گرێدراوی فرە-ئامێر لەگەڵ SmartThings بکەرەوە

4 هەنگاوی سادە بۆ گرێدانی ئامێرە زیرەکەکانت و بەڕێوەبردنی ماڵەکەت

پەیوەندی نێوان فرە ئامێر

سیناریۆی گرێدراوی بۆ بەڕێوەبردنی وزەی کارامە و گونجاو و سەلامەتی ماڵ

نوێکردنەوەی بەردەوام بۆ تایبەتمەندیی زیاتر

ئامێرەکانت بە تایبەتمەندییە نوێیەکان و نوێکارییەکانی ئاسایش بە نوێکراوەیی بهێڵەرەوە

Feature Updates (نوێکردنەوەی تایبەتمەندییەکان)

Feature Updates

بەرهەم

وردەکارییەکان

بەروار

نوێکردنەوە

جلشۆری Bespoke AI Combo

ئەپڵیکەیشنە نوێیەکان کە بۆ جلشۆری AI Home زیادکراون

2024.04

ئەپڵیکەیشنەکانی AI Home

Family Hub

ئەپڵیکەیشنی YouTube بۆ Family Hub زیادکراوە

2024.04

ئەپڵیکەیشنی YouTube

تەباخی خاوەن فڕنی Bespoke Slide-in

ئاگادارکردنەوەی نوێی پەیوەست بە سەلامەتی تەباخ نوێکراوەتەوە

2024.04

ئاگادارکەرەوەی سەلامەتی

AirDresser

مۆدی پاشەکەوتکردنی وزە بە ژیریی دەستکرد زیادکراوە

2024.04

مۆدی پاشەکەوتکردنی وزە بە AI (ژیریی دەستکرد)

Bespoke Jet Bot Combo AI

ناسینەوەی شتەکان باشترکراوە

2024.04

پێداچوونەوەکانی کوالێتی

Bespoke Jet AI

مۆدی پاککردنەوە بە ژیریی دەستکرد باشترکراوە

2024.04

پێداچوونەوەکانی کوالێتی

دژە شێداری

کرداری پاککردنەوەی دەستکاریکراو زیادکراوە

2024.04

مۆدی دەستکاریکراو

  • بۆ بەکارهێنانی SmartThings، ئەپەکە لە Galaxy Store ،Play Store یان App Store دابگرە. ئەپەکە پێویستی بە ↑Android OS 9 لەگەڵ کەمترین بۆشایی ڕامی 3 گێگابایت یان ↑iOS 14 هەیە.

  • پێویستە هەموو ئامێرەکان بە هەمان Wi-Fi یان تۆڕی تری بێتەل گرێدرابن، وە بە یەک Samsung Account تۆمارکرابن.

  • ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی وڵات، هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان ئامێر جیاوازبێت، و ڕەنگە بەبێ ئاگاداری بگۆڕێت.

  • وێنەکان و ناوەرۆکەکانی سەر-شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

  • ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، هەرێم و هۆکاری تر جیاوازبێت.

  • زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەکرێت بە SmartThings گرێبدرێن بریتیین لە 200 دانە بۆ هەر ناونیشانێک. سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەکرێت گرێبدرێن بەگوێرەی ژینگەی تۆڕی بەکارهێنەر بگۆڕدرێت. لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرەی کە ناونیشانەکەی تۆمارکردووە دەتوانرێت تا 10 ناونیشان بۆ هەر هەژمارێک بەکاربهێنرێت، تا 20 ژوور بۆ هەر ناونیشانێک زیادبکرێت و تا 20 ئەندام بۆ هەر هەژمارێک بانگهێشت بکرێت.

  1.  ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە گرێدراوی SmartThings و بەکارهێنانی کرداری بلووتووسی مۆبایلەکەت هەیە. دەبێت جارێک لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئەپڵیکەیشنی SmartThings ڕێکبخرێت. ئەم کردارە تەنها بۆ گسکە کارەباییە ڕۆبۆتییەکان (مۆدێل: VR7MD******)، سپلیت لە جۆری ستاند (تەنها بۆ کۆریا، مۆدێل: AF**DX******)، و پاککەرەوەکانی هەوا (تەنها بۆ کۆریا، مۆدێل: AX***DB9****) کە لە ساڵی 2024 خراونەتە بازاڕەوە بەردەستە. ڕەنگە کاتی دابینکردنی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی وڵاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە جیاوازبێت. ئەم تایبەتمەندییە لە مانگی نیسانی '24ـەوە تەنها لەسەر ئامێرەکانی  Samsung mobileپاڵپشتیدەکرێت.

  2.  ڕەنگە بەردەستبوونی نوێکردنەوەی Smart Forward (پێشخستنی زیرەک) بەپێی بەرهەم و ناوچە جیاوازبێت.

  3.  ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە گرێدراوی SmartThings هەیە و دەبێت جارێک لە خزمەتگوزاری Energy (وزە)ـدا لەناو ئەپی SmartThingsـەوە ڕێکبخرێت. ڕەنگە بەپێی وڵاتەکە، بژاردەکانی (1) بارگاویکردنەوە لەو کاتانەی کە خواستی کارەبا کەمە و (2) بارگاویکردنەوەی ئاگادارکەرەوەی کاربۆن جیاوازبن. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەلایەن مۆدێلەکانی گسکە کارەباییە ڕۆبۆتییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت کە لە ساڵی 2024 خراونەتە بازاڕەوە (VR7MD*******). ڕەنگە کاتی دابینکردنی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی وڵاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە جیاوازبێت. لە ئەگەری کەمی پاتری لە کاتی پاککردنەوەدا، گسکەکە بە تەواوی بارگاوی دەبێتەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی پاککردنەوەکەی.

  4.  ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە بەکارهێنانی کرداری بلووتووسی مۆبایلەکەت هەیە و پێویستە جارێک لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ناو ئامێرەکەوە ڕێکبخرێت. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر ئەو ئامێرانە پاڵپشتی دەکرێت کە [AI Home]ـیان هەیە (جگە لە Anyplace Induction) کاتی دابینکردنی ئەم کردارە بەپێی ئەو وڵاتانە دەگۆڕێت کە بەرهەمەکان تێیاندا خراونەتە بازاڕەوە.

  5. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر ئەو ئامێرانە پاڵپشتی دەکرێت کە [AI Hub] Map Viewـیان هەیە ناتوانرێت لەسەر شاشەکانی DA دەستکاری بکرێت

  6. پێویستی بە تەلەفزیۆنی زیرەکی 2024 هەیە

  7. بۆ Family Hub بەردەستە کە لە ساڵی 2024 لە کۆریا/ئەمریکای باکوور/هیندستان خرایە بازاڕەوە (پێویستی بە هەستەوەری لەرزین هەیە)

  8. بەرهەمە بەکارهێنراوەکان : سپلیت، پاککەرەوەی هەوا، موڕەشەح، تەلەفزیۆن، گڵۆپ، پلاک

  9.  ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم کردارە بەگوێرەی بەرهەم و ناوچە بگۆڕێت. 

  10. ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە گرێدراوی SmartThings هەیە و دەبێت جارێک لە خزمەتگوزاری Energy (وزە)ـدا لەناو ئەپی SmartThingsـەوە ڕێکبخرێت. ئامێرەکان بە شێوەیەکی خۆکار مۆدی پاشەکەوتکردنی وزە داناگیرسێنن ئەگەر بە SmartThingsـەوە گرێنەدرابن. [AI Energy Mode] (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) تەنها کاتێک وزە پاشەکەوت دەکات کە گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانت پێویستبن دوای بەراوردکردنی بەکارهێنانی پێشبینیکراوی مانگانە و ئامانجەکان. ئەگەر بەکارهێنانی مانگانەی پێشبینیکراو لە چوارچێوەی ئامانجەکەدا بێت، ئامێرەکە لە مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرددا کارناکات تەنانەت ئەگەر مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد چالاکیش بێت. ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان: دەکرێت AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) لەلایەن ئەو سپلیتانەوە بەکاربهێنرێت کە لە SmartThings Energy و مۆدێلەکانی BESPOKEـی جلشۆر و وشککەرەوە و سەلاجە و ئامێرەکانی تری سامسۆنگدا نیشاندراون. ڕەنگە هەندێک ئامێر بۆ بەکارهێنان لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییەدا بەردەست نەبن. ڕەنگە AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) بەگوێرەی ئەوەی کە ئامێرەکانت لە کام مۆدا کاردەکەن بەردەست نەبێت. ڕەنگە بەگوێرەی وڵاتەکە، بژاردەکان بۆ [AI Energy Mode] (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) جیاوازبن. بڕی پاشەکەوتکردن بۆ هەر ئامێرێک بە پشتبەستن بەو تاقیکردنەوانە خەمڵێندراوە کە لەلایەن Samsung Electronics ئەنجامدراوە. ڕەنگە پاشەکەوتی خەمڵێندراو لە پاشەکەوتی ڕاستەقینەی تۆ جیاواز بێت. دەکرێت نوێکردنەوەی زانیارییەکانی پاشەکەوتکردنی وزەت تا 24 کاتژمێر بخایەنێت. مۆری ئیکۆ بە پاشەکەوتکردنی کارەبای 400 وات لە ڕێگەی AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) لە ڕۆژێکدا بەدەست دێت. تەنها مۆری ئیکۆ کە لە ڕۆژەکەدا دروست دەکرێت دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ Samsung Rewards لە Energy Service (خزمەتگوزاری وزە)ـدا. ئەم تایبەتمەندییە لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستە و ڕێژەی گۆڕانکاری بەپێی بارودۆخی بازرگانی دەگۆڕێت.