گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ
گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

سەلاجەی دوو دەرگا، پوختەی توانای 617 لیتر

سەلاجەی دوو دەرگا، پوختەی توانای 617 لیتر

RS68A8820S9/LV

  • شوێن و تازەیی زیاتر
  • شوێنی زیاتر لە ناوەوە – هەمان قەبارە لەدەرەوە
  • 5 شێوازی گۆڕین لەسەر خواست ھەڵبژێرە

رەنگ: هەڵبژێرە

ڕەنگ :

توانا: هەڵبژێرە

  • شوێنی زیاتر لە ناوەوە – هەمان قەبارە لەدەرەوە
    تەکنەلۆژیای ™SpaceMax
  • 5 شێوازی گۆڕین لەسەر خواست ھەڵبژێرە
    ™Smart Conversion
  • تازەیی بە ساردکردنەوەی سەربەخۆ
    ™Twin Cooling Plus
  • ساردکردنەوە و بەستنی خێرا بەپێی خواست
    Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) / Power Freeze (بەستنی خێرا)

شوێن و تازەیی زیاتر

شوێنی زیاتر لە ناوەوە – هەمان قەبارە لەدەرەوە

تەکنەلۆژیای ™SpaceMax

خۆراکی زیاتر هەڵبگرە بە بۆشاییەکی زۆر فراوانی 634 لیتری* لە ناوەوە. تەکنەلۆژیای بێهاوتای ™SpaceMax، دابڕی urethane (ئوریسەین)ـی بەرزی تایبەت بەکاردەهێنێت بۆئەوەی دیوارەکان زۆر باریکتربن بێ کەمکردنەوەی کارامەیی وزە. بۆیە جێگای هەڵگرتنی زۆر زیاتر لەناوەوە دابین دەکات بەبێ زیادکردنی قەبارەی دەرەوە.

* توانای هەر مۆدێلێک جیاوازە.

5 شێوازی گۆڕین لەسەر خواست ھەڵبژێرە

™Smart Conversion

چێژ لە ئەوپەڕی شوێنی ھەڵگرتنی گونجاو وەربگرە لەگەڵ تایبەتمەندی ™Smart Conversion. بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای Twin Cooling، دەتوانی ئاڵوگۆڕ لەنێوان 5 مۆد بکەیت. بەئاسانی بەفرگرەکەت بکە بە سەلاجە بۆ ھەڵگرتنی خواردنی تازەی زیاتر. بەفرگر یان سەلاجەکەت بکوژێنەوە* بۆ پاشەکەوت کردنی وزە. یان بەفرگرەکە وەکو سەلاجەیەکی بچووک بەکاربھێنە.

5 شێوازی گۆڕین لەسەر خواست ھەڵبژێرە 5 شێوازی گۆڕین لەسەر خواست ھەڵبژێرە

* کاتێک کردارەکانی ساردکردن یان بەستن دەخرێنە سەر مۆدی کوژاوە، پلەی گەرمی سەلاجە یان بەفرگرەکە لە ژێر 15 پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی کەڕوو و بۆن، بە بەکارھێنانی کارەبایەکی کەم. ناتوانرێت کارەبای سەلاجە یان بەفرگرەکە بەجیا بکوژێندرێنەوە. خواردن و خواردنەوە لە سەلاجەکەدا هەڵمەگرە کاتێک کردارەکانی ساردکردنەوە یان بەستن دەخەیتە سەر مۆدی کوژاوە. 15 پلەی سیلیزی ئەوەندە سارد نییە ڕێگری بکات لە تێکچوونی خواردن.

تازەیی بە ساردکردنەوەی سەربەخۆ

™Twin Cooling Plus

دڵنیابە لە هێشتنەوەی خۆراک بە شێداری و تازەتر بۆ ماوەی دووھێندە زیاتر*. ™Twin Cooling Plus بە سارکردنەوەی سەربەخۆ، پلەی گەرمی و شێی ناو سەلاجە و بەفرگر بە باشترین شێوە ڕێکدەخات. خواردن باشتر دەپارێزێت و پارێزگاری لە تامەکەی دەکات بە ڕێگرتن لە تێکەڵبوونی بۆنەکان.

* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی بە بەراورد لەگەڵ سیستەمێکی ساردکردنەوەی ئاسایی.

زۆر گونجاوترە بۆ هەڵگرتنی خواردنەوە و خۆراک

ڕاک و ڕەفە

لەڕێگای ڕەفەی خواردنەوەیەکی فرە-کردار بەشێوەیەکی باشتر بۆشایی ناو سەلاجەکە بەکاربێنە. دیزاینە فراوانەکەی ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ دەتوانیت نەک تەنھا بتڵی قەبارەی ستاندارد، بەڵکوو بتڵی خواردنەوەی ئەستورتریش وەک شامپاین هەڵبگریت. شێوەی تەختەکەشی وادەکات بۆ چەندین مەبەستی تر بەکاربێت، چونکە دەکرێت بۆ خواردنی تری بەکاربێت، وەکو پیتزا و بۆکسی ھێلکە.

دیزاینێکی هاوسەنگی نایاب و جوان

شێوەی لەناوەوە دامەزراو

دیمەنێکی ڕێکی جوان و سەردەمیانە بدە بە ماڵەکەت. شێوەی لەناوەوە دامەزراو بەتەواوەتی لەگەڵ ئامێر و کەوەنتەرەکان دەگونجێت بۆ دروستکردنی ناوەوەی چێشتخانەیەکی ڕێكوپێک. و دیزاینی سادەی دەرگای تەخت، دەسکێکی لە قووڵەوە چوو، ڕوونمایەکی شاراوە، ڕەفەی تەختی خواردنەوە و سەبەتە و سندوقی خۆراکی خۆڵەمێشی هەیە*.

* ئارەزوومەندانە. تەنھا لە چەند مۆدیلێیکی دیاریکراودا بەردەستە.

شوێنی بەفیڕۆدراوی کەمتر، شوێنی هەڵگرتنی خواردنی زیاتر

دەکتی تەخت

شوێنی زیاتر بەدەست بهێنە بەبێ سازش کردن لەسەر کارایی. جیاواز لە دەکتە ئاساییەکان، دەرچەی ساردکردنەوەی تەنکی دیواری پشتی بە تەواوی تەختە، ئەمەش شوێنی بەفیرۆچوو کەم دەکاتەوە و شوێنی زیاتر بۆ هەڵگرتنی خواردن دروستدەکات. بەڵام هێشتا بە هەمان کاریگەریی ساردکردنەوە و هەواگۆڕکێ دابیندەکات، بۆیە هەموو شتێک بە تازەیی و بەتام دەمێنێتەوە.

توانای دەسپێگەیشتنی بێ کێشە

کۆنتڕۆلەکان بە توانای دەسپێگەیشتنی ئاسان

چێژ لە کۆنتڕۆڵی ناوازە بەڵام ئاسان وەربگرە، تەنانەت ئەگەر توانای جوڵانت سنوورداربێت. کۆنتڕۆڵ بە دەستپێگەیشتنی ئاسان، دیزاینە سادەکەی چاکتردەکات چونکە بە شێوەیەکی جیاواز لە ناوەوە شاراوەتەوە. کۆنتڕۆڵەکان لەبەردەستن تەنانەت لەسەر کورسی گەڕۆکیش، و تەنانەت بە یەک دەستیش کاریان پێدەکرێت، بەمەبەستی فەراهەمکردنی توانای دەسپێگەیشتنی باشتر بۆ کەسانی کەمئەندام.

ژاوەژاو و وزەی کەمتر

تەکنەلۆژیای Digital Inverter

چێژوەرگرە لە چووستیی باشتری بەکارهێنانی وزە و ژاوەژاوی کەمتر. جیاواز لە کۆمپرێسەرە نەریتییەکان، Digital Inverter Compressor (کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دیجیتاڵیی) بەشێوەیەکی خۆکارانە خێرایی خۆی بەپێی پێویستیی ساردکردنەوە ڕێکدەخات. بۆیەش لە کتێبخانەیەک بێدەنگترە، دەنگەکەی تەنھا 37dB(B)ـە. پابەندی ڕێسا نوێکانی وزەیە، ئەمەش پارە بۆ تۆ پاشەکەوتدەکات.

