکان یان نزیک ئاوی سابوون. سەلامەتە تەنها لە بەرامبەر پەستانی نزمی ئاو.
دەنگی لەگۆڕنراو لەناو لەپی دەستتە
ئەزمونێکی بۆشایی ئاسمان کە چیتر پێویست بە ستۆدیۆ ناکات.خۆت نوقمی فیلم و گۆرانی و ڤیدیۆیەکان بکە لەگەڵ Dolby Atmos کە هەر نۆتێک دەولەمەند دەکات بە ووردەکاری و روونییەکی باوەڕپێنەکراو
*وێنەی شاشە بۆ مەبەستی روونکردنەوە هاوشێوە کراوە.
Game Booster لێوارەکانت پێ دەبەخشێ
بەرەو بردنەوە هەنگاو بنێ. Game Booster بە دواداچوون بۆ شێوازی یاریکرن دەکات بۆ باشترکردنی تەمەنی پاتری و پلەی گەرمی و میمۆری ئامێرەکە، لەهەمان کاتدا ئاگانامەکانی باکگراوند بلۆک دەکات بۆ ئەوەی سەرنج لەدەست نەدەیت
ئامێر و وێنەی شاشە بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراون. توانای Game Booster دەکرێ جیاواز بێت بە پێی جۆری یاری
ئەوەی بۆت گرنگە بیپارێزە
دروستکراوە بۆ هاردوێر و سۆفتوێر ی مۆبایل لە سەرەتای دەستپێکەوە. Samsung Knox مۆبایلەکەت دەپارێزێت لەو خولەکەی کە دایدەگیرسێنی. پێشکەشکردنی ئاسایشی فرە چین، بەرگری لە هەستیارترین زانیاریەکانت دەکات لە بەرنامە زیانبەخشەکان و هەڕەشە زیانبەخشەکان.
تەنها دەست لێبدە بۆ کردنەوەی قفڵەکە
ڕاستەوخۆ بڕۆ ژوورەوە. بە بەکارهێنانی پەنجەمۆر کە لەسەر شاشەکە دروستکراوە، دەتوانی یەکسەر بچیتە ژوورەوە بۆ بەرنامەکان و مالپەرەکان بەبێ ئەوەی سازش لەسەر ئاسایش بکرێت
تایبەتمەندی چوونەژوورەوەی وێب لە Samsung Pass کە تەنها لە Samsung Internet بەردەستە. گونجان و بەردەستبوونی کارامەیی Samsung Pass ڕەنگە جیاوازبێت بە پێی بەرنامەکان
تایبەتمەندی چوونەژوورەوەی وێب لە Samsung Pass کە تەنها لە Samsung Internet بەردەستە. گونجان و بەردەستبوونی کارامەیی Samsung Pass ڕەنگە جیاوازبێت بە پێی بەرنامەکان
نهێنیەکانت پارێزراوە
وێنە و ڤیدیۆ و فایل و ئەپ و زانیارییە کەسییەکانت لەناو فۆڵدەری پارێزراودا بە سەلامەتی بهێڵەرەوە بە پلاتفۆرمی ئاسایشی Samsung Knox کە پلەی بەرگرییە، کە زانیارییەکانتان لە هەر هێرشێکی زیانبەخش دەپارێزێت. وشەی نهێنی یان پەنجەمۆرەکەت زیاد بکە بۆ ئەوەی تەنها تۆ بتوانیت دەستت بگات بە داتاکانت.
دیمەنێکی سینەمایی بۆ جیهانەکەت
ئاهەنگ بە چاوەکانت بگێڕە بە وردەکارییە زیندووەکان بە شاشەی FHD+ Super AMOLED. بە شاشەی فراوانی 6.5 ئینج Infinity-O، چێژ لە بینینی ڕەنگی ڤیڤید (وا دەکات کە ڕەنگەکانی ناو وێنەکە و سەر شاشە جوان و زیاد لە پێویست دەرکەون) لە دەرەوە وەربگرە تا 800 nits1 لە هەمان کاتدا کەمکردنەوەی ڕووناکی شین لەگەڵ Eye Comfort Shield².
