باشترین مۆنیتەر بۆخۆت بدۆزەرەوە
کۆمەڵەی بەرفراوانی مۆنیتەرەکانی سامسۆنگ بدۆزەوە
باشترین مۆنیتەر بۆ ڕێکخستنەکەت بدۆزەرەوە
زۆر فراوان
چەماوە
4K UHD
1080P Full HD
مۆنیتەری بە قەبارە گونجاو بۆ پێداویستییەکانت هەڵبژێرە
20-29 ئینچ
30-39 ئینچ
40-49 ئینچ
50 ئینچ یان گەورەتر
یارمەتیم بدە هەڵبژێرم
مۆنیتەرەکەم
پرسیاری باو
-
مۆنیتەرەکان چی دەکەن و جۆرەکانی مۆنیتەر کامانەن؟
مۆنیتەرەکان دیمەنەکان لە کۆمپیوتەرەکەتەوە پیشاندەدەن و ئەزموونت لە سەرانسەری ئەرکە جیاوازەکاندا باشتردەکەن. جۆری ئەو مۆنیتەرانەی کە دەتوانیت لێیانەوە هەڵبژێریت بەپێی بەکارهێنان جیاوازن.
مۆنیتەری یاریکردن: ئەم مۆنیتەرانە بۆ یاریکەران دیزاینکراون و خێرایی نوێبوونەوەی بەرزی (120Hz ،144Hz ،240Hz، هتد) بۆ دیمەنی ڕەوان و کاتی وەڵامدانەوەی کەم پێشکەشدەکەن* (1 میلیچرکە، 0.1 میلیچرکە، 0.03 میلیچرکە، هتد) بۆ کەمکردنەوەی دواکەوتن. تەکنەلۆژیاکانی وەک G-Sync و FreeSync ڕێگری لە تێکچوون و پچڕانی وێنەی سەر شاشە دەکەن.
مۆنیتەری زۆرفراوان: مۆنیتەرە زۆر فراوانەکان بە ڕێژەی ڕووبەرێکی فراوانتر (21:9 یان 32:9)، شوێنی زیاتری شاشە بۆ فرە ئەرکی، یاریکردن و فیلمەکان دابیندەکەن، کە ئەزموونێکی نوقمکەرتر دروستدەکەن.
مۆنیتەری چەماوە: شاشە چەماوەکان لە ڕێگەی کەمکردنەوەی فشار لەسەر چاو و دابینکردنی ڕوونمایەکی نوقمکەرەوە ئەزموونێکی بینینی سروشتی پێشکەشدەکەن. بۆ یاریکردن و فیلم و ئەرکە پڕۆفیشناڵەکان زۆر گونجاوە، کە وا لە لێواری شاشەکە دەکەن زیاتر لەگەڵ مەودای بینینەکەتدا یەکبگرێتەوە.
مۆنیتەری ڕوونیی بەرز: مۆنیتەرەکانی خاوەن ڕوونیی وەک 4K یان 5K UHD وێنەی ورد و پڕوردەکاری دابیندەکەن، کە بۆ گرافیک دیزاین و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و وێنەگرتن نایابن.
مۆنیتەری زیرەک: تایبەتمەندی پێشکەوتووی وەک گرێدراوی ئینتەرنێت، خزمەتگوزارییەکانی پەخشکردنی ناوەکی، پاڵپشتی فەرمانی دەنگی، و یەکپارچەیی IoT بۆ باشترکردنی گونجاویی و بەرهەمهێنان پێشکەشدەکەن.**
* ڕەنگە کاتی وەڵامدانەوە بەپێی مۆدێل و شێوازی پێوانەکردن جیاوازبێت.
** دەستپێگەیشتن بە تەواوی تایبەتمەندییە زیرەکەکان پێویستی بە Samsung Account هەیە. -
چۆن قەبارەی شاشەی مۆنیتەرێکی کۆمپیوتەر دەپێویت، و چ قەبارەیەک بکڕم؟قەبارەی مۆنیتەری کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی گشتی بە ئینچ دەپێورێت، کە بە نیشانەی ئاماژەدان (") دیاریدەکرێت، وەک "24, "27، , "32، و بەو شێوەیە. ئەم پێوانەیە بە درێژایی تیرەی شاشەکە لە گۆشەیەکەوە بۆ گۆشەیەکی تر دەپێورێت.
لە کاتی هەڵبژاردنی قەبارەی مۆنیتەردا، زۆر گرنگە مەبەستی بەکارهێنانی لەبەرچاو بگیرێت، جا چ بۆ یاریکردن، کار، سەیرکردنی ناوەڕۆک و هتد بێت. بۆ نموونە زۆرجار هەندێک لە یاریکەران قەبارەی مۆنیتەرێکی گەورەتریان پێ باشترە بەپێی ئەوەی چێژ لە چ یارییەک وەردەگرن، کە لە 34 ئینچ تا 49 ئینچ دەستپێدەکات، تەنانەت 57 ئینچـی خاوەن شاشەی زۆر فراوان بۆ ئەزموونێکی یاریکردنی نوقمکەرتر.
هەروەها مەودای بینینت لە مۆنیتەرەکەوە و شوێنی بەردەستی سەر مێزەکەش هۆکاری گرنگن. ئەگەر شوێن سنووردار بوو، پێشنیاردەکرێت مۆنیتەرێکی بچووکتر، لە دەوروبەری 24 ئینچ یان 27 ئینچدا هەڵبژێریت بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی ئاسوودە لە شوێنە بچووکەکاندا. -
ڕوونیی شاشە واتای چییە، و ڕوونیی شاشەکە دەبێت چەند بێت؟ڕوونیی شاشە ئاماژەیە بۆ ژمارەی ئەو پیکسڵانەی کە لەسەر شاشەیەک پیشاندەدرێن، کە بە شێوەیەکی گشتی لە ڕووی پانیی و بەرزییەوە وەسفدەکرێن. ڕوونیی بەرزتر بە واتای پیکسڵی زیاتر و وێنەی وردتر و ڕوونتر دێت.
Full HD (1920x1080) هەڵبژاردەیەکی دڵخوازە بۆ بەکارهێنانی گشتی وەک گەڕان بەناو وێب و بەکارهێنانی میدیا.
4K UHD (3840x2160) باشترین وردەکاری و ڕوونیی دابیندەکات، دیمەنی سەرسوڕهێنەر و گرافیکی ورد دەگەیەنێت، بە تایبەت بۆ ئەو کەسە پڕۆفیشناڵانەی کە کار لەسەر ناوەڕۆکی ڕوونیی بەرز دەکەن و چێژ لە ناوەڕۆک بە دیمەنی زیندووتر و هاوشێوەی ڕاستییەوە دەبینین.
لە کۆتاییدا، باشترین ڕوونیی بۆ تۆ دەگەڕێتەوە سەر هۆکارەکانی وەک قەبارەی شاشەکەت، ئەو مەودایەی کە لێیەوە سەیریدەکەیت و ئەو ئەرکانەی کە زۆرترین جار ئەنجامیدەدەیت. -
ئایا مۆنیتەرەکانی کۆمپیوتەر سپیکەریان هەیە؟هەموو مۆنیتەرەکان سپیکەری ناوەکییان لەگەڵدا نییە. زۆرجار پەیوەستە بە بەرهەمهێنەر و مۆدێلی تایبەتەوە. ئەم مۆنیتەرانەی کە سپیکەریان هەیە مێزەکەت لە ئاڵۆزبوون بە وایەر و سپیکەری دەرەکی بەدوور ڕادەگرن لە هەمان کاتدا دڵنیایی دەدەن کە دەتوانیت بە ئاسانی گوێ لە هەر ناوەڕۆکێک بگریت.
ئەگەر دەنگ پێداویستییەکی گرنگە بۆ ڕێکخستنەکەت - بۆ نموونە، لە دەستکاریکردنی ڤیدیۆی پڕۆفیشناڵدا - ڕەنگە پێویستبکات تایبەتمەندییەکانی ئەو کۆمەڵەی مۆنیتەرەکانەمان کە ئارەزووی دەکەیت لە Samsung بپشکنیت KURDISH. -
خێرایی نوێبوونەوەی مۆنیتەر چییە و پێویستە مۆنیتەرێک چەند هێرتزی هەبێت؟
خێرایی نوێبوونەوەی مۆنیتەرێک ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چەند جار لە چرکەیەکدا دەتوانێت وێنەیەکی نوێ بکێشێت، کە بە هێرتز (Hz) دەپێورێت. بۆ نموونە مۆنیتەرێکی 144 هێرتزلە چرکەیەکدا 144 جار وێنەکە نوێدەکاتەوە، کە دیمەنی ڕەوانتر بە بەراورد بە شاشە ستانداردەکانی 60 هێرتز پێشکەشدەکات. لە کاتێکدا بژاردەی ئاست بەرزی وەک مۆنیتەرەکانی 240 هێرتز بوونیان هەیە، هەڵبژاردنی خێرایی نوێبوونەوەی گونجاو دەگەڕێتەوە سەر پێداویستی و ئارەزووی هەرکەسێک. بۆ ئەرکە گشتییەکانی وەک دەستکاریکردنی بەڵگەنامە یان گەڕان بە ناو وێبدا، مۆنیتەرێکی 60 هێرتز یان 75 هێرتز گونجاوە، لەکاتێکدا یاریکەرە بە ئەزموونەکان ڕەنگە 144 هێرتز یان زیاتریان پێ باشتر بێت بۆ یاریکردنی ساناتر. یاریکەرانی کێبڕکێکار، یان یاریزانانی ئەلیکترۆنی، زۆرجار مۆنیتەری 240 هێرتز هەڵدەبژێرن بۆ بەرزترین ئاستی کارایی.
لە کۆتاییدا، باشترین خێرایی نوێبوونەوە بۆ مۆنیتەرێک دەبێت لەگەڵ تواناکانی کارایی کۆمپیوتەر و پێداویستییەکانی یاریکردنی بەکارهێنەردا بگونجێت، کە دڵنیایی لە ئەزموونی بینینی نوقمکەر و ڕەوان دەدات. -
ئایا مۆنیتەرە چەماوەکان باشترنمۆنیتەرە چەماوەکان بۆ حاڵەتە تایبەتەکانی بەکارهێنان تایبەتمەندی خۆیان پێشکەشدەکەن، بەڵام ئەوەی کە ئایا ""باشترن"" یان نا، ئەوە دەگەڕێتەوە سەر ئارەزووی هەرکەسێک و بەکارهێنانی مەبەستەوە. شاشەی چەماوە دەتوانێت ئەزموونی نوقمبوون باشتربکات و لە ڕێگەی کەمکردنەوەی شێواندن لە لێوارەکاندا و دروستکردنی هەستکردن بە قووڵی ئەزموونێکی بینینی سروشتیتر دابینبکات. ئەمە بە تایبەتی بۆ یاریکردن و بەکارهێنانی فرە میدیایی سوودی هەیە، کە بوارێکی فراوانتری بینین و هەستێکی نوقمکەرتر پێشکەشدەکات. هەروەها پیشەگەر و کەسە پڕۆفیشناڵەکانیش سوود لە مۆنیتەرە چەماوەکان دەبینن، بەو پێیەی کە شاشەکە دەوری بەکارهێنەر دەدات، مەودای بینین فراوانتر دەکات، یارمەتی مانەوەی تەرکیز دەدات، بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە و فشار لەسەر چاوەکان کەمدەکاتەوە. دەتوانیت لە KURDISH Samsung هەموو مۆنیتەرە چەماوەکانی سامسۆنگ بکڕیت.
-
مۆنیتەری IPS و VA چین، و کامیان هەڵبژێرم، مۆنیتەری IPS بەرامبەر VA؟مۆنیتەری IPS (In-Plane Switching) بە بەراورد بە پانێڵەکانی VA جۆرێکە لە پانێڵی ڕوونما کە بە وردیی ڕەنگی نایاب و گۆشەی بینینی فراوان و ئاستی ڕووناکییە ڕێک و پێکەکەی ناسراوە. مۆنیتەرەکانی IPS بۆ ئەرکەکانی وەک دەستکاریکردنی وێنە، دیزاینی گرافیک و دروستکردنی ناوەڕۆک زۆر گونجاون، کە تیایدا وردی ڕەنگەکان زۆر گرنگە.
پانێڵەکانی VA (Vertical Alignment) جۆرێکە لە تەکنەلۆژیای ڕوونما کە بە دابینکردنی ڕەشی قووڵتر و ڕێژەی کۆنتڕاستی باشتر ناسراوە. ئەم پانێڵانە بۆ ئەرکەکانی وەک سەیرکردنی فیلم یان یاریکردن زۆر گونجاون، کە تیایدا قووڵی و کۆنتڕاستی وێنە گرنگن. لە کۆتاییدا هەڵبژاردن لە نێوان مۆنیتەری IPS و مۆنیتەری VA دەگەڕێتەوە سەر ئەو شتانەی خۆت بۆت گرنگن. دەتوانیت لە سامسۆنگ بازاڕی هەموو مۆنیتەرەکانی Samsung IPS بکەیت KURDISH. -
مۆنیتەری HDR چییە، و سوودەکانی چین؟
مۆنیتەری HDR (High Dynamic Range) کۆنتڕاست و ڕووناکی و وردیی ڕەنگەکان باشتردەکات، دیمەنی زیندوو و هاوشێوەی ڕاستی دابیندەکات. بە پاڵپشتیکردنی تەکنەلۆژیای HDR، ئەم مۆنیتەرانە دەتوانن مەودایەکی فراوانتر لە ڕەنگ و ئاستی ڕووناکی پیشانبدەن، کە ئەنجامەکەی کوالێتی وێنەی سەرسوڕهێنەرە. ناوەڕۆکی HDR وەک فیلم و یاری و فرە میدیایی سوود لە باشترکردنی ڕاستەقینەبوون و قووڵی وەردەگرێت، ئەمەش وا دەکات هەموو دیمەنێک زیاتر نوقمکەربێت.
بە گشتی، مۆنیتەری HDR بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەدوای کوالێتی وێنەی نایاب و ئەزموونێکی بینین و یاریکردنی نوقمکەردا دەگەڕێن باشترینە. -
ئایا دەتوانم USB-C بە مۆنیتەرەوە گرێبدەم؟
بەڵێ دەتوانیت usb-c بە مۆنیتەرەکەتەوە گرێبدەیت. پۆرتی USB-C گشتگیرە و پاڵپشتی لە چەندین کردار دەکات، لەوانەش دەرچوونی ڤیدیۆ.
لەگەڵ ئەوەشدا، پۆرتەکان بۆ هەر مۆنیتەرێک جیاوازن. هەندێک لە ڕوونماکان HDMIـیان هەیە، هەندێکیان پۆرتی DisplayPort هەیە، هەندێکیشیان پۆرتی USB-Cـیان هەیە. دڵنیابە کە کەیبڵێکی USB-Cـت هەیە کە لەگەڵ پۆرتی ڕوونماکەتدا بگونجێت. پاشان سەرێکی کێبڵی USB-C بە ئامێرەکەتەوە گرێبدە و سەرەکەی تریش بە ڕوونماکەتەوە. لە کاتی گرێدانی ئامێرێکی USB-C بە مۆنیتەرێکەوە، دڵنیابە کە هەریەک لە ئامێر و مۆنیتەرەکە پاڵپشتی لە پڕۆتۆکۆڵی پێویستدەکەن، وەک پۆرتی DisplayPort لە ڕێگەی USB-Cـەوە.
بە گشتی، بەکارهێنانی گرێدراوی USB-C بۆ مۆنیتەرەکەت سادەیی و گشتگیری و ئاسانکاری زیاد دەکات، ڕێکخستنی شوێنی کارەکەت ئاساندەکات.