سەلاجەی خاوەن بەفرگر لە خوارەوە، بە پوختەی قەبارەی 340 لیتر
key features
-
ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر
-
قەبارەی فراوانی لەخۆگرتن
-
تەکنەلۆژیای Digital Inverter
شوێنی زیاتر لە ناوەوە - هەمان قووڵی لە دەرەوە
تەکنەلۆژیای ™SpaceMax
خۆراکی زیاتر لە سەلاجەیەکی زۆر گەورەی 390 لیتریدا* هەڵبگرە لەگەڵ دیزاینێکی قووڵی ستانداردی 600 ملم، کە بە شێوەیەکی بێ خەوش لەگەڵ کەوانتەرەکەتدا یەکدەگرێتەوە. توانای دابڕینی زۆر کارامەی تەکنەلۆژیای ™SpaceMax وا دەکات دیوارەکان زۆر تەنکتر بن. بۆیە شوێنی هەڵگرتنی زیاتر دابین دەکات، بەبێ ئەوەی لە ئاستی لێواری کەوانتەرەکانەوە دەربچێت.
* قەبارەی لەخۆگرتن بۆ هەر مۆدێلێک جیاوازە.
لە گۆشەوە بۆ گۆشە بە یەکسانیی سارددەکاتەوە
All-Around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر)
دڵنیابە کە هەموو خۆراکەکانت بەباشی ساردکراونەوە. All-around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر) هەموو بەشێکی بە یەکسانی لە گۆشەیەکەوە بۆ گۆشەیەکی تر سارد دەکاتەوە. لەڕێگای کۆمەڵێک دەرچەی هەواوە کە لە جێگای ستراتیژی جێگیرکراون، بەردەوام پلەی گەرمی دەپێوێت و هەوای سارد بڵاودەکاتەوە. بۆیە خواردنەکان لە پلەی گەرمی گونجاودا ڕادەگیرێن و بۆ ماوەیەکی زیاتر بەتازەتر دەمێننەوە.
زۆر بە ئاسانی و بەبێ بەفیڕۆدانی کات بەبێ زوقم دەمێنێتەوە
No Frost
چیتر کات و وزە بۆ تواندنەوەی سەهۆڵی سەلاجەکە بەفیڕۆمەدە. تەکنەلۆژیای No Frost سووڕی هەوا باشتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام پلەی گەرمی یەکسان لە هەموو گۆشەیەکی سەلاجەکەدا بپارێزێت، ئەمەش ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی بەستن و سەهۆڵ. هەروەها زۆر خێراتر دەگاتە پلەی گەرمی مەبەست. هەروەها خواست لەسەر سیستەمی ساردکردنەوە کەمدەکاتەوە، بۆیە بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە.
ساردکردنەوە و بەستنی خێرا بەپێی خواست
Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) / Power Freeze (بەستنی خێرا)
چێژلە کاراییەکی خێرای ساردکردنەوە وەربگرە. بە دەستلێدان لە دوگمەیەک، Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) بەشێوەیەکی چڕ هەوای سارد دەباتە ناو سەلاجەکە بۆ ئەوەی بە خێرایی سەوزە و میوە یان خواردنەوە دڵخوازەکانت سارد بکاتەوە. Power Freeze (بەستنی خێرا) تەوژمێکی بەهێزی هەوای سارد بۆ ناو بەفرگرەکە دەبات. زۆر باشە بۆ بەستن یان توندکردنەوەی خۆراکە بەستووەکان و دروستکردنی سەهۆڵ.
دیزاینێکی شیک و هاوسەنگی بێ خەوش
دیزاینی جوان و بێخەوش
دیمەنێکی جوانی بێ خەوش بە ماڵەکەت بدە. دیزاینە ڕێکوپێک و سەردەمییانەکەی قووڵییەکی ستانداردی 600 (ملم)ـی هەیە، بۆیە بە تەواوی لەگەڵ کەوانتەرەکەتدا یەکدەگرێتەوە. دەرگای تەختی جوان و Clean Back (ڕووکەشی پاکیی بەشی پشتەوە) هەیە. ڕووکاری ناوەوەی ڕوونمایەکی شاراوە، ڕەفەی تەختی خواردنەوە و سەبەتە و بۆکسی خواردنی بە ڕەنگی خۆڵەمێشی تێدایە*.
* ئارەزوومەندانە. تەنھا لە چەند مۆدیلێیکی دیاریکراودا بەردەستە.
بوتڵی گەورەتر و زیاتر لە دەرگاکەدا جێبکەرەوە
سەبەتەی گەورەی دەرگا
شووشە گەورەکان تا قەبارەی 4 پینت لە دەرگاکەدا هەڵبگرە بۆ ئەوەی شوێنی سەر ڕەفەکان بەفیڕۆ نەچێت. سەبەتەی دەرگای گەورەی فراوانتر و قووڵتر یارمەتیت دەدات شووشە گەورەکان، کارتۆنە گەورەکان و شتومەکی خواردنەوەی زیاتر بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵبگریت. بۆیە زۆر باشە ئەگەر بتەوێت بە ئاسانی دەستت بگات بە خواردنەوە ساردەکان و خواردنەوە دڵخوازەکانت لە هەر کاتێکدا.
پشتەوەی ئاسانە بۆ خاوێنکردنەوە، خۆڕاگرە و پارێزەرە
Clean Back (ڕووکەشی پاکیی بەشی پشتەوە)
زۆر بە ئاسانی پشتی سەلاجەکە پاک بکەرەوە. Clean Back ڕوپۆشێکی سەلامەتی تەواو سافە بۆ کۆیل و کێبڵە گرنگەکان. زۆر ڕێکوپێک دیارە، بە ئاسانی خاوێن دەکرێتەوە و خۆڕاگرییەکی زیاتری پێدەبەخشێت. ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی پیسی لە دەوری پارچەکان و لە بەرکەوتن دەیانپارێزێت.
خاسییەتەکان
-
کۆی سەرجەم(لیتر) 344
-
پوختەی پانی(ملم) 595
-
پوختەی بەرزی بەرگ لەگەڵ نەرمادە(ملم) 1853
-
پوختەی قووڵی لەگەڵ دەسکی دەرگا(ملم) 658
-
پوختەی كێش(کگم) 78
-
جۆری ساردکردنەوە ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە