سەیر بکە بزانە چی لە One UI 5 نوێکراوەتەوە

One UI 5 لەگەڵ تایبەتمەندیە نوێیە بەهێزەکانی وا دەکات هەموو ڕۆژێکت ئاسان بێت، ڕێگەت پێدەدات شتەکانی بە ئاسانی ئەنجام بدەیت لە سەر هەموو ئامێرە Galaxyـەکانت. زیاتر دەرببڕە و چێژ لە ئەزموونی ڕێکخستنی بەهێزکراو وەربگرە.

Flex mode

ئەپی زیاتر لە Flex modeـدا 

 

ئێستا دەتوانرێت ئەپی زیاتر بە پانێڵی Flex mode بەکاربهێنرێت. کاتێک پانێڵی Flex mode داگیرساوە، تەنها مۆبایلەکەت ڕاست بنووشتێنەرەوە و پەنجە بنێ بەو دوگمەیەی کە لەسەر میلی گەڕان دەردەکەوێت.1

کۆنتڕۆڵی باشترکراوی میدیا 

 

ئێستا دوگمەکانی بازدانی 10 چرکە بۆ پێشەوە و دواوە لە پانێڵی Flex mode بەردەستە. کاتێک دەست لە میلی تێپەڕاندنی کات دەدەیت، ئەو کاتەی کە دەچیتە سەری پیشان دەدرێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ دۆزینەوەی ساتی دروست.1

ڕێکخستنی میلی ئامرازەکان 

 

ڕێکخستنی تایبەت خۆت دروست بکە بۆ ئەوەی بە خێرایی دەستت بگات بە تایبەتمەندییەکانی وەکو بینینی شاشەی دابەشکراو، تۆمارکردنی شاشە و زۆر شتی تر. پەنجە بنێ بە ئایکۆنێک لەسەر میلی ئامرازەکانی پانێڵی Flex mode و ڕایبگرە بۆ دوبارە ڕێکخستنەوەی ئایکۆنەکان یان ئایکۆنەکان بۆ ناوەوە یان دەرەوەی میلی ئامرازەکان بگوازەوە.1

فرە ئەرکی

پێشبینینی باشتری ئەپەکان لەسەر شاشەی Recents (ئەم دواییانە) 

 

ئێستا شاشەی Recents (ئەم دواییانە) ئەپەکان وەک چۆن دوای کردنەوەیان دەردەکەون پیشان دەدات. بە ئاسانی دەتوانیت بزانیت کە ئایا ئەپێک بە شاشەی دابەشکراو، شاشەی تەواو یان وەک پۆپ ئاپ کراوەتەوە.

بە S Pen ئەپە بچوککراوەکان ببینە 

 

S Penـەکەت لە سەرووی ئایکۆنی ئەپێکی بچوککراوەدا ڕاگرە بۆ دیتنی پێشبینینێک لەوەی کە چۆن ئەپەکە دەردەکەوێت کاتێک کە دەیکەیتەوە.2

بە ئاسانی لە دیمەنی پۆپ ئاپەوە بیگۆڕە بۆ شاشەی دابەشکراو 

 

دەسکەکەی سەرەوەی پۆپ ئاپەکە داگرە و ڕایبگرە، پاشان ئەپەکە ڕابکێشە بۆ لایەکی شاشەکە، لەو شوێنەی کە دەتەوێت پیشان بدرێت.

ئەو پۆپ ئاپانەی کە بە لێواری شاشەکەوە لکێنراون بگەڕێنەوە 

 

ئەپێک لە دیمەنی پۆپ ئاپدا ڕابکێشە بۆ لێواری شاشەکە بۆ ئەوەی بە لێوارەکەیەوەی بچەسپێنی و چیتر بەردەستت نەگرێت. کاتێک جارێکی تر پێویستت پێی بوو، پەنجە بنێ بە هەر شوێنێکی پۆپ ئاپەکەدا بۆ ئەوەی بیگەڕێنیتەوە شوێنی پێشووی.

بە ئاسانی بچووكیبکەرەوە یان بیگۆرە بۆ شاشەی تەواو

 

ئێستا دەتوانیت پەنجەرەی ئەپێک بچووک یان گەورە بکەیت بەبێ ئەوەی بچیتە ناو پێرستی هەڵبژاردنەکان. تەنها یەکێک لە گۆشەکانی لاپەنجەرەکان ڕابکێشە.

بەیەک ئاماژە سادە دیمەن بگۆڕە

 

لە شاشەی تەواوەوە بڕۆ بۆ دیمەنی شاشەی دابەشکراو لەڕێگەی پەنجە خشاندن لە خوارەوەی شاشەکەوە بۆ سەرەوە بە دوو پەنجە. لە دیمەنی شاشەی پڕ بۆ دیمەنی لاپەنجەرە بیگۆڕە لە ڕێگەی پەنجە خشاندن لە ناوەندەوە بە یەک پەنجە لە یەکێك لە گۆشەکانی سەرەوەی شاشەکە. دەکرێت ئاماژەکردن لە Settings Labs (تاقیگەی ڕێکخستنەکان) هەڵبکرێت یان بکوژێنرێتەوە.

دەسگەییشتنی ئاسانتر بە ئەو ئەپانەی کە زیاتر بەکارهێنراون لە دیمەنی شاشەی دابەشکراودا

 

کاتێک شاشەی دابەشکراو دەستپێدەکەیت، ئەو ئەپانەی زیاتر بەکاریان دەهێنیت لە خوارەوەی ئەو ئەپانەی کە بەم دواییە بەکارت هێناون پیشان دەدرێن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات خێراتر ئەو ئەپانە بدۆزیتەوە کە پێویستت پێیانە.

کردنەوەی خێرای ئەپەکان لە شاشەی دابەشکراو

 

'ئەپەکان لە میلی ئەرک یان شاشەی ئەم دواییانە ڕابکێشە بۆئەوەی بیان کەیتەوە، هەر کامەیان بۆ تۆ گونجاوترە. بۆ تەنیشتی سەرەوە، خوارەوە، چەپ یان ڕاستی شاشە ڕابکێشە بۆ کردنەوەی لە شاشەی دابەشکراو. بۆ ناوەندی شاشەکە ڕایبکێشە بۆ کردنەوەی لە لاپەنجەرەیەک.

میلی ئەرکەکان

ئەپی ئەم دواییانەی زیاتر 

 

ئێستا دەتوانیت هەڵبژێریت کە چەند ئەپی بەکارهێنراو لەم دواییانەدا لەسەر میلی ئەرکەکان پیشان بدرێت (هەتا چوار دانە).3

گەڕانی ئاسانتر 

 

کاتێک کەمتر لە هەشت ئایکۆن لەسەر میلی ئەرکەکان پیشان دەدرێت، ناوچەی گەڕان بە شێوەیەکی خۆکار قەبارەکەی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی شوێنی زیاترت بۆ دوگمەکانی گەڕان پێبدات.3

کامێڕا

هەڵبژاردنی چەندین وێنە لە دیمەنی Capture (تۆمارکردن) 

 

لەکاتی بەکارهێنانی دیمەنی Capture (تۆمارکردن) لەسەر شاشەی سەرەکی Galaxy Z Foldـەکەت، ئێستا دەتوانیت پەنجە بنێیت و ڕایبگریت بۆ هەڵبژاردنی چەندین وێنە. دوای هەڵبژاردن دەتوانیت بە یەکجار هەموویان هاوبەش بکەیت یان بیانسڕیتەوە.3

گۆڕینی ئاسانتری تۆنی ڕەنگ بۆ وێنەی سێڵفی 

 

ئاسانترە تۆنی ڕەنگی سێڵفیەکانت بگۆڕیت بە بەکارهێنانی دوگمەی کاریگەرییەکان لە تەنیشت شاشەکە.

هەڵبژاردنی ئاسانی فلتەر

 

هەڵبژاردنی فلتەرەکان لەسەر کامێڕا، دۆخی دەستکاریکەری وێنە و دەستکاریکەری ڤیدیۆ ئاسانتر بووە. هەموو فلتەرەکان لە یەك لیست بەردەستن، بۆیە دەتوانیت دەستبەجێ فلتەری دروست بۆ وێنە یان ڤیدیۆکەت بدۆزیتەوە.

دەستگەیشتنی خێرا بە ‎Expert RAW

 

Expert RAW ڕێگەت پێدەدات وێنەی کوالێتی بەرز بگریت، ئەمەش شتێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر وێنەکانیاندا هەبێت و دواتر دەستکارییان بکەن. ئێستا دەستگەیشتن بە Expert RAW لە پێڕستی More (زیاتر)ـی کامێڕاوە ئاسانترە.4

ڕێکخستنی باشترکراوی Flex mode بۆ مۆدەکانی ‎  Pro

 

کاتێک Galaxy Z Foldـەکەت بە شێوەیەکی ڕاست نووشتاوەتەوە، ڕێکخستنە دەستییەکان بۆ مۆدەکانی Pro و ڤیدیۆی Pro لە خوارەوەی شاشەکە دەردەکەون بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت ISO و خێرایی شاتەر و ڕێکخستنەکانی دیکە کۆنتڕۆڵ بکەیت.3

ڕێنمایی یارمەتی لە دۆخی Pro

 

ئایکۆنی یارمەتی لە مۆدەکانی پرۆ (Pro) و پرۆ ڤیدیۆ (Pro video) زیادکراوە بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری یارمەتیدەر لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی لێنز و بژاردە و کۆنتڕۆڵە جیاوازەکان.

هیستۆگرام لە دۆخی پڕۆ

 

هیستۆگرام بەکاربێنە بۆ پشکنینی ڕووناکی بۆ یارمەتیدانی بەدەستهێنانی بەرکەوتنێکی نایاب.

زوومکردنی ئاسان بە یەک دەست

 

بە میلی زوومی بچووککراو، دەتوانیت زووم بۆ ناوەوە و دەرەوە بکەیت بە یەک خزاندن بە بەکارهێنانی یەك دەست.

هێما و نوسراوە بۆ وێنەکان بە بژاردەی ستایلی جۆراوجۆر زیادبکە 

 

بە شێوەیەکی خۆکار لە گۆشەی هەر وێنەیەکدا هێما و نوسراوە زیاد بکە کە بەروار و کاتی گرتنی وێنەکە لەخۆدەگرێت و بە بژاردەی ستایلی جۆراوجۆر بە خواستی خۆت ڕێکیبخە بۆ ئەوەی دیمەنێکی نایاب بۆ نوسراوەکە بەدەست بهێنیت.

لێنزی تێلیفۆتۆ لە دۆخی Food (خواردن)

 

گرتەی نزیکی باشتری لە خواردن بگرە بە بەکارهێنانی لێنزی تێلیفۆتۆ.‎5

Gallery

ئەلبوومی خێزانی هاوبەشکراو

 

ئێستا لە هەموو کاتێک ئاسانترە وێنە لەگەڵ خێزانەکەتدا هاوبەش بکەیت. Gallery بە ناسینەوەی ڕووخساری ئەو ئەندامانەی خێزانەکەت کە هەڵیاندەبژێریت، پێشنیاری وێنەکان دەکات بۆ زیادکردنیان بۆ ئەلبوومی هاوبەشکراوی خێزانەکەت. بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکەت 5 گێگابایت بیرگە بەدەست دەهێنیت (تا 6 کەس).

ڕێکخستنی ئەلبووم

 

بە شێوازی پێشوەختە ئەو ئەلبومە هەڵبژێرە کە ئەتەوێت و ئەو ئەلبوومانەی کەمتر بەکاردەهێنرێن بشارەوە بۆ ئەوەی گەلەرییەکەت شپرزە دەرنەکەوێت. هەروەها دەتوانیت ئەو ئەلبوومانەی کە هەمان ناویان هەیە تێکەڵ بکەیت و ئەلبوومێك دروست بکەیت کە بە شێوەیەکی خۆکارانە نوێبکرێتەوە بۆ لەخۆگرتنی وێنەی ئەو کەسانەی کە خۆت دەستنیشانیان دەکەیت.

پێشبینینی باشترکراوی وێنە چاککراوەکان 

 

ئێستا وێنەی بچووک لە خوارەوەی ئەو وێنەیەی کە تۆ چاکی دەکەیتەوە نیشان دەدرێن. پەنجە بنێ بە وێنە بچووکەکەدا بۆ بەراوردکردنی وێنە چاککراوەکە لەگەڵ وێنەی ڕەسەن لە دیمەنێکی گەورەتردا.

دەسکاریکردنی (Remastering) باشترکراو

 

دەسکاریکردن (Remastering) سێبەر و ڕەنگدانەوەی بە شێوەیەکی خۆکارانە لا دەبات بۆ ئەوەی وێنەکانت نایاب دەربکەون. هەروەها دەتوانیت GIF دووبارە بنیاتبنێیتەوە بۆ ئەوەی دیارتر و ڕوونیی باشتر بێت.

پیشاندانی زانیاری بە سادەتر

 

لەکاتی بینینی وێنەیەك یان ڤیدیۆیەك لە Galleryـەکەتدا پەنجە بۆ سەرەوە دەخشێنیت، بە چاوتروکانێک دەتوانیت بزانیت کەی و لە کوێ وێنەکە گیراوە، چ ئامێرێك وێنەکەی گرتووە، وێنەکە لە کوێ هەڵگیراوە و زۆر شتی تر.

گەڕانی بەهێزتر

 

ئێستا دەتوانیت لە یەک کاتدا بەدوای زیاتر لە کەسێک یان بابەتێك بگەڕێیت. تەنانەت دەتوانیت بەدوای کەسەکاندا بگەڕێیت بەبێ ئەوەی ناوەکانیان تاگ بکەیت تەنها بە دەست لێدان لەسەر وێنەی دەموچاویان.

ڕوخسارێکی تەواو نوێ بۆ Stories (چیرۆکەکان)

 

ئەو چیرۆکانەی کە خۆکارانە لە Gallery تۆدا دروستکراونبە دیمەنی سلایدشۆی جوان نوێکراونەتەوە. تەنها بە پەنجە لێبدان یان خشاندن بە ناو وێنەکان و ڤیدیۆکانی ناو چیرۆکەکانتدا بگەڕێ.

دەستکاری کردنی وێنە و ڤیدیۆ

کۆنتڕۆڵی کاریگەرییەکان بە شێوەیەکی ئاسانتر 

 

ئێستا کاریگەرییەکانی فلتەر و تۆن لە Galleryـدا لەبری میلی سلاید، دوگمەی بازنەیی بەکاردەهێنن، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ڕێکخستنی ورد تەنها بە یەک دەست.

کاریگەرییەکان کۆپی و پەیست بکە 

 

ئێستا دەتوانیت فلتەر و تۆنەکان لە وێنەیەکەوە کە دەستکاریت کردووە بۆ وێنەیەکی تر کۆپی و پەیست بکەیت.

تەنانەت دوای دەستکاری کردن کاریگەرییەکانی مۆدی پۆرترەیت بهێڵەوە

 

کاریگەرییەکانی مۆدی پۆرترەیت وەکو لێڵی و ستۆدیۆ و high-key mono (وێنەی خۆڵەمێشی لە سەر باکگڕاوندی سپی) ئێستا دوای بڕینیش پاشەکەوت دەکرێن، تا بتوانیت لە هەر کاتێکدا کاریگەرییەکانی باکگڕاوند ڕێکبخەیت.

شێوەی تەواو لە سەر وێنە و ڤیدیۆکان بکێشە

 

لە دەستکاریکەری وێنە و ڤیدیۆ، دەتوانیت بە ئاسانی چەند شێوەیەک وەک بازنە، سێگۆشە، لاکێشە یان دڵ بکێشیت بە بەکارهێنانی ئامرازی پێنووس. پەنجەت لە سەر شاشەکە ڕابگرە کاتێك وێنەکەت کێشا بۆ ئەوەی دەستبەجێ بۆ هێڵی ڕاست و گۆشەی تەواو بگۆڕێت.

بژاردەی زیاتری ستیکەر

 

وێنە و ڤیدیۆکانت چێژبەخشتربکە لەگەڵ 60 ئیمۆجی ستیکەر کە بەم دواییانە زیادكراون.