وێنەکە بە مەبەستی نیشاندان دانراوە. پێوانەکراوە بە هێڵی لاری دیاکۆن (شێوەیەکی ئەندازەییە)، قەبارەی شاشەکەی 6.5 بە شێوەی لاکێشەیەکی تەواو، وە 6.3 بە هەژمارکردنی چەماوەی کۆرنەرەکانی. ناوچەی بینراوی ڕاستەقینە کەمترە لە چەماوەی کۆرنەرەکان و کونی کامێرا. ١. لە ئەگەری ئەوەی ڕووناکی گونجاوی لە ڕێکخستنەکەدا ‘On’ دانرابێت. کاتێک شاشەکە بەر زیاتر لە 20,000 lux دەکەوێت وەک لەلایەن هەستەوەری ڕووناکی مۆبایلەکەوە دەناسرێتەوە، وەک لە ژێر ئەو ژینگەیانەی کە ڕووناکییەکی زۆری دەوروبەریان هەیە یان تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، لەوانەیە ڕووناکیەکەی تا 800nits زیاد بکات. بەهاکانی ڕووناکی کە لەلایەن هەستەوەرەوە دەپێورێت ڕەنگە جیاواز بن بەپێی گۆشەی ڕووناکی. ٢. 2- شاشەی Galaxy A53 5G (SM-A536) بڕوانامەی چاودێری چاوی لەلایەن SGS وەرگرتووە لەسەر بنەمای توانای کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی شین. ئەم بڕوانامەیە دەتوانن لە https://www.sgs.com بدۆزنەوە."
Galaxy یەکات. ڕێگاکەت
ببە بە خاوەنی شتێک کە بەڕاستی هیخۆت بێت. Galaxy یەکەت ڕێکبخە بە One UI 4 کە شێوازێکی لێواری بە مۆبایلەکەت دەبەخشێت کە گونجاو بێت بە هەستەکانت (ڤایب). ئامرازێکی تایبەت دروست بکە کە بەبێ کێشە یارمەتی ئەرکەکانت دەدات و تایبەتمەندییە دڵخوازەکانت بە ئاسانی دەستدەکەوێت.
بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی One UI Core، بەرنامەکان و خزمەتگوزارییەکان دەکرێ جیاوازبن بە پشتبەستن بە ڤێرژنی OS و ووڵات. ڕاستەقینەی UI دەکرێ جیاواز بێت.
بەستراوبە بە بیستن. بەستراو بە لەوێ
بێ ماندووبوون سەرنجڕاکێشە
Buds Auto Switching گوێچکەکانت دەباتە سەر ئەوەی کە پێویستە سەرنجت لەسەری بێت. کاتێک لە تابلێتەکەت سەیری فیلمێک دەکەیت، پەیوەندییەکی هاتوو بۆ مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی بێ کێشە دەگوازرێتەوە بۆ ئەوەی هەڵیبگریت. تەلەفۆنەکەت دابخە و ڕاستەوخۆ دەگەڕێیتەوە ئەو شوێنەی کە لێت وەستابوو
*تایبەتمەندی Auto Switch تەنها لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy بەردەستە کە One UI 3.1 یان نوێتریان هەیە. ڕەنگە هەندێک ئامێر و بەرنامە پشتگیری Auto Switch نەکەن.
**ئامێرەکانی گالاکسی دەبێت بچنە ژوورەوە بۆ هەمان Samsung Account بۆ چالاککردنی Auto Switch. بەرهەمەکانی Buds Pro و Galaxy Tab S7 بەجیا دەفرۆشرێن
*تایبەتمەندی Auto Switch تەنها لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy بەردەستە کە One UI 3.1 یان نوێتریان هەیە. ڕەنگە هەندێک ئامێر و بەرنامە پشتگیری Auto Switch نەکەن.
**ئامێرەکانی گالاکسی دەبێت بچنە ژوورەوە بۆ هەمان Samsung Account بۆ چالاککردنی Auto Switch. بەرهەمەکانی Buds Pro و Galaxy Tab S7 بەجیا دەفرۆشرێن
گوێبگرە بە Buds Together
لەگەڵ باشترین هاوڕێتدا بە شەقامدا بڕۆن. Buds Together ئەزموونێکی سادە و لە هەمان کاتدا بێ ڕکابەرت پێدەبەخشێت بە پێکەوە گوێگرتن لە گۆرانییەکان لەکاتی ڕۆشتندا.
*Buds Pro بە جیا دەفرۆشرێ
*Buds Pro بە جیا دەفرۆشرێ
بەرنامەکانت لە Galaxy A53 5G، ئێستا لەناو کۆمپیوتەر
بە لینک کردن بە Windows، دەتوانی ئەکسێسی (دەست گەیشتن) نامەکان و ئاگانامەکان و بەرنامەکانی تری ناو مۆبایلت بکەیت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناو کپمپیوتەرەکەت PC
بەکارهێنەران پێویستە ئامێری سامسونگ Galaxy یان ببەستنەوە بە Windows ی کۆمپیوتەر لە ڕێگەی Link to Windows لەسەر مۆبایل و بەرنامەکانی لەسەر کۆمپیوتەر، وە پەیڕەوی ڕێنماییەکانی ڕێکخستن بکە بە چوونەژوورەوەی هەمان ئەکاونتی Microsoft. بەستنەوە بە Windows پێشوەختە باردەکرێت لەسەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy. پێویستە Windows ی کۆمپیوتەرەکەت ١٠ یان بەرزتر بێت. لەهەمان کاتدا مۆبایلی Samsung Galaxy دەبێت بەهەمان تۆڕی Wi-Fi کۆمپیوتەرەکەت بەسترابێت. ڕەنگە هەندێک لە بەرنامەکانی مۆبایل ناوەڕۆک سنووردار بکەن بۆ هاوبەشکردن لەسەر شاشەکانی تر یان لەوانەیە پێویستیان بە شاشەیەکی تاچ هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت کارلێک لەگەڵیان بکات. هەندێک لە بەرنامەکانی شاشەی مۆبایل لەوانەیە پێویستیان بە بەشداریکردن (سەبسکڕایب) هەبێت و راستەقینەی UI لەوانەیە جیاوازبێت.
