بزانە چی نوێیە لە
One UI 6
One UI 6 تایبەتمەندیی نوێی هەیە کە توانای وەت پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی کە دەتهەوێت بەبێ ماند
Galaxy AI
ڕەشنووسی وێنە کێشراوەکان بکە بە وێنەی سەرسوڕهێنەر [6.1.1]
بە وێنەکێشانێکی سادە دەستپێبکە، ستایلەکەت هەڵبژێرە و لێگەڕێ با ژیریی دەستکرد بیگۆڕێت بۆ کارێکی هونەری سەرنجڕاکێش. تایبەتمەندی Sketch to image لە پانێلەکانی Samsung Notes و Photo Editor و Smart Select و Edgeـدا بەردەستە.1
پۆرترەیتی ناوازە دروستبکە [6.1.1]
بە جۆرەها ستایلی پۆرترەیت کە لەلایەن ژیری دەستکردەوە دروستکراون، دەتوانیت دیمەنێکی تەواو نوێ بۆ وێنەی پڕۆفایلی خۆت یان کەسێکی تر لە Contactsـدا دروست بکەیت، یان Photo Editor بەکاربهێنیت بۆ داهێنانی شتێکی نوێ بۆ هەریەکێک لە وێنەکانت کە ڕووخسارییان تێدایە.2
با مۆبایلەکەت نووسینەکەت بۆ بکات [6.1.1]
کاتێک پێویستت بە نووسینی شتێکە، جا دەقێک، ئیمەیڵێک، یان پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی بێت، دەتوانیت بە پێدانی داواکارییەکی کورت یان پارچە دەقێک بە Composerـە نوێیەکەی Samsung Keyboard دەستپێبکەیت، پاشان ئەوەی کە ماوە با ژیریی دەستکرد ئەنجامیبدات.3, 4
وەرگێڕانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە ئەپی زیاتردا [6.1.1]
تەنها بە مۆبایلەکە قسە بکە و ڕاستەوخۆ وەرگێڕان بەدەستبهێنە، کە یارمەتیت دەدات بەربەستەکانی زمان تێپەڕێنیت. وە ئێستا جگە لە ئەپی پەیوەندی تەلەفونی Samsung Phone، دەتوانیت وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ لە ئەپی پەیوەندییە دەنگییە پاڵپشتیکراوەکانی وەک Google Meet بەدەستبهێنیت. لە کاتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لە پانێلی خێرادا پەنجە بنێ بە Live Translateـدا بۆ دەستپێکردنی وەرگێڕان.4, 5
دەقی وێنە لە پەڕەکانی وێبدا وەربگێڕە [6.1.1]
تەواوی پەڕەی وێبەکە بە زمانی خۆت بەدەستبهێنە. کاتێک پەڕەیەکی وێب لە Samsung Internetـدا وەردەگێڕیت، هەموو دەقەکانی سەر پەڕەکە وەردەگێڕدرێن، جا وەک دەق یان بەشێک لە وێنە یان وێنەیەک داڕێژرابن.4
لە مۆدی گوێگرتندا وەرگێڕان ئەنجامبدە [6.1.1]
مۆدی گوێگرتنی نوێی Interpreter (وەرگێڕ) ڕێگەت پێدەدات گفتوگۆی یەکلایەنە، وەک وتارێک یان پێشکەشکردنێک، وەربگێڕیتە سەر زمانی خۆت.4
تۆمارە دەنگییەکان بگۆڕە بۆ تێبینی [6.1.1]
دروستکردنی تێبینی بە Samsung Notes لە جاران ئاسانترە، تەنانەت بەتەنها بەکارهێنانی دەنگت. ئێستا دەتوانیت تۆمارە دەنگییەکان بۆ تێبینی دەقی بنووسیتەوە کە دەتوانیت دەستکاریبکەیت، پوختەیبکەیت، و زۆر شتی تریش.4, 6
فایلە PDFـەکان وەربگێڕە و پوختەیانبکە [6.1.1]
ئێستا تایبەتمەندییەکانی وەرگێڕان و پوختەی Note Assist لەگەڵ فایلەکانی PDF کاردەکەن بەبێ ئەوەی پێویستبکات سەرەتا بیانگۆڕیت بۆ تێبینی. دەقی وەرگێڕدراو بە فۆڕماتی ڕەسەنی PDF دەردەکەوێت.4, 7
بە شێوەیەکی خۆکار زمانەکان لە Voice Recorderـدا دەستنیشانبکە [6.1.1]
Transcript Assist بەکاربهێنە بۆ گۆڕینی تۆمارەکانی کۆبوونەوەکان، وتارەکان، یادداشتە دەنگییەکان و زۆر شتی تر بۆ دەق. ئێستا زمانی تۆمارەکەت بە شێوەیەکی خۆکار دەستنیشاندەکرێت، بۆیە دەتوانیت هەڵبژاردنی زمانەکە بەجێبهێڵیت و راستەوخو نووسراوەکە بەدەستبهێنیت.4, 8
نووسین و تۆمارە دەنگییەکان دەستکاریبکە [6.1.1]
دوای ئەوەی لە Voice Recorderـدا دەقێک دروستدەکەیت، ئێستا دەتوانیت دەستکاری دەقەکە بکەیت بۆ چاککردنی هەر هەڵەیەک، لابردنی بەشە ناپێویستەکان، یان زیادکردنی شتێکی لەبیرچوو. هەروەها لە ڕێگای لابردنی ئەو بەشانەی کە پێویستت پێیان نییە دەتوانیت دەستکاری تۆمارە دەنگییەکە خۆی بکەیت.4, 8
بە Live Effect ژیان بخەرە بەر وێنەکان [6.1.1]
لە ڕێگای بەکارهێنانی کاریگەرییە سینەماییە سەرسوڕهێنەرەکان لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵەکان لە وێنەکانتدا، دیمەنێکی هاوشێوەی ڕاستی بە بابەتەکانت بدە.9
زوومی خۆکار لە Flex modeـدا [6.1.1]
بە ڕێکخستنی زوومی خۆکار کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات وێنەی نایاب لە Flex modeـدا بەدەستبهێنە. Auto zoom لەگەڵ مەودای بابەتەکەتدا خۆی دەگونجێت بۆ باشترین چوارچێوە.10, 11, 12
بە خێرایی کلیپەکانی Instant slow-mo پاشەکەوتبکە و هاوبەشی پێبکە [6.1.1]
دوای سەیرکردنی ڤیدیۆیەک لە instant slow-moـدا، دەتوانیت ئەو بەشەی ڤیدیۆکە پاشەکەوت بکەیت کە خاوتکردۆتەوە. کاتێک ڤیدیۆیەک هاوبەشی پێدەکەیت، کۆتا بەش کە بە slow-mo سەیریت کردووە ئەویش بەردەستە بۆ هاوبەشیکردن.13, 14
کردارە پێشنیارکراوەکان بۆ [6.1.1] Smart Select
بەپێی ئەو شتانەی کە لەسەر شاشەکەتنیشان دەدرێن بە خێرایی دەستبەکاربە. کاتێک بە Smart Select شتێک لەسەر شاشەکەت هەڵدەبژێریت، ئێستا کرداری پێشنیارکراوت دەستدەکەوێت کە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەکەتەوە هەیە. دەتوانیت بە خێرایی پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانەوە بکەیت، ناونیشانەکان بدۆزیتەوە، وێنەکان باشتربکەیت، و زۆر شتی تر. ئێستا دەکرێت لە پانێلی Apps Edgeـەوە دەستت بگات بە Smart Select.
دەستبەجێ بەدوای هەر شتێکدا بگەڕێ لەسەر شاشەکەت
Circle to Search لەگەڵ Google ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی دەربارەی هەر شتێک زیاتر بزانیت کە لەسەر شاشەکەت پیشان دەدرێت بەبێ گۆڕینی ئەپەکان. تەنها پەنجە لەسەر دوگمەی Home (سەرەکی) یان دەسکی گواستنەوە دابنێ و ڕایبگرە، پاشان بازنە لەسەر هەر شتێک بدە لەسەر شاشەکە بۆ دەستپێکردنی گەڕان لە 18, 17, 16, 15.Google
وەرگێڕانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا
پێویستە تەلەفۆن بۆ کەسێک بکەیت کە زمانی تۆ نازانێت؟ کێشە نیە! Live Translate ڕاستەوخۆ لە کاتی پەیوەندیکردندا وەرگێڕان دابیندەکات. کەسی بەرامبەر لە پەیوەندییەکەدا دەتوانێت بە زمانەکەی خۆی گوێی لە قسەکانت بێت، تۆش دەتوانیت بە زمانی خۆت گوێبیستی وەڵامەکانی بیت. هەروەها وەرگێڕانەکان لەسەر شاشەکە دەردەکەون.4, 19
گفتوگۆی کەسیی وەرگێڕە
تایبەتمەندی نوێی Interpreter (وەرگێڕی ڕاستەوخۆ) ڕێگەت پێدەدات گفتوگۆیەک وەربگێڕیت لە هەر کاتێکدا کە پێویستت بە قسەکردن بوو لەگەڵ کەسێک کە بە زمانێکی تر قسە دەکات. دەتوانیت لە پانێڵی خێراوە بە ئاسانی بچیتە ناو Interpreter (وەرگێڕی ڕاستەوخۆ). هەردوو کەس دەتوانن گوێیان لە وەرگێڕانەکان بێت کە بە دەنگی بەرز دەخوێندرێنەوە ئەمە جگە لە خوێندنەوەشیان لەسەر شاشەکە.4
وەرگێڕانی دەق لە وێنە و نیشانە و بەڵگەنامە و زۆر شتی تر
لە هەر شوێنێک دەقت دۆزیەوە دەستبەجێ وەرگێڕانی بۆ بکە. تەنها کامێڕاکەت ئاراستەی ئەو دەقە بکە کە دەتەوێت وەریبگێڕیت، پاشان پەنجە لە دوگمەی T بدە بۆ پیشاندانی بژاردەی زیاتر. هەروەها دەتوانیت ئەو دەقانە وەربگێڕیت کە لە ناو وێنەکانی Gallery (گەلەری)ـتدا دەردەکەون.4
وێبپەڕەکان پوختە بکە و وەربگێڕە
لە ڕێگای پوختەکردنی پەڕەکانی وێب بە Browsing Assist لەسەر Samsung Internet بەخێرایی ئەو زانیارییەی کە پێویستتە بەدەستبهێنە. دەتوانیت نووسراوێکی درێژ بۆ تەنها گرنگترین خاڵەکان کەمبکەیتەوە. هەروەها دەتوانیت پەڕەکانی وێب بۆ زمانی خۆت وەربگێڕیت.4
تێبینیەکانت بە شێوەیەکی زیرەکتر بنوسە نەک سەختتر
Note Assist ڕێگات پێدەدات لەسەر Samsung Notes زیاتر لە جاران ئەنجامبدەیت. دەتوانیت بە شێوەیەکی خۆکار فۆڕمات، پوختەکردن، ڕاستکردنەوە، وەرگێڕان و دروستکردنی کەڤەر بۆ تێبینییەکانت ئەنجامبدەیت.4, 20
تۆمارە دەنگییەکان بە شێوەیەکی خۆکار بنووسنەوە
Transcript Assist بەکاربهێنە بۆ گۆڕینی تۆماری کۆبوونەوەکان و وتارەکان و یادداشتە دەنگییەکان و زۆر شتی تر بۆ دەق، پاشان پوختیان بکە بۆ پێداچوونەوەی خێرا. تەنانەت دەتوانیت دەق و پوختەکانیش وەربگێڕیت بۆئەوەی بە زمانەکانی تر پێداچوونەوەیان بەسەردا بکەیت.4, 21
لەگەڵ Samsung Keyboard زیاتر ئەنجام بدە
بە Writing Assist (یارمەتی نووسین) تۆنی نووسینەکەت بگۆڕە بۆ ئەوەی پڕۆفێشناڵ، باو، یان ئامادە بێت بۆ پۆستکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی. هەروەها جگە لە وەرگێڕانی نامە لە ئەپەکانی چات و نامە ناردنی دیاریکراودا دەتوانیت پێشنیاری ڕێنووسی و ڕێزمانی بەدەستبهێنیت.4, 22
وێنەکانت دووبارە خەیاڵ بکەوە
Generative edit ڕێگەی زیاترت بۆ دەڕەخسێنێت بۆ دەستکاریکردنی وێنەکانت. دەتوانیت کەس و شتەکانی ناو وێنەکانت بگوازیتەوە یان لاببەیت یان قەبارەیان بگۆڕیت، پاشان پاشبنەمای نوێ دروست بکەیت بۆ پڕکردنەوەی هەر پارچەیەکی کە نەماوە.23
وێنەی باکگڕاوندی ناوازە دروست بکە
AI بەکاربێنە بۆ دروستکردنی وێنەی باکگڕاوندی ناوازە بۆ Home screen (شاشەی سەرەکی) و Lock screen (شاشەی قفڵ). تەنها چەند وشەیەکی سەرەکی هەڵبژێرە و ئەوەی ماوە لێگەڕێ AI کاری لەسەر بکات.24
ڕێکخستنە زیرەکە پێشکەوتووەکان
تۆ کۆنترۆڵی تەواوت هەیە لەسەر ئەوەی کە دەتەوێت کامە تایبەتمەندی AI بەکار بێنیت و چۆن ئەو تایبەتمەندیانە داتاکانت پڕۆسێس دەکەن. تەنانەت دەتوانیت بە یەک پەنجە لێدان پڕۆسێسی ئۆنلاین بۆ داتاکانت بۆ هەموو تایبەتمەندییەکان بلۆک بکەیت.
FlexWindow بۆ Z Flip
زۆر ئاسانتر زووم ئەنجامبدە [6.1.1]
ئێستا گۆڕین لە نێوان لێنزەکاندا زۆر خێرایە. بۆ گۆڕینی لێنزەکان پەنجە بنێ بە دوگمەی گۆڕینی لێنزدا یان نقورچ لە هەر شوێنێکی شاشەکەدا بگرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی زوومەکەت.10, 25
توانای دەستپێگەیشتنی خێرا بە بڕی خەو و وزەت [6.1.1]
ویجتە نوێیەکان ڕێگات پێدەدەن بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەت بکەیتەوە لە Samsung Healthـەوە لەسەر شاشەی کەڤەر بڕی خەو و Energy score (بڕی وزە)ـت بپشکنیت.10
بژاردەی زیاتری باکگڕاوند [6.1.1]
کۆمەڵەی باکگڕاوندی شاشەی کەڤەر بە چەندین ناوەڕۆکی نوێی دڵخۆشکەر و زانیاری بەخشەوە فراوانتر کراوە.10
پێشنیارەکانی ستایل [6.1.1]
پێشنیار بۆ ئەوەی شاشەی کەڤەرەکەت بە باشترین شێوە دەربکەوێت وەربگرە. کاتێک باکگڕاوندێکی شیاو بۆ دەستکاریکردن دادەنێت، تەنها پەنجە بنێ بە Suggest a style (پێشنیاری ستایلێک بکە).10
بژاردەی زیاتری ویجت [6.1.1]
بە ویجتە نوێیەکان کە بە قەبارەی جیاواز بەردەستن، زانیاریی گرنگ لەسەر شاشەی کەڤەرەکەت بەدەستبهێنە. جگە لە ویجتی 4x4 بە شاشەی تەواو، ئێستا ویجتە بچووکترەکانی 4x2 و 2x2 بەردەستن. ویجتی نوێ بۆ کەش و هەوا، کاتژمێر، ساڵنامە، بیرخەرەوە، ژمێرەر، Voice Recorder، و Samsung Health بەردەستە.10
ڕێکخستنە پێشوەختەدانراوەکانی زانیاری بەخش کە شیاون بۆ دەستکاریکردن [6.1.1]
بە دەستکاریکردنی ڕێکخستنە پێشوەختەدانراوەکانی زانیاری بەخش بۆ شاشەی کەڤەرەکەت ئەو زانیارییەی کە پێویستتە لەناو ئەو کڵێشەیەی کە دەتەوێت پیشانبدە. لە کەشوهەوا، ئاگادارکردنەوە، ئاستی پاتری و زۆر شتی ترەوە هەڵبژێرە.10
ئاگانامەی سەرنجڕاکێش [6.1.1]
ئاگانامەکانت جیاواز بکە. هەمان ڕووناکی لێوار و ستایلەکانی لاپەنجەرەی ئاگانامەکان کە لەسەر شاشەی سەرەکی بەردەستن ئێستا لەسەر شاشەی کەڤەریش بەردەستن.10
چوونە ناوەوەی خێرا بۆ کورتەڕێگاکانی تایبەت بە توانای دەسپێگەیشتن [6.1.1]
کورتەڕێگاکانی تایبەت توانای دەسپێگەیشتن بەکاربهێنە تەنانەت کاتێک کە مۆبایلەکەت کوژاوەتەوە. ئێستا کورتەڕێگاکانی تایبەت توانای دەسپێگەیشتن جگە لە شاشەی سەرەکی لەسەر شاشەی کەڤەریش بەردەستن.10
شاشەی قفڵ
ویجتی زیاتر بۆ سەر Lock screen (شاشەی قفڵ)ـەکەت
ویجتی زیاتر بەردەستن بۆ سەر Lock screen (شاشەی قفڵ) و Always On Display (ڕوونمای هەمیشە داگیرساو)ـەکەت تاوەکو بەخێرایی زانیاری بەسوود بخوێنیتەوە بەبێ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکەت. ویجتە نوێییەکان بریتیین لە Weather (کەشوهەوا)، Samsung Health، پاتری، Reminder (بیرخەرەوە)، Calendar (ڕۆژژمێر) و Clock (کاتژمێر).
گۆڕینی شوێنی کاتژمێر
ئێستا دەستت کراوەترە بۆ گواستنەوەی کاتژمێرەکەت بۆ شوێنی دڵخوازی خۆت لەسەر شاشەی قفڵ.
شاشەی سەرەکی (Home)
کورتەڕێگا لەسەر شاشەی سەرەکی دروستبکە
توانای دەسپێگەیشتنی خێراتر بۆ ئەو فایلانەی کە زۆرترین جار بەکاریان دەهێنیت بەدەستبێنە. پەنجە بنێ بە هەر فایلێک لە My Filesـدا و ڕایبگرە، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بچیتە سەر شاشەی سەرەکی. فایلەکە لە هەر شوێنێکی شاشەی سەرەکیتدا دابنێ بۆ ئەوەی کورتەڕێگایەک بۆ فایلەکە دروستبکەیت.
ناونیشانەکانی ئایکۆنەکان سادەکراون
ناونیشانەکانی ئایکۆنی ئەپەکان ئێستا بۆ یەک دێڕ سنووردار کراون لەپێناو ڕووخسارێکی پاکتر و سادەتر. “Galaxy” و “Samsung” لە ناوی هەندێک ئەپ لابراون بۆ ئەوەی کورتتر و ئاسانتربن بۆ دۆزینەوە.
ڕاکێشان و دانان بە 2 دەست
بەدەستێک دەستبکە بە ڕاکێشانی ئایکۆنی ئەپەکان یان ویجتەکان لە شاشەی سەرەکی (Home)ـی خۆتەوە، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ گەیشتن بەو شوێنەی شاشە کە دەتهەوێت تێیدا دایانبنێیت.
باکگڕاوند
بە کاریگەرییە تایبەتەکانی کەشوهەوا باکگڕاوندەکەت باشتربکە [6.1.1]
وێنەیەک هەڵبژێرە بۆ بەکارهێنان بۆ وێنەی باکگڕاوندەکەت و سەیریبکە چۆن لەگەڵ کاتەکانی ڕۆژ و بارودۆخی کەشوهەوای ناوچەکەتدا دەگۆڕێت. ئەگەر بەفر یان باران لە ناوچەکەتدا ببارێت، ئەوا هەمان بارودۆخ لە وێنەکەتدا دەبینیت، خۆریش بەپێی کاتی ناوخۆیی خۆت هەڵدێت و ئاوا دەبێت.26
تایبەتمەندییە نوێیەکانی دەستکاریکردن
باکگڕاوندەکەت بە هەر شێوەیەک کە حەزت لێیە بڕازێنەرەوە. کاتێک وێنەیەک هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی وەکو باکگڕاوندەکەت بەکاریبهێنیت، ئێستا دەتوانیت چوارچێوە و کاریگەرییەکان بەکاربهێنیت. کاتێک باکگڕاوندەکەت کەسێک یان ئاژەڵێک لەخۆدەگرێت، دەتوانیت کاریگەرییەکانی قووڵیی بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بابەتەکە جیاوازبێت لە پاشبنەماکە.
پانێلی خێرا
شێوازی نوێی دوگمەکان
پانێلی خێرا شێوازێکی نوێی هەیە کە دەستگەیشتن بەو تایبەتمەندییانەی زۆرتر بەکاریاندەهێنیت ئاسانتر دەکات. Wi-Fi و Bluetooth ئێستا دوگمەی تایبەت بە خۆیانیان هەیە لەسەرەوەی شاشە، لەکاتێکدا تایبەتمەندییەکانی بینین وەکو مۆدی تاریک (Dark mode) و پارێزەری ئاسوودەیی چاو (Eye comfort shield) گواستراونەتەوە بۆ خوارەوە. دوگمەکانی تری ڕێکخستنی خێرا لە ناوچەیەکی شیاوی دەستکاریکردن لە ناوەڕاستدا دەردەکەوێن.
دەستبەجێ دەستبگەیەنە بە پانێلی خێرای تەواو
لە بنەڕەتدا، پانێلێکی خێرای بچووک لەگەڵ ئاگانامەکان دەردەکەێت کاتێک لە سەرەوە بۆ خوارەوە پەنجە بەسەر شاشەدا دەکێشیت. دووبارە پەنجەهێنان بۆ خوارەوە ئاگانامەکان دەشارێتەوە و پانێلی خێرای فراوان نیشاندەدات. ئەگەر دەستگەیشتنی دەستبەجێی ڕێکخستنەکانی خێرا داگیرسێنیت، دەتوانیت بە تەنها یەکجار پەنجەکێشان لەلای ڕاستی بەشی سەرەوەی شاشەوە سەیری پانێلی خێرای فراوانبوو بکەیت. پەنجەکێشان بۆ خوارەوە لەلای چەپەوە ئاگانامەکان نیشاندەدات.
خێرا دەستبگەیەنە بە کۆنترۆڵی ڕووناکی
میلی کۆنترۆڵکردنی ڕووناکی ئێستا بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە پانیڵی خێرای بچووکدا دەردەکەوێت کاتێک یەک جار پەنجە لە سەرەوەی شاشە بۆ خوارەوەی دەکێشیت بۆ گۆڕانکاری ئاسانتر و خێراتر لە ڕووناکیدا.
پێشاندانی باشترکراوی وێنەی هونەریی ئەلبوم
لەکاتی پەخشکردنی مۆسیقا یاخود ڤیدیۆکاندا، وێنەی هونەری ئەلبوم تەواوی کۆنترۆلکەری میدیا لە پانێلی ئاگانامەکاندا دەپۆشێت، ئەگەر ئەو ئەپەی کە مۆسیقا یان ڤیدیۆ پەخشدەکات وێنەی هونەریی ئەلبوم دابینبکات.
شێوازێکی باشترکراو بۆ ئاگانامەکان
هەموو ئاگانامەیەک ئێستا وەکو کارتێکی جیا دەردەکەوێت، ناسینەوەی هەر ئاگانامەیەک ئاسانتر دەکات.
ئایکۆنی ئاگانامەی گەشتر
دەتوانیت هەمان ئەو ئایکۆنە تەواو ڕەنگیانە بەکاربهێنیت کە بۆ هەموو ئەپێک لە شاشەی سەرەکی (Home) و شاشەی ئەپەکاندا بەکارهاتوون. دەتوانیت ئەمە لە ڕێکخستنەکاندا چالاک بکەیت.
ئاگانامەکان بەپێی کات ڕیز بکە
ئێستا دەتوانیت ڕێکخستنەکانی ئاگانامەکانی خۆت بگۆڕیت بۆ ڕیزکردن بەپێی کات لەبری گرنگی و پێشترێتی بۆ ئەوەی ئاگانامە هەرەنوێیەکانتان هەردەم لەسەرەوە بن.
فرە ئەرکی
ئەزموونی Multi Windowـی باشترکراو [6.1.1]
گۆڕین لە نێوان Picture in Picture و شاشەی دابەشکراودا لە جاران ئاسانترە. پەنجەبنێ بە ڤیدیۆیەکدا کە لە Picture in Pictureـدا پەخشدەکرێت و دەست ڕابگرە، پاشان بیکێشە بۆ ئەو لایەی شاشەکە کە دەتەوێت لەوێدا پەخشیبکەیت.
کورتە ڕێگای تەختەکلیل بۆ دیمەنی شاشەی دابەشکراو
دەستبەجێ ئەپێک بۆ لایەکی شاشەکە بقۆزەوە. ئەگەر تەختەکلیلێکی ڕاستەقینە بەکاردەهێنیت، کلیلی Cmd + کلیلی Ctrl + کلیلی ئاراستەی چەپ یان ڕاست دابگرە. 27, 28
هەموو ئەپە بچووککراوەکان لەیەک کاتدا بکەرەوە
دوگمەیەکی نوێ ڕێت پێدەدات هەموو ئەپە بچووککراوەکان لەهەمان کاتدا دووبارە بکەیتەوە کاتێک زیاتر لە لاپەنجەرەییەکی بچووککراوەت هەیە.
لا پەنجەرەکان بە کراوەیی بهێڵەوە
لەبری بچووککردنەوەی لاپەنجەرەکان کاتێک دەچیتە سەر شاشەی دواترینەکان (Recents)، لاپەنجەرەکان ئێستا بە کراوەیی دەمێننەوە پاش ئەوەی دواترینەکان (Recents) جێدەهێڵیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بیت لەوەی کە کارت لەسەری دەکرد.
کامێڕا
کۆنتڕۆڵی زوومی باشترکراو لە دەسکی کامێڕای تایبەت بە ڤیدیۆدا [6.1.1]
گرتەی سینەمایی بە وردبینیەوە بگرە. مۆبایلەکەت لە Flex modeـدا بکەرەوە و وەک کامێڕایەکی تایبەت بە ڤیدیۆ ڕایبگرە. لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکان بەم شێوەیە، دەتوانیت ئاستی زوومەکە بە خلیسکەرێک بە باشی رێکبخەیت. 10
دیزاینی سادە و سروشتی
شێوازی گشتی Camera app (ئەپی کامێڕا) سادەتر کراوە. دوگمەکانی ڕێکخستنی خێرا لە شاشەکەی پێشبینین دووبارە دیزاین کراونەتەوە بۆ ئەوەی سادەتر و ئاسانتربن.
تایبەتمەندکردنی ویجتەکانی کامێڕا
دەتوانیت ویجتی تایبەتمەندکراوی کامێڕا زیاد بکەیت بۆ شاشەی سەرەکی (Home)ـی خۆت. دەتوانیت هەر یەک لە ویجتەکان وا ڕێکبخەیت کە لە مۆدێکی دیاریکراوی وێنەگرتندا دەستپێبکات و وێنەکان لە ئەلبومێکی هەڵبژێردراوی خۆتدا پاشەکەوت بکا
بژاردەی ڕێکخستنی زیاتر بۆ نووسینەکانی سەر وێنە
ئێستا دەتوانیت هەڵبژێریت کە نووسینەکانی سەر وێنە لە سەرەوە یاخود لە خوارەوەی وێنەکانت دەرکەون.
دەستگەیشتنی خێرا بە ڕێکخستنەکانی ڕوونیی
ئێستا دوگمەیەکی ڕوونیی بەردەستە لە ڕێکخستنەکانی خێرا لە سەرەوەی شاشەدا لە مۆدەکانی Photo (وێنە) و Pro (پڕۆفێشناڵ) بۆ ئەوەی بتوانیت بەخێرایی ڕوونیی ئەو وێنانە بگۆڕیت کە دەیانگریت.
هەڵبژاردنی قەبارەی ڤیدیۆ باشترکراوەتەوە
ئێستا لاپەنجەرەیەک دەردەکەوێت کاتێک پەنجە دەنێیت بە دوگمەی قەبارەی ڤیدیۆ، وەها بینینی گشت بژاردەکان و هەڵبژاردنی بژاردە دروستەکان ئاسانتر دەبێت.
وێنەکانت ڕاست و تەراز بهێڵەوە
کاتێک هێڵەکانی تۆڕ لە ڕێکخستنەکانی کامێڕادا چالاک دەکرێن، ئێستا هێڵێکی ڕێکیی لە ناوەڕاستی شاشەدا دەردەکەوێت لەکاتی بەکارهێنانی کامێڕای دواوە لە هەموو مۆدەکاندا جگە لە پانۆراما. هێڵەکە دەجووڵێت بۆ ئەوەی دەربخات کە وێنەکەت هاوئاستە لەگەڵ زەویدا.
باشکردنی کوالێتی
دەتوانیت لە نێوان 3 ئاستی باشکردنی کوالێتیدا هەڵبژێریت بۆ ئەو وێنانەی کە دەیانگریت. Maximum (هەرەزۆر) هەڵبژێرە بۆ بەدەستهێنانی وێنەی بە بەرزترین کوالێتی. Minimum (هەرەکەم) هەڵبژێرە بۆ گرتنی وێنەکان بە خێراترین شێوە. هەروەها دەتوانیت Medium (مامناوەند) هەڵبژێریت بۆ بەدەستهێنانی باشترین هاوسەنگیی لە نێوان خێرایی و کوالێتیدا.
بژاردەی نوێی FPSـی خۆکار بۆ ڤیدیۆکان
FPSـی خۆکار یارمەتیت دەدات لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی ڕووناکتر لە بارودۆخەکانی ڕووناکیی کەمدا. FPSـی خۆکار ئێستا 3 بژاردەی هەیە. دەتوانیت بیکوژێنیتەوە، تەنها بۆ ڤیدیۆی 30 FPS بەکاریبهێنیت یاخود بۆ هەردوو ڤیدیۆکانی 30 fps و 60 fps بەکاریبهێنیت.
کاریگەرییەکان ئاسانتر جێبەجێبکە
ئێستا کاریگەرییەکانی فلتەر و دەموچاو لەبری میلێکی سلاید، دوگمەیەکی بازنەیی بەکاردەهێنن، ئەمەش ئەنجامدانی ڕێکخستنی ورد تەنها بە یەک دەست ئاسانتر دەکات.
کوژاندنەوەی پەنجەکێشان بۆ سەرەوە/خوارەوە بۆ گۆڕینی کامێڕاکان
ئێستا پەنجەکێشان بۆ سەرەوە/خوارەوە بۆ گۆڕینەوە لە نێوان کامێڕای پێشەوە و کامێڕای دواوە ئارەزوومەندانەیە. ئەگەر گومانت هەیە سەبارەت بە پەنجەکێشانی بێ ئاگا، دەتوانیت ئەمە لە ڕێکخستنەکاندا بکوژێنیتەوە.
سکانکردنی ئاسانتریی بەڵگەنامەکان
تایبەتمەندی سکانکردنی بەڵگەنامە لە Scene Optimizer (باشترکەری دیمەن) جیاکراوەتەوە بۆیە دەتوانیت تەنانەت ئەگەر Scene optimizer (باشترکەری دیمەن)ـیش کوژابێتەوە، بەڵگەنامەکان سکانبکەیت. هەرکاتێک وێنەی بەڵگەنامەیەک بگریت Auto scanـی نوێ ڕێگات پێدەدات بەشێوەیەکی خۆکار بەڵگەنامەکان سکانبکەیت. دوای ئەوەی بەڵگەنامەیەک سکاندەکرێن، دەبردرێیتە شاشەی دەستکاریکردنەوە کە تیایدا دەتوانیت بەڵگەنامەکەت بسووڕێنیت بۆ ئەوەی بەو شێوەیەی کە دەتهەوێت ڕێکیبخەیت.
Gallery
ستیکەری ئەنیمەیشن و GIFـی دڵخۆشکەر دروستبکە [6.1.1]
پەنجەبنێ بە هەر شتێک لە وێنەیەکی جوڵاودا و دەست ڕاگرە بۆ ئەوەی بیبڕیت، پاشان دەستبەجێ بیکە بە ستیکەرێکی ئەنیمەیشن یان GIF کە دەتوانیت لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی بکەیت.13
تەنها ئەوە ببڕە کە پێویستتە [6.1.1]
لە هەر وێنەیەکدا پەنجە بنێ بە کەسێک یان شتێکدا بۆ ئەوەی بیبڕیت. ئێستا دەتوانیت چەندان شت بە یەکجار ببڕیت. دوای بڕین، دەتوانیت بە ئاسانی هەڵبژاردنەکەت بکەیت بە ستیکەر یان کۆپی بکەیت و لەشوێنێکی تردا دایبنێیتەوە.30
وێنەکانت بەبێ ماندووبوون باشتربکە
لەکاتی سەیرکردنی وێنەیەک، پەنجە لە خوارەوەی شاشەکە بۆ سەرەوە بکێشە یان دوگمەی i دابگرە بۆ بەدەستهێنانی پێشنیارە تایبەتیەکانی AI بۆ باشترکردنی وێنە و ڤیدیۆکانت. بژاردەکان بۆ زیادکردنی ڕێڕەوی ئەستێرەکان، بەرکەوتنی درێژ، ڕەنگکردن و زۆر شتی تر دەدۆزیتەوە.
ڕاکێشان و دانان بە 2 دەست
بە یەک دەست پەنجە لە وێنە و ڤیدیۆکان بدە و ڕایبگرە، دواتر دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەلبومەی کە دەتهەوێت تێیدا دایانبنێیت.
لە وێنەیەک بۆ وێنەیەکی تر کۆپی بکە و بلکێنە
شتێک بۆ وێنەکەت زیاد بکە کە تێیدا نەبوو. شتێک لە وێنەیەک ببڕە، پاشان بڕۆ بۆ ئەو وێنەیەی کە دەتەوێت بابەتەکەی لەسەر بلکێنیت و Paste (لکاندن) هەڵبژێرە لە clipboard (شوێنی هەڵگرتنی بابەتی کۆپیکراو) لە پێڕستی More options (بژاردەی زیاتر)ـدا.
وێنەی بڕدراوەکان وەکو ستیکەر پاشەکەوت بکە
کە شتێک لە وێنەیەک دەبڕیت، دەتوانیت بە ئاسانی وەکو ستیکەر پاشەکەوتی بکەیت تا بتوانیت دواتر بەکاریبهێنیت لەکاتی دەستکاریکردنی وێنە و ڤیدیۆکاندا.
بە ئاسانی ستیکەری تایبەت دروست بکە
دروستکردنی ستیکەری تایبەت هەرگیز لەوە ئاسانتر نەبووە. دوای بڕینی وێنەیەک، دەتوانیت بەخێرایی بیکەیت بە ستیکەر و ستایلی وەک هێلکاری و بڕینەوە و دێرین و کارتۆنی لەسەر جێبەجێ بکەیت.
بڕینی وێنە بەشێوەیەکی وردتر
بەتەواوی ئەو ناوچەیە بەدەست بهێنە کە دەتەوێ بیبڕیت بەدەر لە هیچ بەشێکی نەخوازراو. کاتێک وێنەیەک دەبڕیت، بژاردەی دەستکاریکردنی ناوچەی دیاریکراوت هەیە پێش ئەوەی پاشەکەوتی بکەیت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانیت ناوچەی دیاریکراو بە تەواوی بەدەست بهێنیت.
گەڕانی باشترکراوی ناو Gallery (گەلەری)
شاشەی گەڕان دووبارە دیزاین کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئاسانتر بەکاربێت. ئەنجامەکان ئێستا بە پێی جۆر پۆلێن دەکرێن، وەک خەڵک یان شوێن یان ئەلبوم یان چیرۆک.
دیمەنی چیرۆکی (story) باشترکراو
لە کاتی بینینی چیرۆکێکدا (story)، دیمەنی وێنەیەکی بچووککراو دەردەکەوێت کاتێک لە خوارەوە بۆ سەرەوەی شاشەکە پەنجەدەکێشیت. لە دیمەنی وێنەی بچوککراودا، دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆکان زیاد بکەیت یان لاببەیت لە چیرۆکەکەتدا.
Photo Editor (دەستکاریکەری وێنە)
شێوازی باشترکراو
لیستی نوێی ئامرازەکان دۆزینەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی پێویستتن بۆ دەستکاریکردن ئاسانتر دەکات. بژاردەکانی ڕاستکردنەوە و گۆشەنیگا لە لیستی Transform (گۆڕین)ـدا کۆکراونەتەوە.
جوانکارییەکان دوای پاشەکەوتکردن ڕێکبخە
ئێستا دەتوانیت گۆڕانکاری لە وێنە و ستیکەر و دەقەکاندا بکەیت کە بۆ وێنەیەک زیادت کردووە تەنانەت دوای پاشەکەوتکردن.
پاشگەزبوون و دووبارە ئەنجامدان
خەمی هەڵەکردن مەخۆ. ئێستا دەتوانیت بە ئاسانی لە گۆڕانکاریی، فلتەر و ئاوازەکان پاشگەزبیت یان دووبارە ئەنجامیان بدەیتەوە.
کێشان لەسەر ستیکەری دڵخواز
کاتێک ستیکەری دڵخواز دروست دەکەیت، دەتوانیت ئامرازەکانی وێنەکێشان بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی ستیکەرەکانت زیاتر تایبەت بەخۆت و تاکانە بن.
باکگڕاوند و شێوازەکانی نوێی نووسین
کە نووسێنێک زیاد دەکەیت بۆ وێنەیەک، دەتوانیت لەنێوان چەندان باکگڕاوند و شێوازی نوێیەوە هەڵبژێریت تا دیمەنێکی نایاب بەدەستبهێنیت.
Studio (دەستکاریکەری ڤیدیۆ)
دەستکاریکردنی بەهێزتریی ڤیدیۆ
Studio دەستکاریکەرێکی نوێی ڤیدیۆ لەسەربنەمای-پڕۆژەیە، ڕێگە بە دەستکاریکردنی ئاڵۆزتر و بەهێزتر دەدات. دەتوانیت لە پێڕستی ڕاکێشەرەوە لە ئەپی گەلەریدا بگەیت بە Studio یاخود ئایکۆنێکی ئەپەکە بۆ شاشەی سەرەکی (Home) زیاد بکەیت بۆ دەسپێگەیشتنی خێراتر.
شێوەی هێڵی کات
Studio دەرفەتت پێدەدات هەموو پرۆژەکەت بە شێوەی هێڵی کات بە چەندین ڤیدیۆ کلیپەوە ببینیت. پێکهاتەی فرە-چین دەرفەتت پێدەدات کلیپ و ستیکەر و ژێرنووس و بابەتەکانی تر زیاد بکەیت و بە ئاسانی شوێن و درێژییان ڕێکبخەیت.
خێرایی لێدانەوە بگۆڕە
ئێستا ڤیدیۆی زیاتر پشتگیری گۆڕینی خێرایی لێدانەوە دەکات کاتێک دەستکاری ڤیدیۆیەک دەکەیت لە Gallery (گەلەری)ـدا. دەتوانیت وا لە ڤیدیۆکەت بکەیت کە خێراتر یان خاوتر لێبدرێتەوە لە بەشێکی دیاریکراودا کە هەڵیدەبژێریت یان بۆ تەواوی ڤیدیۆکە.31
هەڵگرتن و دەستکاریکردنی پڕۆژەکان
هەروەها دەتوانیت پڕۆژە فیلمیە تەواونەکراوەکان هەڵبگریت بۆ ئەوەی دواتر بەردەوام بیت لە دەستکاریکردنیان.
ڤیدیۆ لەسەر چەندین ئامێر دەستکاری بکە
ئێستا دەتوانیت لە دەستکارییەکانت بەردەوام بیت لەسەر مۆبایل یان تابلێت یان کۆمپیوتەرە کەسییەکەت. پرۆژەکانی Studio (ستۆدیۆ)ـکەت بنێرە بۆ فایلێک کە دەکرێت لەسەر ئامێرەکانی تری Samsung Galaxy بکرێتەوە.32
پەخشەکەرەوەی ڤیدیۆ
بە خێرایی ڤیدیۆکان ببینە [6.1.1]
بە کۆنتڕۆڵی نوێی گەڕانی ڤیدیۆ لە ئەپی Video Playerـدا کات و ماندووبوون پاشەکەوت بکە. دووجار پەنە بنێ بە لای ڕاستی شاشەکەدا بۆ ئەوەی 5 چرکە بەرەو پێشەوە بچیت. دووجار پەنجە بنێ بە لای چەپی شاشەکە بۆ ئەوەی 5 چرکە بگەڕێیتەوە دواوە.
شێوازی باشترکراو
ئێستا کۆنتڕۆڵەکانی پەخشکەرەوەی ڤیدیۆ لە جاران ئاسانترن. ئەو دوگمانەی خاوەن کردارە هاوشێوەکان بەیەکەوە کۆکراونەتەوە و دوگمەی Play (پەخشکردن) گواستراوەتەوە بۆ ناوەڕاستی شاشە.
شێوازی باشترکراو
ئێستا کۆنتڕۆڵەکانی پەخشکەرەوەی ڤیدیۆ لە جاران ئاسانترن. ئەو دوگمانەی خاوەن کردارە هاوشێوەکان بەیەکەوە کۆکراونەتەوە و دوگمەی Play (پەخشکردن) گواستراوەتەوە بۆ ناوەڕاستی شاشە.
Quick Share
لەگەڵ ئامێری زیاتر هاوبەشی بکە
Quick Share یەکخراوە لەگەڵ Nearby Share (هاوبەشکردنی نزیکی)ـی Google. جگە لە ئامێرەکانی Samsung Galaxy، ئێستا دەتوانیت لەگەڵ ئامێرەکانی تری Android هاوبەش بکەیت تەنانەت بەبێ ئینتەرنێتیش. 33, 34
Samsung Find
شوێنی ئامێرەکانت دیاری بکە
ئەپی نوێی Samsung Find ڕێگەت پێدەدات بزانیت هەموو ئامێرەکانی Samsung Galaxyـیت لە کوێن لەسەر نەخشەیەک لە هەر کاتێکدا. ئەگەر ئامێرێکت لێ ون بێت، تایبەتمەندی زیادە بەردەستن کە یارمەتیت دەدەن لە دۆزینەوەی ئامێرەکە و پاراستنی زانیاریيەکانت.34, 35, 36
شوێنەکەت لەگەڵ کەسانی تردا هاوبەشی بکە
دەتوانیت شوێنت لەگەڵ خێزانت یان هاوڕێکانت یان هەر کەسێک کە متمانەت پێی هەیە، هاوبەشی بکەیت. بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بە درێژایی کات هاوبەشی بکە. بەردەوام کۆنتڕۆڵی ئەوەت لە دەستە کە کێ دەتوانێت شوێنەکەت ببینێت.34
Samsung DeX
DeXـی نوێ بۆ تابلێتەکان بناسە
Samsung DeXـی نوێ ڕێگەت پێدەدات لە نێوان مۆدی DeX و مۆدی تابلێتدا بە هەمان شێوازی شاشەی سەرەکی (Home) ئاڵوگۆڕ بکەیت. هەموو ئەپ و ویجت و ئایکۆنە ئاساییەکانت لە DeXـدا بەردەستن. هەروەها دەتوانیت DeX لە هەردوو باری ئاسۆیی و پۆرترەیتدا بەکاربهێنیت ئەگەر سووڕاندنی خۆکار داگیرسابێت بۆ تابلێتەکەت.37
Link to Windows
ئیستا لەسەر تابلێتەکان بەردەستە
تابلێتەکەت بە کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـی خۆتەوە گرێبدە بۆ سەیرکردنی ئاگانامەکان و بەکارهێنانی ئەپەکانی تابلێتەکەت لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی خۆت، گواستنەوەی فایلەکان لە نێوان ئامێرەکانت و شتی زیاتریش.38
تەختەکلیلی سامسۆنگ (Samsung Keyboard)
داخڵکردنی دەنگ بەبێ ئەوەی لە کیبۆردەکە دەربچیت
ئێستا کیبۆردەکە لە کاتی بەکارهێنانی داخڵکردنی دەنگیدا بە بینراوی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەرکاتێک پێویستت بوو بە ئاسانی بتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ نووسین. بۆ داخڵکردنی دەق بە بەکارهێنانی دەنگت لە هەر کاتێکدا لەکاتی بەکارهێنانی کیبۆردەکەدا، پەنجە بنێ بە دوگمەی مایک لە خوارەوەی شاشەکە.
دیزاینی ئیمۆجی نوێ
ئەو ئیمۆجیانەی کە لە نامەکانت و پۆستەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و شوێنەکانی دیکە لەسەر مۆبایلەکەت دەردەکەون بە دیزاینێکی نوێ بەرزکراونەتەوە.
هاوبەشکردنی ناوەڕۆک
پێشبینینەکانی وێنە
کاتێک وێنە لە هەر ئەپێکەوە هاوبەش دەکەیت، پێشبینینێک لە وێنەکان لە سەرەوەی پانێلی هاوبەشکردن دەردەکەون بۆ ئەوەی دەرفەتێکی دیکەت هەبێت بۆ پێداچوونەوە بە وێنە و ڤیدیۆکان پێش هاوبەشکردنیان.
کەش و هەوا
نوێکاری بەردەوامی کەشوهەوا بەدەستهبێنە [6.1.1]
ئامادەبە بۆ گۆڕانکاری لەناکاوی کەشوهەوا. ئێستا زانیاریی کەشوهەوا بە شێوەیەکی خۆکار لانیکەم جارێک لە هەر کاتژمێرێکدا نوێدەکرێتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە هەمیشە نوێترین پێشبینییەکانت هەیە.34
زانیاری زیاتر لە ویجتی Weather (کەشوهەوا)
ویجتی کەشوهەوا ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک ڕەشەبای بەهێز، بەفربارین، یان هەر بارینێکی دیکە لە ناوچەکەی خۆت پێشبینیدەکرێت.34
زانیاری زیاتر
ئێستا زانیاری دەربارەی بەفربارین، بەروار و قۆناغەکانی مانگ، پەستانی کەش و هەوا، مەودای بینین، ئاستی شەبنەم و ئاڕاستەی با لە ئەپی Weather (کەش و هەوا)ـدا بەردەستن.34
بە ئاسانی سەیری کەش و هەوای ناوخۆیی بکە لەسەر نەخشەکە
پەنجە بەسەر نەخشەکەدا بکێشە بۆ ئەوەی بە ناویدا بگەڕێیت و پەنجە لە ناوچەیەک بدە بۆ بینینی بارودۆخی کەش و هەوای ناوخۆیی. نەخشەکە هاوکاریت دەکات بۆ دۆزینەوەی زانیاری کەش و هەوا تەنانەت ئەگەر ناوی شارەکەش نەزانیت.34
وێناکردنی باشترکراو
وێناکردنەکانەکان لەسەر ویجت و ئەپی کەشوهەوا باشترکراون بۆ ئەوەی زانیاری باشتر سەبارەت بە بارودۆخی کەشوهەوای ئێستا بدات. هەروەها ڕەنگی پاشبنەما بەپێی کاتەکانی ڕۆژ دەگۆڕێت.
Samsung Health
تێڕوانینی نوێ بدۆزەوە و بەردەوام ئیلهام وەربگرە [6.1.1]
بە ئامۆژگارییە نوێیەکانی تەندروستی سەر Samsung Health بە درێژایی ئەزموونی تەندروستی خۆت بەردەوام ئیلهام وەربگرە. ئامۆژگارییەکانی تەندروستی تێڕوانین و هاندانی بەنرخ پێشکەشدەکەن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە تەندروستییەکانت.39
چاودێری ئاستەکانی وزەت بکە [6.1.1]
Energy score (بڕی وزە)ـی نوێی Samsung Health بە پشتبەستن بە خەوتن و چالاکیی جەستەییت دۆخی جەستەیی و دەروونیت نیشاندەدات. ئەگەر Energy score (بڕی وزە)ـت کەم بوو، ڕەنگە باشتر بێت پشوو بدەیت. ئەگەر Energy score (بڕی وزە)ـت بەرزبوو، دەکرێت کاتی ئەوە هاتبێت کە باشترین ئامانجی کەسی لە ڕاهێنانە دڵخوازەکەتدا دابنێیت. Galaxy AI تێڕوانین و پاڵنەری کەسی پێشکەشدەکات بۆ ئەوەی لەسەر ڕێگای دروست بتهێڵێتەوە.39, 40, 41
شیکاری خەوتنی وردتر بەدەستبهێنە [6.1.1]
تێڕوانینە نوێیەکانی خەوتن شیکارییەکی وردتر و درووستری کوالیتی خەوەکەت پێدەبەخشن. ئێستا ڕاپۆرتی گشتگیری خەوەکەت لێدانی دڵ، تێکڕای هەناسەدان، و بڕی ئەو کاتەی کە پێویستتە بۆ خەوتن لە دوای پاڵکەوتنت لەخۆدەگرێت.39, 40, 42
ڕۆتینی ڕاهێنانی خۆت دروستبکە [6.1.1]
زنجیرەیەک ڕاهێنانی جیاواز پێکەوە تێکەڵبکە بۆ ڕۆتینێکی ڕاهێنانی تایبەت. دەتوانیت ئامانج بۆ سێتەکان، دووبارەکردنەوەکان، کات و زۆر شتی تر دابنێیت. دوای ئەوەی دەست بە ڕۆتینەکەت دەکەیت، کاتژمێرەکەت دەتوانێت بە شێوەیەکی خۆکار بۆ ڕاهێنانی داهاتوو بگۆڕێت کاتێک ئامانجەکەت بەدی دەهێنیت. دەتوانیت بە شێوەیەکی ئارەزوومەند لە نێوان ڕاهێنانەکاندا پشوو زیادبکەیت. کاتێک ڕۆتینەکەت تەواو بوو، دەتوانیت دەرئەنجامی تەواوی ڕۆتینەکەت هەمووی لە یەک شوێن ببینیت.39
پێوەرەکانی هێزی پاسکیلسواری گرێبدە [6.1.1]
داتای بەسوودتر لە ڕاهێنانەکانی پاسکیلسوارییەکەتەوە بەدەستبهێنە. ئێستا Samsung Health پاڵپشتی لە گرێدان بە پێوەرەکانی هێزی پاسکیلسواری دەکات کە بە پاسکیلەکەتەوە گرێدراوە. پێوەرێکی وزە ڕێگات پێدەدات چاودێری ئاستی هێزی کارایی خۆت (FTP) بکەیت بۆ ئەوەی تێڕوانینی زیاتر سەبارەت بە ڕاهێنانەکانت پێبدات.39,43
ڕووکارێکی نوێ بۆ شاشەی سەرەکی (Home)
شاشەی سەرەکی (Home)ـی Samsung Health بەتەواوەتی نۆژەنکراوەتەوە. زانیاری زیاتر نیشاندەدرێت، لەهەمان کاتدا فۆنتە تۆخەکان و ڕەنگەکان بینینی ئەو زانیاریانەی کە زیاتر پیویستتن ئاسانتر دەکات. ئەنجامی دوایین ڕاهێنانت لەسەرەوەی شاشە نیشاندەدرێت، و فیدباکی زیاتر پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە بڕی خەوەکەت هەروەها ئامانجی ڕۆژانەت بۆ هەنگاوەکان، چالاکی، ئاو و خواردن.
ئەزموونی وەرزشکردنی باشترکراو
ڕکابەری ئەنجامەکانی ڕاکردنی ڕابردووت بکە بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت لە جارەکانی پێشووت ببەیتەوە. هەروەها دوای تەواوبوون، دەتوانیت کاتی نەخوازراو لە سەرەتا یان کۆتایی ڕاهێنانەکانت ببڕیتەوە. 39
بژاردەی زیاتر بۆ ئامانجەکانی چالاکیی ڕۆژانە
ئێستا بژاردەی زیاترت هەیە بۆ دانانی ئامانجەکانی چالاکی ڕۆژانەت. ئەگەر ئامانجی هەنگاوێک سەرینەگرت، دەتوانیت لەبری ئەوە بیگۆڕیت بۆ نهۆمەکانی سەرکەوتن یان کاتژمێرەکانی چالاکیی. 39
چاودێریی سووڕی باشترکراو
کاتێک نیشانە جەستەییەکان و باری دەروونی خۆت تۆمار دەکەیت، ئەو بژاردانەی کە لە ڕابردوودا زۆرت بەکار هێناون لە سەرەوەی شاشەکەدا دەردەکەون. هەروەها ئێستا دەتوانیت باری خوازراوی خۆت دابنێیت ئەگەر بژاردە بنەڕەتییەکان لەگەڵ هەستی تۆدا ناگونجێن.39
قەبارەی دڵخوازی کوپی ئاو
ئێستا دەتوانیت قەبارەی کوپەکان لە چاودێری ئاویی Samsung Health ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی یەکسان بێت لەگەڵ قەبارەی ئەو کوپەی کە ڕۆژانە لێی دەخۆیتەوە.
ڕۆژژمێر
خشتەکەت جەختلێبکەرەوە [6.1.1]
بە خێرایی و بە ڕێکوپێکی بەروارە گرنگەکان لە ساڵنامەکەتدا دیاریبکە. بە S Penـەکەت تایبەتمەندی جەختکەرەوەی هێڵی ڕاست بەکاربهێنە بۆ دیاریکردنی بەروارە گرنگەکان لە دیمەنی مانگانەی سەر ساڵنامەکەت. هەروەها ئێستا دەتوانیت بەشە جەختلێکراوەکان بسڕیتەوە بەبێ ئەوەی نیشانەکانی تری بسڕیتەوە.44
ستیکەری زیاتر بۆ تایبەتمەندکردنی ڕۆژژمێرەکەت
ئێستا دەتوانیت تا 2 ستیکەر بۆ هەر بەروارێک زیادبکەیت لەسەر ڕۆژژمێرەکەت. ئێستا ستیکەری بۆنەکان لەتەنیشت ناوی بۆنەکە بەدەردەکەون لە دیمەنی Month (مانگ)ـدا.
ڕێکخستنەکانی نوێکراوە بۆ ڕۆژژمێر
ڕێکخستنەکانی ڕۆژژمێر دووبارە ڕێکخراونەوە بۆ ئاسانکاری زیاتر. هەروەها دەتوانیت ڕەنگ و وێنەی پاشبنەما دابنێیت بۆ ئاگادارکردنەوەکانی ڕۆژژمێری پڕ بە شاشە.
خشتەی خۆت لە چاوتروکانێکدا
دیمەنی خشتەی نوێ ڕووداو و بۆنەکان، ئەرکەکان و بیرخستنەوەکانی داهاتووت هەموویان پێکەوە بە ڕیزبەندیی بەپێی کات پێشکەش دەکات.
بیرخستنەوەکان لە ڕۆژژمێردا بەردەستن
ئێستا دەتوانن بیرخستنەوەکان ببینن و زیاد بکەن لە ئەپی Calendar (ڕۆژژمێر) بەبێ کردنەوەی ئەپی Reminder (بیرخەرەوە).
گواستنەوەی ڕووداو و بۆنەکان بە 2 دەست
لە دیمەنی ڕۆژ یان هەفتەدا، بە یەک دەست پەنجە لە ڕووداو و بۆنەکە بدە کە دەتهەوێت بیگوازیتەوە و لەسەری ڕایبگرە، دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕۆژەی کە دەتهەوێت بۆی بگوازیتەوە.
بیرخەرەوە
دیمەنێکی باشترکراوی لیستی بیرخستنەوەکان
دیمەنی لیستی سەرەکی دووبارە دیزاین کراوەتەوە. دەتوانیت بڕگەکان لە سەرەوەی شاشە بەڕێوەببەیت. لە ژێر بڕگەکاندا، بیرخستنەوەکانتان نیشاندەدرێن کە بەپێی بەروار ڕێکخراون. هەروەها شێوەی ئەو بیرخستنەوانەی کە وێنە و بەستەری ماڵپەڕیان تێدایە باشترکراوە.
زەنگەکانی بیرخەرەوە بە خواستی خۆت دابنێ
بۆ هەر یەکێک لە بیرخەرەوەکانت پاشبنەمای گونجاو دروست بکە. ئێستا دەتوانیت ڕەنگ و باکگڕاوند دابنێیت بۆ ئاگادارکردنەوەکانی بیرخەرەوەی پڕ بە شاشە.
کاری زیاتر ئەنجام بدە لەگەڵ پۆلەکانی بیرخەرەوە
ئێستا دەتوانیت ئایکۆنێکی جێگرەوە بۆ هەر پۆلێکی بیرخەرەوە هەڵبژێریت. هەروەها دەتوانیت ئەو پۆلانەی کە زۆر بەکاریان دەهێنیت لە سەرەوەی لیستی پۆلەکان جێگیر بکەیت.
پۆلی نوێی بیرخستنەوەکان
پۆلی شوێن ئەو بیرخستنەوانە لە خۆ دەگرێت کە ئاگادارت دەکەنەوە کاتێک لە شوێنێکی دیاریکراودا دەبن، و بڕگەی بێ ئاگادارکردنەوە ئەو بیرخستنەوانە لە خۆ دەگرێت کە هیچ ئاگادارییەک ئەنجام نادەن.
بژاردەی زیاتر بۆ دروستکردنی بیرخستنەوەکان
لەکاتی هاوبەشکردنی ناوەڕۆک بۆ ئەپی Reminder (بیرخەرەوە)، تەواوی بژاردەکانی دەستکاریکردن بەدەست دەهێنیت پێش ئەوەی بیرخستنەوەکەت دروست بکرێت. هەروەها لە کاتی دروستکردنی بیرخستنەوەیەک دەتوانیت بە بەکارهێنانی کامێڕا وێنە بگریت.
بیرخستنەوەکانی تەواوی-ڕۆژ
ئێستا دەتوانیت بیرخستنەوە بۆ درێژایی ڕۆژ دروستبکەیت و دەستکاری کاتی ئاگادارکردنەوت بکەیت.
Samsung Internet
چوونەژوورەوەی خێرا و پارێزراو بەیارمەتی کلیلەکانی تێپەڕبوون
کلیلەکانی تێپەڕبوون پارێزراوی زیاتر بۆ چوونەژوورەوەی وێب دابین دەکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات وشەی نهێنی ئاڵۆزت لەبیر بێت. کلیلەکانی تێپەڕبوون بەکاربهێنە بۆ چوونەژوورەوە بۆ ناو ماڵپەڕە پاڵپشتیکراوەکان لەڕێی ڕهسهنێتی بایۆمەتری.
گروپەکانی تاب لەگەڵ ئامێری تر هاوکات بکە
گرنگ نییە کە کام ئامێرت بەکاردەهێنا، بە ئاسانی لە دواین گەڕانەکەتەوە لەو شوێنەی کە وەستابوویت دەستپێبکەرەوە. ئەو کۆمەڵە تابانەی کە لەسەر ئامێرێک دروستیدەکەیت لەسەر ئامێرەکانی تری Samsung Galaxy کە چوونەتە ناو Samsung accountـەکەتەوە لەسەر Samsung Internet دەردەکەون.
لیستی تابی باشترکراو بۆ شاشە گەورەکان
لەکاتی بەکارهێنانی Internet (ئینتەرنێت) لەسەر شاشەیەکی گەورە، وەکو تابلێتێک لەباری ئاسۆییدا یان Samsung DeX، دیمەنی لیستی تاب لە 2 ستووندا نیشان دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانیت زانیاری زیاتر لە هەمان کاتدا لەسەر شاشەکە ببینیت.
ڤیدیۆکان لە باکگڕاوندا پەخش دەکرێن
بەردەوام بە لە پەخشکردنی دەنگی ڤیدیۆ تەنانەت ئەگەر تابەکەی ئێستا بەجێبهێڵیت یان لە ئەپی Internet (ئینتەرنێت) دەربچیت.
بووکمارکەکان و تابەکان بە 2 دەست بگوازرەوە
بە یەک دەست پەنجە لەو بووکمارکە یاخود تابە کە دەتهەوێت بیگوازیتەوە بدە و لەسەری ڕایبگرە، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی فۆڵدەری بووکمارک یاخود گروپی تابەکەی کە دەتهەوێت بۆی بگوازیتەوە.
Samsung Cloud
پاراستنی زانیاری بەهێزکراو
دڵنیابە جگە لە تۆ کەس ناتوانێت دەستی بگات بە داتاکانت، تەنانەت ئەگەر پێشێلکردنی داتاش هەبێت. دەتوانیت کۆدکردنی گشتگیری ئەو زانیاریانە چالاک بکەیت کە لەگەڵ Samsung Cloud هاوکات کراون.
Smart select
گۆڕینی قەبارە و دەرهێنانی نووسراوە لە ناوەڕۆکی جێگیرکراو
کە وێنەیەکت لە شاشەدا جێگیرکرد، ئێستا دەتوانیت قەبارەکەی بگۆڕیت و نووسراوەی لێ دەربهێنیت.
دیمەنی گەورەکراو
کاتێک ناوچەیەکی شاشەکەت هەڵبژارد، شێوەیەکی گەورەکراو دەردەکەوێت تا بتوانیت ڕێک لە شوێنی مەبەست دەستبە هەڵبژاردنەکەت بکەیت و کۆتایی پێبهێنیت.
Text call (پەیوەندیکردن بە دەق)
گۆرین بۆ پەیوەندیکردن بە دەق لەکاتی پەیوەندیدا
لە هەر کاتێکدا دەتوانیت بیگۆریت بۆ Text call (پەیوەندیکردن بە دەق)، تەنانەت ئەگەر پەیوەندییەکە لەئێستادا بەردەوام بێت.4, 45
مۆدەکان و ڕۆتینەکان
کاتژمێرەکەت بە مۆد و ڕۆتینەکان خۆکاربکە [6.1.1]
ئەو مۆدانەی کە لە مۆبایلەکەتدا ڕێکیان دەخەیت، وەک مۆدی نووستن، مۆدی وەرزشکردن یان مۆدی شانۆ، ئێستا دەتوانێت بە شێوەیەکی خۆکار بە پشتبەستن بەو کارەی کە ئەنجامی دەدەیت یان ئەوەی کە لە کام شوێنیت، ڕێکخستنی زیاتری کاتژمێرەکەت کۆنتڕۆڵبکات. جگە لە ڕووی کاتژمێر و تایبەتمەندی Do not disturb (بێزارم مەکە)، ئێستا مۆدەکان دەتوانن تایبەتمەندی Always On Display و Raise wrist to wake (مەچەک بەرزکردنەوە بۆ داگیرسانی شاشە) و Touch screen to wake (پەنجەدان لە شاشە بۆ داگیرسان) و Turn bezel to wake (سوڕاندنی چێوە بۆ داگیرسانی شاشە) و مۆدی دەنگ و ئاگادارکەرەوەکانی نەمانی گرێدراوی کۆنتڕڵبکەن. هەروەها دەتوانیت ڕۆتینەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کردارانەی کاتژمێر بەکاربهێنیت.
بژاردەی زیاتری فیلتەرکردنی نامە [6.1.1]
کاتێک ڕۆتینێک دروستدەکەیت کە لە کاتێکدا نامەیەک یان ئاگادارکردنەوەیەکت پێدەگات دەستپێدەکات، ئێستا کۆنتڕۆڵی زۆر باشترت هەیە. دەتوانیت چەندین وشەی سەرەکی زیاد بکەیت و هەڵبژێریت کە کاتێک ڕۆتینەکە دەستپێبکەیت کە هەموو وشە سەرەکییەکانی لەخۆگرتووە یان کاتێک هەر وشەیەکی سەرەکی لە نامەکە یان ئاگانامەیەکەوە هاتووە.
مۆدەکان لە شاشەی Home (سەرەکی) داگیرسێنە یان بکوژێنەوە
مۆدەکان زۆر خێراتر لە جاران داگیرسێنە یان بکوژێنەوە. مۆدی نوێی ویجت ڕێگەت پێدەدات کە ڕاستەوخۆ مۆد بۆ شاشەی Home (سەرەکی) زیاد بکەیت.
مۆدەکانت دووبارە ڕکبخەرەوە
ئێستا دەتوانیت ڕیزبەندی مۆدەکان لە تابی Modes (مۆدەکان)ـدا بگۆڕیت.
شاشەی قفڵی بێهاوتا بەپێی مۆدەکەت
شاشەی قفڵی بێهاوتا بە شێوازی باکگڕاوند و کاتژمێری تایبەتی خۆیانەوە دابنێ لەکاتی لێخوڕین، کارکردن، ڕاهێنان و زیاتر. باکگڕاوندێکی تاریک بۆ مۆدی Sleep (خەو) یان باکگڕاوندێکی ئارامبەخش بۆ مۆدی Relax (ئارامگرتن) تاقیبکەوە. کاتێک دەستکاری شاشەی قفڵ دەکەیت بۆ مۆدێک، هەر کاتێک ئەو مۆدە چالاک بکرێت ئەو باکگڕاوندە دەبینیت.
بارودۆخی ڕۆتینی نوێ
ئێستا دەتوانیت ڕۆتینێک دەست پێ بکەیت کاتێک کە میدیایەک لە ئەپێکەوە لێدەدرێت، یاخود کاتێک ئاگادارکەرەوەیەکی هەڵبژێردراوی خۆت دەست دەکات بە زەنگ لێدان، یان کاتێک Smart View گرێدەدرێت یان دەپچڕێت.
کرداری ڕۆتینی نوێ
ئێستا رۆتینەکانتان دەتوانن لە جاران زۆر زیاتر ئەنجام بدەن، وەکو گۆڕینی ڕێکخستنەکانی تەختەکلیلی Samsungـەکەت.
پێشنیارە زیرەکەکان
شێوە و هەستی نوێ
ویجتی پێشنیاری زیرەک دووبارە دیزاین کراوەتەوە بە شێوەیەک کە زیاتر بگونجێت لەگەڵ ئایکۆنەکانی دیکەی شاشەی سەرەکی (Home)ـت.
ڕێکخستنی تایبەتی زیاتر
ئێستا دەتوانیت دەستکاری ڕوونیی بکەیت و لە نێوان باکگڕاوندێکی سپی یان ڕەشدا هەڵبژێریت. هەروەها دەتوانیت ئەپەکان وا ڕێکبخەیت کە لە پێشنیارەکان دەربکرێن.
دۆزەرەوە
پێشنیاری گەڕانی Google
لەکاتی گەڕان بە بەکارهێنانی Finder (دۆزەرەوە)، هەروەها پێشنیارەکانی گەڕانی وێب لە Googleـەوە وەردەگریت.
کرداری خێرا بۆ ئەپەکان
کاتێک ئەپ لە ئەنجامەکانی گەڕانەکەتدا دەردەکەوێت، دەتوانیت پەنجە لەو ئەپە بدەیت و ڕایبگریت بۆ دەسگەیشتنی خێرا بەو کردارانەی کە دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئەم ئەپە ئەنجامیان بدەیت. بۆ نموونە، کە گەڕان بۆ ئەپی Calendar (ڕۆژژمێر) دەکەیت، دوگمەکانی زیادکردنی ڕووداو و بۆنە یان گەڕان لە ساڵنامەکەتدا دەردەکەون. کردارەکانی ئەپ هەروەها بە تەنها خۆیان لە ئەنجامەکانی گەڕاندا دەردەکەون ئەگەر گەڕان بۆ ناوی کردارەکە بکەیت لەبری ئەپەکە.
My Files
کۆپیکردن و گواستنەوەی فایل بە شێوەیەکی ئاسانتر [6.1.1]
دۆزینەوەی فۆڵدەری گونجاو لە کاتی کۆپیکردن یان گواستنەوەی فایلەکان لە My Filesـدا لە جاران ئاسانترە. ئێستا دەتوانیت لە لاپەنجەرەیەکدا فۆڵدەری مەبەست هەڵبژێریت بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی فۆڵدەرە ڕەسەنەکە بگەڕێنیتەوە کاتێک تەواو بوویت.
نیشاندانی باشترکراوی وێنەی thumbnail (وێنەی بچوک) [6.1.1]
پێش ئەوەی وێنەکان بکەیتەوە بزانە چۆن دەردەکەون. وێنەی Thumbnail (وێنەی بچوک) بۆ وێنە و ڤیدیۆ لە My Filesـدا ئێستا بە تێکڕای ڕووبەری ڕەسەن دەردەکەون.
شوێنی بیرگە بەتاڵ بکە
کارتەکانی پێشنیار دەردەکەون بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە بەتاڵکردنی شوێنی بیرگە. My Files پێشنیاری سڕینەوەی فایلە ناپێویستەکان دەکات، چەندان ئامۆژگاریت پێشکەش دەکات بۆ ڕێکخستنی بیرگەی هەوری و هەروەها پێت دەڵێت کام لە ئەپەکانی مۆبایل زۆرترین شوێنی بیرگە بەکاردەهێنن.34, 46
Trash (سەبەتەی سڕینەوە)ـی یەکپارچە لەگەڵ گەلەری و Voice Recorder (تۆمارکەری دەنگ)
تایبەتمەندییەکانی My Files و Gallery و Voice Recorder Trash لەیەکدا کۆکراونەتەوە. کاتێک Trash لە My Filesـدا دەکەیتەوە، دەتوانیت فایلەکان و وێنەکان و ڤیدیۆکان و تۆمارەدەنگییە سڕاوەکان هەموویان پێکەوە ببینیت، لەگەڵ بژاردەکانی گەڕاندنەوە و سڕینەوەی هەمیشەیی.
فایلەکان بە 2 دەست کۆپی بکە
بە یەک دەست پەنجەبدە لە ئەو فایلەی کە دەتهەوێت کۆپی بکەیت لەسەری ڕایبگرە، پاشان دەستەکەی ترت بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی ئەو فۆڵدەرەی کە دەتهەوێت بۆی کۆپی بکەیت.
Samsung Pass
چوونە ناوەوەی پارێزراوتر لەگەڵ کلیلەکانی تێپەڕبوون
کلیلەکانی تێپەڕبوون بەکاربهێنە بۆ چوونە ژوور ئەپەکان و ماڵپەڕە پاڵپشتیکراوەکان. پێچەوانەی ووشەکانی تێپەڕبوون، کلیلەکانی تێپەڕبوون تەنها لەسەر مۆبایلەکەت پاشەکەوت دەکرێن و ئەگەری دزەپێکردنیان نییە بەهۆی بەزاندنی ئاسایشی ماڵپەڕێک. کلیلەکانی تێپەڕبوون هەروەها لە هێرشەکانی تەڵەکبازی دەتپارێزێت چونکە تەنها لەسەر ئەو ئەپ و ماڵپەڕانە کار دەکەن کە تێیدا تۆمارکرابوون.
ڕێکخستنەکان
ئاسایشی زۆر-بەهێز [6.1.1]
ئەگەر پێویستیت بە ئاسایشی تایبەت هەیە، ئێستا دەتوانیت Auto Blocker دابنێیت بۆ ئەوەی زۆرترین سنووردارکردن جێبەجێبکات بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی پاراستن لەسەر Samsung Galaxy لە بەرامبەر بەرنامەی زیانبەخش و هەڕەشەکانی ئاسایشی. هایپەرلینک و هاوپێچەکانی داگرتنی خۆکار لە نامەکاندا بلۆک دەکرێن، زانیاری شوێن لە کاتی هاوبەشکردنی وێنەدا لادەبرێت و ئەلبوومە هاوبەشیپێکراوەکان ناتوانرێت لە گەلەریدا بەکاربهێنرێن.
پێڕستی یاریدەدەری باشترکراو [6.1.1]
ئێستا دەتوانیت تەنها بە یەک لێدان پانێلی خێرا بکەیتەوە. هەروەها کۆنترۆڵی زیاتری دوگمە بەرجەستەییەکانت هەیە. پێڕستی یاریدەدەر بۆ فشاردان و ڕاگرتن یان دووجار فشاردان لەسەر دوگمەی Side بەکاربهێنە.
چەند ڕێگایەکی زیاتر بۆ پاراستنی پاترییەکەت
لە نێوان 3 بژاردەی جیاوازی پاراستن یەکێک هەڵبژێرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاترییەکەت. پاراستنی بنەڕەتی، بارگاویەکەت لەنێوان %95 و %100 دەهێڵێتەوە. پاراستنی خۆگونجێنەر لە کاتی خەوتندا بارگاویکردن ڕادەگرێت و بەرلەوەی لەخەو هەستیت بارگاویکردنەکە تەواو دەکات. هەروەها دەتوانیت زیاترین ئاستی بارگاویکردن سنوورداربکەیت تا %80 بۆ زیاترین ئاستی پاراستن.
دەنگ لەگەڵ Auracast پەخش بکە
دەنگ لە مۆبایلەکەت پەخشبکە بۆ ئەوەی ئەوانی تر بتوانن گوێبگرن. هەر کەسێک لە نزیک تۆ بێت و خاوەنی ئامێری دەنگیی Bluetooth LE بێت دەتوانێت گوێ لە پەخشکردنەکەت بگرێت.13
مۆدی فرۆکەی زیرەکتر
ئەگەر Wi-Fi یان Bluetooth دابگیرسێنیت کاتێک کە مۆدی فڕۆکە چالاک بێت، مۆبایلەکەت لەبیری دەمێنێتەوە. جاری داهاتوو کە مۆدی فڕۆکە بەکاربهێنیت، Wi-Fi یان Bluetooth بە داگیرساوی دەمێننەوە لەبری کوژاندنەوەیان.
دەستگەیشتنی ئاسانتر بە ڕێکخستنەکانی پاتری
ئێستا پێڕستێکی ڕێکخستنی ئاست-بەرزی تایبەت بە ڕێکخستنەکانی پاتری هەیە بۆ ئەوەی بە ئاسانی پشکنینی بەکارهێنانی پاتری بکەیت و ڕێکخستنەکانی پاتری بەڕێوەببەیت.
ڕێگری بکە لە هەڕەشە ئەمنیەکان
ئاستێکی زیادەی پاراستن بەدەستبهێنە بۆ ئەپ و زانیارییەکانت. Auto Blocker (ڕێگری خۆکار) ڕێگری لە دامەزراندنی ئەپە نەناسراوەکان دەکات، پشکنین بۆ بەرنامەی زیانبەخش دەکات و ڕێگری دەکات لە ناردنی فەرمانە زیانبەخشەکان بۆ مۆبایلەکەت بە بەکارهێنانی کەیبڵێکی USB.
توانای دەسپێگەیشتن
هێڵی دەوری بابەتەکان بە Relumino
لە ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتندا Relumino outline دابگیرسێنە بۆ ئەوەی تیشک بخەیتە سەر هێڵی دەوری بابەتەکان لە وێنە و ڤیدیۆکاندا بۆ ئاسانکردنی ناسینەوەیان بۆ ئەو کەسانەی بیناییان کزە.
باشترکردنەکانی بینین ئاسانترن بۆ دۆزینەوە
Spoken assistance (یارمەتیی گوتراو) و Visibility enhancements (باشترکردنەکانی بینین) لە یەک پێڕستی Vision enhancements (باشترکردنەکانی بینین)ـدا تێکەڵاو کراون بۆ دەستپێگەیشتنی خێراتر و ئاسانتر.
بژاردەی نوێی گەورەکردن
شێوازی دەرکەوتنی پەنجەرەی گەورەکردنەکەت تایبەتمەند بکە. دەتوانیت شاشەی پڕاوپڕ یان شاشەی بەشەکی هەڵبژێریت یاخود ڕێگەبدەیت بە گۆڕینەوە لە نێوان هەردووکیان.
تایبەتمەندکردن و ڕێکخستنی ئەستووری ئاماژەدەر
ئێستا دەتوانیت ئەستووریی ئەو ئاماژەدەرە زیاتربکەیت کە لە کاتی دەستکاریکردنی نووسیندا دەردەکەوێت بۆ ئەوەی ئاسانتر ببینرێت.
زیاتر بزانە دەربارەی توانای دەسپێگەیشتن
بەستەرێک بۆ ماڵپەڕی توانای دەسپێگەیشتنی Samsung زیادکراوە بۆ ڕێکخستنەکانی توانای دەسپێگەیشتن بۆ ئەوەی بتوانیت زیاتر بزانی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی بەرهەمەکانمان بەردەستی هەموو کەس بن.
خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵی
شێوازی باشترکراو
شاشەی سەرەکیی خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵی دووبارە دیزاین کراوەتەوە، دۆزینەوەی ئەو زانیارییانەی پیویستتن ئاسانتر کراوە.
ناوەڕۆکی زیاتر لە ڕاپۆرتی هەفتانەتدا
ڕاپۆرتی بەکارهێنانی هەفتانەت ئێستا ڕێگەت پێدەدات بە شێوازە نائاساییەکانی بەکارهێنان، لوتکەی کاتەکانی بەکارهێنان و چۆنێیەتی هاوسەنگکردنی کاتەکانی شاشە بزانن.
پەیوەندییەکانی مۆبایل
لەجیاتی دەستکێشان بە لێدانێک وەڵامی پەیوەندییەکان بدەرەوە [6.1.1]
ئەگەر کێشەی دەستکێشانت هەیە، دەتوانیت مۆبایلەکەت ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی بە لێدانی سادەی دوگمەیەک وەڵامی پەیوەندییەکان بداتەوە.
بە بەکارهێنانی سپیکەر وەڵامی هەموو پەیوەندییەکان بدەرەوە [6.1.1]
چێژ لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئاسانتر وەربگرە بەبێ بەکارهێنانی دەست. ئەگەر پێت باشە پەیوەندییەکان لەسەر سپیکەرەکە وەڵامبدەیتەوە، ڕێکخستنێکی نوێ ڕێگات پێدەدات پێشوەختە هەموو پەیوەندییەکان لەسەر سپیکەر وەڵام بدەیتەوە لەجیاتی ئەوەی بۆ هەر پەیوەندییەک خۆت بەدەستی بیگۆڕیت.
دەستگەیشتنی ئاسانتر بە کاریگەرییەکانی پەیوەندی ڤیدیۆیی و مۆدی مایک
ئێستا لە کاتی پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆییدا، کاریگەرییەکانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان و مۆدی مایک لە پانێڵی خێرادا دەردەکەون، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانیت کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەیت کە ئەوانیتر چۆن دەتبینن و گوێیان لێتدەبێت لەکاتی پەیوەندیکردندا. دەتوانیت ڕەنگ یان وێنەیەکی پاشبنەما دابنێیت، سەرنجت لەسەر دەنگت بێت بە بلۆککردنی دەنگەکانی پاشبنەما، هەروەها زۆر شتی تریش.
Contacts (ژمارەکانی پەیوەندی)
کارتی پڕۆفایلەکەت دیزاینبکە و هاوبەشیپێبکە [6.1.1]
کارتی پڕۆفایلی خۆت بە ناو و وێنەی خۆەتەوە دیزاینبکە کە بەکارهێنەرانی تری Galaxy کاتێک پەیوەندییان پێوە دەکەیت یان کاتێک زانیاری پەیوەندییەکانت سەیردەکەن دەتوانن بیبینن. هەروەها دەتوانیت کارتی پڕۆفایل بۆ کەسانی دیکە لە ژمارەکانی پەیوەندیتدا دروستبکەیت بۆ ئەوەی کاتێک پەیوەندیت پێوە دەکەن بتوانیت کارتەکانیان ببینیت.
کاتژمێر
تایبەتمەندکردنی زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە
وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک یان ئیمۆجی AR بەکاربێنە بۆ دروستکردنی شاشەی ئاگادارکردنەوەی تایبەت بە خۆت بۆ هەر ئاگادارکردنەوەیەک. تەنانەت دەتوانیت شێوازی شوێنی دەرکەوتنی زانیاری ئاگادارکردنەوەکە لەسەر شاشە بگۆڕیت.
- [6.1.1] ئاماژەیە بۆ One UI 6.1.1 کە لە چارەکی 3ـی 2024 خرایە بازاڕەوە.
- وەسفی بابەتەکانی سەرەوە لەسەر بنەمای ئەو باشترکردنانەیە کە لە وەشانی ئێستادا کراوە بە بەراورد بە وەشانەکانی پێشوو.
- تایبەتمەندییەکان دەکرێت بگۆڕێن.
- ڕەنگە تایبەتمەندی بەردەست و/یان ناوەڕۆکە بەردەستەکان بەگوێرەی مۆدێلی ئامێر و وڵات/ناوچە و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن.
- ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکان پێویستییان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account.
- ڕەنگە بۆ بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکان گرێدراوی بە تۆڕێکەوە پێویستبێت.
- تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشیتکراوەکانی Samsung Galaxy دابین دەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراوی لایەنی سێیەم جێبەجێبکرێت.
- Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات لەسەر دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامە دابینکراوەکان لەلایەن تایبەتمەندیەکانی Galaxy AIـەوە.
- ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنوورداربێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.
- ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری Galaxy AI بەپێی زمان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستییان بە داگرتنی پاکێجی زمان هەبێت.
- تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لەسەر زنجیرەی Galaxy S24، زنجیرەی Galaxy S23، زنجیرەی Galaxy S22، Galaxy Z Fold6 | Z Flip6، Galaxy Z Fold5 | Z Flip5، Galaxy Z Fold4 | Z Flip4، Tab S9 | S9+ | S9 Ultra و Tab S8 | S8+ | S8 Ultra لە چارەکی 3ـی 2024ـەوە بەردەستە. ڕەنگە مۆدێلە پاڵپشتیکراوەکان بەپێی تایبەتمەندییەکە جیاوازبن.
- دەرئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Sketch to image وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو هەتا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لە لایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە.
- دەرئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Portrait Studio وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو هەتا 9 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لە لایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە.
- ئەم تایبەتمەندییە کاتێک چالاک دەبێت کە ژمارەیەکی دیاریکراوی پیتەکان بەدیبکرێن.
- ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی زمان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستییان بە داگرتنی پاکێجی زمان هەبێت.
- تایبەتمەندی Live Translate پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە بۆ وەرگرتنی نامەکانی پەیوەندی. دەتوانێت بەبێ گرێدراوی ئینتەرنێت وەرگێڕان بکات هەرکاتێک نامەکانی پەیوەندی لەلایەن ئامێرەکەوە وەربگیرێن. Live Translate تەنها لەسەر ئەو ئەپانەی مۆبایلی Samsung بەردەستە کە پێشوەختە دامەزرێنراون و هەندێک ئەپی لایەنی سێهەمیش.
- تایبەتمەندی پوختە بۆ Note Assist کاتێک چالاک دەکرێت کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە پیتەکان بەدیبکرێن و لە ژێر سنووری پیتەکاندا بێت. دەبێت ماوەی فایلە دەنگییەکان لە خوار 3 کاتژمێرەوە بێت بۆ ئەوەی پڕۆسێسبکرێن.
- بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ مەرجەکانی درێژی دیاریکراودا یەکبگرێتەوە، و پیتەکان سنووردارن.
- تەنها لەسەر ئەپی Samsung Voice Recorder کە پێشوەختە دامەزراوە بەردەستە. دەبێت ماوەی فایلە دەنگییەکان لە خوار 3 کاتژمێرەوە بێت بۆ ئەوەی پڕۆسێسبکرێن.
- پێویستی بە ڕوونییەکی زیاتر لە 500x500 هەیە. پاڵپشتی لە فایلەکانی JPG ،HEIC (HEIF) BMP ،PNG و WebP دەکات.
- لەسەر Galaxy Z Flip5 و Z Flip6 بەردەستە.
- Auto Zoom لە Flex modeـدا بە بەکارهێنانی کامێڕای دواوە بەردەستە و ئەگەر زوومەکە بە دەست ڕێکبخرێت دەکوژێتەوە. لە بارودۆخی ڕووناکیی کەمدا سنووردارە.
- Flex mode لە هەر گۆشەیەکی نێوان 75° بۆ 115° پلە پاڵپشتی دەکرێت.
- لە زنجیرەی Galaxy S24 و زنجیرەی Galaxy S23 و Galaxy Z Fold6 | Z Flip6، Galaxy Z Fold5 | Z Flip5 و Tab S9 | S9+ | S9 Ultra لە چارەکی 3ـی 2024ـەوە بەردەستە.
- لەسەر Samsung Video Player و Samsung Gallery بەردەستە. ڕەنگە بۆ هەندێک جۆری فایلی ڤیدیۆ بەردەستنەبێت.
- تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لەسەر زنجیرەی Galaxy S24 و زنجیرەی Galaxy S23 و زنجیرەی Galaxy S22 و زنجیرەی Galaxy S21 و Galaxy Z Fold6 | Z Flip6 و Galaxy Z Fold5 | Z Flip5 و Galaxy Z Fold3 | Z Flip3 و Galaxy Z Fold4 | Z Flip4 و Tab S9 | S9+ | S9 Ultra و Tab S8 | S8+ | S8 Ultra لە چارەکی 3ـی 2024ـەوە بەردەستە.
- ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن.
- ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت.
- ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن.
- دەتوانێت بەبێ گرێدراوی ئینتەرنێت وەرگێڕان بکات هەرکاتێک نامەکانی پەیوەندی لەلایەن ئامێرەکەوە وەربگیرێن. بۆ وەرگرتنی نامەکانی پەیوەندی گرێدراوی ئینتەرنێت پێویستە. Live Translate تەنها لەسەر ئەپە پێشوەختە دامەزراوەکانی مۆبایلی Samsung و هەندێک ئەپی لایەنی سێیەم بەردەستە.
- تایبەتمەندی پوختە بۆ Note Assist کاتێک چالاکدەکرێت کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە پیتەکان بەدیبکرێن و لە ژێر سنووری پیتەکاندا بێت. دەبێت ماوەی فایلە دەنگییەکان لە خوار 3 کاتژمێرەوە بێت بۆ ئەوەی پڕۆسێسبکرێن.
- تایبەتمەندییەکان بۆ Transcript Assist تەنها لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزراوی Samsung Voice Recorder یان ئەو فایلانەی کە بە بەکارهێنانی ئەپی مۆبایلی Samsung، ئەپی Samsung Notes، یان ئەپی Samsung Interpreter تۆمارکراون کە پێشوەختە دامەزراون بەردەستە. دەبێت ماوەی فایلە دەنگییەکان لە خوار 3 کاتژمێرەوە بێت بۆ ئەوەی پڕۆسێسبکرێن. دەکرێت تایبەتمەندی پوختەکردن بۆ Transcript Assist کاتێک چالاکبکرێت کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە پیتەکان بەدیبکرێن.
- بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ مەرجەکانی درێژی دیاریکراودا یەکبگرێتەوە، و پیتەکان سنووردارن.
- دەرئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو هەتا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.
- لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لە لایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە.
- AI Zoom بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت.
- ڕەنگە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی کەشوهەوای ڕاستەوخۆ دوابکەوێت چونکە خزمەتگوزارییەکە پشت بە نوێکردنەوەی زانیاریی کەشوهەوای ناوخۆیی دەبەستێت. ڕەنگە بۆ هەندێک وێنەی ناوماڵ و شەوانە و ڕوونیی-کەم نەگونجێت. ڕەنگە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی کەشوهەوای ڕاستەوخۆ دوابکەوێت چونکە خزمەتگوزارییەکە پشت بە نوێکردنەوەی زانیاریی کەشوهەوای ناوخۆیی دەبەستێت. ڕەنگە هەندێک وێنەی ناوماڵ و شەوانە و ڕوونی کەم نەگونجێت. لەسەر زنجیرەی Galaxy S24 و Galaxy Z Fold6 | Z Flip6 لە چارەکی 3ـی 2024ـەوە بەردەستە.
- ڕەنگە 'کلیلی Cmd' هەر یەک لە کلیلەکانی Windows (ویندۆز)، Command (فەرمان)، یان کلیلی Search (گەڕان) بێت.
- لەسەر هەندێک لە تابلێتەکانی Samsung Galaxy و زنجیرەی Z Fold بەردەستە.
- لەسەر زنجیرەی Galaxy S24 و زنجیرەی Galaxy S23 و Galaxy Z Fold6 و Galaxy Z Fold5 بەردەستە.
- پاڵپشتی هەندێک جۆری وێنە ناکات.
- ڕەنگە بۆ هەندێک جۆری فایلی ڤیدیۆیی بەردەست نەبێت.
- هاوردەکردنی پڕۆژە و دەستکاریکردنی بەردەوام لە ناوەڕۆکی هاوبەشکراوەوە تەنها لەسەر ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Studioـوە بەردەستە کە نوێکردنەوەی One UI 6.1 و سەرووتریان هەیە. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر ئەپی Studio پێشوەختە دامەزراودا بەردەستە، و ناتوانرێت لە فرۆشگاکەوە دابگیردرێت.
- لەسەر ئەو ئامێرانە بەردەستە کە One UI 2.1 یان سەرووتر و وەشانی Android OS 10 (Q OS) یان سەرووتریان لەسەرە. کۆمپیوتەرە پاڵپشتیکراوەکان بریتین لە Galaxy Books، کۆمپیوتەرە کەسییەکان لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 خرانە بازاڕەوە یان سەرووتر، هەروەها کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windows لە بەرهەمهێنەرانی دیکەوە کە درایڤەری Intel بلووتووس/Wi-Fiـیان هەیە (وەشانی OS: Windows 10 2004 یان سەرووتر، درایڤەری بلووتووس: Intel وەشانی 22.50.02 یان سەرووتر، درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان سەرووتر). گرێدراوی بلووتووس و Wi-Fi بۆ Quick Share پێویستن. ڕەنگە ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە Quick Share لە هەمان کاتدا دەتوانێت هاوبەشییان لەگەڵدا بکات بەپێی هاردوێری چیپی Wi-Fiـی ئامێرە هاوبەشیپێکراوەکە جیاوازبێت. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بەپێی ئامێر و بارودۆخی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
- لە چین پاڵپشتی ناکرێت.
- لەسەر زنجیرەی Galaxy S24 و مۆدێلەکانی دواتر بەردەستە.
- دەتوانرێت لە Galaxy Store لەسەر ئەو ئامێرانە دابگیرێت کە One UI 2، یان سەرووتر و وەشانی Android OS10 (Q OS) یان سەرووتریان لەسەر دامەزرێنراوە.
- لەسەر چەند مۆدێلێکی دیاریکراوی Galaxy Tab بەردەستە وەک Galaxy Tab S9 | S9+ | S9 Ultra و Tab S8 | S8+ | S8 Ultra و +A9 و هتد.
- پێویستی هەیە بە Windows 11 وەشانی 22H2 Build 22621 و سەرووتر، ئەپی کۆمپیوتەری Phone Link وەشانی v1.22082.111.0 یان سەرووتر، و ئەپی مۆبایلی Link to Windows (پێشوەختە دامەزراوە لەسەر ئامێرەکانی Samsung) وەشانی v1.22082.142.0 یان سەرووتر.
- تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتییە.
- بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییەی کە لە Samsung Galaxy Watch (زنجیرەی Galaxy Watch 4 و مۆدێلەکانی دواتر، جگە لە Galaxy Fit3) یان Samsung Galaxy Ringـدا چاودێری دەکرێن لەگەڵ ئەپی Samsung Healthـدا هاوکات بکرێت.
- بەلایەنی کەمەوە داتای چالاکییەکانی ڕۆژی پێشوو و خەوتن، و داتای لێدانی دڵ لە کاتی خەودا پێویستە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکیدا نییە. ئەنجامەکە تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتە. تکایە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.
- بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی یان تێکچوونێکی خەودا نییە. پێوانەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسی خۆتە. تکایە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.
- بۆ پێوانەکردنی FTP(Functional Threshold Power)ـی کەسیی، پێویستە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy بە پێوەرێکی وزەوە گرێبدرێت. بۆ ئەوەی FTP وردتر هەژماربکرێت، پێویستە Galaxy Watch بە مۆبایلێکی زیرەکەوە گرێبدرێت. بە پێوەری وزەی پاسکیلسواری کە بە پاسکیلەکەتەوە گرێدراوە، کاتێک پاسکیلسواری لە ئاستی چڕی مامناوەند بۆ بەرز بۆ زیاتر لە 4 خولەک ڕوودەدات، FTP بە شێوەیەکی خۆکار هەژماردەکرێت. بە بەکارهێنانی شێوەی فێربوونی ئامێر، هەتا زیاتر پاسکیلسواری دووبارە بکەیتەوە، بەهاکانی FTP وردتر و بە کەسییتر هەژماردەکرێن. پێوەری وزەی پاسکیلسواری بە جیا دەفرۆشرێت.
- لەسەر ئەو مۆدێلانە بەردەستە کە پاڵپشتی لە S pen دەکەن.
- لە ڕوسیا پاڵپشتی ناکرێت.
- ئەم تایبەتمەندییە بۆ بیرگەی ناوەکی ئامێرەکە و کارتی SD پاڵپشتی کراوە.