زانیارییەکانم

بەخێربێیت بۆ پەڕەی من
{{message.top}}
{{message.top}}
1/ 3
Unlock the full range of My Page services with Samsung Account

بەرهەمەکانم

بەرهەمەکانم

داشبۆرد

پرسیارە باوەکان

  • ئایا دەکرێت هەموو بەرهەمەکان بەبێ هیچ سنووردارکردنێک تۆمار بکرێن؟

    بەداخەوە، لە تۆمارکردنی بەرهەمدا سنووردارکردن هەیە. تەنها بەرهەمەکانی Samsung ڕێگەپێدراون بۆ تۆمارکردن و ئامێرەکانی بیرگەی وەک SSD و ئێکسسواراتەکان و ئەو بەشانەی کە بەرهەمەکە پێکدەهێنن ناتوانرێت تۆمار بکرێن تەنانەت ئەگەر بەرهەمی Samsung بن.

  • بزانە کە ئایا بەرهەمەکە ڕێگەپێدراوە بۆ تۆمارکردن.

    ئەو پیتانە بپشکنە کە لەیەک دەچن. پیتی"O" دەکرێت لە ژمارە سفر"0" بچێت یان پیتی "S" دەکرێت لە ژمارە پێنج "5." بچێت بە وردی بیپشکنە.

    دڵنیابە لەوەی هیچ کۆدێکت بیرنەچووە.
        - IMEI: 15 ژمارەیی
        - ژمارە/سیریاڵی مۆبایل/تابلێت/ئامێرە لەبەرکراوەکان : 11 ژمارەیی
        - ژمارە/سیریاڵی بەرهەمەکانی تر: 15 ژمارەیی

    تکایە ئەو ژمارەی سیریاڵەی کە لەسەر خودی بەرهەمەکەیە داخڵ بکە نەک ئەو ژمارەیەی کە لەسەر پاکەتەکەیە.

  • ئێمە ڕێنماییمان بۆ بەرهەمەکەت ئامادە کردووە، بۆیە تەنها پێویستە کلیک لەسەر دوگمەی "چۆنیەتی دۆزینەوەی ژمارەی سیریاڵ یان IMEI "بکەیت کاتێک بەدیارکەوت.

    * بڕۆ بۆ تۆمارکردنی بەرهەم

  • بە بەکارهێنانی ئەپی کامێڕا لەسەر ئامێرە Samsungـەکەت کۆدی QR سکان بکە و شوێنی ڕێنماییەکانی ناو تۆمارکردن بکەوە کە دەردەکەون. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر ئامێرەکانی ناوماڵ و مۆنیتەرەکانی B2Cـی Samsung کە زیرەک نین پاڵپشتی دەکرێت. دڵنیا بە کە بە هەڵە کۆدی QR لەگەڵ SmartThingsـدا تێکەڵ نەکەیت.

  • کاتێک ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵی Samsungـت بە ئەپی SmartThingsـەوە گرێدەدەیت، ئەوا بە شێوەیەکی خۆکار لە بەشی بەرهەمە تۆمارنەکراوەکان لە My Products (بەرهەمەکانی من)ـدا دەردەکەون. پاشان دەتوانیت تەنها بە کرتەکردن لەسەر دوگمەی 'تۆمارکردن' بەرهەمەکە تۆمار بکەیت. تکایە ئاگادار بە کە ڕەنگە بەرهەمەکانی OEM بە شێوەیەکی خۆکار لە My Products (بەرهەمەکانی من)ـدا نیشان نەدرێن کاتێک کە گرێیان دەدەیت بە SmartThingsـەوە.

  • دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئەپی Samsung Members بەرهەمە Samsungـەکەت تۆمار بکەیت بە شوێنکەوتنی ئەم هەنگاوانە:
    1) ئەپی Samsung Members بکەرەوە، و پەنجە بنێ بە ‘Get Help (یارمەتی وەربگرە)’
    2) ‘Register Product (تۆمارکردنی بەرهەم)’ هەڵبژێرە
    3) شێوازی تۆمارکردنی دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە: کۆدی QR سکان بکە، Wi-Fi سکان بکە، یان بارکۆد بەکاربهێنە
    4) بۆ تەواوکردنی تۆمارکردنەکە لە Samsung.com، کرتە لەسەر دوگمەی 'Register (تۆمارکردن)' بکە بۆ ئەو بەرهەمەی کە لە بەشی بەرهەمە تۆمار نەکراوەکاندا لە My Products (بەرهەمەکانی من)ـدا لیستکراوە.

    * تکایە ئاگاداربە، ڕەنگە ئەو بەرهەمانەی لەم ماڵپەڕەدا تۆمارکراون لە ئەپی Samsung Membersـدا دیار نەبن.

  • مۆدێلەکانی Samsung TV کە لە ساڵی 2020ـەوە بەرهەم هێنراون تایبەتمەندییەکی گونجاویان هەیە کە ڕێگەت پێدەدات لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەکەتەوە ناوت تۆمار بکەیت. ئەمەش واتە پێویست ناکات ژمارەی سیریاڵی خۆت بدۆزیتەوە، ئەمەش پڕۆسەکە خێرا و ئاسان دەکات. بۆ تۆمارکردنی تەلەفزیۆنەکەت شوێنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکەوە.
    1) دوگمەی home (سەرەکی) لەسەر ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکەت داگرە، پاشان Samsung Account هەڵبژێرە
    2) بچۆ ناو Samsung accountـەکەتەوە. ئەگەر ئامێری مۆبایلی Samsungـت هەیە، دەتوانیت هەمان وردەکارییەکانی هەژماری خۆت بەکار بهێنیت
    3) TV Registration (تۆمارکردنی تەلەفزیۆن) هەڵبژێرە
    4) مەرج و ڕێساکانی سەر شاشەکە بخوێنەرەوە، پاشان Agree (ڕازیبوون) & Register (تۆمارکردن) هەڵبژێرە
    5) کاتێک ناو تۆمارکردنەکە تەواو بوو، Close (داخستن) هەڵبژێرە

  • بەکارهێنانی VPN دەکرێت ببێتە هۆی کێشەی گرێدراوی. پێشنیار دەکەین لە کاتی تۆمارکردندا VPN بەکارنەهێنیت.

    ئەگەر بە بەکارهێنانی ئەپی Samsung Members نەتتوانی بەرهەمەکەت تۆماربکەیت، ئەپەکە بسڕەوە و دووبارە دایبەزێنەرەوە، پاشان هەوڵبدەرەوە.

  • دەتوانیت لە 'My Page & (پەڕەی من); (بەرهەمەکانم) My Products' بچیتە ناو لیستی بەرهەمە تۆمار کراوەکانت.

  • تۆمارکردنی بەرهەمەکانت پاڵپشتیی خێراتر و توانای دەسپێگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییەکانی بەرهەمە تۆمارکراوەکانت لە یەک شوێن پێدەبەخشێت.

        - وردەکارییەکانی بەرهەمەکە دەستبەجێ بۆ خزمەتگوزاری کڕیارانی Samsung بەردەستە کە دۆزینەوەی بەڵگەنامەکان ئاسانتر دەکات و پرسیارەکان دەتوانرێت خێراتر پڕۆسێس بکرێن.
        - نوێترین ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر و پرسیارە باوەکان و ڕێنماییەکان دابەزێنە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەدوای بەرهەمەکەتدا بگەڕێیت.
        - بە شێوەی ئۆنلاین بەدواداچوون بۆ دۆخی خزمەتگوزارییەکەت بکە.
        - لەگەڵ تۆمارکردندا گەرەنتی هەژمارکراوی خۆکار بپشکنە.
        - بە پێی My Products (بەرهەمەکانی من) چێژ لە ئەزموونە فراوانکراوەکان و بەرهەمە پێشنیار کراوەکان وەربگرە

  • گەرەنتی بەرهەمهێنان: هەموو بەرهەمەکانی Samsung گەرەنتی بەرهەمهێنەریان لەگەڵدایە کە گەرەنتی هەژمارکراوی خۆکارە لەگەڵ ژمارەی سیریاڵ یان IMEI. بۆ ماوەی گەرەنتی دروست، تکایە داواکاری گەرەنتی پێشکەش بکە بۆ پێداچوونەوە.

    گەرەنتی پشتڕاستکراوە: کاتێک گەرەنتی پشتڕاستکراوەی تۆ دابین دەکرێت کە Samsung بەرواری کڕینی بەرهەمەکەت پشتڕاست دەکاتەوە. ئەمەش ئەو بەرهەمانەی کە لە Samsung.comکڕدراون لەگەڵ بەرواری چالاککردنی مۆبایلەکەت دەگرێتەوە.

  • تۆمارکردنی بەرهەم پێویستە بۆ خزمەتگوزاری چاککردنەوەی samsung بە شێوەی ئۆنلاین. بەرهەمەکە لە My Products تۆمار بکە و بە دوگمەی Get Support (بەدەستهێنانی پاڵپشتی) گەشتی خێرا و ئاسانی چاککردنەوەیsamsung دەستپێبکە

  • ئەو زانیارییە کەسییانەی کە لە ڕێگەی Samsung Account لە MyPage (پەڕەی من) کۆدەکرێنەوە بەم شێوەیە بەکاردەهێنرێن:


        - ئێمە زانیاریی ئەو ئامێرەی کە کڕیار لە کاتی چوونەژوورەوە داخڵی کردووە یان کڕیویەتی لە کاتی چوونەژوورەوە دابین دەکەین بۆ ئەوەی تۆمارکردنی بەرهەم و پڕۆسەی داواکاری چاککردنەوە ئاسانتر بێت.

        - ئاسانکاری لە پڕۆسەی چاودێریکردنی دۆخی داواکارییەکانی چاککردنەوەی بەرهەم.

        - ئاسانکاری لە دۆزینەوەی زانیاری دەربارەی بەرهەمە نوێیەکان کە پەیوەستن بەو بەرهەمانەی کە کڕیار خاوەندارێتی دەکات.


    Samsung Electronics پابەندە بە بەدەستهێنانی متمانەی بەکارهێنەران لە ڕێگەی بەکارهێنانی زانیاری کەسیی بە شێوەیەکی یاسایی بۆ ئامانجی مەبەستدار و گەرەنتیکردنی ماف و بژاردەکانی بەکارهێنەران سەبارەت بە زانیارییە کەسییە پێشکەشکراوەکان. بۆ بەدەستهێنانی متمانەی بەکارهێنەران، ئێمە بە شێوەیەکی ڕوون ئاشکرای دەکەین کە چۆن زانیارییە کەسییەکان بەکاردەهێنرێن و دەپارێزرێن. هەروەها بەکارهێنەران لە مافەکانیان و ئەوەی کە چۆن دەتوانن بە وردەکارییەوە کاریان پێبکەن ئاگادار دەکەینەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکان، تکایە سەردانی ئاگاداری نهێنیپارێزی بکە لە خوارەوە:


        - Samsung Account : https://v3.account.samsung.com/policy/privacy

        - Samsung.com : https://www.samsung.com/iq_ku/info/privacy/‎