دەستکاریی باشترکراوی GIF

 

وێنە جوڵاوەکانی GIF ببڕە و بگۆڕە بۆ ئەوەی قەبارە یان شێوەکانیان دروست بن.6

لە هەموو وێنەیەك ستیکەر دروست بکە

 

لە وێنەکانی ناو گەلەری خۆت ستیکەری نوێ دروست بکە. ئامرازی لاسۆ بەکاربێنە بۆ هەڵبژاردنی ئەو بەشەی دەتەوێت بیکەیتە ستیکەر وزیادکردنی دیکۆرات یان هێڵکاری. دەتوانیت ستیکەر لە سەر وێنە و ڤیدیۆکان بەکاربێنیت. 7

دیزاین و ڕووکار

ئەنیمەیشنی ساناتر

 

ئەنیمەیشنی نوێ و کاریگەرییەکانی گواستنەوە وا دەکات گۆڕینی نێوان شاشەکان زیاتر سروشتی بێت. ئەنیمەیشن و فیدباکەکانی تری بینراو یەکسەر دەردەکەون کاتێك دەست لە شاشەکە دەدەیت، ئەمەش کارلێکەکان ژیرانەتر دەکات.

کاریگەرییەکانی لێڵی باشترکراو لەگەڵ ڕەنگبەندی ئاسانکراو 

 

کاریگەرییەکانی لێڵی باکگڕاوند لەسەر پانێڵی خێرا و شاشەی سەرەکی و لە سەرانسەری One UI باشتر کراون بە ڕەنگی گەشاوەتر بۆ ئەزموونێکی ڕوونتر و جێگیرتر. ڕەنگبەندی سادەکراوی ئەپەکان یارمەتیت دەدات لە سەرنجلادەرەکان. دوور بکەویتەوە و سەرنجت لەسەر ئەرکی ئێستات بێت.

ئایکۆنەکانی ئەپی نوێکراوە و ڕوونکردنەوەکان

 

هێماکانی سەر ئایکۆنەکانی ئەپ گەورەترن بۆ ئەوەی تۆختر دەرکەون و ئاسانتر بناسرێنەوە. ستایڵێکی ڕوونکردنەوەی نوێ بۆ چەند ئەپێك جێبەجێکراوە بۆ ئەوەی شێوەیەکی یەکدەستی پێ بدات.

ڕاکێشان و داگرتن بە دوو دەست 

 

بە دەستێک دەست بکە بە ڕاکێشانی فایلەکان، ئایکۆنی ئەپەکان یان شتەکانی تر، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بچیتە سەر ئەو فۆڵدەرە یان ئەو شوێنەی کە دەتەوێت بیخەیتە ناویەوە. لە My Files و شاشەی Homeـدا پاڵپشتی دەکرێت.

ڕێکخستن و دەربڕین

ڕێکخستنی قفڵی شاشە

 

تەنها پەنجەی بنێ بە شاشەی قوفڵ و ڕایبگرە بۆ ڕێکخستنی باکگڕاوند، ستایڵی کاتژمێر، ڕێکخستنەکانی ئاگانامە و زیاتر، گشتی لە یەک شوێن لەڕێگەی پیشاندەری ڕاستەوخۆ. جگە لەمەش، دەتوانیت بە ئاسانی ڤیدیۆ کلیپ ببڕیت بۆ دروستکردنی باکگڕاوندێکی زیندوو. بە چەند داگرتنێکی کەم، وا بکە کە یەکێک لە خۆشترین ساتەکانت لە سەر شاشەی قفڵ دەربکەویت.

بژاردەی زیاتری باکگڕاوند

 

ڕێکخستنەکانی باکگڕاوند جارێکی تر دیزاین کراوەتەوە، ئەمەش وا دەکات ئاسانتر بتوانیت باکگڕاوند بۆ شاشەی سەرەکی و قفڵ دابنێیت. لە یەک شوێندا بەناو ڕەنگە تازە زیادکراوەکان و باکگڕاوندی گرافیکی و شاشەی داینامیکی قفڵ بگەڕێ.

ناسینەوەی ئاسان لەگەڵ باكگڕاوندی پەیوەندی

 

باكگڕاوندێکی پەیوەندی جیاواز بۆ هەر ناوێك دابنێ تا بتوانیت بە ئاسانی بە چاوتروکانێک بزانیت کێ پەیوەندی دەکات.

بژاردەی زیاتر لە سەر پالێتی ڕەنگەکانت

 

دۆزینەوەی ئەو ڕەنگانەی بۆ تۆ گونجاون ئاسانترە. .لە نێوان 16 ڕەنگی جیاواز هەڵبژێرە کە لەگەڵ باکگڕاوندەکەت بگونجێت یان ڕەنگە پێشوەختە دانراوەکان کە بە جوانی کۆکراونەتەوە بۆ گونجاندن لەگەڵ ویستی تۆ.

ناوچەی ڕاستی زیادکراو (AR Zone) و ئیمۆجیەکانی ڕاستی زیادکراو (AR Emojis)

3 ئیمۆجی لە کامێڕای ئیمۆجی AR (ڕاستی زیادکراو) بەکاربهێنە

 

وێنە و ڤیدیۆی خۆش لەگەڵ تا 3 هاوڕێ بگرە لە مۆدی ماسک (Mask). دەتوانیت بۆ خۆشی، ڕووخساری هاوڕێکەت بە کارەکتەری جیاواز بگۆڕیت بە دەست لێدانی ئیمۆجی.

ستیکەری ئیمۆجی ARـی هەمەجۆر

 

لە کاتی دروستکردنی ئیمۆجی ARـی نوێ، خۆت زیاتر دەربڕە بە 15 ستیکەری پێشوەختە دانراو هەروەها ستیکەری نوێ بەردەستە بۆ داگرتن لە سەر ئەپی ستیکەری AR Emoji.

لەگەڵ ئیمۆجی AR شتی زیاتر ئەنجام بدە

 

باکگڕاوندی ڕوون بۆ ستیکەری ئیمۆجی AR بەکاربهێنە، یان هەر وێنەیەك لە گەلەریەکەت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی وەک باکگڕاوند بۆ ئیمۆجیەکانت لە کامێڕای ئیمۆجی AR بەکاری بهێنیت. هەروەها دەتوانیت دوو ئیمۆجی پێکەوە جووت بکەیت و سەما و دۆخی خۆش دروست بکەیت.

تەختەکلیلی سامسۆنگ

ئیمۆجی نوێ بۆ جووتە ئیمۆجییەکان

 

لە سەر تەختەکلیلی سامسۆنگ، 88 ئیمۆجی و 10 ئەنیمەیشنی نوێ دەتوانرێت بکرێتە جووتە ئیمۆجی. ئێستا دەتوانیت ئیمۆجی ئاژەڵ، خۆراك و هەموو شتیک ئاوێتە بکەیت لەگەڵ دەربڕینەکانی دەم و چاو. ئاوێتەی نایاب هەڵبژێرە بۆ دەربڕینی کاریگەرانەی هەست و سۆزت.

دوگمەکانی دەربڕین ڕێکبخەرەوە

 

ئیمۆجی، ستیکەر، و دوگمەکانی بۆ ماوەیەک دابگرە بۆ ئەوەی ڕیزبەندییەکەیان ڕیک بخەیتەوە.

کامۆجی دەست بەجێ

 

چات و دەقەکانت جوانتر بکە بە دەربڕینەکانی دەموچاوی پێشوەختە کە بە بەکارهێنانی هێماکانی تەختەکلیل دروستکراون. (*^.^*)

ڕێکخستنی ڕیزی کلیلی مەودا

 

دەتوانیت خۆت ئەوە هەڵبژێریت کە کامە دوگمەی کردار و هێمای خاڵبەندی لە خوارەوەی ڕیزی تەختەکلیل دەربکەوێت لە تەنیشت کلیلی مەودا بە وردەکاری زیاتر. ئەو دوگمانەی زیاتر بەکاردێن ئاسانتر و خێراتر بەکاریان بێنە.

ویجێت

ویجێتێکی نوێی پاتری

 

ویجێتێکی نوێی پاتری ڕێگەت پێدەدات ئاستی پاتری ئامێرەکانی Galaxy بزانیت. ڕاستەوخۆ لە شاشەی سەرەکییەوە دەتوانیت بزانیت چەند پاتری لە مۆبایلەکەت و Galaxy Buds و Galaxy Watch و ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی تردا ماوە.

ویجێتی کەش و هەوای سانا

 

شێوازی نوێی وێناکردن و کورتەیەک لە بارودۆخی کەشوهەوای ئێستا ڕێگەت پێدەدات زانیارییەکانی کەشوهەوا بە شێوەیەکی سانا بزانیت کە خۆرە، هەورە، بارانە یان بەفردەبارێت.

ویجێتی پێشنیارە زیرەکەکان

 

ویجێتی پێشنیاری زیرەک کە بەم دوواییانە زیادكراوە دەزانێت پێویستیت بە چیە پێش ئەوەی ئەنجامی بدەیت. پێشنیاری بەکارهێنانی ئەپەکان دەکات بۆ بەکارهێنان، بۆ پەیوەندی کردن بە خەڵك، زیادکردنی ڕوداوی ڕۆژژمێر و زیاتریش، بەپێی شێوەی بەکارهێنانت. هەروەها ئێستا پێشنیاری تراک و پلەی لیستەکانی Spotify دەکات بە پێی چالاکییەکانی ئێستات. خۆشترین ئاوازەکان بۆ لێخوڕین و وەرزشکردن و زۆر شتی تر وەرگرە.

ویجێتەکان لە سەر شاشەی Home (لاپەڕەی سەرکی) لەسەر یەکتر دابنێ

 

چەندین ویجێتی قەبارە یەکسان ئاوێتە بکە و بیانکە بە یەك ویجێت بۆ ئەوەی شاشەی Home (ماڵ) ڕێك و جوان دەربکەوێت. ویجێتێک بۆ سەر دانەیەکی تر بێنە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێك، ئینجا بۆ لای چەپ و ڕاست ڕایان بکێشە بۆ گۆڕین لە نێوان ویجێتەکان. لە هەموو کاتێکدا دەتوانیت ویجێتی زیاتر بۆ کۆمەڵەکەت دابنێیت تەنها بە ڕاکێشان و دانان.8

دۆخ و ڕۆتینەکان

گۆڕینی مۆد لە شاشەی قوفڵەوە 

 

ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەی قوفڵەوە لە نێوان مۆدی Sleep (خەوتن) و مۆدی Driving (لێخوڕینی ئۆتۆمبێل) و مۆدەکانی تر بگۆرە.

دۆزینەوەی ئاسانتری ڕۆتینەکانی پێشوەختە

 

شێوازی دیزاینی شاشەی دۆزینەوە (Discover) ئاسانکراوە بۆ ئەوەی دۆزینەوەی ڕۆتینە سوودبەخشەکان ئاسانتر بێت.

دۆخی نووستن

 

دۆخی خەوتن، لە کاتی خەوتندا یارمەتیت دەدات بۆ کاراکردنی چەند کردارێکی زیاتر وەک: کاراکردنی دۆخی تاریکی و گۆڕینی دۆخی دەنگی

دۆخەکان بۆ چالاکیەکان تۆ

 

دۆخێک هەڵبژێرە بەپێی ئەوەی ئەنجامی دەدەیت، وەک وەرزشکردن، خوێندن یان کارکردن بۆ گونجاندنی مۆبایلەکەت بەپێی هەر یەک لە بارودۆخەکان. بۆ نموونە، 'Do not disturb (بێزارم مەکە)' هەڵ بکە کاتێک دەخوێنیت یان موزیك پەخش بکە لەکاتی وەرزشکردن.

باکگڕاوندی جیاواز بە پێی مۆدی تۆ

 

بەپێی چالاکییەکانی ئێستات، باکگڕاوندێکی جیاواز لەسەر شاشەی قفڵ و شاشەی سەرەکیت (Home) دابنێ. یەک باکگڕاوند بۆ کارکردن هەڵبژێرە، یەکیش بۆ وەرزشکردن و زۆر شتی تر کاتێک مۆدەکە دادەنێیت..

ڕۆتینە چالاكەکان بە نیگایەك

 

ئەو ڕۆتینانەی ئیستا لەکارن لە سەرەوەی شاشەی Routines (ڕۆتینەکان) نیشاندەدرێت بۆئەوەی بزانیت چی ڕوودەدات و ئەگەر پێویست بوو بیانگۆڕیت.

بارودۆخ و کرداری زیاتر بۆ ڕۆتینەکان (Routines)

 

کاتێك مۆدی فڕۆکە (Airplane) یان خاڵی پەیوەندی کردنی مۆبایل (Mobile Hotspot) بەکاردەهێنیت، بە شێوەیەکی خۆکارانە ڕۆتینەکان دەستپێبکە. ئێستا ڕۆتینەکان (Routines) دەتوانن App Pair بکەنەوە، هاوسەنگی دەنگی چەپ/راست ڕێک بخەن و شتی زیاتریش بکەن. ئێستا کردارە نوێیەکان ڕێگەت پێدەدەن کۆنتڕۆڵی Quick Share و هەستیاری دەست لێدان (Touch) بکەیت و زەنگ و شێوازی فۆنتەکەت بگۆڕیت.

ئەزموونی پەیوەندیدار

لەڕێگەی Quick Shareـەوە لەگەڵ ژمارەکانی پەیوەندی خۆت هاوبەشی بکە 

 

ئێستا دەتوانیت لە هەر کاتێکدا فایلەکان بۆ ژمارەکانی پەیوەندی خۆت بنێری، تەنانەت ئەگەر لە نزیکیشتەوە نەبن.9

فایلەکان بە شێوەیەکی پارێزراو لەڕێگەی Quick Shareـەوە هاوبەش بکە 

 

ناوەڕۆکی تایبەتی خۆت بپارێزە کاتێک هاوبەشی دەکەیت. دەتوانیت بەرواری بەسەرچوون بۆ ئەو فایلانە دابنێیت کە دەینێری، لە هەر کاتێکدا هاوبەشکردن هەڵبوەشێنیتەوە و ڕێگری لە وەرگرەکان بکەیت لە پاشەکەوتکردن یان دووبارە هاوبەشکردنەوەیان.  

هاوکاری کردن لە Samsung Notes

 

تێبینییەکی هاوبەش دروست بکە بەجۆرێک کە چەند کەسێک بتوانن لە یەک کاتدا دەستکاری بکەن. لەگەڵ هاوکارەکانت ڕاپۆرتێك بنووسە، تێبینی بۆ گروپی خوێندن دروست بکە، یان لەگەڵ هاوڕێیەکت وێنەیەک بکێشە. ئەگەرەکان بێ کۆتایین.

بانگهێشتکردنی ئاسانتر بۆ ئەپە هاوبەشکراوەکان

 

ئێستا دەتوانیت بە ئاسانی خەڵک بانگهێشتی ئەلبووم و تێبینی و ڕۆژژمێری هاوبەشکراو بکەیت بە بەکارهێنانی بەستەرێک کە دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپی جۆراوجۆر وەکو پەیامنێر و Email و سۆشیال میدیا هاوبەش بکرێت.  

فرە کۆنترۆل (Multi Control)ـی فراوانکراو لە نێوان Galaxy Book و مۆبایل

 

ئێستا ماوس، کیبۆرد یان تراکپادی Galaxy Book نەک تەنها لەگەڵ تابلێتی Galaxy بەڵکو لەگەڵ مۆبایلی Galaxyـش هاوبەش بکە. دەتوانیت دەق کۆپی بکەیت و بچەسپێنیت، بە ئاسانی وێنەکان لە ئامێرێک بۆ ئامێرێکی تر ڕابکێشیت و دابنێیت –- وەک ئەوەی یەک ئامێر بن.10

سپیکەری Wi-Fi لەسەر دەرچەی میدیا (Media output)

 

کاتێک دەتەوێت بەردەوام بیت لە گوێگرتن لە مۆسیقا لەسەر بڵندگۆی Wi-Fi لە ڕێگەی Spotify Connect و ™Chromecast built-in تەنها پێویستە دەرچەی میدیا (Media output) لە پانێلی خێرا (Quick panel) بکەیتەوە نەوەک ئەپەکانی مۆسیقا.11

بەردەوام بە لە وێبگەڕی لەسەر کۆمپیوتەر

 

ئەگەر بە Samsung Internet لەسەر مۆبایلەکەتدا وێبگەڕی دەکەیت و دواتر بگەڕێیتەوە سەر کۆمپیوتەرەکەت، دەتوانیت ئەو ماڵپەڕانە بدۆزیتەوە کە لە مۆبایلەکەتدا کراونەتەوە و بەردەوام بی لە گەڕان بە وێبگەڕی کۆمپیوتەرەکەت.12

بە یەک کرتە خاڵی پەیوەندی مۆبایل (Mobile Hotspot) لەسەر کۆمپیوتەر بەکاربهێنە

 

بە گرێدان بە خاڵی پەیوەندی کردنی مۆبایل (Mobile Hotspot) دەتوانیت بە یەك کرتە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئینتەرنێت بەکاربهێنیت، بەبێ ئەوەی خاڵی پەیوەندی کردنی مۆبایل (Mobile Hotspot) لە مۆبایلەکەتدا داگیرسێنیت و وشەی نهێنی بنووسیت.13

شاردنەوەی ئاگانامەکانی مۆبایل لە سەر تەلەفزیۆنەکەت

 

'لە کاتی سەیركردنی شتێكی مۆبایلەکەت لەسەر تەلەفزیۆن بە Smart View، دەتوانیت شاردنەوەی ئاگانامەکان لە سەر تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژێریت بۆ ڕێگریکردن لەوەی کەسانی تر زانیاری کەسییت ببینن.

پێرستی ئامێرە گرێدراوەکان

 

پێرستی ئامێرە گرێدراوەکان تازە زیادکراوە بۆ ڕێکخستنەکان، ئەمەش وا دەکات خێراتر و ئاسانتر دەستت بگات بەو تایبەتمەندیانەی کە لەگەڵ ئامێرەکانی تردا کاردەکەن، وەک Quick Share و Smart View و Samsung DeX کە هەموویان لە یەک شوێندان.

پەیوەندی کردنی ڤیدیۆیی لەڕێگەی Google Meet

 

Google Duo و Google Meet ئاوێتەکراون بۆ پێشکەشکردنی باشترین تەکنەلۆژیای Google بۆ ناو یەک ئەزموونی پەیوەندی کردنی ڤیدیۆیی: Google Meet. لە ڕێگەی Google Meet، دەتوانیت پەیوەندی ڤیدیۆیی دەستبەجێ بکەیت و خشتە بۆ کۆبوونەوەی ڤیدیۆیی دابنێیت لەگەڵ 100 بەشداربوو.14

هاوبەشکردنی ڕاستەوخۆ لە Google Meet

 

چالاکییە هاوبەشەکان بە شێوەی گریمانەیی لەگەڵ هاوبەشکردنی ڕاستەوخۆ لە Google Meet ئەنجام بدە. سەیری ڤیدیۆکانی YouTube بکە، گوێ لە میوزیك بگرە، یان ڕاستەوخۆ یاری لەگەڵ کەسانی تر بکە. 15

Samsung Health

ڕاهێنانی باشترکراوی خەوتن 

 

ناوەڕۆک و ڕێکخستنە نوێیەکانی ڕاهێنان، چاودێری و پشکنینی پێشکەوتنەکانت و دروستکردنی خووی باشتر لە خەوتندا ئاسانتر دەکات.16, 17

داتای مانادارتر سەبارەت بە خەوتن 

 

ڕێکخستنی شاشە و ڕوونکردنەوەکان باشترکراون بۆ ئەوەی پشکنین و تێگەیشتن لە هەر فاکتەرێکی خەو ئاسانتر بێت.16, 17

پێوانەکردنی پلەی گەرمی پێست لە کاتی خەوتندا 

 

بزانە چۆن پلەی گەرمی پێستت بە درێژایی شەو دەگۆڕێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات ژینگەیەکی ئاسوودەتر بۆ خەوتن دروست بکەیت.16, 18

پوختەی ڕاهێنانی باشتر 

 

پوختەکانی نوێی ڕاهێنان یارمەتیت دەدەن کە سەرنجت لەسەر زانیارییە مانادارەکان سەبارەت بە ڕاهێنانەکەتەوە بێت.

لەسەر ڕێگەی دروستی خۆت بمێنەرەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت 

 

پاداشتەکان، نیشانەکان، و باشترین تۆمارە کەسییەکان باشترکراون بۆ ئەوەی پاڵنەرت بن و یارمەتیت بدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە تەندروستییەکانت.

Samsung DeX

باشترکردنی فرەکارکردن لە DeX

 

لە دیمەنی شاشەی دابەشکراو، ئێستا دەتوانیت دابەشکەرەکە لە ناوەڕاستی شاشەکەدا بکێشیت بۆ گۆڕینی قەبارەی هەردوو پەنجەرەکە. هەروەها دەتوانیت پەنجەرەیەك بخەیتە یەکێک لە گۆشەکانەوە بۆ ئەوەی تەنها چارەکێکی شاشەکە بگرێت.

میلی ئەرکی تازە زیادكراو

 

دوگمەیەکی گەڕان لە سەر میلی ئەرک هەیە کە دۆزینەوەی ئەپەکان ئاسانتر دەکات. هەروەها دەتوانیت بە خێرایی دەستت بە ئەرکەکان بگات لەناو هەندێك ئەپ لەڕێگەی کرته کردنی دەستەڕاست. ئەو دوگمە و ئەپانە ڕێکبخە کە دەتەوێت لە سەر میلی ئەرک دەربکەون.

ئاماژەکەری ئاگانامەی نوێ لە تاسکبارەکەدا

 

خاڵێکی سوور لە سەر دوگمەی ئاگانامە لە میلی ئەرکەکەت دەردەکەوێت ئەگەر هەر ئاگانامەیەکی نوێ وەربگیرێت لەوکاتەیەوە کە دوایین جار پانێڵی ئاگانامەت کردوەتەوە.

ڕۆژمێری بچووک لە تاسکبارەکەدا

 

کرتەکردن لەسەر ڕێکەوت لە میلی ئەرکەکەت ڕۆژژمێرێکی بچووك دەکاتەوە، بۆئەوەی بەخێرایی سەیری خشتەی کار بکەیت بەبێ کردنەوەی تەواوی ئەپی ڕۆژژمێر.

دەرهێنانی دەق

دەق لەهەموو شاشەیەک و وێنەیەک دەربهێنە

 

دەق دەربهێنە بە بەکارهێنانی تەختەکلیلی سامسۆنگ، ئینتەرنێت، گەلەری، یان هەرکاتێک گرتەی شاشە دەگریت. ئەنجامەکە دەستکاری بکە و بیچەسپێنە ناو پەیام، ئیمەیل، یان بەڵگەنامەیەک لەجیاتی نووسینی.19

پێشنیاری بارودۆخ

 

کاتێک دەق لە وێنەیەکی گەلەری، کامێڕا یان ئەپێكی تر دەردەکەوێت، چەند کردارێک لە سەر بنەمای دەقەکە پێشنیار دەکرێن. بۆ نموونە، ئەگەر وێنەی هێمایەك بگریت کە ژمارە تەلەفۆنیك یان ناونیشانی وێبی لە سەربێت، دەتوانیت پەنجەی لێ بدەیت بۆ پەیوەندیکردن بە ژمارەکە یان سەردانکردنی ماڵپەڕەکە.

توانای دەسپێگەیشتن

بژاردەکانی خوێندنەوە لە پانێڵی خێرا

 

فۆنتی کۆنتراستی بەرز، پێچەوانەکەرەوەی ڕەنگ، ڕێکخستنی ڕەنگ و فلتەری ڕەنگ دەکرێت بۆ پانێڵی خێرا زیاد بکرێن بۆ دەسپێگەیشتنی ئاسانتر.

مۆبایلەکەت وەک مەزنکەر بەکاربێنە

 

کورتەڕێی مەزنکەر لە ڕێكخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن هەڵ بکە بۆ دەسپێگەیشتنی خێرا بە تایبەتمەندی مەزنکەر. مەزنکەر کامێڕای مۆبایلەکەت بەکاردێنێت بۆ گەوەرکردنی ئەو شتانە و دەقانەی دەتەوێت زیاتر لە نزیکەوە سەیریان بکەیت.

یاریدەدەری زیاتری دەنگ

 

نێوان جۆرە جیاوازەکانی فیدباکی دەنگی هەڵبژێرە بۆ ئەوەی یارمەتی وەربگریت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت، تەنانەت ئەگەر نەتوانیت شاشەکەش بە ڕوونی ببینیت. دەتوانیت وا بکەیت مۆبایلەکەت ئینپوتی تەختەکلیل بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە نوسینی پیتی ڕاست، Bixby Vision بەکاربێنە بۆ ناسینەوەی شتە نزیكەکان و پێت دەڵێت شتەکان چین و وەسفی دەنگی بەکاربخە تا ڕووداوەکانی ناو ڤیدیۆیەکە ڕوون بکاتەوە (تەنها بۆ ڤیدیۆ پاڵپشتی کراوەکان). 20

دەستکاری کردنی ئاسان لەسەر دوگمەی توانای دەسپێگەیشتن

 

پەنجە بنێ بە دوگمەی توانای دەسپێگەیشتن و ڕایبگرە بۆ گۆڕینی ئەو تایبەتمەندیانەی دەتەوێت بەخێرایی دەستت پێیان بگات بە بەکارهێنانی دوگمەکە.

کرداری بەسوود لە هەر گۆشەیەک

 

ئەگەر ماوس یان تراکپاد بەکاردێنیت، ئێستا دەتوانیت زۆر خێراتر کرتە بکەیت و ڕایبگریت، ڕاکێشان یان ڕاکێشان و دانان بکەیت لە ڕێگەی جوڵاندنی نیشاندەری ماوسەکە بۆ گۆشەکانی شاشە.

ڕێکخستنەکان

پێشنیارەکانی ڕێکخستنەکان 

 

کاتێک چوویتەتە ناو Samsung Account، پێشنیارەکان لە بەشی سەرەوەی شاشەی ڕێکخستنەکان (Settings) دەردەکەون بۆئەوەی یارمەتیت بدەن کە هاوبەشیبکەی، پەیوەندی بکەی، و ئەزموونەکەت لە سەرانسەری ئامێرە Galaxyـیەکانت دەوڵەمەندتربکەیت.

هەڵبژێرە کە دەتەوێ لەکوێ وێنەی شاشە و تۆماری شاشە هەڵبگریت 

 

ئێستا دەتوانیت وێنەی شاشە و تۆمارەکانی شاشە لە فۆڵدەری دڵخوازی خۆتدا هەڵبگریت بە ڕێکخستنی لە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکاندا (Advanced features).

بەدەرکردن بۆ Do not disturb (بێزارم مەکە)

 

ئێستا دەتوانیت پەیوەندییە تاکەکەسییەکان وەك هەڵاوێرد دابنێیت بۆ بێزارم مەکە. مۆبایلەکەت زەنگ لێدەدات یان دەلەرێتەوە کاتێک کەسانی دیاریکراو پەیوەندی دەکەن و پەیام دەنێرن، تەنانەت کاتێک بێزارم مەکەش هەڵکرابێت. هەروەها ئاسانترە ئەپەکان وەک هەڵاوێرد دیاری بکەیت بۆئەوەی بتوانیت ئاگانامەی وشیارکردنەوەی لێ وەربگریت کاتێک دۆخەکە هەڵکراوە. تەنها ئەو ئەپانە هەڵبژێرە کەوا دەتەوێت ڕێگەی پێ بدەیت لە ڕێگەی زیادکردنیان بۆ لیستەکە لە پێرستی ئاسانکراو.

شوێنی بیرگە لە بەردەستدا بهێڵەرەوە 

 

کاتێک کە شوێن لە بیرگەی ناوەکیتدا کەم دەبێتەوە، زانیارییەکانی کاش (cache)ـی ئەپەکان پیشان دەدرێن کاتێک بیرگە لە My Filesـدا شیدەکەیتەوە. سڕینەوەی کاش (cache)ـی ئەپەکان دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەتاڵکردنی شوێن بەبێ سڕینەوەی فایلەکان یان ئەپەکان.

بەڕێوەبردنی باشترکراوی ڕام لە Device care (چاودێری ئامێر)ـدا 

 

زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو ئەپانەی کە ڕام لەسەر مۆبایلەکەتدا بەکاردەهێنن دەدرێت، ئەمەش بژاردەی ئەوەت پێدەدات کە ئەپەکان بخەیتە باری خەوتن ئەگەر بڕێکی زۆری ڕام بەکاربهێنرێت.

باشترکردنی خۆکار

 

Device care (چاودێری ئامێر) وا دەکات مۆبایلەکەت بە باشی کاربکات لە ڕێگەی باشترکردنی خۆکاری وەک داخستنی ئەپەکانی باکگڕاوند و پاککردنەوەی بیرگە. هەروەها، دەتوانیت مۆبایلەکەت وارێکبخەیت کە خۆکارانە دەست پێبکاتەوە کاتێک پێویستە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت لە باشترین دۆخدا بێت.

باشترکردنی پێرست بۆ ڕێکخستنەکانی دەنگ و لەرزین

 

پێرستەکان دووبارە ڕێکخراون بۆ ئەوەی دۆزینەوەی بژاردەکانی دەنگ و لەرینەوەی پێویست ئاسانتربێت. زەنگەکەت دابنێ و ڕێکخستنەکانی دەنگ و لەرینەوە بگۆڕە، هەموویان لە یەک شوێن.

RAM Plus لە Device care (چاودێری ئامێر)

 

ئیستا دەکرێت دەست بەجێ RAM Plus لە Device care (چاودێری ئامێر) بکوژێنرێتەوە ئەگەر پێویست نەبێت یان کاتێک پێویست بێت شوێنی کۆگای بیرگە سنوورداربکرێت.

ڕێکخستنی زمانە جیاوازەکان بۆ هەر ئەپێك

 

دەتەوێت زمانێکی دیاریکراو لە ئەپێکدا بەکاربێنیت؟ ئێستا دەتوانیت زمانی جیاواز بۆ هەر ئەپێک هەڵبژێریت لە سەر بنەمای خواستی بەکارهێنانت لە Settings (ڕێکخستنەکان).21

ئاگانامە

توانای دەسپێگەیشتنی ئاگانامە

 

کاتێک بۆ جاری یەکەم ئەپ بەکاردێنیت، داوات لێدەکرێت ئایا ڕێگە بە ئاگانامەکانی دەدەیت. دەتوانیت بڵێیت نەخێر بۆ ئەو ئەپانەی ناتەوێت بێزارت بکەن..

کۆنترۆڵی ئاسانتر

 

ئایا ئەپێک ئاگانامەی زۆرت بۆ دەنێرێت؟ ئێستا کۆنترۆڵەکانی ئاگانامە لە سەرەوەی ڕێکخستنەکانی ئاگانامەی ئەپ دانراوە بۆئاسانترکردنی وەستاندنی ئاگانامەکان.22

ڕیکخستنی تێروتەسەل

 

ئێستا دەتوانیت بە جیا کۆنترۆڵی هەمان جۆری ئاگانامەکان بکەیت. بینینی هەموو، هەندێك یان هیچ هەڵبژێرە بۆ ئاگانامە دەرکەوتووەکان، نیشانە و ئاگانامەکانی ئایکۆنی ئەپەکە لەسەر شاشەی قفڵ. بە ویستی خۆتە.

باشترکردنی ڕیزبەستی دیزاین

 

ئایکۆنی گەورەتری ئەپ  و ڕێکخستنی باشترکراوی دەق، ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی و بە ئاسانی ئاگانامە وەرگیراوەکان بخوێنیتەوە.

نهێنیپارێزی و ئاسایش

دۆخی چاککردنەوە

 

نهێنیپارێزی خۆت بپارێزە کاتێک کەسێکی تر مۆبایلەکەت بەکاردەهێنێت، بۆنموونە کە دەینێریت بۆ چاککردنەوە. دۆخی چاککردنەوە ڕێگری دەکات لە دەستگەیشتن بە وێنە و نامە و هەژمار و زانیارییە کەسییەکانی تر.

ئاگادارکردنەوە لە کاتی هاوبەشکردنی زانیاری کەسی

 

پانێڵی هاوبەشکردن ئاگادارت دەکات کاتێک هەوڵ دەدەیت ئەو وێنانە هاوبەش بکەیت کەوا زانیاری هەستیاریان تێدایە، وەک کرێدیت کارت، ناسنامە یان پاسەپۆرت، بۆیە دەتوانیت ڕەچاوی ئەوە بکەیت ئایا بە ڕاستی دەتەوێت هاوبەشیان بکەیت یان نا.23

پشکنینی ژیرانەی ئاسایش

 

داشبۆردی تازە زیادکراوی ئاسایش لە ڕێکخستنەکان بۆئەوەیە بە ئاسانی پشکنین بۆ کێشەکانی ئاسایش بکەیت و دەستبەجێ چارەسەریان بکەیت.

وێبگەڕی پارێزراو

 

ئایکۆنێک لە میلی ناونیشانی ئینتەرنێتی سامسۆنگ دەردەکەوێت بۆ نیشاندانی دۆخی نهێنی پارێزی ماڵپەڕەکە. پەنجە لە ئایکۆنەکە بدە بۆ زانینی ئەوەی ماڵپەڕەکە چ جۆرە زانیاریەک کۆ دەکاتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکات.

هاوبەشکردنی وزە

بەردەوام بە لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت لەکاتی بارگاویکردنی ئامێرێکی تردا 

 

Galaxy Z Foldـەکەت بکەرەوە و شاشەی سەرەکی ڕووی لە خوارەوە بێت. دەتوانیت بە بەکارهێنانی هاوبەشکردنی بێتەلی وزە لەسەر لایەکەوە Galaxy Buds ،Galaxy Watchـی خۆت یان ئامێرێکی تر بارگاویبکەیتەوە. لە هەمان کاتدا لەڕێگەی شاشەی کەڤەر لە لایەکەی تر، دەتوانیت بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت.3

Samsung Internet

تایبەتمەند کردنی شێوازی ڕێکخستن 

 

کاتێک ئەوە هەڵدەبژێریت کە میلی ناونیشان لە خوارەوەی شاشەکەدا پیشان بدرێت، میلی تاب (لا پەنجەرەی وێبگەڕ) و بوکمارک (ماڵپەڕە نیشانه‌کراوەکان)ـیش لە خوارەوە پیشان دەدرێن.

گەڕانی باشترکراوە

 

ئێستا دەتوانیت لە ناوی فۆڵدەرەکان لە ناو نیشانەکاندا (Bookmarks) یان لە ناوی گروپەکان لە تابەکاندا بگەڕێیت. ژیربێژی باشترکراوی گەڕان ڕێگەت پێدەدات ئەو شتە بدۆزیتەوە کە بەدوایدا دەگەڕێیت تەنانەت ئەگەر شتێک بە دروستی نەنووسرابێت.

دەستنیشان کردنی ئاسانتری دەستکاری کردنی فۆڵدەر

 

دەتوانیت بە ئاسانی فۆڵدەر دروست بکەیت یان بیانگوازیتەوە ناو فۆڵدەری تر لە ڕێگەی دەسنیشانکردن و ڕاکێشانی نیشانگەکان و دانانیان لە سەر نیشانگە یان فۆڵدەرێکی تر.

یارمەتیدەری ڕێکخستن

ڕێکخستنی یەکەمجار بە شێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر بۆ Galaxyـی نوێت

 

لە کاتی گۆڕین لە Galaxy یان ئامێرێکی تری Android بۆ Galaxy نوێ تەنها کۆدێکی QR لەسەر ئامێرە کۆنەکەت سکان بکە بۆ ئەوەی تۆڕەکانی Wi-Fi و Samsung Account و ئەکاونتی Googleـی خۆت بە شێوەیەکی خۆکارانە بگوازیتەوە بۆ ئامێرە نوێیەکەت بەبێ داخڵکردن.24

کەش و هەوا

زانیاری وردی کەشوهەوا تەنها بە چاوتروکانێک

 

ئێستا زانیارییە بەسوودەکانی کەشوهەوا لەسەر شاشەی سەرەکی ئەپی کەشوهەوا (Weather) دەردەکەون. دەتوانیت ئاگادارکردنەوەکانی کەشوهەوای ناخۆش، پوختەی کەشوهەوای ڕۆژانە، بارانبارینی کاتژمێری و گرافیکی پلەی گەرمی ڕەنگەکان بپشکنیت.

پەیوەندیکردن

پەیوەندیکردن بە دەق لە ڕێگەی Bixby

 

پەیوەندیکردن بە دەق لە ڕێگەی Bixby بەکاربهێنە بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی خۆکار و بزانە بۆچی کەسەکە پەیوەندی دەکات. لە چاتێکی نووسراوەدا دەبینیت کە ئەو کەسەی پەیوەندی دەکات چی دەڵێت، هەروەها دەتوانیت بە پەنجەلێدان یان نووسینەوە وەڵام بدەیتەوە و بە دەنگی بەرز بۆ ئەو کەسەی پەیوەندی دەکات دەخوێندرێنەوە.25

ڕۆژژمێر

بەڕێوەبردنی بانگێشتکراوانی بۆنە

 

کاتێک ڕووداوێك بۆ ڕۆژژمێری Google لە ئەپی ڕۆژژمێری سامسۆنگ زیاد دەکەیت، دەتوانیت هەڵبژێریت کە ئایا بانگهێشتکراوەکان بتوانن بزانن کێی دیکە بانگهێشتکراوە بۆ چالاکییەکە و ئایا دەتوانن کەسانی دیکە بانگهێشت بکەن یان نا.

ستیکەرەکان زیاد بکە بۆ ڕۆژژمێری Google

 

ئێستا دەتوانیت ستیکەر بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژژمێری Google لە ئەپی ڕۆژژمێری سامسۆنگ زیاد بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر تێبینی بکرێت. ستیکەرە زیادكراوەکە لە دیمەنەکانی ڕۆژژمێر و خشتەی کار دەبینرێت.

ڤیدیۆ کۆنفڕانس زیاد بکە بۆ بۆنەکانت

 

کاتێک ڕووداوێکی ڕۆژژمێری Google لە ئەپی ڕۆژژمێری سامسۆنگ دروست دەکەیت، دەتوانیت لە هەمان کاتدا ڤیدیۆ کۆنفرانس ڕێکبخەیت. هەموو بانگهێشتکراوانی بۆنەکەت لینكی ڤیدیۆ کۆنفرانسەکە وەردەگرن.

بیرخەرەوە

جۆری ئەمڕۆ

 

پۆلی نوێی Today (ئەمڕۆ) تەنها بیرخەرەوەکانی ئەمڕۆ نیشان دەدات. هەروەها دەتوانیت لە سەرەوەی شاشەی سەرەكی ئەپی Reminder (بیرخەرەوە) سەیریان بکەیت.

نیشاندان و شاردنەوەی بیرخەرەوە تەواوکراوەکان

 

دەتوانیت بیرخەرەوە تەواوکراوەکان نیشان بدەیت یان بشاریتەوە بە بێ گوێدان بە پۆڵەکەی. ئەرکە تەواو‎کراوەکان لە سەر شاشە نیشان بدە یان بیانشارەوە بۆ ئەوەی بیرت لە سەر ئەو شتانەبێت کە پێویستە تەواویان بکەیت.

ڕێکخستنی دیمەنی بیرخەرەوە

 

ئەو دیمەنە هەڵبژێرە کە خۆت پێت خۆشە. بیرخەرەوەی سادەی زیاتر لەسەر شاشەکە نیشان بدە یان بیخە سەر دیمەنێکی فراوانکراو کە وردەکارییەکانی وەکو بەرواری کۆتایی هاتن و دۆخی دووبارەکردنەوە لەخۆدەگرنەوە.

فایلەکانی من

گەڕانی باشترکراو

 

دەتوانیت ئەوە دەست نیشان بکەیت کە بەدوای هەموو فایلەکان دەگەڕێیت یان تەنها فایلەکانی ناو فۆڵدەری ئێستا. هەروەها دەتوانیت دەسنیشانی ئەوە بکەیت گەڕان بەپێی ناوی فایل بێت یان زانیاری ناو فایلەکان، وەکو دەقی ناو بەڵگەنامەکان یان زانیاری شوێنی ناو وێنەکان. کاتێک گەڕانەکەت تەواو بوو، دەکرێت ئەنجامەکان بەپێی ناو، ڕێکەوت، قەبارە یان جۆری فایل ڕێک بخرێن.

کاتژمێر

چەندەها تایمەر

 

دەتوانیت لە ئەپی Clock (کاتژمێر) تا 20 تایمەر بخەیتە کار.

خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵی

ئەپی دووبارە دیزاینکراو

 

ئەپی خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵی دووبارە دیزاینکراوەتەوە بۆ ئەوەی دەستگەیشتن بەو تایبەتمەندیانەی پێویستن ئاسانتربێت.

سەلامەتی و باری لەناکاو

ناردنی SOS (داواکاری فریاکەوتن)

 

5 جار دوگمەی لاتەنیشت بە خێرایی داگرە بۆ پەیوەندیکردن بە خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان تەنانەت کاتێک مۆبایلەکەت لە گیرفانی خۆتدایە یان ناتوانیت قسە بکەیت.

لیستی پەیوەندیی فریاگوزاریی یەکگرتوو

 

لیستی پەیوەندی فریاگوزاری دروستكراو لە مۆبایلەکەت دەکرێت لە سەر کاتژمێرەکەشت بەکاربێت.

 

Galaxy S23 Ultra

دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra. دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra.
 

ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکان

مۆبایلی زیرەکی Galaxy ئایکۆنی ئەپ و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy. مۆبایلی زیرەکی Galaxy ئایکۆنی ئەپ و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy.
 
  • وەسفی کەرەستەکانی سەرەوە لە سەر بنەمای باشترکردنە ئەنجامدراوەکان لە وەشانی ئێستا بەراورد بە وەشانی پێشووتر.
  • ڕەنگە کردار و/یان ناوەڕۆکە بەردەستەکان بەگوێرەی مۆدێلی ئامێر، وڵات/هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری یان وەشانی One UI دامەزرێنراو جیاوازبێت. 
  1. لەسەر زنجیرەی Galaxy Z Flip و Galaxy Z Fold بەردەستە.
  2. لەسەر Galaxy Z Fold3 و زنجیرەی Galaxy Z Foldـی نوێتر بەردەستە.
  3. لەسەر زنجیرەی Galaxy Z Fold بەردەستە.
  4. بەردەستە لەسەر Galaxy Z Fold5، زنجیرەی S23 و Z Fold4 ،S21 Ultra ،Z Fold3 ،S20 Ultra ،Note20 Ultra و Z Fold2.
  5. لە سەر ئەو ئامێرانە بەردەستە کەوا پاڵپشتی لە لێنزی تێلیفۆتۆ دەکەن.
  6. بۆ GIFـی 230 فرەیم یان کەمتر بەردەستە.
  7. لەسەر ئەو وێنانە بەردەستە کە ڕێژەی وێنە و ڕوونیی دیاریکراویان هەیە.
  8. لە ویجێتی قەبارە 2×1ـەوە بەردەستە. دەکرێت تا 7 ویجێت لە سەر یەک کۆبکرێنەوە.
  9. هەریەک لە فایلە هاوبەشکراوەکان نابێت لە 3 گێگابایت زیاتر بن (بۆ کۆی گشتی 5 گێگابایت لە ڕۆژێکدا) و ماوەی کارایی بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەر دەچێت؛ پێویستی بە Samsung account و گرێدراوی بە ئینتەرنێت هەیە.
  10. فرە کۆنترۆل (Multi Control) تەنها لەسەر مۆبایلە دەسنیشانکراوەکانی Galaxy و Galaxy Tab و Galaxy Book بەردەستە. لەسەر ئەو تابلێتانەی کە One UI 4.1 یان سەرووتریان لەسەرە، ئەو مۆبایلانەی کە One UI 5.1 یان سەرووتریان لەسەرە و ئامێرەکانی زنجیرەی Galaxy Book کە لە ساڵی 2021 یان دواتر بە Samsung Settings v1.5 (Intel) یان Samsung Settings v3.3 (ARM) بڵاوکراونەتەوە، کاردەکات. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەرکەکان بەپێی مۆدێلی ئامێرەکە جیاواز بێت.دەکرێت ئینگلیزی، چینی، فەرەنسی، ئیتالی، ئەڵمانی، کۆری، پۆرتوگالی و ئیسپانی بە پیتی گەورە و دەسنووس دەربهێنرێن. هەروەها، ڕەنگە پیتەکان بە دروستی نەناسرێنەوە بەگوێرەی شێوە و گۆشەی لاری پیتە نووسراوەکان.
  11. پێویستە پێشوەختە سپیکەری Wi-Fi ڕێکبخسترێت بۆ ئەوەی سپیکەری Wi-Fi ببەسترێتەوە. Chromecast built-in نیشانەی بازرگانی Google LLCـە.
  12. ’Recent Websites’ (دواین ماڵپەڕەکان) تەنیا ئەوکاتە بەردەستە کە ئەپی Samsung Internet بەکاردەهێنیت لەسەر مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy کە One UI 3.1.1 یان بەرزتری لەسەربێت (Samsung Galaxy S، Note، Z Fold، Z Flip) لەگەڵ کۆمپیوتەرێکی Windows کە Windows 10 20H1 یان نوێتری لەسەربێت. پێویستی بە دوایین نوێکردنەوەکانی ئەپ لەسەر Microsoft Phone Link/Link to Windows/Samsung internet هەیە.
  13. ’Instant Hotspot’ (هۆتسپۆتی خێرا) تەنیا لەسەر مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy کە One UI 4.1.1 لەسەربێت لەگەڵ کۆمپیوتەرێکی Windows کە Windows 11 22H2 یان بەرزتری لەسەربێت و Bluetoothـی هەبێت بەردەستە. پێویستی بە دوایین نوێکردنەوەکانی ئەپ لەسەر Microsoft Phone Link/Link to Windows هەیە.
  14. ""Google Meet و YouTube هێمای بازرگانیی Google LLCـن”.ڕەنگە پێویستبکات بەکارهێنەران ئەپی Google Meet یان Google Duo نوێ بکەنەوە بۆ تازەترین وەشانی بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندیە نوێکراوەکان.
  15. ڕەنگە پێویستبکات بەکارهێنەران ئەپی Meet یان Duo نوێ بکەنەوە بۆ تازەترین وەشانی بۆ بۆ بەکارهێنان یان بەشداری لە بەهاوبەشکردنی ڕاستەوخۆ.
  16. تایبەتمەندییەکانی خەو تەنها بۆ مەبەستی تەندروستیی گشتی و لەشجوانییە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشییەک یان تێکچوونی بارودۆخی خەوتن نییە. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
  17. لەسەر Galaxy Watch4 و نوێتر بەردەستە. پێویستە Galaxy Watch لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکدا جووتکرابێت بۆئەوەی بتوانیت کرداری بەڕێوەبردنی خەو بەکاربهێنیت.
  18. لەسەر Galaxy Watch5 و نوێتر بەردەستە. پێویستە Galaxy Watch لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکدا جووتکرابێت بۆئەوەی بتوانیت کرداری بەڕێوەبردنی خەو بەکاربهێنیت.
  19. دەکرێت ئینگلیزی، چینی، فەرەنسی، ئیتالی، ئەڵمانی، کۆری، پۆرتوگالی و ئیسپانی بە پیتی گەورە و دەسنووس دەربهێنرێن. هەروەها، ڕەنگە پیتەکان بە دروستی نەناسرێنەوە بەگوێرەی شێوە و گۆشەی لاری پیتە نووسراوەکان.ڕەنگە تایبەتمەندی بۆ ناوەڕۆکی خاوەن مافی لەبەرگرتنەوە بەردەست نەبێت. جگەلەوەش، بەکارهێنەران بەرپرسیارن لە هەموو ئەو کێشانەی کە ڕەنگە لە بەکارهێنانی ڕێگە پێنەدراوی ناوەڕۆکی خاوەن مافی لەبەرگرتنەوە سەر هەڵبدات. 
  20. Bixby Vision بۆ توانای دەسپێگەیشتن
    • تایبەتمەندی خوێندنەوەی دەق پاڵپشتی 60 زمان دەکات کە لە تایبەتمەندی وەرگێڕانیش پاڵپشتی کراون. بۆ بینینی لیستی زمانە پاڵپشتی کراوەکان، لێرە کرتە بکە. ‎‎‎
    • دۆخی وەسفکەری دیمەن ئێستا پاڵپشتی ئەم زمانانە دەکات: ئینگلیزی (ئەمریکا)، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتالی، کۆری، چینی (مەندەرین)، پورتوگالی، ڕووسی و ئیسپانی (ئیسپانیا).
  21. بۆ ئەو زمانانە بەردەستە کەوا لەناو هەر یەک لە ئەپەکان پاڵپشتی کراوە. ئەو ئەپانەی پاڵپشتی لە کۆمەڵێک زمان دەکەن دەکرێت لە ناو لیستی ڕێکخستنەکان بدۆزێتەوە.
  22. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکان نەکرێت ئاگانامەکانیان لە سەر کۆنترۆڵی ئاگانامەکان بکوژێننەوە بەگوێرەى ڕێکخستنەکانی ناو ئەپەکە.
  23. تایبەتمەندی باشکراوی هاوبەشکردنی وێنە تەنها بەردەستە بۆ زمانی سیستەمی ئینگلیزی (ئەمریکا) یان کۆری. لە دۆخی ناسنامەدا، ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی زمان جیاواز دەبێت.
  24. تەنها لەسەر زنجیرەی Galaxy S23 و دواتر بەردەستە کە پاڵپشتی تەکنەلۆژیای BLE دەکەن.
  25. پەیوەندیکردن بە دەق لە ڕێگەی Bixby' پشتگیری لە زمانەکانی کۆری، ئینگلیزی (ئەمریکی، بەریتانیا، هیندستان)، ئەڵمانی، ئیسپانی، فەرەنسی، ئیتاڵی، پورتوگالی دەکات.