بەکارهێنەران پێویستە ئامێری سامسونگ Galaxy یان ببەستنەوە بە Windows ی کۆمپیوتەر لە ڕێگەی Link to Windows لەسەر مۆبایل و بەرنامەکانی لەسەر کۆمپیوتەر، وە پەیڕەوی ڕێنماییەکانی ڕێکخستن بکە بە چوونەژوورەوەی هەمان ئەکاونتی Microsoft. بەستنەوە بە Windows پێشوەختە باردەکرێت لەسەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy. پێویستە Windows ی کۆمپیوتەرەکەت ١٠ یان بەرزتر بێت. لەهەمان کاتدا مۆبایلی Samsung Galaxy دەبێت بەهەمان تۆڕی Wi-Fi کۆمپیوتەرەکەت بەسترابێت. ڕەنگە هەندێک لە بەرنامەکانی مۆبایل ناوەڕۆک سنووردار بکەن بۆ هاوبەشکردن لەسەر شاشەکانی تر یان لەوانەیە پێویستیان بە شاشەیەکی تاچ هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت کارلێک لەگەڵیان بکات. هەندێک لە بەرنامەکانی شاشەی مۆبایل لەوانەیە پێویستیان بە بەشداریکردن (سەبسکڕایب) هەبێت و راستەقینەی UI لەوانەیە جیاوازبێت.
ئامێرەکەت لە باشترتین دۆخ لەگەڵ ئێمە بهێڵەرەوە
چێژ لە ئارامیی دەروونی وەرگرە کاتێک مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy هەڵدەبژێری بۆ ئەوەی بیکڕی. دەستنیشانکردن و باشکردنی کارلێکە کاراکان لەسەر بەرنامەی Samsung Members ئاسانکاری دەکات بۆ ڕێکخستنی کارایی ئامێرەکانت، لە کاتێکدا هێڵی یارمەتیمان ڕێگەت پێدەدات کێشەکان چارەسەر بکەیت کاتێک پێویستت بە پشتگیری زیادە دەبێت.
*کردارەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بۆ بەرنامەی Samsung Members ڕەنگە بەپێی وڵات و ئامێرەکان جیاواز بن.
**ئامێر و وێنەی شاشەکە بۆ مەبەستی نیشاندان دانراون.
Galaxy Aی نوێ بناسە..سەرسامکەرە بۆ هەموو کەسێک.
خاسییەتەکان
-
پڕۆسێسەر
2.4GHz, 2GHz
-
کێش(غرام)
189
-
خێرایی CPU
2.4GHz, 2GHz
-
جۆری CPU
Octa-Core
-
قەبارە ( پیشاندانی_سەرەکی)
164.0mm (6.5")
-
بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)
1080 x 2400 (FHD+)
-
تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)
سوپەر AMOLED
-
قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)
16M
-
کامێرای دواوە - فرە بڕیار
64.0 MP + 12.0 MP + 5.0 MP + 5.0 MP
-
کامێرای دواوە - فرە ژمارەی F
F1.8 , F2.2 , F2.4 , F2.4
-
کامیرای دواوە - سەرنجی خۆکار
بەڵێ
-
کامێرای دواوە - OIS
بەڵێ
-
کمێرای دواوە زووم
زوومی دیجیتاڵی تا 10x
-
کامێرای پێشەوە - بڕیار
32.0 MP
-
کامێرای پێشەوە - ژمارە F
F2.2
-
کامیرای پێشەوە - سەرنجی خۆکار
نەخێر
-
کامێرای پێشەوە - OIS
نەخێر
-
کامێرای دواوە - فلاش
بەڵێ
-
کامێرای پێشەوە - فلاش
نەخێر
-
ئەنجامی ریکۆردی ڤیدیۆ
UHD 4K (3840 x 2160)@30fps
-
جوڵەی هێواش
240fps @HD
-
Memory_(GB)
8
-
Storage (GB)
256
-
Available Storage (GB)
220.0
-
External Storage Support
مایکرۆ SD (تا 1TB)
-
ژمارەی سیم
Dual-SIM
-
قەبارەی سیم
نانۆ سیم (4FF)
-
جۆری دەرچەی سیم
SIM 1 + Hybrid (SIM or MicroSD)
