سەلاجەی خاوەن بەفرگر لە خوارەوە، پوختەی قەبارەی 340 لیتر
key features
-
توانای گەورە
-
ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر
-
تەکنەلۆژیای ئینڤێرتەری دیجیتاڵی
شوێنی زیاتر لە ناوەوە - هەمان قەبارە لەدەرەوە
تەکنەلۆژیای ™SpaceMax
شتی زیاتر بخەرە نێو سەلاجەیەک کە خاوەن قەبارەیەکی زۆر گەورەی 385 لیترییە* سەرەڕای ئەوەی کە قوڵییەکی ستانداردی 600 میلیمەتری هەیە، سەلاجەکە بە ئاسانی لەگەڵ کەوەنتەر و کابینەکانتدا دەگونجێت. بەهۆی دابڕی گەرمی-نەگەیەنەری زۆر کارامەی تەکنەلۆژیای ™SpaceMaxـەوە، دیوارەکان زۆر تەنکترن. لەبەرئەوە، بێئەوەی دەرەوەی گەورەتربکرێت، ڕووبەری ناوەوەی جێگای شتی زیاتر دەبێتەوە.
* قەبارەی هەر مۆدێلێك جیاوازە.
لە سووچێک بۆ سووچیکی تر بەشێوەی یەکسان سارددەبێت
All Around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو-دەوروبەر)
دڵنیابە لەوەی کە گشت خواردنەکانت بە تەواوی ساردن - لە هەرشوێنێکی سەلاجەکەدا بێت. All Around Cooling (ساردکردنی هەموو دەوروبەر) هەر بەش و خانەیەک سوچ بە سووچ سارد دەکاتەوە. بەردەوام پشکنینی پلەی گەرمی دەکات و لە ڕێگەی ئەو دەرچانەی کە لە شوێنی ستراتیژیی دابینکراون هەوای سارد دەسووڕێنێتەوە. لەبەرئەوە هەر بەرهەمێك کە دەیخەیەتە سەر هەرکام لە ڕەفەکان بە ساردی و سازگاری دەمێنێتەوە.
بەبێ کات و هەوڵدان بێ زوقم دەمێنێتەوە
No Frost
خۆت دووربخەوە لە بەفێڕۆدانی کات و وزە بۆ تواندنەوەی سەهۆڵی سەلاجەکە. تەکنەلۆژیای No Frost لە ڕێگای کۆمەڵێك ڕێڕەوەوە، ڕەوتی هەوا باشتردەکات، بەشێوەیەك کە ناهێڵێت سەهۆڵ لە نێو سەلاجەکەدا کۆببێتەوە. هەروەها بەهۆی باشترکردنی خولانەوەی هەواوە پلەی گەرمی لە یەك ئاستدا دەهێڵێتەوە، بەمەش سیستەمی ساردکردنەوە کەمتر ماندوودەبێت.
ساردکردنەوە و بەستنی خێرا بەپێی خواست
Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) / Power Freeze (بەستنی خێرا)
چێژلە کاراییەکی خێرای ساردکردنەوە وەربگرە. بە دەستدان لە دوگمەیەک، Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) بەشێوەیەکی چڕ هەوای سارد دەباتە ناو سەلاجەکە بۆ ئەوەی بە خێرایی سەوزە و میوە یان خواردنەوە دڵخوازەکانت فێنک بکاتەوە. Power Freeze (بەستنی خێرا) تەوژمێکی بەهێزی هەوای سارد بۆ ناو فریزەرەکە دەبات. زۆر باشە بۆ بەستان یان توندکردنەوەی خۆراکە بەستووەکان و دروستکردنی سەهۆڵ.
دیزاینێکی و هاوسەنگ و سەردەمیانە
دیزاینێکی جوان و کەشخە
ماڵەکەت کەشخەتربکە. قوڵییە ستانداردە 600 میلیمەترییەکەی بێکێشە لەگەڵ کەوەنتەرەکەتدا دەگونجێت. دەرگای تەخت و جوان، دابەشکاری ئاو لە ناو خۆیدا*، و پشتەوەی پاك. ناوەوەی کە زۆر سادەیە، ڕوونمایەکی شاراوە، ڕەفەی خواردنەوەی تەخت و بۆکس و سەبەتەی خواردنی خۆڵەمێشی-تاریککراوی لەگەڵدایە*.
* ئارەزوومەندانە. تەنھا لە چەند مۆدێلێیکی دیاریکراودا بەردەستە.
بوتڵی گەورەتر و زیاتر بخە نێو دەرگاکە
گیرفانی گەورەی دەرگا
دەتوانی بوتڵی گەورەی تا قەبارە 4 پینتی بخەیتە نێو دەرگاکەوە، با لە سەر ڕەفەکاندا جێگانەگرێت. گیرفانی دەرگاکە قووڵتر و فراوانترن، لەوێدا دەتوانرێت بتڵ و کارتۆنی گەورە و خواردنەوەی زیاتری تێدا دابنرێت. هەروەها بۆ ئەوەش باشە کە بە ئاسانی دەستتبگات بە خواردنەوە ساردەکانی دڵخوازی خۆت.
زۆر بە هێمنی کاردەکات و وزە پاشەکەوتدەکات
تەکنەلۆژیای Digital Inverter
چێژوەرگرە لە کارامەیی باشتری بەکارهێنانی وزە و ژاوەژاوی کەمتر. Digital Inverter Compressor (کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دیجیتاڵی) بەشێوەیەکی خۆکار خێراییەکەی لەگەڵ پێویستیی ساردکردنەوە ڕێکدەخات. بۆیەش لە کتێبخانەیەک بێدەنگترە، دەنگەکەی تەنھا 35dB(B)ـە. پابەندی ڕێسا نوێکانی وزەیە، ئەمەش پارە بۆ تۆ پاشەکەوتدەکات.
پشتەوەی ئاسانە بۆ خاوێنکردنەوە، خۆڕاگر و پاریزراوە
Clean Back
زۆر بە ئاسانی پشتی سەلاجەکە خاوێنبکەوە. Clean Back کەڤەرێکی سەلامەتی تەواو سافە بۆ کویل و کێبڵە گرنگەکان. زۆر ڕێکوپێک دیارە، بە ئاسانی خاوێندەکرێتەوە و خۆڕاگری زیاتری پێدەبەخشێت. بەرگریدەکات لە کۆبوونەوەی پیسی لە دەوروبەری پارچەکان و لە بەرکەوتن دەیانپارێزێت.
خاسییەتەکان
-
کۆی سەرجەم(لیتر) 355
-
پوختەی پانی (ملم) 595
-
پوختەی بەرزی بەرگ لەگەڵ نەرمادە(ملم) 1853
-
پوختەی كێش(کگم) 66
-
جۆری ساردکردنەوە ساردکردنەوەی تاک
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە