تایبەتمەندی سیاسەتی سەکۆى بازرگانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە سەکۆى Samsung.com

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلکترۆنیکی سنوردار، دواتر بە ("سامسۆنگ") ئاماژەى پێ دەکرێت ، و هەروەها کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانمان و بریکاری مۆڵەتپێدراوی نا گشتگیر لە عێراق UTS Global FZCO ناودەبرێت لە ڕێگەی کۆمپانیای (انطلاق الحركة الكبيرة بۆ بازرگانی گشتی و هاوردەکردنی مۆبایل و ێداویستیەکانی /سنوردار(لەمەو دووا بە (ئێمە) یان(لامانە)یان (تایبەت بە ئێمە) پێکەوە ئاماژەمان پێدەکرێت.

تا رادەیەک گرنگی بە تایبەتمەندی بریکارەکانمان دەدەین

ئاگاداری ئەم جۆرە تایبەتمەندیە (لە دوایدا بە "ئاگاداری تایبەتمەندیەکان" ناودەبرێت) زانیاری پێویستت بۆ دابین دەکات دەربارەی چۆنیەتی سامسۆنگ زانیاریەکان کۆ دەکاتەوە، لە وانە زانیارى کەسی بەکارهێنان، ئاشکراکردنیان، گواستنەوە و پاراستنیان،( زانیاری دەربارەی تۆ، لەوانەشە ئاشکراکردنەکان کە بۆ دەرەوە کراون لەو شوێنانەی کە لەم تێبینیە تایبەتمەندەى هەیە) بەڵام جێبەجێ ناکرێت بۆ ئەو زانیاریانەى کە کۆکراوەتوە لەلایەن بەرنامەکان، وێب سایتەکان یان خزمەتگوزارییەکانی تر کە لەلایەن سامسۆنگەوە پێشکەش کراون.

تایبەتمەندی ئاگاداری بەشێکی دانەبڕاوە لەو سیاسەتی پیادەکراوى تایبەتمەندی سامسۆنگ (کە بەردەستە لە https://www.samsung.com/levant/info/privacy/). )لە حاڵەتی هەر ناکۆکییەک یان نەگونجانێک لە نێوان مەرجەکانی تێبینی تایبەتمەندیەکان و سیاسەتی تایبەتمەندی سامسۆنگ، مەرجەکانی تێبینی تایبەتێتی زاڵ دەبێت.

سامسۆنگ لە گرنگی تایبەتمەندی پاراستنی کڕیارەکانمان تێدەگات. بۆیە بۆ ئێمە گرنگە کە دڵنیابین لەوەی کە لە تۆ تێدەگەیت لەبارەى : چۆن زانیاریەکانت کۆدەکەینەوە و بەکاری دەهێنین. ئەم ئاگاداری تایبەتمەندیە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن زانیاریەکانت کۆدەکەینەوە لەسەر ماڵپەڕی Samsung.com بەکاردێت، وامان لێ دەکات کە سەکۆی فرۆشتنی ئۆنلاین (سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنی) دابین بکەین کە ڕێگەتان پێدەدات بۆ گەڕان و کڕینی بەرهەمەکانی سامسۆنگ (دواتر کە بە بەرهەم کۆمپانیا هەمەجۆرەکانی سامسۆنگ لە ناو گروپی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ دا داتاکانت کۆدەکەنەوە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر پڕۆسەی لەسەر دەکەین، بە تایبەتی سامسۆنگ ئەلکترۆنیک لیڤانت/ئەردەن:

SAMSUNG ELECTRONICS LEVANT/JORDAN "سامسۆنگ ئیلکترۆنیکس لیڤانت/ئەردەن" جگە لە بریکارێکی ڕێگەپێدراوی کە تایبەت نییە لە عێراق، UTS Global FZCO لە ڕێگەی کۆمپانیای انطلاق الحركة الكبيرة بۆ بازرگانی گشتی و هێنانی مۆبایل و پێداويستيةكاني / بەرپرسیاریەتی سنوردار لە کۆماری عێراق و کۆمپانیای Samsung Electronics Co. Ltd کە لە کۆریایە کاتێک کە سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنی بەکاردێنیت، زانیاری تایبەتیت لەلایەن کۆمپانیا هاوبەشەکانەوە چارەسەر دەکرێت کە یارمەتیمان دەدات ئەم خزمەتگوزاریانە بەکاربخەین. سیاسەتی تایبەتێتی ئەم کۆمپانیایانە بۆت دەنێردرێت لە کاتی پێشکەش کردنی زانیارى کەسیت.

بە بەکارهێنانی سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنی، وا دەگەێنێت کە تۆ ڕازیی بە مەرجەکانی تێبینی تایبەتمەندی سامسۆنگ و سیاسەتی تایبەتێتی، و هەروەها تۆ ڕازیی بە کردارەکان ورێکارەکانمان سەبارەت بە کۆکردنەوە، بەکارهێنان، ئاشکراکردن، گواستنەوە و عەمبارکردنی زانیاریەکان (بە زانیاری کەسییشەوە) کە لە ئاگاداری تایبەتی وەسف کراوە.

چ زانیارییەک کۆدەکەینەوە؟


سامسۆنگ زانیاری تایبەتی تۆ بە شێوازی جۆراوجۆر کۆ دەکاتەوە.

ئەو زانیاریانەی کە ڕاستەوخۆ پێشکەشی دەکەی


ئێمە زانیاریت لێ کۆدەکەینەوە کاتێک تۆ راستەوخۆ سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنی ئێمە بەکاردێنیت. بۆ نموونه:

  • کاتێک دەچیتە ناو سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنی ئێمە بە بەکارهێنانی ئەژمێری سامسۆنگ، ئێمە دەستمان دەگات بە زانیاری لە ئەژمێرەکەت وەک ناوت یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت. ئەگەر تۆ بەرهەمێک لە ئێمە داوا بکەیت، ئێمە وردەکاری دەربارەى کڕینت کۆدەکەینەوە و داوای ناو، ناونیشان، زانیاری لە بارەى پەیوەندی تایبەت بە تۆ، هەروەها زانیاری لە چۆنیەتی گواستنەوە و شێوازی پارەدان دەکەین بۆ ئامادەکردنی داواکاریەکەت.

  • کاتێک پەیوەندیت بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیارانەوە دەکەیت، لەوانەیە پێویستمان بە زانیاری بێت بۆ سەلماندنی ناسنامەکەت و ئەو بەرهەمەی کە پرسیارت لێ دەکەیت بۆ ئەوەی وەڵامت بدەینەوە.

  • کاتێک تۆ گفتوگۆ لەگەڵ کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمان دەکەیت ، پەیوەندییەکانت لە ڕێگەی سیستەمە تایبەتیەکانمان دەگوازرێنەوە.


زانیاری دەربارەی بەکارهێنانت بۆ سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنی


جگە لەو زانیاریانەی کە بۆمانی دەنێریت، ئێمە زانیاری کۆدەکەینەوە دەربارەی بەکارهێنانت بۆ سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنیمان. و ئەمانەى خوارەوە کۆدەکەینەوە:

  • زانیاری دەربارەی ئەو بەرهەمەی کە دەیکڕیت - مۆدێلی ئامێر، ژمارەی IMEI، ژمارەی زنجیرەی

  • زانیاری ئامێر - ناونیشانی IP، دۆسییەکانی ناساندی پەیوەندی(کۆکیز) و نیشانەکان.

  • زانیاری تۆمارکردن - هەر زانیاریەک لە دۆسێیەکانی ناساندنى پەیوەندی/ cookies کە لەسەر ئامێرەکەت داماناوە.

  • زانیاری تر دەربارەی بەکارهێنانی تۆ بۆ سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنی، لەگەڵ ئەوەی کە چۆن کارلێک دەکەیت لەگەڵ ناوەڕۆکەکە کە لە ڕێگەی سەکۆوە کە دابین کراوە.


شیکارییەکانی پەیوەندیان بە لایەنی دەرەکیەوە هەیە


لە ڕێگەی خزمەتگوزاریە دیاریکراوەکانەوە، ئێمە لەوانەیە زانیاری تایبەتی کۆبکەینەوە دەربارەی چالاکیە ئۆنلاینەکانت کە لەسەر وێب سایتەکان یان ئامێرە گرێدراوەکان ئەنجام دەدەیت بەبەردەوامی و بەناو وێبسایتەکانی ، ئامێرەکان، کاربەرنامەکان، و تایبەتمەندی و خزمەتگوزارییەکانی تر کە لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن کە پەیوەندیان بە لایەنی دەرەکیەوە هەیە. ئێمە لەوانەیە خزمەتگوزاری شیکردنەوەی لایەنی دەرەکی بەکار بهێنین لە پەیوەندی لەگەڵ خزمەتگوزاریەکان، وەک خزمەتگوزاریەکانی گوگل شیکەرەوە (Google Analytics ). ئەو خزمەت گوزاریەی کە ئەم خزمەتگوزاریانە بەڕێوە دەبەن یارمەتیمان دەدەن بۆ شیکردنەوەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان. ئەو زانیاریانەی بەدەستمان هێناوە لەوانەیە ڕاستەوخۆ ئاشکرا بکرێن یان کۆبکرێنەوە لەلایەن ئەو دابینکەرانە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر کە زانیاریەکان بەکاردەهێنن بۆ نمونە بۆ هەڵسەنگاندنی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و یارمەتیدان لە بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاریەکان و دەستنیشانکردنی کێشە تەکنیکیەکان ، بۆ زانینی زیاتر دەربارەی شیکەرەوەکانی گووگڵ، تکایە سەردانی http://www.google.com/analytics/learn/privacy.html وە https://www.google.com/policies/privacy/partners.


بژاردنەکانت


لەوانەیە هەندێک جۆرە زانیاریمان بۆمان دابین نەکەیت، بۆ نمونە، وەک زانیاری داواکراو وەک بەشێک لە تۆمارکردنی حسابی سامسۆنگ. لە هەندێک حاڵەتدا، ئەمە لەوانەیە توانات سنووردار بکات بۆ بەکارهێنانی هەندێک خزمەتگوزاری. ئێمە گشت هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو سنوورانە کاتێک داوای زانیاریتان لێ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانیت بڕیارێک لەبارەیەوە بدەیت


چۆن زانیاریەکانت بەکار دەهێنین؟


ئێمە ئەو زانیاریانە بەکاردێنین کە کۆیان دەکەینەوە بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە:

  • بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاریەکان، لەوانە دەرفەتت بۆ برەخسێنێت بۆ چوونە ناو ڕێکەوتنی فرۆشتن لەگەڵ کارپێکەری کۆگای ئۆنلاین سامسۆنگ و هەروەها بژاردەکانی ئامێر گۆڕینەوە، بەدەستهێنانی دڵنیایى یان بەدەستهێنانی متمانە بۆ کڕینەکەت؛

  • بۆ دابینکردنی ناوەڕۆکی تایبەتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە خۆت پشتبەستن بە چالاکیەکانی ڕابردووت لەسەر سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنیمان؛

  • بۆ پێشکەش کردنی ڕیکلام و هاندان و پێشکەش کردنەکان تایبەت بەخۆت لەسەر وێب سایتەکەمان و ماڵپەڕەکانی تایبەتەکان و ماڵپەڕەکانی لایەنی دەرەکی (بۆ نموونە سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) ئەگەر ئێوەمان بە ئارەزوومەند زانی،

  • بۆ گەیاندنی ئۆفەرى هاندان و ئۆفەرەکان لە ڕێگەی پەیوەندیە راستەوخۆکانی بازاڕکردن تەنها کاتێک کە تۆ ڕەزامەندی جیات بە ئێمە داوە؛

  • بۆ شیکردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان بۆ یارمەتیدانمان بۆ تێگەیشتنی باشتر لە کڕیارەکانمان بۆ گەیاندنی پەیوەندی و خزمەتگوزاری و ئەزموونەکان بۆ ئێوە؛

  • بۆ داواکردنی بۆچوونەکانت سەبارەت بە بەرهەم و خزمەتەکانمان و ئەنجامدانی ڕاپرسی کڕیارەکان بە وەرگرتنی ڕەزامەندی بە جیا لە تۆ ئەگەر پێویست بێت؛

  • پابەندی یاسا و پرۆسە یاساییەکان بین؛

  • بۆ پاراستنی مافەکان، تایبەتمەندیەکان یان سەلامەتی سامسۆنگ یان هەر یەکێک لە هاوپیشەکانمان، هاوبەشە بازرگانیەکان یان کڕیارەکانمان.


ئێمە ئەو زانیاریانە بەکاردەهێنین و کۆدەکەینەوە کە دەربارەی ئێوە لە خزمەتگوزاریەکان، ئامێرەکان، یان سەرچاوەکانی تر بۆ ئەوەی ئەزموونێکی باشترت بۆ دابین بکەین. بۆ نمونە، تۆ دەتوانیت نەک تەنها وردەکاری حسابی سامسۆنگ بەکاربێنیت لەسەر ئەو خزمەتەی کە خۆت تۆمارت کردووە، بەڵکو لە خزمەتگوزاریەکانی تر کە حسابەکانی سامسۆنگ بەکاردێنن. ئێمە هەروەها ئەو زانیاریانە بەکاردێنین کە ئێوە ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی سەرچاوەکانی ترەوە کە لە سەرەوە باستان کرد بۆ گەیاندنی ناوەڕۆکێک کە لەوانەیە پێ سەرسامیت یان تێبینی شەخسی خۆت لەسەر دانابێت

خودی خۆت بژاردەت هەیە دەربارەی زانیاریەکانت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی مافەکانت چیە بکە؟.

سامسۆنگ زانیاریە تایبەتیەکانت چارەسەردەکات بۆ ئەو مەبەستانەی لەسەرەوە باسکراون

ئەو بنەما یاسایانەى کە سامسۆنگ بۆ پرۆسەی چارەسەرکردنی زانیاری کەسی پەیڕەوى دەکات بریتین لە:

  1. بۆ ئەوەی بتوانین بەڵێنتان بۆ جێبەجێ بکەین، وەک دابینکردنی سەکۆی بازرگانیی ئەلیکترۆنی،

  2. بۆ بەرزکردنەوەی بایەخ دانمان و بەرژەوەندییە بازرگانیەکانمان، بۆ نمونە، بۆ ئەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێوە بەڕێوە ببەین و ئەزموونی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمان بۆ ئێوە باشتر بکەین، لەوانەشە پەیوەندییەکان لەسەر ماڵپەڕەکەمان، ماڵپەڕەکانی لایەنی دەرەکی و سەکۆکانی ئۆنلاین (ئەنترنێت)

  3. بۆ پابەندبوون بە یاساکان و ڕێکارە یاساییەکان، بۆ نمونە بۆ دەستەبەرکردنی پەیوەندیەکانی راسەوخۆى بازاڕکردن دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی تۆ. تەنانەت دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیەکەت، هەمیشە دەتوانیت ئەو ڕەزامەندیە هەڵبگریت بە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە وەک دیاری کراو لە بەشی "پەیوەندیمان پێوە بکە" لە سیاسەتی تایبەتێتی.


زانیاریەکانت لەگەڵ کێ هاوبەش دەکەین؟


ئێمە زانیاریەکانت لەناوخۆدا ئاشکرا دەکەین لە بواری کارەکەمان، بەڵام ئێمە تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیادە یان یارمەتی داواکاریەکانت ئاشکرا دەکەین

هەروەها زانیاریەکانت بۆ ئەم لایەنانە ئاشکرا دەکەین، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمە پێویستە دەیت بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکانمان:

  • کۆمپانیاکانی سەر بەئێمە: کۆمپانیاکانی تری گروپی ئەلکترۆنی سامسۆنگ کە ئێمە سەرپەرشتی دەکەین یان خاوەنداری دەکەین.

  • هاوبەشەکانمان لە کارکردن: بۆ هاوبەشانی کارەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو خزمەتانەتان بۆ دابین بکەین کە داوات کردووە یان هەڵت بژاردووە بۆ کڕین. ئەم هاوبەشە بازرگانیانە کۆنترۆڵی زانیاری تایبەتی تۆ دەکەن و بەڕێوەی دەبەن، لەگەڵ ئەو هاوبەشەی کە بژاردەکە دابین دەکات بۆ بارکردن و پارەدان بە بڵاوبوونەوەکە. ئەم هاوبەشە بازرگانیانە سیاسەتی تایبەتێتی خۆیان هەیە کە وردەکاری چۆنیەتی و سنوردارى بەکارهێنانی زانیاری تایبەتی تۆیان هەیە دەکەن.

  • دابینکەرانی خزمەتگوزاری: ئەو کۆمپانیا بە وریایەوە دەستنیشان کراون کە خزمەتگوزاری ئێمە دابین دەکەن یان لە جیاتی ئێمە، وەک ئەو کۆمپانیایانەی کە یارمەتیمان دەدەن لە چاککردنەوەکان، سەنتەری پەیوەندی بە کڕیارەکان، چالاکیەکانی خزمەتگوزاری کڕیارەکان، ڕیکلامکردن (بەوانەوەش ئەو ریکلامانەىى کە لەسەر سەکۆکانمان ،یان ئەو سەکۆیانە ئەلیکترونایانەى سەر بە لایەنی دەرەکین، یان ئەو سەکۆیانەى لەسەر ئەنترنێتن) و ئەنجامدانی راپرسی دەربارەى رەزامەندى گڕیانمان، ئامادەکردنی پسولەکان، یان ناردنی نامەى ئەلیکترۆنی لە جیاتی ئێمە،. ئەم دابینکەرانە هەروەها ناچارن زانیاریەکانت بپارێزن. لایەنە دەرەکیەکان کە پابەندن بەپێی یاسا یان بەپێی پێویست بۆ پاراستنی خزمەتگوزاریەکانمان ئەنجام بدەن: بۆ نموونە لەوانەیە بەپێی یاسا یان پرۆسەی یاسایی یان فەرمانی دادگا لەلایەن دەسەڵاتەکانی حکومەتەوە پێویست بێت زانیاریەکانتان ئاشکرا بکات ،هەروەها زانیاریەکانت لەوانەیە لە ئێمە داوا بکرێت بۆ سەپاندنی یاسا، ئاسایشی نەتەوەیی، دژەتیرۆر، یان کێشەکانی تری کە پەیوەندیان بە ئاسایشی گشتیەوە هەیە.

  • لایەنی تر کە پەیوەندیان بە مامەڵەکانی کۆمپانیاوە هەیە: ئێمە بۆمان هەیە زانیاریەکانت ئاشکرا بکەین بۆ لایەنی سێیەم وەک بەشێک بێت لە یەکگرتن، گواستنەوە، دەستکەوتن یان فرۆشتن، یان لە حاڵەتی ئیفلاس بووندا.

چۆن زانیاریەکانت بە پارێزراوی بهێڵینەوە؟


ئێمە پاراستنی داتا زۆر بە جدی وەردەگرین. ئێمە رێکاری پاراستنی ماددی و تەکنیکیمان داناوە بۆ پاراستنی ئەو زانیاریانەی کە کۆدەکەینەوە بە سەلامەتی. هەرچۆنێک بێت، تکایە تێبینی ئەوە بکە کە هەرچەندە ئێمە هەنگاوی گونجاو دەگرینە بەر بۆ پاراستنی زانیاریەکانت، هیچ وێب سایتێک، گواستنەوە لەسەر ئینتەرنێت، سیستەمی کۆمپیوتەر، یان پەیوەندی بێتەل بەتەواوی پارێزراو نیە.


بۆ کوێ داتاکەت دەنێرین؟

بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، گواستنەوەی زانیارییە کەسییەکانت و هەڵگرتن و پرۆسە کردنی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیت لە خۆ دەگرێت. هاوتا لەگەڵ ئەم سیاسەتە، زانیارییە کەسییەکانت دەگوازرێنەوە بۆ کۆماری کۆریا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە یاسای پاراستنی داتا و یاساکانی تری ئەو وڵاتانەی کە زانیاریەکانت بۆی دەگوازرێنەوە لەوانەیە هێندەی یاساکانی وڵاتەکەت گشتگیر نەبن.
هەروەها، بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، گواستنەوەی زانیارییە کەسییەکانت و هەڵگرتن و پرۆسەکردنی بۆ وڵاتانی تر لەخۆ دەگرێت، واتە بە پێی پێویست لە نێوان وڵاتانی تر دەگوازرێتەوە، بەریتانیا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە یاسای پاراستنی داتا و یاساکانی تری ئەو وڵاتانەی کە زانیاریەکانت بۆی دەگوازرێنەوە لەوانەیە هێندەی یاساکانی وڵاتەکەت گشتگیر نەبن. ئێمە هەنگاوی گونجاو دەگرینەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی زانیارییە کەسییەکانت پارێزراو بن بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکان


مافەکانت چیە؟

زانیاری کەسیایەتیت خۆت خاوەنیەتی. دەتوانیت داوا لە ئێمە بکەی وردەکاری دەربارەی ئەو زانیارانەى کە کە لەسەر تۆمان کۆ کردۆتەوە بکەی، یان دەتوانیت داوامان لێ بکەیت کە بیسڕینەوە یان هەر نادروستییەک ڕاست بکەینەوە. هەروەها دەتوانیت داوامان لێ بکەیت کە پرۆسەکان، هاوبەشکردن یان گواستنەوەی زانیاریە کەسییەکانت سنوردار بکەین، هەروەها زانیاری تایبەتی کە کۆمان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ مەبەستی خودی خۆت بەکاری بهێنیت. هەرچۆنێک بێت، داواکردنی سڕینەوەی زانیاریە کەسییەکانت لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی دەستگەیشتن بە ئەو خزمەتانەی کە ئێمە دابینی دەکەین. ئێمە ئەو داتایە ناسڕینەوە کە یاسا ناچارمان دەکات بیپارێزین.

بۆ داواکردن سەبارەت بە مافەکانتان یان داواکاری، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن. بگەڕێوە بۆ بە بەشی (پەیوەندی بە ئێمە بکە).


بۆ ماوەی چەند زانیاریەکانت دەهێڵینەوە(دەپارێزین)؟

ئێمە زانیاری تایبەتی تۆ بۆ زیاتر لە پێویست ناهێڵینەوە بۆ بەکارهێناتی بۆ ئەو مەبەستەی کە بۆی کۆکراوەتەوە. واتا ئەو زانیاریانەى کە کۆ کراوەتوە لەناو دەبردرێن و رەش دەکرێنەوە لە سیستەمەکەماندا کاتێک کە پێویستیمان پێان نامینێت. ئێمە ڕێوشوێنی گونجاو دەگرینە بەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زانیاریەکانت پرۆسە دەکرێن و دەپارێزرێت لەسەر بنەمای ئەم لوجیکانەى خوارەوە:

  1. بەلایەنی کەمەوە بەدرێژایى ئەو ماوەیەى کە زانیاریەکان بەکاردێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریەى بۆ دابین دەکرێت؛

  2. بەپێی یاسا، گرێبەست، یان پەیوەست بە پابەندی یاساییمان،

  3. تا ئەو کاتەی پێویستە بۆ جێبەجێ کردن بۆ ئەو مەبەستەی کەبۆی کۆکرایتەوە و پرۆسەیان بۆ بکرێت، یان بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەگەر بە گرێبەست یان یاسای کارپێکراو یان بۆ مەبەستی ئاماری پێویست بە ڕێوشوێنی گونجاوی پێشگرتنەوە (پاراستن) پێویست بێت


ئەو خزمەتگوزاریانەى سەر بە لایەنی دەرەکی بەکار دەهێنین چین؟

هەندێک لە خزمەتگوزارییە زیادەکان وەک پارەدانی ئۆنلاین، خزمەتگوزاری متمانە، ناوەڕۆک، ڕیکلام و دامەزراندن لەلایەن لایەنی دەرەکیەوە و لەوانەیە ئەم لایەنە دەرکیانەش دۆسیى ناساندنی پەیوەندی کۆکیز، ،یەکەکانی بەدواکەوتنی پیکسڵ و ئامرازەکانی تر بەکاربێنن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی بەکارهێنانت بۆ خزمەتگوزاریەکانیان یان خزمەت گوزایەکانمان ئەم لایەنە دەرەکیانە ڕاستەوخۆ لەژێر کۆنترۆڵی سامسۆنگدا نین، بۆیە ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین کە چاو بە سیاسەتی تایبەتێتیەکانیان بخشێنیتەوە بۆ ئەوەی تێبگەی چۆن داتاکەت بەکاردێنن.

بۆ هەندێک لە کاربەرنامەکان و خزمەتگوزاریەکان، لەوانە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئێمە زانیاری چوونەژوورەوە وەردەگرین و عەمبار دەکەین، هەروەها زانیاری تر کە ڕێگەمان پێدەدەیت تا بەدەستمان کەوێت کاتێک پەیوەندی دەکەیت بە ئەم جۆرە بەرنامە و خزمەتگوزاریانەوە.


دۆسیى ناساندن (کۆکیزەکان)، بەرنامەکانی هاوپێچن بۆ بەشوێن کەوتن، و تەکنەلۆجیای هاوشێوە

ئێمە، هەروەها هەندێک لایەنی دەرەکی کە ناوەڕۆک، ڕیکلام، یان کرداری تر دابین دەکەین لەسەر خزمەتگوزاریەکانمان، کۆکیزەکان، پیکسڵەکان، بەرنامەى هاوپێچ بۆشوێنکەوتن ، و تەکنەلۆجیاکانی تر بەکاردێنین لە هەندێک شوێن بۆ خزمەتگوزاریەکانمان.


دۆسیى ناساندنی پەیوەندی (کۆکیزەکان)

کووکیس فایلی بچووکە کە زانیاری لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، تەلەفزیۆن، مۆبایل، یان ئامێرێکی تر عەمبار دەکات. ئەم کۆکیزانە وا لە دروستکەری کۆکیز دەکەن لەسەر ئامێرەکەت بۆ ناسینەوەی تۆ بە درێژایی ماڵپەڕە جیاوازەکان، خزمەتگوزاریەکان، ئامێرەکان و کردارەکانی گەڕان. کۆکیزەکان بەکاردێن بۆ چەندین مەبەستی بەسوود. بۆ نموونه:

  • کۆکیزەکان دەتوانن بڕواپێدانەکانی چوونەژوورەوەتان لەبیر بێت بۆ ئەوەی پێویست نەکات هەموو جارێک کە بچیتە ناو هیچ خزمەتێک ئەم بڕواپێدانانە جارى تر بنوسیت.

  • کۆکیزەکان یارمەتیمان دەدەن و لایەنی دەرەکی تێدەگەن کە کام بەش لە خزمەتگوزاریەکانمان زۆر بەناوبانگن چونکە ئەوان یارمەتیمان دەدەن بۆ بینینی کام لاپەڕە و تایبەتمەندی سەردانیکەران دەستگەیشتنیان بۆیان هەیە و چەند کات بەسەر دەبەن لەسەر ئەو لاپەڕانە. خوێندنی ئەم زانیاریە یارمەتیمان دەدات بۆ شێکردنەوەى ئەو زانیاریانە و گونجاندنی خزمەتگووزاریەکان و ئەزموونێکی باشترت بۆ دابین بکەین.

  • کۆکیزەکان یارمەتی ئێمە و لایەنی دەرەکی دەدەن لە زانینی کە کام ڕیکلامت بینیوە بۆ ئەوەی هەر جارێک دەستگەیشتنت بە خزمەتگوزاریەکە هەمان ڕیکلام وەرنەگریت.

  • کووکیس یارمەتی ئێمە و لایەنی دەرەکی دەدات لە دابینکردنی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار و ڕیکلامکردن بە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان و وێبسایت و بەرنامەکانی تر.

کاتێک وێبگەڕێک بەکاردێنیت بۆ چوونە ژورەوەی خزمەتگوزاریەکان، دەتوانیت وێبگەڕەکەت ڕێک بخەیت بۆ ئەوەی گشت کۆکیزەکان قبوڵ بکات، یان گشت کۆکیزەکان ڕەت بکاتەوە، یان ئاگادارت بکاتەوە کاتێک کووکیز نێردرا. هەر وێبگەڕێک جیاوازە، بۆیە تکایە سەردانی لیستی رێنماییەکان لە وێبگەڕەکەت بکە بۆ فێربوونی چۆنیەتی گۆڕینی پەسەندەکانی کووکیزەکانى تایبەت بە خۆت بکەى. لەوانەیە سیستەمی کارپێکردنی ئامێرەکەت کۆنتڕۆڵی زیادەی کۆکیزی هەبێت. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە هەندێک لە خزمەتگوزاریەکان دیزاین کراون بۆ کارکردن لەگەڵ کۆکیزەکان و لەبەر ئەوە لەکارخستنی کۆکیزەکان لەوانەیە کاریگەری لەسەر توانات هەبێت بۆ بەکارهێنانی ئەو خزمەتانە یان بەشێکی دیاریکراویان هەیە.

کۆگاکردنی ناوخۆیی تر

ئێمە، پێکەوە لەگەڵ هەندێک لایەنی دەرەکی دیاریکراودا، ڕەنگە جۆرەکانی تری تەکنەلۆجیای عەمبارکردنی خۆماڵی بەکار بهێنین، وەک دروستکراوە هاوبەشە ناوخۆییەکان (هەروەها ناومان ناوە بە "کوکی فلاش") و عەمبارگەی ناوخۆیی HTML5، لە پەیوەندی لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانمان هەیە. ئەم تەکنەلۆجیانە هاوشێوەی ئەو کۆکیزانەن کە لەسەرەوە باس کراون. ئەوان لەسەر ئامێرەکانت خەزن کراون و دەتوانن بەکار بهێنرێن بۆ هەڵگرتنی زانیاری دیاریکراو دەربارەی چالاکیەکان و پەسەندکردنەکانت. هەرچۆنێک بێت، ئەم تەکنەلۆجیانە لەوانەیە سوود لە بەشە جیاوازەکانی ئامێرەکانت وەربگرن لە کۆکیزە ستانداردەکان، بۆیە لەوانەیە نەتوانیت کۆنتڕۆڵیان بکەیت بە بەکارهێنانی ئامێر و ڕێکبەندەکانی وێبگەڕی ستاندارد. بۆ دەست گەیشتن بە زانیاری لەسەرپەکخستنی ئەو زانیاریانەی لە و دروستکراوانە هاوبەشکراوانەى ناوخۆیدا تێدایە، تکایە سەردانی ئەمەی خوارەوە بکەنhttp://helpx.adobe.com/flash-player/kb/disable-local-shared-objects-flash.html.

بەرنامەکانی هاوپێچکراو بۆبە شوێن کەوتن

پێکەوە لەگەڵ هەندێک لایەنی دەرەکی، ئێمە لەوانەیە تەکنەلۆجیا بەکار بهێنین کە پێی دەوترێت شوێنپێکەوتن یان پیکسڵ کە زانیاری لە ئامێرەکەتەوە بۆ سێرڤەرێک دەنێرێت. کە لەوانەیە بەرنامەى هاوپێچن بۆ شوێن کەوتن کە ناوەرووکیان لەسەر ئەنترنێت هەبێت، لە نێو ناوەڕۆک و ڤیدیۆ و ئیمەیڵەکانی سەرهێڵ، و لەوانەیە ڕێگە بە سێرڤەرێک بدات کە هەندێک جۆری زانیاری لە ئامێرەکەت بخوێنێتەوە، لە کامە کاتێک ناوەڕۆک یان ئیمەیلێکی دیاریکراوت سەردان کردووە، دیاریی کردنی کات و بەروارى سەیرکردنت بۆ بەرنامەى شوێن کەوتن، هەروەها ناونیشانی (ئای پێ) تایبەت بە ئامێرەکەت بزانێت، ئێمە و هەندێک لایەنی دەرەکی تر بەرنامەى شوێن کەوتن بۆ هەندێک مەبەست بەکاردەهینێن، لەوانە شێکردنەوەى بەکارهێنانی خزمەتگوزایەکانمان، لەپال بەرنامەکانی شوێن کەوتنەکانی تر، و کەی ناوەڕۆک و ڕیکلامەکان کە زیاتر پەیوەندی بە تۆوە هەیە بە گەشتی بکەین ، بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان واتا تۆ ڕازیت بە کۆگای کۆکیزەکان و تەکنەلۆجیای عەمبارکردنی ناوخۆیی تر، و بەرنامەکانی بەدواکەوتنی تر، و زانیاری تر لەسەر ئامێرەکانت. ئێوە هەروەها ڕازین بە گەیشتنی کۆکیزەکان، تەکنەلۆجیای عەمبارکردنی ناوخۆ، بەدواکەوتنی بێهێزی و زانیاری لەلایەن ئێمەو لایەنە دەرەکییەکانی تر کە لەسەرەوە باسکراون.

داتاکانی تایبەتی و پەسەندەکانت

ئێمە لەوانەیە بەشێک لە زانیاریە کەسیەکانت بەش بەش بکەین (زانیاری ناساندنو دیاریکردنی کەسایەتیت) هاوبەش بکەین لەگەڵ سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هاوبەشە ستراتیجیەکانمان بۆ ئەوەی کارەکەمان زیاتر وەڵامدەرەوەی بەرژەوەندیەکانت و/یان بەرژەوەندی بەکاربەرانی کە وەک تۆ بیر دەکەنەوە. بۆ نمونە، ئێمە لەوانەیە ئیمەیڵەکەت دابنێن لەگەڵ ناونیشانی ئیمەیڵەکانی ئەوانی تر کە داواکاری لە ماڵپەڕەکەمان دادەنێن، بە شێوەی ناوخۆیی ئەم داتایە لەت دەکەین، و داتای لەتکراوەکان بگوازینەوە بۆ فەیسبووک بەمەبەستی دروستکردنی "داتای تایبەتی" (ئەو ریکلامانەى مەبەستن بۆ ئەو کەسانەى کە لەسەر فیس بووکن ئەوانەى لەپێشدا سەردانی ماڵپەرى ئێمەیان کردووە) Lookalike Audiences (ئەوە ئەو ریکلامەانەی کە مەبەستن بۆ ئەو کەسانە دەنێردرێت لەسەر فیس بووک کە تایبەتمەندیان هەیە وەک ئەو کەسانەى کە ناویان هاتووە لەو داتایانەى تایبەتن بەئیمە) ئەگەر دەتەوێت ئەم بەکارهێنانە رەتکەیەوە بۆ ئەو بەشانەی زانیاری کەسییانەت و زانیارییە تایبەتەکانی پەیوەندیان بە دەست نیشان و دیاریکردنی کەسایەتیەوەت هەیە، تکایە زانیاریەکان لەسەر فۆرمی ئەم لینکە بنووسە، و ئێمە پرۆسەی لابردنی داتاکانت لە لیستی داتای تەرخانکراومان دەست پێ دەکەین.

پەیوەندیمان پێوە بکە

دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەی بۆ نوێکردنەوەی بەرژەوەندیەکانت، یان زانیاریەکانت ڕاست بکیەوە، یان داواکارییەک پێشکەش بکەێت، یان پرسیارمان لێ بکەیت.

ئاسانترین ڕێگایە لە ڕێگەی بەشی پەیوەندیکردن بە ئێمە لە سایت https://www.samsung.com/.

هەروەها دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە:
بەشی کۆنتڕۆڵی داتا
Samsung Electronics Co. Ltd
129 , Samsung-ro, Yeongtong-gu
Suwon-si, Gyeonggi-do 16677, Republic of Korea