-
Infra
2G GSM, 3G WCDMA, 4G LTE FDD, 4G LTE TDD, 5G Sub6 FDD, 5G Sub6 TDD
-
2G GSM
GSM850, GSM900, DCS1800, PCS1900
-
3G UMTS
B1(2100), B2(1900), B4(AWS), B5(850), B8(900)
-
4G FDD LTE
B1(2100), B2(1900), B3(1800), B4(AWS), B5(850), B7(2600), B8(900), B12(700), B13(700), B17(700), B20(800), B26(850), B28(700), B66(AWS-3)
-
4G TDD LTE
B38(2600), B40(2300), B41(2500)
-
5G FDD Sub6
N1(2100), N3(1800), N5(850), N7(2600), N8(900), N28(700), N66(AWS-3)
-
5G TDD Sub6
N40(2300), N41(2500), N78(3500)
-
بەستنەوەی USB
USB جۆری-سی
-
وەشانی USB
USB 2.0
-
تەکنۆلۆجی شوێن
GPS, گلۆناس, بەیدۆ, گالیلیۆ, QZSS
-
جاکی گوێ
USB جۆری-سی
-
MHL
نەخێر
-
Wi-Fi
802.11 a/b/g/n/ac 2.4G+5GHz, VHT80
-
Wi-Fi Direct
بەڵێ
-
ڤێرژنی Bluetooth
Bluetooth v5.1
-
NFC
بەڵێ
-
PC هاودەمکردن
سویچی زیرەک (ڤێرژنی PC)
-
Android
-
ڕەنگ
شینی کاڵ
-
فاکتەری فۆڕم
Touch Bar
-
Accelerometer, Fingerprint Sensor, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Hall Sensor, RGB Light Sensor, Virtual Proximity Sensing
-
ڕەهەند (HxWxD, mm)
159.6 x 74.8 x 8.1
-
کێش(غرام)
189
-
کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت (LTE)( کاتژمێر)
تا 16
-
کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت (Wi-Fi) (کاتژمێر)
تا 18
-
کاتی لێدانەوەی ڤیدیۆ (کاتژمێر، وایەرلێس)
تا 18
-
توانای پیل (mAh ,تایبەت)
5000
-
لێکراوە
نەخێر
-
کاتی دووبارەبوونەوەی دەنگ (کاتژمێر، وایەرلێس)
تا 60
-
کاتی قسەکردن (4G LTE) (کاتژمێر)
تا 42
-
پاڵپشتی ستێریۆ
بەڵێ
-
پشتگیری فایلی ڤیدیۆیی
MP4, M4V, 3GP, 3G2, AVI, FLV, MKV, WEBM
-
ئەنجامی پێکردنی ڤیدیۆ
UHD 4K (3840 x 2160)@30fps
-
پشتگیری فایلی دەنگیی
MP3, M4A, 3GA, AAC, OGG, OGA, WAV, AMR, AWB, FLAC, MID, MIDI, XMF, MXMF, IMY, RTTTL, RTX, OTA
-
پاڵپشتی کەلوپەل
Galaxy Buds Pro, Galaxy Buds Live, Galaxy Buds+, Galaxy Buds2, Galaxy Buds, Galaxy Fit2, Galaxy Fit e, Galaxy Fit, Galaxy Watch4, Galaxy Watch3, Galaxy Watch, Galaxy Watch Active2, Galaxy Watch Active, Gear Fit2 Pro, Gear Fit2, Gear Sport, Gear S3, Gear S2, Gear IconX (2018)
-
پشتگیری Samsung DeX
نەخێر
-
تیڤی چوڵەپێکراو
نەخێر
پرسیارە باوەکان
- ئهو پرسیارانهی كه زۆر جار كراون سەبارەت بە تەکنەلۆژیای Galaxy Z Flip5 و Fold5
- تایبەتمەندیەکانی Galaxy AI و مۆدێلەکانی پشتیوانیکراو
- دەربارەی پەنیلی نوێکراوی Edge و گەیشتن بە تایبەتمەندی هەڵبژاردنی زانستی
- چۆنیەتی بەکارهێنانی تەلەفۆن یان کاتژمێری سامسۆنگ گالاکسی بۆ بەڕێوەبردنی ئاگانامەکان لەسەر ئامێرە لەبەرکراوەکانت
- لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسیت هەردوو دەستت بە کار به
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە