کاتی ئەوە هاتووە واز لە بەکارهێنانی iPhoneـەکەت بێنیت؟

بیگۆڕە بۆ Galaxy، ئاسانە.

دوودڵیت لەوەی بیگۆڕیت؟
ئاسوودەبە، هیچ نیگەرانی ناوێت

بۆچی Galaxy بۆ تۆ گونجاوە

 

NPUـی ئاست بەرز. کامێڕای پێشەنگی-پیشەسازی. ئێستا لەگەڵ ژیریی دەستکرد.

سیستەمی کامێڕای پڕۆ لەگەڵ ProVisual Engine وێنە و ڤیدیۆکانت هەر بە ڕێوە تەواو دەکات.
لای دواوەی مۆبایلێکی Galaxy S24 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی نیشاندراوە کە پێنج لێنزەکەی کامێڕای دواوەی نیشانه کراون. ئەوەی کە لەسەرییەتی، و شاشەکەی بۆ سەرەوە نیشاندراوە، هەمان مۆدێلی مۆبایلە زیرەکە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی تیتانیۆمیی. لای دواوەی مۆبایلێکی Galaxy S24 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی نیشاندراوە کە پێنج لێنزەکەی کامێڕای دواوەی نیشانه کراون. ئەوەی کە لەسەرییەتی، و شاشەکەی بۆ سەرەوە نیشاندراوە، هەمان مۆدێلی مۆبایلە زیرەکە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی تیتانیۆمیی.
 

وردەکاریی بە کوالێتی 200 مێگاپیکسڵ. هەستەکان لەگەڵ کوالیتی یەکدەگرێتەوە.

کامێڕای ڕوونیی بەرز تەنانەت دیمەنە گەورە و ئاڵۆز و پڕ وردەکارییەکانیش بە شێوەیەکی ورد و ڕوون و نزیک لە ڕاستی دەگرێتەوە.5,6
لە بەرامبەر پاشبنەمای دەریاچەیەکدا چوارچێوەیەک هەیە کە شێوەی وەک Galaxy S24 Ultraـە بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی کە بە شێوەیەکی ئاسۆیی دانراوە. ئەوە نیشاندەدات کە مۆبایلەکانی Galaxy چەندە بە شێوەیەکی زیندوو و ڕاستەقینە دەتوانن وێنە بگرن. لە بەرامبەر پاشبنەمای دەریاچەیەکدا چوارچێوەیەک هەیە کە شێوەی وەک Galaxy S24 Ultraـە بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی کە بە شێوەیەکی ئاسۆیی دانراوە. ئەوە نیشاندەدات کە مۆبایلەکانی Galaxy چەندە بە شێوەیەکی زیندوو و ڕاستەقینە دەتوانن وێنە بگرن.
 

وێنەگرتنی شەوانە. لە گرتنی وێنە لە ڕووناکیی کەمدا تەواو شارەزابە.

دیمەنی جوانی بگرە، تەنانەت لە تاریکیشدا. لە سایەی AI ISP و AI Zoomـەوە وێنەکان بە وردی بگرە، بە سێبەری دڵخواز جا زوومکراو بێت یان جوڵاو.7
وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی ژنێک، کە لە لایەکەوە دەبینرێت، لە FlexWindowـی Galaxy Z Flip6 بە ڕەنگی شین دەبینرێت. مۆبایلەکە لە مۆدی FlexModeـە و بەشێکی کراوەتەوە. وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی ژنێک، کە لە لایەکەوە دەبینرێت، لە FlexWindowـی Galaxy Z Flip6 بە ڕەنگی شین دەبینرێت. مۆبایلەکە لە مۆدی FlexModeـە و بەشێکی کراوەتەوە.
 

بە Photo Assist کە بە ژیریی دەستکرد بەهێزکراوە، دەستکاری وێنەکان بکە.

Photo Assist دیمەنەکان لە خەیاڵەوە دروستدەکات، بە جوڵاندن، گۆڕینی قەبارە و سڕینەوەی شتەکان یان پڕکردنەوەی پاشبنەماکان.8
دوو مۆبایلی زیرەکی Galaxy بەشێکیان دەبینرێت، یەکێکیان لە دواوە و ئەوی دیکەیان لە شاشەکەیەوە. S Penـێک کرتە لەسەر بەشێکی ئەو مۆبایلە دەکات کە ڕووی شاشەکەی دیارە. لەسەر شاشەکەی وێنەیەک هەیە، کە بە شێوەیەکی دیار دەستکاریدەکرێت. شتێک لە وێنەکەدا لە ڕێگای S Penـەوە ڕێکدەخرێتەوە یان دەجوڵێنرێت. دوو مۆبایلی زیرەکی Galaxy بەشێکیان دەبینرێت، یەکێکیان لە دواوە و ئەوی دیکەیان لە شاشەکەیەوە. S Penـێک کرتە لەسەر بەشێکی ئەو مۆبایلە دەکات کە ڕووی شاشەکەی دیارە. لەسەر شاشەکەی وێنەیەک هەیە، کە بە شێوەیەکی دیار دەستکاریدەکرێت. شتێک لە وێنەکەدا لە ڕێگای S Penـەوە ڕێکدەخرێتەوە یان دەجوڵێنرێت.
 

پاتری بەهێز. سەرنجی بەردەوام.

چێژ لە تەمەنی پاتری نایاب وەربگرە. جا چ بتەوێت پەخش و یاری، یان فیلم تۆماربکەیت، توانای پاتری ئێجگار گەورە و کارامەیی وزە پاڵپشتیت دەکات.
Galaxy S24 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی بە دوو دەست بە شێوەیەکی ئاسۆیی گیراوە. ڕووکارەکەی ڕەهەندی ناوەوەی پێکهاتەیەک لەخۆدەگرێت، کە ئەوە نیشاندەدات تا چەند دەتوانرێت بە شێوەیەکی کارلێککارانە بەکاربهێنرێت. Galaxy S24 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی بە دوو دەست بە شێوەیەکی ئاسۆیی گیراوە. ڕووکارەکەی ڕەهەندی ناوەوەی پێکهاتەیەک لەخۆدەگرێت، کە ئەوە نیشاندەدات تا چەند دەتوانرێت بە شێوەیەکی کارلێککارانە بەکاربهێنرێت.
 

کارایی بەهێزکراو بە AP بەهێزتر.

خێرا و ڕەوان، چیپسێتی Galaxy پڕۆسێسی ژیریی دەستکردی بەهێز و گرافیکی زۆر ڕاستەقینە و شاشەی پڕ وردەکاری چالاکدەکات.9
چیپسێتێک نیشاندەدرێت کە تایبەتمەندییەکانی CPU و NPU و GPU ڕووناک دەبنەوە. چیپسێتێک نیشاندەدرێت کە تایبەتمەندییەکانی CPU و NPU و GPU ڕووناک دەبنەوە.
 

جێی متمانە و بەهێز. Galaxy AI گەیشت.

بڕیار بدە چۆن و کەی ژیریی دەستکرد بەکاربهێنیت.
Galaxy AI تێکەڵەیە: تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی سەر خودی ئامێر، پاڵپشتی دەستبەجێ بۆ نهێنیپارێزی زیادە دابیندەکەن،
و ژیریی دەستکرد لەسەر بنەمای cloud تواناکان فراوانتر دەکات.
کۆمەڵەیەکی تەختی Galaxy Buds3 Pro بە ڕەنگی زیویی، Galaxy Watch7 بە ڕەنگی سەوز، Galaxy Watch Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی، Galaxy Z Flip6 بە ڕەنگی شین، و Galaxy Z Fold6 بە ڕەنگی سێبەری زیویی. شاشەی کەڤەر هەردوو ئامێرە نووشتاوەکان، و ڕووکاری شاشەی سەرەکی لەسەر کاتژمێرەکان پیشاندەدات. کۆمەڵەیەکی تەختی Galaxy Buds3 Pro بە ڕەنگی زیویی، Galaxy Watch7 بە ڕەنگی سەوز، Galaxy Watch Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی، Galaxy Z Flip6 بە ڕەنگی شین، و Galaxy Z Fold6 بە ڕەنگی سێبەری زیویی. شاشەی کەڤەر هەردوو ئامێرە نووشتاوەکان، و ڕووکاری شاشەی سەرەکی لەسەر کاتژمێرەکان پیشاندەدات.

بەرواردکردنی Galaxy10,11

    Galaxy بۆ تۆ

    پرسیارە باوەکان

    Quick Share ڕێگەت پێدەدات فایل و زانیاری و ناوەڕۆک بە ئاسانی بگوازیتەوە، جا چ لەگەڵ ئامێرەکانی iOS یان کۆمپیوتەری کەسییدا بێت.
    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر Quick Share، سەردانی ئێرە بکە: https://www.samsung.com/iq_ku/apps/quick-share/12

    Samsung Smart Switch دەتوانێت پاشەکەوت و گەڕاندنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و Contacts و ئەپەکان و خشتەی ساڵنامە بە خێرایی و ئاسانی ئەنجامبدات. هەروەها دەکرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لە ڕێگای گرێدراوی بێتەلەوە ئەنجامبدرێت. لە “Settings (ڕێکخستنەکان)”ـەوە Smart Switch Mobile لەسەر ئامێرە وەرگرەکەی Galaxy بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لەسەر iPhone یان iPadـەکەت لە App Storeـەوە Smart Switch بۆ iOS دابگرە. Contacts ،gallery، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و بیرخەرەوەکان دەکرێت بە بێتەل لە ئامێرێکی iOSـەوە بگوازرێنەوە.

    Samsung Knox لە ڕێگای چاودێریکردنی هەڕەشە ئەگەرییەکانەوە سیستەمە وەگەڕخەڕەکە دەپشکنێت. پلاتفۆڕمێکی ئاسایش بە تایبەتمەندی ئاسایشەوە لەسەر بنەمای سۆفتوێر و Samsung Knox پێشوەختە لەسەر ئامێرە مۆبایلەکانی Samsung دامەزراون، کە جگە لە مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێت و ئامێرە لەبەرکراوەکانیش دەگرێتەوە. Knox Vault بە شێوەیەکی فیزیکی PIN و وشەنهێنییەکان و زانیارییە تایبەتەکانی تر جیا دەکاتەوە بۆ ئەوەی هاکەرەکان نەتوانن دەستییان پێبگات. لە شتی بانکیەوە هەتا وێنە و نامەکان، هەموو زانیارییەکانت بە شێوەیەکی پارێزراو کۆد کراون. هەروەها لەگەڵ ئاسایش و نهێنیپارێزیدا، بە سەرنجێک ئەو ئەپانە ببینە کە هەوڵی دەستگەیشتن بە زانیارییەکانت دەدەن، پاشان ڕێکخستنەکانت بە کەسیی بکە. لەگەڵ Galaxy AI دەتوانیت هەڵبژێریت کە تەنها لەسەر ئامێرەکە زانیاری بۆ خزمەتگوزارییەکانی ژیریی دەستکرد پڕۆسێس بکەیت، و ڕێگری لە دەستگەیشتنیان بە ژیریی دەستکرد لە ڕێگای سێرڤەرەوە (cloud) بکەیت.

    لەنێو مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxyـدا، Galaxy S24 Ultra بە کەمکردنەوەی ژاوەژاو و ڕەنگی ورد باشترینە، ئەمە جگە لە بەرزترین ڕێژەی مێگاپیکسڵی مۆبایلە زیرەکەکانمانە کە 200 مێگاپیکسڵە. لەگەڵ Galaxy AI وێنەی مۆدی شەو لەسەر Galaxy S24 Ultra باشتر بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها لێنزەکانی کە تێلێفۆتۆی 10 مێگابایت بە زوومی 3 هێندە و تێلێفۆتۆی 50 مێگاپیکسڵ بە زوومی 5 هێندە و کامێرای گۆشە زۆر فراوانی 12 مێگاپیکسڵی و کارایی کامێڕای سێڵفیی 12 مێگاپیکسڵیان لەخۆدەگرێت. تەنانەت دوای گرتنی وێنەکەش، پڕۆسەی مۆنتاژکردنەکە بەهۆی تایبەتمەندییەکانی Galaxy's AI گەشەیەکی زیاتری پێدەدرێت. لەگەڵ Generative AI پڕکردنەوەی پاشبنەما و لابردن یان ڕێکخستنەوەی شتەکان سادەیە، پێویست بە لێهاتوویی ناکات.

    نوێترین مۆدێلی Galaxy S Series کە بریتییە لە Galaxy S24 Ultra گەورەترین توانای پاتری هەیە لەناو هەموو مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxyـدا. پاتریی Galaxy S24 Ultra بە توانای 5000 میلی ئەمپێر/کاتژمێر (ئاسایی) تەمەنێکی درێژی هەیە کە دەتوانێت تا 30 کاتژمێر ڤیدیۆ پەخشبکات یان تا 95 کاتژمێر مۆسیقا لێبدات. نەوەی داهاتووی AP بە ئەندازیاری باشترکراو بۆ تەمەن و کارایی پاتری پاڵپشتی لە تەمەنی درێژخایەنی پاتری مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy دەکات و پڕۆسێسی خێرا و کارا ئەنجامدەدات.

    * ڕەنگە گشت ئەو تایبەتمەندی و خاسیەتانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە جیاوازبن لە تایبەتمەندی و خاسیەتە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. Samsung مافی خۆی لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەم دۆکیومێنتەدا و لە بەرهەمی باسکراوی لێرەدا دەپارێزێت، لە هەر کاتێکدا بێت، بەبێ هیچ پابەندبوونێک لەلایەن Samsung بۆ پێدانی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بەو گۆڕانکارییە. هەموو کردار، تایبەتمەندییەکان، خەسڵەتەکان، GUI و زانیارییەکانی تری بەرهەم کە لەم دۆکیومێنتەدا پێشکەشکراون لەوانەش -بەڵام نەک تەنها- سوودەکان، دیزاین، نرخ، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستبوون و تواناکانی بەرهەمەکە ئەگەری گۆڕینییان هەیە بەبێ ئاگاداری یان پابەندبوون. ناوەڕۆکی سەر شاشەکە وێنەی هاوشێوەکراون و تەنها بۆ مەبەستی پیشاندانن.

    * هەموو تایبەتمەندی و خاسیەتەکان لە هەموو ئامێرەکانی Galaxyـیدا بەردەستنین. وردەکاری تایبەتمەندی و زانیاری خاسیەت بۆ بەرهەمی دیاریکراو لە هەر لاپەڕەیەکی زانیاری بەرهەمەکانی Galaxy بەردەستە.

    * ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account پێویستبێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی Samsung AI.

    *Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندی AIـەوە دەدرێن.

    * ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI مۆدێلی ئامێر، و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.

    * تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشیتکراوەکانی Samsung Galaxy دابین دەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراوی لایەنی سێیەم جێبەجێبکرێت.

    * ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنووردار بێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.

     

    1. بە پێی مەرجەکانی شایستەبوون بۆ trade-in. بەهای ئامێری ئاڵوگۆڕکراوی ڕاگەیەندراو بریتییە لە زۆرترین بەهای خەمڵێنراو بۆ ئاڵوگۆڕکردن بە iphone XXـی شایستە لە ڕێگای ئەم ماڵپەڕەوە. ڕەنگە بەهاکان بەپێی مۆدێل و بارودۆخ جیاوازبن. بۆ زانیاری زیاتر سەیری مەرج و ڕێساکان بکە.

    2. بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت. هەروەها دەتوانرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لە ڕێگای گرێدراوییەکی بێتەلەوە ئەنجامبدرێن. بۆ گرێدراویی بێتەل پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت. لەسەر ئامێری Galaxy وەرگر لە “Settings (ڕێکخستنەکاندا)” Smart Switch Mobile بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Storeـەوە دابگرە. ڕەنگە زانیاری، ناوەڕۆک و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بە گوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن.

    3. بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 5 یان نوێتر بێت. هەروەها دەتوانرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لە ڕێگای گرێدراویی بێتەل یان iCloud ئەنجامبدرێن. بۆ گرێدراویی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS12 یان نوێتر بێت. بۆ گواستنەوە بە iCloud، پێویستە ئامیری وەرگر خاوەنی Android™4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 5 یان نوێتر بێت. لەسەر ئامێری Galaxy وەرگر لە “Settings (ڕێکخستنەکاندا)” Smart Switch Mobile بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Storeـەوە دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لەسەر iPhone یان iPadـەکەت Smart Switch بۆ iOS لە App Store دابگرە. ڕەنگە زانیاری، ناوەڕۆک و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بە گوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن. Contacts ،gallery، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و بیرخەرەوەکان دەکرێت بە بێتەل لە ئامێرێکی iOSـەوە بگوازرێنەوە.

    4. لە کاتی گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵە زانیارییەکان بە Smart Switch لە یەک کاتدا، پێشنیار دەکرێت گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنرێت بۆ باشترین کارایی.

    5. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن جیاوازبن، لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.

    6. زوومی کوالیتی Optical لە لایەن هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر)ـەوە چالاک دەکرێت.

    7. دەکرێت ئەنجامەکان بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن جیاوازبن لەوانەش چەندان بابەت، کە لە دەرەوەی فۆکەس بن یان بابەتی جوڵاو. AI Zoom بۆ مەودای نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردێت. دروستیی ئەنجامەکان گەرەنتی ناکرێت.

    8. تایبەتمەندی Generative Edit (دەستکاریکردن بە توانای بەرهەمهێنان) بۆ Photo Assist پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە دەرئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit (دەستکاریکردن بە توانای بەرهەمهێنان) وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو هەتا 12 مێگاپیکسڵ بێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکاندا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنەی دروستکراو دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرئەنجامی دەستکارییەکە گەرەنتی ناکرێت.

    9. سنووردارە بە زیرەکەکانی Samsung. کارایی ڕاستەقینە دەکرێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپڵیکەیشنی پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.

    10. ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

    11. ڕەنگەکانی تایبەت بە فرۆشگای ئۆنڵاین تەنها لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستن.

    12. لەسەر ئەو ئامێرانە بەردەستە کە One UI 2.1 یان سەرووتر و وەشانی Android OS 10 (Q OS) یان بەرزتریان لەسەرە. کۆمپیوتەرە پاڵپشتیکراوەکان بریتین لە Galaxy Books، کە کۆمپیوتەرە کەسییەکان لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یان دواتردا خرانە بازاڕەوە، هەروەها کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windows لە بەرهەمهێنەرانی دیکەوە کە درایڤەری Intel بلووتووس/Wi-Fiـیان هەیە (وەشانی OS: Windows 10 2004 یان بەرزتر، درایڤەری بلووتووس: Intel وەشانی 22.50.02 یان بەرزتر، درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان بەرزتر). گرێدراوی بلووتووس و Wi-Fi بۆ Quick Share پێویستن. ڕەنگە ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە Quick Share لە هەمان کاتدا دەتوانێت هاوبەشییان لەگەڵدا بکات بەپێی هاردوێری چیپی Wi-Fiـی ئامێرە هاوبەشیپێکراوەکە جیاوازبێت. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بەپێی ئامێر و بارودۆخی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت. Quick Share لە ڕێگای ناردنی بەستەرەوە بۆ iOS و Androidـی گونجاو بەردەستە:ئەو فایلانەی کە هاوبەشییان پێدەکرێت نابێت لە 10 گێگابایت زیاتربن و (لە کۆی گشتیی 10 گێگابایت لە ڕۆژێکدا تێنەپەڕێت)، بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت؛ ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung account هەیە و هەر یەک لە ئامێرەکانی نێرەر و وەرگر پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت هەیە.