تازەیی بەردەوام

ساردکردنەوەی ورد

تازەیی، تام و پێکھاتەی خواردن بۆ ماوەی زیاتر بپارێزە. فێنککەرەوە سەربەخۆکان لە ھەر بەشێکدا هەموو گۆشەکان بەیەکسانی سارد دەکەنەوە. دابڕینی پێشکەوتوو ناجێگیریی کەمدەکاتەوە، گرنگ نییە دەرەوە چەند گەرم یان سارد بێت. هەروەها تەکنەلۆژیای Digital Inverter ھەست بە پلەی گەرمی دەکات و بەوردی کۆنتڕۆڵی دەکات.

تازەیی دەھێڵێتەوە

Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی)

خواردنەکان بە تازەیی بھێڵەوە، تەنانەت ئەگەر چەندین جاریش دەرگا بکەیتەوە و دایبخەیتەوە. دەکتی Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی) لە دیواری پشتەوە باشترین پلەی گەرمی ناوەوە دەپارێزێت. پارێزگاری دەکات لە ساردی و ڕێگری دەکات لە دەرچوونی ھەوای سارد لەکاتی کردنەوەی دەرگا. و بەخێرایی پلەی گەرمی جێگیردەکاتەوە کاتێک دووبارە داخرایەوە.

سەھۆڵی زیاتر، جێگای زیاتر

دروستکەری سەهۆڵی ناودەرگا

شوێنی زیاتر دروست بکە بۆ هەڵگرتنی خۆراکی زیاتر، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا سەهۆڵی پێویستت هەیە لەگەڵ دروستکەری سەهۆڵی ناودەرگا. بەهۆی ئەوەی لەناو دەرگاکە دروستکراوە، شوێنی هەڵگرتنی زیاترت پێدەدات لە ڕێگەی بەتاڵکردنی شوێنی ڕەفەی بەفرگر، بەڵام دەتوانێت سەهۆڵی زیاتر دروست بکات و هەڵبگرێت. بەرگە پلاستیکییە ڕوونەکەی واتە دەتوانیت بە ئاسانی ببینیت چەند ماوە.

ساردکردنەوە و بەستنی خێرا بەپێی خواست

Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) / Power Freeze (بەستنی خێرا)

چێژلە ئەدایەکی خێرای ساردکردنەوە وەربگرە. بە دەستدان لە دوگمەیەک، Power Cool (ساردکردنەوە خێرا) بەشێوەیەکی چڕ هەوای سارد دەباتە ناو سەلاجەکە بۆ ئەوەی بە خێرایی سەوزە و میوە یان خواردنەوە دڵخوازەکانت فێنک بکاتەوە. Power Freeze (بەستنی خێرا) تەوژمێکی بەهێزی هەوای سارد بۆ ناو بەفرگرەکە دەبات. زۆر باشە بۆ بەستان یان توندکردنەوەی خۆراکە بەستووەکان و دروستکردنی سەهۆڵ.

خاسییەتەکان

  • کۆی سەرجەم (لیتر) 652 
  • کۆی پوختەی گشتی (لیتر) 617 
  • پوختەی پانی (ملم) 912 
  • پوختەی بەرزیی بەرگ لەگەڵ نەرمادە (ملم) 1780 
  • پوختەی قووڵی لەگەڵ دەسکی دەرگا (ملم) 716 
  • پوختەی کێش (کگم) 113 

پاڵپشتی

دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە

پاڵپشتی بەرھەم بینینی ناوەڕۆکی زیاتر
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
  • User Manual (SEMRC SELV SEEG)
    MULTI LANGUAGE
  • User Manual (sead)
    MULTI LANGUAGE
بینینی ناوەڕۆکی زیاتر

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن