گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ
گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

سەلاجەی یەک درگا، بە پوختەی قەبارەی 372 لیتر

سەلاجەی یەک درگا، بە پوختەی قەبارەی 372 لیتر

RR39A74A339/EU

  • BESPOKE
  • ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر
  • دەرگای شیاو بۆ پێچەوانەکردنەوە
  • Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا)
  • Digital Inverter
  • گەرەنتی 20 ساڵ لەسەر کۆمپرێسەرەکە

رەنگ: هەڵبژێرە

ڕەنگ :

توانا: هەڵبژێرە

سەلاجەی خۆت، بە شێوازی خۆت

ئاوێتەکردن و ڕێکخستنی یه‌كه‌کان بەشێوەیەکی گونجاو

Bespoke - یەکە/تێکەڵەیەکی شیاو بۆ تایبەتمەندکردن

سەلاجەکان بە خواستی خۆت ڕێکبخە و ئاوێتەیان بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی ژیانتدا بگونجێت. دەتوانیت وەک یەک یەکە بەکاری بهێنیت کە یەک دەرگای تەواو درێژی هەبێت. بەڵام ئەگەر شوێنی زیاترت دەوێت، دەتوانیت بە شێوەیەکی بێ کێشە چەندین یەکە تێکەڵ بکەیت، لەوانە مۆدێلێکی یەک دەرگای بە درێژی تەواو* یان مۆدێلێکی دوو دەرگا**.

ئاوێتەکردن و ڕێکخستنی یه‌كه‌کان بەشێوەیەکی گونجاو ئاوێتەکردن و ڕێکخستنی یه‌كه‌کان بەشێوەیەکی گونجاو

* مۆدێلی RR7000 یان RR5000، لەگەڵی جووتکراوە بە بەرزی تەنها 1853 ملم.
** مۆدێلی RB7300.

دیزاینێکی بێهاوتای شیک و تایبەت بەخۆت

Bespoke - دیزاینی شیاو بۆ تایبەتمەندکردن

چێشتخانەیەکی شیک و ناوازە بە دیزاینێکی تایبەت بەخۆت دروستبکە. بە 4 ماددە وەک بژاردە بەردەستە: شووشەی ساتن، شووشەی تێر، کانزای چڵکن و کانزای ستیل. و دەتوانیت ئەمانە لەگەڵ چەندان ڕەنگی جیاوازی دەرگا تێکەڵ بکەیت*.

*بژاردەکانی ڕەنگی دەرگا بریتن لە بێجی ساتانی، شینی ئاسمانیی ساتانی، بێجی چڵکن، سپی تێر، قۆخی تێر، نیلی تێر، ڤانێلای تێر، ڕەشی تێر، سپی بەفریی کانزایی، زیویی کانزایی، خۆڵەمێشیی ڕەشباوی کانزایی و ڕەشی کانزایی. ڕەنگە دواتر ڕەنگی زیاتر بەردەست بێت.

دیزاینێکی شیک و سادەی یەکگرتوو

دیزاینی تەخت

جوانییەکی جیاواز زیاد بکە کە ئاستی چێشتخانەکەت بەرزتر دەکاتەوە. دیزاینە تەختە سادەکەی بە شێوەیەکی بێخەوش لەگەڵ ناوەوەی هەر چێشتخانەیەکی سەردەمیانە دەگونجێت. هەروەها بەو واتایە دێت کە دەرگاکە بەرەو دەرەوە دەرناچێت، هەربۆیە بە گۆشەی 90 پلەی تەواو دەکرێتەوە. وە دەتوانرێت لەگەڵ یەکەکانی تری Bespoke ئاوێتە بکرێت بۆ ئەوەی وەک یەک ئامێر دەربکەوێت.

دیزاینێکی شیک و سادەی یەکگرتوو

دیزاینی تەخت

جوانییەکی جیاواز زیاد بکە کە ئاستی چێشتخانەکەت بەرزتر دەکاتەوە. دیزاینە تەختە سادەکەی بە شێوەیەکی بێخەوش لەگەڵ ناوەوەی هەر چێشتخانەیەکی سەردەمیانە دەگونجێت. هەروەها بەو واتایە دێت کە دەرگاکە بەرەو دەرەوە دەرناچێت، هەربۆیە بە گۆشەی 90 پلەی تەواو دەکرێتەوە. وە دەتوانرێت لەگەڵ یەکەکانی تری Bespoke ئاوێتە بکرێت بۆ ئەوەی وەک یەک ئامێر دەربکەوێت.

  • * وێنەکەی سەرەوە تەنیا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە.
  • * وێنەکەی سەرەوە تەنیا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە.

شوێنی زیاتر لە ناوەوە – هەمان قەبارە لەدەرەوە

تەکنەلۆژیای ™SpaceMax

خواردنی زیاتر هەڵبگرە بە شوێنی ناوەوەی زۆر فراوان. تەکنەلۆژیای بێهاوتای ™SpaceMax، دابڕی ئوریسەین (urethane)ـی بەرزی تایبەت بەکاردەهێنێت بۆئەوەی دیوارەکان زۆر تەنکتربن بێئەوەی کارامەیی بەکارهێنانی وزەی کەم بکاتەوە. بۆیە جێگای هەڵگرتنی شمەکی زۆر زیاتر لەناوەوە دابین دەکات بەبێ زیادکردنی قەبارەی دەرەوەی.

خواردن بۆ ماوەیەکی زیاتر بە تازەیی دەهێڵێتەوە

All-Around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر)

دڵنیابە کە هەموو خۆراکەکانت بەباشی ساردکراونەوە. All-around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر) هەموو بەشێکی بە یەکسانی لە گۆشەیەکەوە بۆ گۆشەیەکی تر سارد دەکاتەوە. لەڕێگای کۆمەڵێک دەرچەی هەواوە کە لە جێگای ستراتیژی جێگیرکراون، بەردەوام پلەی گەرمی دەپێوێت و هەوای سارد بڵاودەکاتەوە. بۆیە خواردنەکان لە پلەی گەرمی گونجاودا ڕادەگیرێن و بۆ ماوەیەکی زیاتر بەتازەتر دەمێننەوە.

تازەیی خۆراک بەبێ زوقم و بەستن بۆ ماوەیەکی درێژتر

No Frost

چیتر کات و وزە بۆ تواندنەوەی سەهۆڵی سەلاجەکە بەفیڕۆمەدە. تەکنەلۆژیای No Frost سووڕی هەوا باشتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام پلەی گەرمی یەکسان لە هەموو گۆشەیەکی سەلاجەکەدا بپارێزێت، ئەمەش ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی بەستن و سەهۆڵ. هەروەها زۆر خێراتر دەگاتە پلەی گەرمی مەبەست. هەروەها خواست لەسەر سیستەمی ساردکردنەوە کەمدەکاتەوە، بۆیە بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە.

* بە پێی بە بەراوردێک لە نێوان سەلاجەی Samsung No Frostـی RB31FERNCWW و سەلاجەی Frostـی RL39THCTS. ڕەنگە ئەنجامە تاکەکەسییەکان جیاواز بن بەپێی هۆکارە ژینگەییەکان و بەکارهێنانی تاکەکەسی.

بۆ تازەیی بەردەوام، سەرما لەژوورەوە ڕادەگرێت

Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی)

پلەی گەرمی گونجاو لەناو سەلاجەکەدا بپارێزە، بۆ ئەوەی خواردنەکان بە تازەیی بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر چەندین جاریش دەرگاکە بکەیتەوە و دایبخەیتەوە. پلێتێکی Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی)، Metal Shelf (ڕەفەی کانزایی) و Flat Metal Duct (داکتی کانزایی تەخت)، ساردیی هەواکە دەپارێزن و یارمەتی گەڕاندنەوەی هەرجۆرە لەدەستدانێکی گەرمی دەدەن. وە ڕواڵەتێکی جوانی پێ دەبەخشن و پاککردنەوەشیان ئاسانە.

ساردکردنەوەی خێراتری خواردن و خواردنەوەکان بەپێی خواست

Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا)

چێژ لە کارایی ساردکردنەوەی خێرا وەربگرە بۆ ئەوەی خواردن و خواردنەوەکان بۆ ئاهەنگێک یان ئێوارەخوانێک بە خێرایی سارد بکەیتەوە. بە دەستلێدان لە دوگمەیەک، Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) بەشێوەیەکی چڕ هەوای سارد دەباتە ناو سەلاجەکە، بۆیە خواردنەکان زۆر خێراتر سارد دەبنەوە و دەتوانیت زووتر چێژ لە خواردنەوەکانی ناو قوتوو یان خواردنەوە ساردە دڵخوازەکانت وەربگریت.

* داتای ناوخۆیی.

* داتای ناوخۆیی.

بەئاسانی دەستتدەگاتە خواردنەکانی پشتەوە و دەیاندوزێوە

ڕەفەی سکەیی (Slide-in)

کاتێک کە سەلاجەکە دەکەیتەوە، خۆت بەدوور بگرە لە گەڕان بەناو ڕێڕەوێکی بەربەستی شتەکان. ڕەفەیەکی سکەیی بەئاسانی دێتە دەرەوە و دەڕواتە ژوورەوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە هەڵگرتن، ڕێکخستن و دەستگەیشتن بە خۆراکەکانت بە شێوەیەکی کارامە. بۆیە دەتوانیت بە خێرایی شتەکان بدۆزیتەوە، تەنانەت ئەگەر لە پشتەوە یان لەسووچەکانیشدا بن، بەبێ ئەوەی ”شوێنی دەست پێ نەگەیشتوو“ هەبێت

خۆراکەکەت بگوازەوە – بۆ هەر شوێنێک کە ئارەزووی دەکەیت

Take Out Tray (سینی بەتوانای دەرهێنان)

زۆر ئاسانتر شتە دڵخوازەکانت هەڵبگرە و دەستت پێیان بگات. سینیەک بە توانای دەرهێنان بۆ هەڵگرتنی شتومەکی وەک بەرهەمە شیرەمەنیەکان، شیرینی یان شووشەی شەراب دروستکراوە. دەتوانیت وەک چەکمەجەیەک بەکاری بهێنیت یان سینیەکە دەربهێنیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستت بە هەموو شتێک بگات. هەروەها ڕوونە، هەر بۆیە دەتوانی بەخێرایی ئەوەی لەناویدایە بیبینیت.

شێی گونجاو بۆ تازەیی بەردەوام

بۆکسی سەوزە بە کۆنتڕۆڵکردنی شێ

تەنانەت میوە و سەوزەی زیاتریش بۆ ماوەیەکی زۆر بە تازەیی ڕابگرە لە ناو بۆکسی سەوزە بە کۆنترۆڵکردنی شێ، بە تایبەت لەبەرئەوەی ئەوەندە گەورەیە کە شتە گەورەکانی جێگادەبێتەوە. بەبەردەوامی ئاستی شێ ڕێکدەخات بۆ هێشتنەوەی شێی پێویست لەڕێگەی کردنەوە و داخستنی خۆکاری دەرچەیەک بۆ ڕاگرتن یان ڕەهاکردنی شێ.

بە بەکارهێنانی وزەی زۆر کەمتر بۆماوەیەکی زۆر درێژتر کار دەکات

تەکنەلۆژیای Digital Inverter

چێژ وەربگرە لە کارامەیی زیاتری وزە، ژاوەژاوی کەمتر و کارایی درێژخایەن. Digital Inverter Compressor (کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دیجیتاڵی) بەشێوەیەکی خۆکار خێراییەکەی لەگەڵ پێویستیی ساردکردنەوە ڕێکدەخات. بۆیە بێدەنگترە، بەڕادەیەکی بەرچاو وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت، و بڕوانامەی پێدراوە بۆ کارکردن بۆ ماوەی 21 ساڵ*، و بە گرەنتییەکی 20 ساڵە پشتگیری کراوە**.

* خەڵاتی بڕوانامەی خۆڕاگری بۆ 21 ساڵی پێدراوە لە لایەن دەستەی کارەبایی، ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئەڵمانیا (Verband Deutscher Elektrotechniker – VDE). ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینە بەپێی بارودۆخی بەکارهێنان بگۆڕێت.
** گەرەنتی 20 ساڵ تەنیا کۆمپرێسەرەکە دەگرێتەوە.

شتی زیاتر لە دەرگاکەدا جێبکەوە

سەبەتەی دەرگا کە ڕێکدەخرێت

جێکردنەوەی کەلوپەلی گەورە یان خاوەن شێوەی نامۆ بۆ ناو سەلاجەکە دەتوانێ کێشەی لێبکەوێتەوە. بۆیە سەبەتەیەک کە دەتوانرێت ڕێکبخرێت لە دەرگاکەدا، یارمەتیت دەدات بە ئاسانی کەلوپەلی زیاتر و خاوەن قەبارەی جیاواز بە ئاسانی ڕێکبخەیت و بەپێی خواستی خۆت هەڵی بگریت. دەتوانی بۆشاییەکە بەشێوەیەک ڕێکبخەیت کە بوتڵەکان، کارتۆنەکان و شتومەکی تر بە قەبارەی جیاواز هەڵبگریت و دڵنیابیتەوە کە لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.

هەموو گۆشەیەک بە ڕووناکییەکی گەشاوەتر ببینە

ڕووناکی LED

بە ڕووناکی LED بە ئاسانییەکی زیاتر پێکهاتەکان بدۆزەرەوە، هەروەها شوێنی زیاتر بەدەستبهێنە و پارە پاشەکەوت بکە. لە ڕووناکی ئاسایی باریکتر، ڕووناکتر و لەبەکارهێنانی وزەدا کارامەترە. هەموو گۆشەیەک بە ڕووناکییەکی نەرمتر و ئارامتر ڕووناک دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا شوێنی هەڵگرتنی زیاتر دروست دەکات و پارەی کارەبا کەم دەکاتەوە.

* تایبەتمەندی Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی) بۆ هەندێک مۆدێلی دەسنیشانکراو خراوەتەبەردەست.

* تایبەتمەندی Metal Cooling (ساردکردنەوەی کانزایی) بۆ هەندێک مۆدێلی دەسنیشانکراو خراوەتەبەردەست.

بە هەر ئاراستەیەک کە بتەوێت دەکرێتەوە

دەرگای شیاو بۆ پێچەوانەکردنەوە

بە دەرگایەک کە شیاوە بۆ پێچەوانەکردنەوە، ئەو ئاڕاستەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت سەلاجەکەت پێیدا بکرێتەوە. ئەمەش واتە هەمیشە بە تەواوی لەگەڵ شێوازی دڵخوازی چێشتخانەکەت گونجاوە. تەنها بە گۆڕینی نەرمادەکان، دەتوانرێت دەرگاکە پێچەوانە بکرێتەوە. هەربۆیە تاڕادەیەکی زۆر لە هەر شوێنێکدا دەگونجێت و ڕێگەت پێدەدات یەکەکان بە شێوازی جۆراوجۆر تێکەڵ بکەیت.

* لابردنی نەرمادەکانی دەرگا و گۆڕینی ئاڕاستەی دەرگاکە پێویستە لەلایەن پسپۆڕێکی لێهاتوو جێبەجێ بکرێت.

پشتەوەی ئاسانە بۆ خاوێنکردنەوە، خۆڕاگرە و پارێزەرە

Clean Back (ڕووکەشی پاکیی بەشی پشتەوە)

زۆر بە ئاسانی پشتی سەلاجەکە پاک بکەرەوە. Clean Back ڕوپۆشێکی سەلامەتی تەواو سافە بۆ کۆیل و کێبڵە گرنگەکان. زۆر ڕێکوپێک دیارە، بە ئاسانی خاوێن دەکرێتەوە و خۆڕاگرییەکی زیاتری پێدەبەخشێت. ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی پیسی لە دەوری پارچەکان و لە بەرکەوتن دەیانپارێزێت.

چۆنێتی پێوانەکردنی

* ڕەنگە هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی لێرەدا هاتووە جیاواز بن لە تایبەتمەندییە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە.

خاسییەتەکان

  • پوختەی پانی(ملم) 595‎‎
  • پوختەی بەرزی بەرگ لەگەڵ نەرمادە(ملم) 1853‎‎
  • پوختەی قووڵی لەگەڵ دەسکی دەرگا(ملم) 688‎‎
  • پوختەی كێش(کگم) 85.5‎‎
  • جۆری ساردکردنەوە ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر
  • کۆمپرێسەر Digital Inverter Compressor (کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دیجیتاڵی)

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن